بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زمانی فەڕەنسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە فەرەنسیەوە ڕەوانە کراوە)
فەڕەنسی
français
خوێندنەوە[fʁɑ̃sɛ]
قسەی پێدەکرێ لەبەربڵاوە لە کیشوەرەکانی ئەورووپا، ئەفریقا، ئەمریکای باشوور، ئەمریکای باکوور و ناوچەی زەریایی ھێمن
ژمارەی ئاخێوەران٦٨ ملیۆن  (٢٠٠٥)
تا ١١٥ ملیۆن (٢٠١٠)[١]
زمانی زگماکی و زمانی دووەم: ١٣٠–٢٧٥ ملیۆن[٢]
بنەماڵەی زمان
سیستەمی نووسینئەلفوبێی لاتینی (ئەلفوبێی فەڕەنسی)
ڕەوشی فەرمیبوون
زمانی فەرمییە لە

سامان دەدرێتەوە بەدەستیپەیمانگای فەڕەنسی
کۆدەکانی زمان
ISO 639-1fr
ISO 639-2fre (B)
fra (T)
ISO 639-3fra
Linguasphere51-AAA-i
██ ئەو ناوچانەی زمانی زگماکییە

██ ئەو ناوچانەی زمانی فەرمییە ██ ئەو ناوچانەی زمانی دووەمە

██ ئەو ناوچانەی زمانی کەمینەیە
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی.

زمانی فەڕەنسی (français [fʁɑ̃sɛ] یان langue française [lɑ̃ɡ fʁɑ̃sɛːz]) زمانێکی ڕۆمانسییە لە خێزانی زمانە ھیندۆ-ئەورووپییەکان. وەک ھەموو زمانە ڕۆمانسییەکانی تر، لە لاتینیی سادەی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمانەوە سەری ھەڵداوە. فەڕەنسی لە گالۆ-ڕۆمانسیی کۆنی باکوورەوە پەرەی سەندووە، کە وەچەی ئەو زمانی لاتینییەیە کە لە باکووری گال[ئ] قسەی پێ دەکرا. نزیکترین زمانە خزمەکانی بریتین لە «langues d'oïl-زمانەکانی ئۆیڵ»ەکانی تر، ئەو زمانانەی کە لە ڕووی مێژووییەوە لە باکووری فەڕەنسا و باشووری بەلجیکا قسەیان پێ دەکرا، کە فەرەنسی تا ڕادەیەکی زۆر جێگەی گرتنەوە. ھەروەھا کەوتووەتە ژێر کاریگەریی زمانە سێلتییە ڕەسەنەکانی گالی ڕۆمانیی باکوور و زمانی فرانکیی جێرمانیی[ا] داگیرکەرە فرانکییەکانی دوای سەردەمی ڕۆمانەکان. لە ئەنجامی داگیرکاریی فەرەنسی و بەلجیکی لە سەدەی شازدەیەمەوە بەرەو دوا، زمانەکە گەیشتە ناوچە نوێیەکانی ئەمریکاکان، ئەفریقا و ئاسیا، ھەروەھا چەندین زمانی کرایۆلیی بنەما-فەرەنسی، بەتایبەتی کرایۆلیی ھایتی، گەشەیان پێ درا. کەسێک یان نەتەوەیەک کە بە فەرەنسی قسە بکات، لە ھەردوو زمانی ئینگلیزی و فەرەنسیدا لەوانەیە بە «فرانکۆفۆن» ناوببرێت.

فەرەنسی زمانی فەرمیی ٢٦ وڵاتە، ھەروەھا یەکێکە لەو زمانانەی کە لە ڕووی جوگرافییەوە بەرفراوانترین بڵاوبوونەوەی ھەیە لە جیھاندا، کە ئاخێوەرانی لە نزیکەی ٥٠ وڵاتدا ھەن. زۆربەی ئەم وڵاتانە ئەندامی ڕێکخراوی نێونەتەوەییی فرانکۆفۆنین (OIF)، کە کۆمەڵگەیەکە لە ٥٤ دەوڵەتی ئەندام پێکدێت کە ھاوبەشن لە بەکارھێنان یان فێرکردنی زمانی فەرەنسیدا. مەزەندە دەکرێت نزیکەی ٣١٠ ملیۆن ئاخێوەری ھەبێت، کە نزیکەی ٧٤ ملیۆنیان ئاخێوەری ڕەسەنی زمانەکەن؛ وەک زمانی یەکەم (بەپێی ڕیزبەندیی کەمبوونەوەی ژمارەی ئاخێوەران) لە فەڕەنسا، کەنەدا (کویبێکبەلجیکا (والۆنیا و ناوچەی پایتەختی برۆکسێل)، ڕۆژاوای سویسرا (ناوچەی ڕۆماندی)، بەشێک لە لۆکسمبۆرگ، و مۆناکۆ قسەی پێ دەکرێت. لە ھەمان کاتدا، لە ئەفریقای فرانکۆفۆن بە شێوەیەکی سەرەکی وەک زمانی دووەم یان زمانی ھاوبەش قسەی پێ دەکرێت، ھەرچەندە بووەتە زمانی زگماکیش لە ژمارەیەکی کەم لە ناوچە شارنشینەکاندا؛ لە ھەندێک وڵاتی باکووری ئەفریقا وەک جەزائیر، سەرەڕای ئەوەی پێگەی فەرمیی نییە، شانبەشانی زمانە ڕەسەنەکان وەک زمانی یەکەمیش لە ناو ھەندێک لە چینە باڵاکانی دانیشتوواندا قسەی پێ دەکرێت، بەڵام بۆ بەشی گشتیی دانیشتووان تەنھا زمانی دووەمە.

