ورمێ (شارستان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
شارستانی ورمێ
Urmia County
شارستان
شھرستان ارومیە - Urmiya şəhristanı
جێگەی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
جێگەی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
وڵات ئێران[١]
 کوردستان
پارێزگاپارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
دەسەڵات
 • سەرۆکی شارستانعەلی ڕەزای مەلا محەمەدی زادە
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦)
 • سەرجەم١,٠٤٠,٥٦٥
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کرمانجی و سۆرانیئازەری، ئەرمەنی
 • ئایینئیسلام(شیعە و سوننەمەسیحی، یارسان
ناوچەی کاتیناوچەی کاتی (UTC+٣:٣٠)
 • ھاوین (DST)ھاوین (UTC+٤:٣٠)
تەلەفۆن٠٤٤١
وێبگەفرمانداری ارومیھ


شارستانی ورمێ، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری ورمێیە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٦ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارستانە ٨٥٦,٩١٤ کەس بووە کە ٤٣٣,٩٧٦ کەس لەم ژمارەیە پیاو و ٤٢٢,٩٣٨ کەسیان ژن بووە. ئەم شارستانە ھاوسنورە لە باکورەوە لەگەڵ شارستانی سەڵماس و لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی شنۆ و شارستانی نەغەدە و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ دەریاچەی ورمێ و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ باکووری کوردستان.[٢]

شارستانی ورمێ بە گەورە شاری ورمێوە ژمارەی دانیشتوانی دەکاتە (١,٠٤٠,٥٦٥)کەس کە دەکاتە قەرەباڵەغ ترین شارستانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژاوای ئێران، ورمێ لە کۆندا بە (چیچەست) بەناوبانگ بوو، ئەم شارستانە لە مێژوی خۆیدا شارستانێکی ئاوەدان و دەوڵەمەند بووە و لەھەمان کاتدا شارستانێکی پڕ لە ململانێی ڕامیاری بووە.[٣]

شارستانی ورمێ لە شوێنێکدا ھەڵکەوتووە کە شوێنێکی تایبەتە و شوێنی بەیەکگەیشتنی قەوقاز و ئەرمەنستان و ئاسیای بچوک و مێزۆپۆتامیایە، گۆڕانکارییە جۆراوجۆرەکانی مێژوو دەبینرێت لە مێژووی دێرینی ناوچەکە و ژیانی ھۆزەکان و ئایینە ئاسمانییەکان لە تەنیشت یەکدا، کە چەند مەرجێکی تایبەتی فەرھەنگی و ڕۆشنبیری بەخشیوە بەم شارستانە و ورمێ بەشاری پەلکەزێڕینە(کەسکەسۆر)ی ھۆزەکان و ئاینەکان ناوی دەرکردووە.[٤] شوێنی ئاینی و مێژووی وەکوو (مزگەوتی گەورەی ورمێ) کە شوێنەواری شارستانییەتی ئیسلامە لە سەردەمی سەلجوقییەکاندا و گەورەترین میحرابی ھەیە دوای میحرابی مزگەوتی گەورەی ئەسفەھان و کڵێسای مێژووی (نەنە مەریەم) کە بە دووەم کڵێسای دیرۆک لە جیھاندا دادەنرێت و بێ ھاوتاترین شوێنی مێژووی دادەنرێت لە ناوچەکەدا. بازاڕی مێژووی ورمێ کە بە بیناسازی ئێرانی-ئیسلامی دادەنرێت کە یەکێکە لە شوێنە مێژووییە گرنگەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران.[٥]

شوێنەوارناسان پشکنینیان ئەنجامدا لە چەند گردێکی شوێنەواری ناوچەکە دەرکەوت کە شارستانییەکی کۆن لەم ھەرێمەدا ھەبووە و دەگەڕێتەوە بۆ (٤٠٠٠)ساڵ پێش زاین. پاراستنی ئەم گەنجینە و شوێنەواری کۆن و مێژووییانە لە مۆزەخانەی ورمێ ھۆکارێکە بۆ دەوڵەمەندکردن و بایەخدان بە سامانی مێژووی لە وڵاتدا، و ئەم کارە لێکۆڵینەوەیە لە سەردەمی ئۆرارتووری تا سەردەمی قاجاڕ، ئەم مۆزەخانەیە بە دووەم مۆزەخانەی دەوڵەمەند دادەنرێت لە ئێراندا.

ئەم شارستانە لە ڕابوردوویەکی دووردا یەکێک بووە لە ناوەندەکانی ئاینی و زانستی، دوای دەرکەوتنی ئیسلام ورمێ دووەم شاری ھەرێمەکە بووە لە پاش مەراغە. ئەم شارستانە چەندین جار وێران بووە بەھۆی ڕوداوە مێژووییەکانی ناوچەکە و دووبارە بەشکۆوە خۆی نوێ کردووەتەوە.

پارکی نەتەوەی دەریاچەی ورمێ لەگەڵ دوورگەکانی و (٣٠) گۆماو و ئاوی سوێر و شیرین و گەورەترین جێگای ژیانی گیانداری کێوییە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین و گرنگترین شوێنە بۆ پاراستنی زیندەوەران لە ئێراندا.

ورمێ دەکەوێتە دەشتەوە و دەریاچەیەک لەتەنیستیدایە بەھەمان ناوەوە، ورمێ خاکێکی بەپیتی ھەیە لەگەڵ ئاوھەوایەکی خۆش و شوێنەکەی دەکەوێتە نێوان قەوقاز و ئەرمەنستان و ئاسیای بچوک و مێزۆپۆتامیا و لەلایەکیکەوە دەریاچەی ورمێ دیمەنێکی دڵڕفێن و ناوازەی داوەتە ورمێ. لە سەدەی (١٥)دا کاتێک عوسمانییەکان جێگەی ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتیان گرتەوە ورمێیان داگیرکرد، وە بووە شارێکی گرنگی سەر سنور و قولە و قەڵای ھەبوو، قولەی سێ گومەز و مزگەوتی گەورەی ورمێ ھەردووکیان گەورەیی و شکۆمەندی ئیسلام نیشان دەدەن.[٦]

زمان و نەژاد[دەستکاری]

لە سەر ژمێری ساڵی (٢٠١٦ز)دا ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارستانە (١,٠٤٠,٥٦٥)کەس بووە و لەو ژمارەیە (٥٢٧,٢٧٨)کەسی نێر و (٥١٣,٢٧٨)کەسی مێ بووە، ئەم ھەرێمە جێی نیشتەجێ بوونی نەتەوە و ئایین و ئاینزای جیاوازە، زۆرینەی دانیشتوانی ئەم شارستانە کوردە لەگەڵ ئازەری و ئاشووری و ئەرمەنی پێکھاتووە.[٧]

زمان[دەستکاری]

زمانی فەرمی لە فەرمانگە و خوێندنگەکانی ئەم شارستانە زمانی فارسیە و بەڵام بەھۆی بوونی نەتەوەی جیاواز لەم شارستانەدا ھەر نەتەوە بە زمانی دایکی خۆی دەدوێت و لە پاڵیا زمانی یەکدیش فێر بوون، زمانەکان کە پێی دەدوێن وەکوو کوردی (کرمانجی و سۆرانیئازەری، ئەرمەنی، ئاشووری.

ئایین[دەستکاری]

بەھۆی ئەوەی ئەم شارستانە لە ئایین و ئایینزای جودا پێکھاتووە بە ناوبانگە بە شارستانی ئایینەکان کە دانیشتوانی ئەم شارستانە ئەم ئایینانە پەیڕەودەکەن وەکوو ئیسلام(شیعە و سوننەمەسیحی، یارسان.[٨]

پێکھاتەی نەتەوەی شارستانی ورمێ[دەستکاری]

پێکھاتەی نەتەوەیی شارستانی ورمێ

ئازەری(تورک)[دەستکاری]

ئازەرییەکانی ئەم شارستانە لە ئەفشارییەکانن کە شاعەباس لە ساڵی (١٦٠٨ز)دا پاش شەڕی دمدم فەرمانیدا بە کۆمەڵکوژی لە موکریان و برادۆستدا، خێڵی تورکی ئەفشاری دووبارە لەناوچەکەدا نیشتەجێکرد و ھەندێک لە خێڵەکوردەکانی بردە خۆراسان، ئیتر لە دوای ئەم مێژووەوە ھەموو دەسەڵاتدارانی ئێران ھەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەم ناوچەیان داوە و بەمەش ڕێژەی کوردیان کەم کردووەتەوە.[٩]

کوردەکان[دەستکاری]

لە ڕابردوویەکی دووردا لە ناوچەی جزیری ئەمڕۆدا ھەرێمێک بەناوی (قاردو) ھەیە(ئەم ناوچەیە دەکەوێتە باشوری ڕۆژھەڵاتی تورکیا، ئەم جێگەیە شوێنی بەیەکگەیشتنی ھەرسێ وڵاتی تورکیا و عێراق و سوریای ئەمڕۆیە)، گروپە ئاریاییەکان بە زاگرۆسدا تێپەڕین و ناوچەی قاردۆیان داگیرکرد و لە ناوچەکەدا مانەوە و نیشتەجێ بوون. خێڵە ئاریاییە(ھیندۆ-ئێرانیەکان) کۆچەرییەکان، دوای ئەوەی نیشتەجێ بوون لە ناوچە نوێکەدا ناوچەکە ناوی دەرکرد بە قاردۆ(کاردۆ) و خێڵەکان خۆیان گونجاند لەگەڵ یەکتر لە خاکە تازەکەیان داو ناوچە تازەکە ناونرا (قاردو یا کاردۆ یا کورتی). کە ئەم خێڵە ئاریاییانە بنەچەی کوردی ئەمڕۆن و ئیتر لە ناوچەکەدا بڵاو بوونەوە و شارستانیەتیان دروست کرد و پەپێی کاتەکانی مێژوو پەیڕەوی ئایینەکانیان کرد، ئازەربایجانی ئەمڕۆش خاکی ئەوان بوو تاوەکوو تورکە کۆچەرەکان ھێرشیان ھێناو ناوچەکەیان داگیرکرد و کوردیان لێدەرپەڕاند و چەندەھا خێڵە کورد لەناویاندا توانەوە و زمانیان بووە زمانی ئەوان، کوردەکان خاوەنی ڕەسەنی ناوچەی ورمێ و ئازەربایجانن، بەڵام ململانێی مێژوو وەھای لە ناوچەکە کردووە کە تورکەکانی ئەمڕۆ بوونەتە برابەشی کوردان، لە شارستانی ورمێدا کوردەکان بڵاو بوونەتەوە بە باکوور و باشوور و ڕۆژاوادا کە ھەموویان کوردن و لە ڕۆژھەڵاتی شارستانەکەدا لەگەڵ پێکھاتەکانی کەدا بەتایبەت لە پێدەشتەکاندا تێکەڵاون بە شاری ورمێشەوە. کوردەکان لەم شارستانەدا لە چەندین ھۆز پێکھاتوون، بەڵام زۆرینەی کوردان لە دوو ھۆزی شکاک و ھەرکی پێکدێن لەم شارستانەدا.[١٠]

مەسیحییەکان(گاورەکان یا فەلەکان یا خاچ پەرستەکان)[دەستکاری]

کوشتار و ئاوارەکردنی ئاسوورییەکان بە دەستی عوسمانییەکان

زۆرینەی گاورەکان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا لە پێکھاتەی نەتەوەی ئەرمەنیەکانن و ئاشوورییەکان و کلدانیەکانن. زۆرینەی ئاشوورییەکان و کلدانییەکان بە زمانی ئارامی دەدوێن. دەربارەی ژمارەی گاورەکان سەرژمێرییەکی دروست نییە لە ئێران و شارستانەکەدا، بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان ژمارەی گاورەکان لە ئێراندا بە (١٥٠ھەزار تا ٢٠٠ھەزار تا ٣٠٠ھەزار)کەس دەخەمڵێنن. لە سەرژمێری ساڵی (١٩٧٦ز)دا ژمارەی ئاشوورییەکان (٢٠٠ھەزار) کەسە لە وڵاتی ئێران، پێش دەستپێکردنی جەنگی جیھانیی یەکەم لە ساڵی (١٩٠٠ز)دا ئاشوورییەکان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێراندا ژمارەیان زیاتر بوو لە (٧٦ھەزار)کەس و گەورەترین گروپی غەیرە ئیسلام بوون لە ورمێ و لە (٣٠٠) گوندی ئەم شارستانە، (٦٠) گوندی بەتەواوی ئاشووری نشین بوون و لە (٦٠) گوندی کەشدا لەگەڵ پێکھاتەی ئەرمەنی و کورد و ئازەری بوون، لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا ئەم شارستانە بووە جێگەی ململانێی عوسمانییەکان و ڕووسەکان و قاجاڕەکان. ئاشوورییەکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی جەنگیان ڕاگەیاند دژ بە حکومەتی عوسمانییەکان بە پشتگیری دەوڵەتی مەسیحی یەکێتی سۆڤییەت، لە کۆتایدا نەیانتوانی بەرگری بکەن لە بەرامبەر سوپای عوسمانی، لەبەرئەوە وڵاتی خۆیان جێھێێشت و ئاوارەی شارستانی سەڵماس و شارستانی ورمێ بوون.

گاورەکانی ژێردەستی عوسمانی کە بە (جیلوە) ناسرا بوون پەڕاگەندە بوون، گاورەکانی ناوچەکە کردیاننە ھاوبەشی خۆیان و دەستیان کرد بە کوشتاری موسوڵمانانی ورمێ و شارستانەکان و گوندەکانی ناوچەکە و تاڵانیان کردن. ئەمڕۆ ئاشوورییەکانی ئێران (٥٠ھەزار) کەس دەخەمڵێنرێن، ئەمڕۆ زۆرینەی ئاشوورییەکان لە تاران دەژین لەگەڵ ورمێ و کەمینەیەک لە گوندەکانی ئەم شارستانە.[١١]

پیشەسازی و کار[دەستکاری]

بوونی شوێنێکی لەبار و چاکی جوگرافیا و سروشتی ئەم شارستانە بووەتە ھۆی گەشەسەندنی کشتوکاڵ و کار و پیشەسازی لە ناوچەکەدا و ناسراوە بە مەڵبەندی کشتوکاڵ لە وڵاتدا و بەرھەمھێنانی زۆری بەرھەمە کشتوکاڵییەکان کە بووەتە یەکەم لەم بوارەدا لە وڵاتدا، وڵاتی ئێران سێیەم وڵاتە لە ئاستی جیھان بۆ بەرھەم ھێنانی سێو وە بە پلەی یەک بۆ بەرھەمھێنانی سێو لە ئێراندا لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و شاری ورمێ بەرھەم دێت. پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە پلەی یەکەم دێت لە بەرھەم ھێنانی ھەنگوین لە ئێراندا و شارستانی ورمێ پێشەنگی یەکەمە لە بەرھەم ھێنانی ھەنگوین لە پارێزگاکەدا. شارستانی ورمێ یەکێکە لە شارستانە خۆشەکان لە ڕووی ئاو ھەواوە و زیاتر لەبەرچاودا بوو بە باخەکان، لەساڵەکانی دوایدا بەڕێوە دەچوو فستیڤاڵی گوڵ، لەئێستادا بووەتە شارێکی بەرچاو لە جۆرەکانی گوڵدا. پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بەناوبانگە بۆ ڕەزە ترێ و ورمێ ناوەندێکی سەرەکی بەرھەم ھێنانی ترێ و ئاوگی ترێیە. لەشارستانی ورمێ زۆرێک بەرھەمی ترێ دروست دەکرێت وەکوو، ئاوی بەرسیلە و دۆشاوی ترێ و کشمیش و شەربەت. پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە (٦٠٪) میوەی وڵات بەرھەم دەھێنێت، لە بەرھەم ھێنانی شەربەت لە سەرانسەری وڵاتدا پێشەنگە. پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا (٣١٧) ساردکەرەوەی ھەڵگرتنی میوەی چالاکی ھەیە کە توانای لە خۆگرتنی (٨٥٠ھەزار) تەنی ھەیە و بووەت مەڵبەندی سەرەکی ھەڵگرتن و پاراستنی میوە لە وڵاتدا.[١٢]

دابەشی کارگێڕی[دەستکاری]

شارستانی ورمێ دەکەوێتە ناوەڕاستی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا.


شارەکان[دەستکاری]

گوندەکانی شارستانی ورمێ[دەستکاری]

ژمارەی گوندەکانی شارستانی ورمێ ٦١٠ گوندە.بەم شێوەییەی خوارەوە دابەش بووە بەسەر پێکھاتەکانیدا:

٢٩٨ کورد.

١٤٤ ئازەری.

١١٥ تێکەڵەی کورد و ئازەر.

٢ کورەسوننی.

١٤ تێکەڵەی کورد و کورەسوننی.

٨ تێکەڵەی کورد و کورەسوننی و ئازەر.

٥ ئەھلی حەق.

٤ تێکەڵەی کورد و ئەھلی حەق و کورەسوننی و ئازەر.

٦ مەسیحی.

٢ تێکەڵەی کورد و مەسیحی.

٧ تێکەڵەی ئازەری و مەسیحی.

٥ تێکەڵەی کورد و مەسیحی و ئازەری.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]