سلیوانا
سلیوانا
سلیڤانا | |
---|---|
سیلوانا - Slîvana - Silvaneh | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ورمێ |
شارستان | ورمێ |
ناوچە | سلیوانا |
گوندەوار | دەشت |
بوون بەشارەدێ | ٢٠٠٠ز |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەری شارەدێ | د.جەبار عەلیزادە ئەسڵ |
بەرزایی | ١٬٦٠٦ مەتر (٥٬٢٦٩ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
• سەرجەم | ١٬٣٥٠ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
سلیوانا یان سلیڤانا شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندەواری دەشت، ناوچەی سلیوانا، شارستانی ورمێ، پارێزگای ورمێ، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران.[١][٢] ئەم شارەدێیە ناوەندی ناوچەی سلیوانایە.
ناو
[دەستکاری]- وشەی سلیوانا گوایە وشەیەکی ئیتاڵییە بە واتای دارستان و کێڵگەی سەوز دێت، یان بەواتای جێگەیەک لە بەھەشت دێت.[٣]
مێژوو
[دەستکاری]لە ساڵی (١٩٤٨)دا بەفەرمی کرایە ناوەندی ناوچە، و لە ساڵی (١٩٨٨)دا بۆمباران کرا لەلایەن حکومەتی عێراقی پێشوو لە سەردەمی بەعسدا لە کۆتایی شەڕی ئێران و عێراقدا کە بووە ھۆی قوربانیدانێکی زۆر لە شەھید و بریندار. لە ساڵی (٢٠٠٠ز)دا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئێرانەوە بە فەرمی بووە شارەدێ و لەساڵی (٢٠٠١ز)دا شارەوانی تیاکرایەوە.
جوگرافیا
[دەستکاری]سلیوانا ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
- لە باکوورەوە لەگەڵ گوندی قەسرک.
- لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی ڕاژان.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی دۆڵەپێسان.
- لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی جێرمێ.[٤]
دانیشتووان
[دەستکاری]- بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە ١،٣٥٠ کەس و ٢٤٣ خێزان بووە.[٥]
- دانیشتووانی شارەدێکە کوردن.
- بە کوردی و زاری کرمانجی دەدوێن.
ئایین
[دەستکاری]بەروبوومی کشتوکاڵ
[دەستکاری]ھەبوونی زەوی کشتوکاڵی بەراو و دێمی بەپیت و بوونی ئاوی زۆری سەرزەوی و ژێر زەوی و ئاوھەوای کوێستانی و دابارینی بارانی گونجاو ساڵانە، ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ ئەوەی کە بەرووبوومێکی باش بەرھەم بێت لە گەنم و جۆ و نۆک و نیسک و ماش و پەتاتە و تووتن و ھتد لەم شارەدێیەدا.
ھەروەھا کەش و ھەوای گونجاوی ئەم شارەدێیە وەھایە کە دەست بدات بۆ رەز و باخ کە لە باخەکانی سێو و ھەرمێ و قەیسی و گێلاس و ھەڵوژە و قۆخ و ...ھتد. وەچەندەھا دارو درەختی خۆڕسکی بەردار و بێبەر لە ناوچەکەدا ھەیە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترsێکی نەناسراوی ھەیە:|قاڵب=
و|نووسەرەکانیتر=
(یارمەتی) - ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
و|archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترsێکی نەناسراوی ھەیە:|قاڵب=
و|نووسەرەکانیتر=
(یارمەتی) - ^ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١».
- ^ «سەرتیپ حاجعلی رزمآرا». «فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا)» (بە فارسی).
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترsێکی نەناسراوی ھەیە:|قاڵب=
و|نووسەرەکانیتر=
(یارمەتی); نرخی|نووسەر=
بپشکنە (یارمەتی)
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- شارستانی ورمێ
- گوندەکانی ئێران بەپێی شارستان
- گوندەکانی کوردستان بەپێی شارستان
- گوندەکانی شارستانی ورمێ
- گوندەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
- شارەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
- شوێنە ئاوەدانەکانی شارستانی ورمێ