چارلیز تێرۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە چارلیز تیرۆنەوە ڕەوانە کراوە)
چارلیز تێرۆن

لەدایکبوون (١٩٧٥-٠٨-٠٧) ٧ی ئابی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٨ ساڵ)
نیشتەجێینیویۆرک
پیشەئەکتەر، دەرھێنەر، نمایشکەری جلوبەرگ
چالاکبوون١٩٩٥ - ئێستا
مناڵ(ەکان)٢
خەڵاتەکانئۆسکار، گۆڵدن گڵۆب
وێبگەhttp://charlizetheron.com

چارلیز تێرۆن یان شارلیز تێرۆن (بە ئینگلیزی: Charlize Theron؛ لەدایکبووی ٧ی ئابی ١٩٧٥). خانمەئەکتەر، دەرھێنەر و نمایشکەرێکی ئەفریقای باشووری و ئەمەریکییە.[١] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا یەک جار خەڵاتی ئۆسکار، یەک جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا جارێکیش خەڵاتی سکرین ئەکتەرز گیڵد. لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن گۆڤاری تایم وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان ناوی ھات.[٢]

لە چەند فیلمێکی ھۆلیووددا ڕۆڵی سەرەکی بینیووە؛ وەکوو (The Devil's Advocate (١٩٩٧))، (Mighty Joe Young (١٩٩٨))، (The Cider House Rules (١٩٩٩)) و ماکسی شێت: ڕێگای تووڕەیی (٢٠١٥). لە ساڵی ٢٠٠٣، بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی مۆنستەر (Monster)، ستایشی ڕەخەنگرانی وەرگرت، کەدواتر بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری لە خەڵاتەکانی ئۆسکار پێدرا،[٣] بەمەش بووە یەکەم ئەکتەر لە باشووری ئەفریقا خەڵاتی ئۆسکار بەدەستبھێنێت لە پۆلینی خەڵاتەکانی نواندن.[٤]

چارلیز لە فیلمەکانی North Country (٢٠٠٥) ھەروەھا Bombshell (٢٠١٩) پاڵێوراوکراوەتەوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە پۆلینی باشترین خانمەئەکتەر. لە سەرەتای ٢٠٠٠، کۆمپانیای بەرھەمھێنانی فیلمی تایبەت بەخۆی دامەزراند لەژێر ناوی دێنیڤەر و دێلیاھ پرۆدەکشنز. لەم ڕێیەوە ھەندنێ فیلمی بەرھەمھێنا کە خودی خۆی بەشداربوو وەک ئەکتەر، وەک فیلمەکانی The Burning Plain (٢٠٠٨)، Dark Places (٢٠١٥)، و Long Shot (٢٠١٩).

ئەو لە ساڵی ٢٠٠٧، ڕەگەزنامەی ئەمریکی پێدرا،[٥] لەگەڵ ئەوەشدا ڕەگەزنامەکەی خۆی وەک کەسێکی ئەفریقای باشووری ھەڵگرت واتە بەردەوامیی پێدا.[٦] ئەو لە ئێستادا لە لۆس ئەنجەلۆس دەژی.[٧] ناوی چارلیز وەک ئەکتەرێک لە مەرمەرە بەناوبانگەکەی ھۆڵیوود نەخشیندراوە.[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Charlize Theron | Biography, Films, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-16.
  2. ^ "Charlize Theron by Blake Mycoskie: TIME 100". Time. Archived from the original on 10 April 2020. Retrieved 29 July 2016.
  3. ^ Beachum, Zach Laws,Chris; Laws, Zach; Beachum, Chris (2020-01-16). "Charlize Theron movies: 15 greatest films ranked worst to best". GoldDerby (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-16.
  4. ^ "Hollywood honours actress Theron". BBC NEWS. 30 September 2005. Archived from the original on 5 January 2009. Retrieved 8 February 2008.
  5. ^ Rosen, Judy (12 March 2008). "Charlize Theron: Glad To Be A U.S. Citizen". CBS News. Archived from the original on 24 May 2011. Retrieved 17 August 2008.
  6. ^ Tourtellotte, Bob (9 February 2008). "Charlize Theron's awakening". The Courier-Mail. Archived from the original on 21 December 2011. Retrieved 20 December 2011. ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Caris Davis (11 December 2011). "Charlize Theron's Home Burglarized". People. Archived from the original on 18 August 2011. Retrieved 16 March 2012.
  8. ^ "Hollywood honours actress Theron". BBC NEWS. 30 September 2005. Archived from the original on 5 January 2009. Retrieved 8 February 2008.