لە ساڵی ٢٠١٥دا، نزیکەی ٤٠٪ی دانیشتووانی فرانکۆفۆن[ب] (بە ئاخێوەرانی زمانی دووەم و ئاخێوەرە نیمچەیییەکانیشەوە) لە ئەورووپا دەژیان، ٣٦٪ لە ئەفریقای ژێر بیابان و زەریای ھیندی، ١٥٪ لە باکووری ئەفریقا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ٨٪ لە ئەمریکاکان، و ١٪ لە ئاسیا و ئۆقیانووسیا دەژیان. فەرەنسی دووەم بەربڵاوترین زمانی زگماکییە لە یەکێتیی ئەورووپادا. لەو ئەورووپییانەی کە بە ڕەسەن بە زمانەکانی تر قسە دەکەن، نزیکەی یەک لەسەر پێنجیان دەتوانن وەک زمانی دووەم بە فەرەنسی قسە بکەن. زۆرێک لە دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەورووپا، شانبەشانی ئینگلیزی، ئەڵمانی و ئیتاڵی، فەڕەنسی وەک زمانی کارکردن بەکاردەھێنن؛ لە ھەندێک دامەزراوەدا، فەڕەنسی تەنھا زمانی کارکردنە (بۆ نموونە لە دادگای دادی یەکێتیی ئەورووپا). ھەروەھا زمانی فەرەنسی ٢٢ەمین زمانە لە جیھاندا لە ڕووی زۆریی ژمارەی ئاخێوەرانی ڕەسەنەوە، شەشەمین زمانە بەپێی کۆی گشتیی ژمارەی ئاخێوەران، و لە ڕیزی پێنج پڕخوێندراوترین زمانەکانی جیھاندایە، کە تا ساڵی ٢٠١٧ نزیکەی ١٢٠ ملیۆن فێرخوازی ھەبووە. فەرەنسی مێژوویەکی درێژی ھەیە وەک زمانێکی نێونەتەوەییی ئەدەبیات و پێوەرە زانستییەکان، و زمانی سەرەکی یان دووەمی چەندین ڕێکخراوی نێونەتەوەیییە، لەوانە نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتیی ئەورووپا، ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، ڕێکخراوی بازرگانیی جیھانی، لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێونەتەوەییی، کۆنفرانسی گشتیی کێشەکان و پێوانەکان، و لیژنەی خاچی سووری نێونەتەوەییی.[٣][٤][٥][٦][٧][٨][٩][١٠]

مێژوو

[دەستکاری]

زمانی فەرەنسی زمانێکی ڕۆمانسییە (بەو واتایەی کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە لاتینیی سادەوە سەری ھەڵداوە) کە لە شێوەزارەکانی گالۆ-ڕۆمانسییەوە کە لە باکووری فەڕەنسا قسەیان پێ دەکرا، پەرەی سەندووە. شێوە سەرەتایییەکانی زمانەکە فەرەنسیی کۆن و فەرەنسیی ناوەڕاست دەگرنەوە.

لاتینیی سادە لە گال

[دەستکاری]

بەھۆی دەسەڵاتی ڕۆمانەکانەوە، لاتینی وردە وردە لەلایەن دانیشتووانی گالەوە وەرگیرا. کاتێک زمانەکە لەلایەن خەڵکی سادەوە فێربوون، خەسڵەتێکی ناوچەییی جیاوازی بۆ دروست بوو، لەگەڵ جیاوازیی ڕێزمانی لە چاو ئەو لاتینییەی کە لە شوێنەکانی تر قسەی پێ دەکرا، کە ھەندێکیان لە نووسینەکانی سەر دیوارەکاندا سەلمێنراون. ئەم جۆرە ناوچەیییە پەرەی سەند بۆ زمانەکانی گالۆ-ڕۆمانسی، کە فەرەنسی و نزیکترین خزمەکانی دەگرێتەوە، وەک فرانکۆ-پرۆڤێنسال.[١١][١٢][١٣]

پەرەسەندنی لاتینی لە گالدا لە ئەنجامی پێکەوەژیانی زیاتر لە نیو ھەزارە لەتەک زمانی گالیی ڕەسەندا شکڵی گرت، کە تا کۆتایی سەدەی شەشەم لەناو نەچوو، واتە زۆر دوای ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتیی ڕۆمانیی ڕۆژاوا. لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی کەمی ئاخێوەرانی لاتینی لە سەردەمی ڕۆمانەکاندا لە ناوچە گوندنشینەکاندا نیشتەجێ بوون، لاتینی لەوێدا بەھایەکی کۆمەڵایەتیی کەم یان ھیچ بەھایەکی بۆ جووتیاران نەبوو؛ لە ئەنجامدا، ٩٠٪ی کۆی دانیشتووانی گال لە بنەڕەتدا وەک ڕەسەنی خۆیان مانەوە. چینی ئەرستۆکراتیی شارنشینەکان، کە لاتینییان بۆ بازرگانی، پەروەردە یان بەکارھێنانی فەرمی بەکاردەھێنا، منداڵەکانیان دەنارد بۆ قوتابخانەکانی ڕۆمانەکان و زەوییەکانیان بۆ ڕۆما بەڕێوەدەبرد. لە سەدەی پێنجەمدا، لە کاتی ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتیی ڕۆمانیی ڕۆژاوادا، زۆرینەی ڕەھای دانیشتووان (کە زیاتر گوندنشین بوون) وەک ئاخێوەری گالی مانەوە. ئەوان گۆڕان بۆ بەکارھێنانی لاتینی وەک زمانی زگماکیی خۆیان تەنھا یەک سەدە دوای داگیرکردنی گال لەلایەن فرانکییەکانەوە، و زمانی خاوەن پێگەی دەستەبژێرە شارنشینە خوێندەوارەکانیان وەرگرت. ئەم بڵاوبوونەوە کۆتایییەی زمانی لاتینی دەکرێت بگەڕێندرێتەوە بۆ کۆچی کۆمەڵایەتی لە چەقی دەسەڵاتی شارەکانەوە بۆ ئابوورییە گوند-تەوەرەکان و سیستمی کۆیلایەتیی یاسایی.[١٤][١٥][١٦]

زمانی گالی پێدەچێت تا سەدەی شەشەم لە فەرەنسادا مابێتەوە سەرەڕای بەڕۆمانیبوونی بەرچاو. بە پێکەوەژیان لەگەڵ لاتینیدا، زمانی گالی یارمەتیدەر بوو لە داڕشتنی شێوەزارە لاتینییە سادەکان کە پەرەیان سەند بۆ فەرەنسی ئەوەش بە بەخشینی وشەی خواستراو و وشەی وەرگێڕدراوی ڕاستەوخۆ (لەوانەش oui، کە وشەیەکە بۆ «بەڵێ»)، و گۆڕانکارییە دەنگییەکان کە لەژێر کاریگەریی گالیدا شێوەیان گرتووە، و کاریگەری لەسەر گەردانکردن و ڕیزبەندیی وشە. توێژینەوە ژمێرەیییە ئەم دواییانە پێشنیاری ئەوە دەکەن کە لەوانەیە گۆڕانکارییە سەرەتایییەکانی ڕەگەزی وشە پاڵنەرەکەی، ڕەگەزی وشە ھاوتاکەی بێت لە زمانی گالیدا.[١٧][١٨]

مەزەندەی ژمارەی ئەو وشە فەرەنسییانەی کە دەکرێت بگەڕێندرێنەوە بۆ زمانی گالی لەلایەن فەرھەنگی پێتی ڕۆبێرتەوە بە ١٥٤ وشە دانراوە، کە زۆرجار وەک نوێنەری فەرەنسیی ستاندارد سەیر دەکرێت، لەکاتێکدا ئەگەر شێوەزارە ناستانداردەکان بگرێتەوە، ژمارەکە بەرزدەبێتەوە بۆ ٢٤٠. وشە خواستراوە گالییە زانراوەکان زیاتر مەیلیان بەرەو بوارە واتایییە دیاریکراوەکان ھەیە، وەک ژیانی ڕوەکی (chêne, bille)، ئاژەڵان (mouton, cheval)، سروشت (boue)، چالاکییە ناوماڵییەکان (بۆ نموونە berceau)، کشتوکاڵ و یەکەکانی پێوانەی گوندنشینی (arpent, lieue, borne, boisseau)، چەک، و ئەو بەرھەمانەی کە لەسەر ئاستی ناوچەیی مامەڵەیان پێوە دەکرا نەک لە ناوچە دوورەکان. ئەم دابەشبوونە واتایییە دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەوەی کە جووتیاران کۆتا کەس بوون کە دەستیان بە زمانی گالییەوە گرتبوو.[١٩][٢٠]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. ناوی ناوچەیەکی جوگرافییە لە سەردەمی ئاسن و سەردەمی ڕۆمەکاندا. ئەم ناوچەیە ئێستا وڵاتانی (فەڕەنسا، بەلجیکا، باکووری ئیتاڵیا و بەشێک لە ئەڵمانیا) دەگرێتەوە.
  2. زمانێکی جێرمانی بوو (ھاوشێوەی ئەڵمانی و ھۆڵەندی کۆن)
  3. بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کە بە زمانی فەڕەنسی قسە دەکەن، جا چ زمانەکە زمانی دایکیان بێت یان وەک زمانی دووەم و سێیەم فێری بووبن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Francophonie
  2. La langue française dans le monde 2010. La Francophonie. Retrieved 2010-04-14.
  3. https://www.washingtonpost.com/news/worldviews/wp/2015/04/23/the-worlds-languages-in-7-maps-and-charts/
  4. https://www.ethnologue.com/language/fra/
  5. https://www12.statcan.gc.ca/census-recensement/2016/as-sa/98-200-x/2016011/98-200-x2016011-eng.cfm
  6. https://www.researchgate.net/publication/249918399_Language_Maintenance_and_Spread_French_in_Algeria
  7. https://web.archive.org/web/20150922033256/http://www.diplomatie.gouv.fr/en/french-foreign-policy/francophony-1113/the-status-of-french-in-the-world
  8. https://web.archive.org/web/20080619042509/http://www.cpfalta.ab.ca/Learning/whyfrench.htm
  9. https://www.babbel.com/en/magazine/how-many-people-speak-french-and-where-is-french-spoken
  10. https://www.ethnologue.com/insights/ethnologue200/
  11. Adams, J. N. (2007). "Chapter V – Regionalisms in provincial texts: Gaul". The Regional Diversification of Latin 200 BC – AD 600. pp. 279–289. doi:10.1017/CBO9780511482977. ISBN 978-0-511-48297-7.
  12. Hélix, Laurence (2011). Histoire de la langue française. Ellipses Edition Marketing S.A. p. 7. ISBN 978-2-7298-6470-5.
  13. https://books.google.com/books/about/French.html?hl=ar&id=hfanhTGi-z0C
  14. https://books.google.com/books/about/Comparative_Historical_Dialectology.html?hl=ar&id=XvODm8_Y6CgC#v=snippet&q=Braudel&f=false
  15. Mufwene, Salikoko S. (2004). "Language birth and death". Annu. Rev. Anthropol. 33: 201–222. doi:10.1146/annurev.anthro.33.070203.143852.
  16. Schrijver, Peter (1997). Studies in the History of Celtic Pronouns and Particles. Maynooth: Department of Old Irish, National University of Ireland. p. 15. ISBN 9780901519597.
  17. Pellegrini, Giovanni Battista (2011). "Substrata". In Posner; Green (eds.). Romance Comparative and Historical Linguistics. De Gruyter Mouton. pp. 43–74. Celtic influences on French discussed in pages 64–67. Page 65:"In recent years the primary role of the substratum... has been disputed. Best documented is the CT- > it change which is found in all Western Romania... more reservations have been expressed about... ū > [y]..."; :"Summary on page 67: "There can be no doubt that the way French stands out from the other Western Romance languages (Vidos 1956: 363) is largely due to the intensity of its Celtic substratum, compared with lateral areas like Iberia and Venetia..."
  18. Guiter, Henri (1995). "Sur le substrat gaulois dans la Romania". In Bochnakowa, Anna; Widlak, Stanislan (eds.). Munus amicitae. Studia linguistica in honorem Witoldi Manczak septuagenarii. Krakow. {{cite book}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی): CS1 maint: location missing publisher (link)
  19. Polinsky, Maria; Van Everbroeck, Ezra (2003). "Development of Gender Classifications: Modeling the Historical Change from Latin to French". Language. 79 (2): 356–390. CiteSeerX 10.1.1.134.9933. doi:10.1353/lan.2003.0131. ISSN 0097-8507. JSTOR 4489422. S2CID 6797972.
  20. Schmitt, Christian (1997). "Keltische im heutigen Französisch". Zeitschrift für Celtische Philologie. 49–50: 814–829. doi:10.1515/zcph.1997.49-50.1.814.