گوندەواری سۆما ئەڤراز
ڕواڵەت
گوندەواری سۆما ئەڤراز
Sumay-ye Shomali Rural District | |
|---|---|
| دھستان صومای شمالی - Sumay-i Şimali Dehistanı | |
| وڵات | |
| پارێزگا | ورمێ |
| شارستان | ورمێ |
| ناوچە | سۆما و برادۆست |
| گوندەوار | سۆما ئەڤراز |
| ڕووبەر | |
| • سەرجەم | ٣٣٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٣٠ میلی چوارگۆشە) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
| • سەرجەم | ١٠٦١٣ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی(کرمانجی) |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٤٤ |
گوندەواری سۆما ئەڤراز لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە سێ گوندەواری ناوچەی سۆما و برادۆست لە شارستانی ورمێ، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران. ناوەندی ئەم گوندەوارە گوندی مەمەکانە.[١][٢]
دانیشتووان
[دەستکاری]بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندستانە (١٠,٦١٣) کەس و (٥,٣٤٤)نێر و (٥,٢٦٩)مێ و (١,٨٤٥)خێزان پێکھاتووە.[٣]
جوگرافیا
[دەستکاری]گوندەواری سۆما ئەڤراز ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندەوارانە:
- لە باکوورەوە لەگەڵ گوندەواری کەناربەڕۆژ و گوندەواری چەمێ زوولا و گوندەواری چەھریق.
- لە باشوورەوە لەگەڵ گوندەواری سۆما نشیو.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندەواری ئەنزەلا نشیو.
- لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندەواری سۆما نشیو و گوندەواری چەھریق.[٥]
دابەشی کارگێڕی
[دەستکاری]لە (٢٥) گوند پێکھاتووە:
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
- ↑ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ↑ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١».
- ↑ سەرتیپ ڕیزمارا. «فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا)» (بە فارسی).[بەستەری مردوو]
- ↑ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
- بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا، وتاری «صومای شمالی»، ویکیپیدیای فارسی (٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧).