کارڵ لۆڤیت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کارڵ لۆڤیت (بە ئاڵمانی: Karl Löwith) (١٨٩٧-١٩٧٣) فەیلەسووفی ئاڵمانی و قووتابی مارتن ھایدگەرە. ئەگەرچی لۆڤیت خۆی پرۆتێستان بوو بەڵام چوونکوو بنەماڵەکەی بەڕەچەڵەک جوولەکە بوون، پاش بە دەسەڵات گەییشتنی ھیتلەر ناچار بوو ئاڵمانیا بەجێ بھێلێ و پەڕیوەی ھەندەران بێ (سەرەتا ئیتالیا، پاشان ژاپۆن و لە ئاخریشدا ئەمریکا).

لۆڤیت زۆرتر بە ھۆی کتێبی «لە ھێگێلەوە ھەتا نیچە» و ھەروەھا کتێبێ «مانای مێژوو: دەلالەتە ئیلاھیاتیەکانی فەلسەفەی مێژوو» ناوبانگی دەرکردووە، دەقی ئاڵمانی ئەم کتێبە لە ژێر سەردێری «مێژووی جیھانی و دەستەبەریی رزگاری: بنەما ئیلاھیەتێکانی فەلسەفەی مێژوو» لە چاپ درا. لەم کتێبەدا لۆڤیت عیلاقەی پرس سازی نێوان ئیلاھیات و فەلسەفە دەخاتە بەر باس. بە باوەری لۆڤیت روانگەی ڕۆژاوایی مێژوو بە ھۆی پێوەندی نێوان ئیمانی مەسیحی و ڕوانگەی مۆدێرن ئالۆز بووە، بە چەشنێک کە ئەم ڕوانگەیە نە مەسیحیانەیە و نە بێدینانە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی