بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیلی بانیستەر سەون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مێجەرسۆنەوە ڕەوانە کراوە)
ئیلی بانیستەر سەون
لەدایکبوون١٦ی ئابی ١٨٨١
مردن٢٤ی شوباتی ١٩٢٣(١٩٢٣-٠٢-٢٤) (٤١ ساڵ ژیاوە)
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئینگلیزی
پیشەPolitical officer، نووسەر، زمانناس
سەون و عادیلە خانم لە ناوەڕاستدان، ساڵی ١٩١٩

ئیلی بانیستەر سەون (بە ئینگلیزی: Major Ely Bannister Soane، ١٨٨١-١٩٢٣) ناسراو بە «مێجەرسۆن»، ئەفسەری سیاسیی سوپای بریتانیا و نووسەر و زمانناس بوو.

مێجەرسۆن لە چەپەوە وەستاوە، ساڵی ١٩٠٩.

ساڵی ١٩٠٢ وەک کارمەندێکی بانک دەنێررێت بۆ ئێران و لەوێ زمانی فارسی فێر دەبێت. لە ساڵی ١٩٠٥ بە ساختە موسڵمانبوونی ڕادەگەیەنێت. لە ١٩٠٧ کاری بانک بەجێ دەھێڵێت و وەک گەشتیار بە ناوچەکەدا دەگەڕێت.[١] لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان فێری کوردی دەبێت و لە ساڵی ١٩٠٩ بە شێوەی بازرگانێکی فارس و بەناوی «غولام حوسێن شیرازی»ەوە دەچێت بۆ ھەڵەبجە و پتر لە شەش مانگ لە ماڵی وەسمان پاشادا، نزیک لە عادیلە خانم و تاھیر بەگی جافدا، ماوەتەوە. زۆر ھاموشۆی خەڵک و دیوەخانەکان و بازاڕەکانی کردووە. لەم بەسەرھاتانەی کتێبێک بە ناوێ «گەشتێکی شاراوە بۆ میسۆپۆتامیا و کوردستان» دەنووسێت کە زانیارییەکی زۆری لەسەر زمان و داب و نەریتی کوردی تێدایە. ھەروەھا بە باشی زمانی کوردیش فێر بووە و چەند کتێبی فێرکاریشی بۆ زمانی کوردی نووسیوە. دوای ئەوەی کە ڕاستییەکەی دەردەکەوێت بە دزیوەوە کوردستان بەجێ دەھێڵێت.[٢] لە کاتی شەڕی جیھانیی یەکەم (١٩١٤-١٩١٨) لەگەڵ سوپای ئینگیزدا دەگەڕێتەوە بۆ عێراق. لە سەرەتای ساڵی ١٩١٨ەوە ھەتا ٢٧/١/١٩١٩ بە یارمەتیی شوکری فەزڵیەوە توانی ٦٧ ژمارە لە ڕۆژنامەی تێگەیشتنی ڕاستی بڵاو بکاتەوە.[٣] لە نێوان ساڵانی ١٩١٩ بۆ ١٩٢١ و لە کاتی شۆڕشی شێخ مەحموودی حەفید، ئەفسەری سیاسیی سوپای بریتانیا لە باکووری عێراق بووە.[٤] ساڵی ١٩٢١ دەگەڕێتەوە بۆ بریتانیا و پاش دوو ساڵ لە ٢٤ی شوباتی ١٩٢٣ بە ھۆی نەخۆشینەوە دەمرێت.

ئەو ماڵەی کە لە سلێمانیدا تێیدا ژیاوە ئێستا کراوە بە مۆزەخانە.[٥]

بەرھەمە چاپکراوەکانی

[دەستکاری]
  • Report on the Sulaimania district of Kurdistan. ١٩١٠
  • Grammar of the Kurmanji or Kurdish Language. لەندەن، ١٩١٣
  • Elementary Kurmanji Grammar، ١٩١٣. [٦]
  • Elementary Kurdish Grammar. بەغدا، ١٩١٩
  • To Mesopotamia and Kurdistan in Disguise: With Historical Notices of the Kurdish Tribes and the Chaldeans of Kurdistan. ١٩٢٣[٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ https://www.librarything.com/author/ebsloane
  2. ^ یەکەم رۆژنامەى کوردى لە کوردستاندا لەلایەن مێجەرسۆنەوە دەرکراوە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوەسەلام ناوخۆش، زانکۆى سەلاحەدین
  3. ^ http://www.kurdishacademy.org/?q=node/774
  4. ^ http://disquietreservations.blogspot.com/2013/07/british-major-ely-banister-soane-on.html
  5. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  6. ^ McCarus, Ernest N., A Kurdish Grammar: Descriptive Analysis of theKurdish of Sulaimaniya, Iraq.
  7. ^ http://www.amazon.com/Mesopotamia-Kurdistan-Disguise-Historical-Chaldeans/dp/0957561237/ref=sr_1_2?s=books&ie=UTF8&qid=1430434157&sr=1-2