سەردەمی ڕووناکبیری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەردەمی ڕووناکبیری
[[File:
نیگارێگی چارڵز گابرێل بۆ مۆنیێر، خوێندنەوەی کارەساتی ڤۆڵتێر، ھەتیوی چین (١٧٥٥)، لە ساڵۆنی مادام جۆفرین لە ڕوی سانت ئۆنۆرێ. بەناوبانگترین کەسایەتییەکان کە لە دەوری پەیکەری ڤۆڵتێر کۆبوونەتەوە بریتین لە ڕۆسۆ، مۆنتسکیۆ
|frameless|250px]]
جێئەورووپای ڕۆژاوا
پاشکۆکلاسیزم، Grand Siècle
لەدوای ئەوڕۆمانتیزم، French Romanticism
ڕێکەوتی دەستپێکردن١ی کانوونی دووەمی ١٧٠٠
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ١٨٢٠
کارتێکراوە لەلایەنrenaissance humanism، شۆڕشی زانستی

سەردەمی ڕۆشنگەری (بە سەردەمی لۆژیک یان سەردەمی ڕووناکبیری ناسراوە) بزووتنەوەیەکی ڕۆشنبیریی و فەلسەفی بوو کە لە ماوەی سەدەی ھەژدەھەمدا زاڵ بوو بەسەر جیھانی بیرۆکەکانی کیشوەری ئەورووپادا.[١][٢]

سەردەمی ڕۆشنگەری لە بزووتنەوەیەکی ڕۆشنبیریی و زانستی ئەورووپییەوە سەریھەڵدا کە بە بزووتنەوەی «ڕێنێسانسی مرۆڤدۆستانە» ناسراوە. پەرتووکی بنەما بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی نیوتن لە ساڵی ١٦٨٧ لەلایەن ھەندێک کەسەوە بە یەکەمین بەرھەمی ڕۆشنگەری دادەنرێت. مێژوونووسانی فەڕەنسی سەرەتای ڕۆشنگەری دیاری دەکەن لە قۆناغی نێوان کۆچی دوایی لویسی چواردەھەم لە فەڕەنسا لە ساڵی ١٧١٥ و سەرھەڵدانی شۆڕشی فەڕەنسا لە ساڵی ١٧٨٩ کە کۆتایی بە ڕژێمی کۆن ھێنا، لە کاتێکدا کۆتایی ئەم سەردەمە لەگەڵ سەرەتای ساڵی سەدەی نۆزدەھەم دادەنێن. فەیلەسووف و زانایانی ئەو سەردەمە بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی زانستی لە ئەکادیمیا و کۆشکی ماسۆنی و ساڵۆنی وێژەیی و قاوەخانەکان و لە ڕێگەی پەرتووکی چاپکراو و ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکانەوە بیرۆکەکانیان بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوکردەوە. بیرۆکەکانی ڕۆشنگەری دەسەڵاتی شاھانە و کڵێسایان تێکدا، و ڕێگەی خۆشکرد بۆ شۆڕشە ڕامیارییەکانی سەدەی ھەژدە و نۆزدە. جۆرەھا بزووتنەوە ھزرییەکانی سەدەی نۆزدەھەم، لەوانەش لیبرالیزم و نیوکلاسیک، سەرچاوەی ھزریی خۆیان دەگەڕێننەوە بۆ سەردەمی ڕۆشنگەری. جیھانی ئیسلامی لە مێژووی ھزری ڕۆشنگەریدا ڕۆڵی ھەبوو، زانایانی موسڵمانی وەک ئیبن ڕوشد و ئیبن سینا لە بیرۆکە یۆنانییەکانیان کۆڵییەوە، ئەمەش بووە ھۆی پەرەسەندنیان و دروستکردنی بوارە زانستییە نوێیەکان. لە ڕێگەی وەرگێڕانی ئیبن ڕووشد و شرۆڤەکانی لەسەر ئەرستۆ، بیری ڕەخنەیی ئەقڵانی بە ئەورووپا ناسێندرا. و ئەو بیردۆزانەی کە ئیبن ڕوشد پێشکەشی کرد لە یەکەم زانکۆکانی ئەورووپا وەک پاریس، بۆلۆنیا، پادوا، ئۆکسفۆرد خوێندرا.[٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://web.archive.org/web/20170303123359/http://publishinghau5.com/The-Age-of-Enlightenment--A-History-From-Beginning-to-End-page-3.php
  2. ^ Roberson، Rusty (2016)، "Enlightened Piety during the Age of Benevolence: The Christian Knowledge Movement in the British Atlantic World"، Church History، بەش. 85، لا. 246، DOI:10.1017/S0009640716000391
  3. ^ Eugen Weber, Movements, Currents, Trends: Aspects of European Thought in the Nineteenth and Twentieth Centuries (1992).
  4. ^ https://web.archive.org/web/20200104215332/https://ar.qantara.de/content/%D8%AF%D9%88%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%8A%D9%84%D8%B3%D9%88%D9%81-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%86%D8%AF%D9%84%D8%B3%D9%8A-%D8%A7%D8%A8%D9%86-%D8%B1%D8%B4%D8%AF-%D9%88%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%B3%D9%84%D9%85%D9%8A%D9%86-%D9%81%D9%8A-%D8%AA%D9%83%D9%88%D9%8A%D9%86-%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%83%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%88%D8%B1%D9%88%D8%A8%D9%8A-%D9%84%D9%8A%D8%AA%D8%B0%D9%83%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%A7%D9%84%D9%85-%D8%A7%D9%84%D9%8A%D9%88%D9%85-%D8%A3%D9%86%D9%91