بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تێگەیشتنی ڕاستی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تێگەیشتنی ڕاستی
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩١٨
سەرناوTêgeyştinî Rastî
وڵاتعێراق
سەرنووسەرئیلی بانیستەر سەون
زمانزمانی کوردی
ڕێکەوتی دەستپێکردن١ی کانوونی دووەمی ١٩١٨
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٧ی کانوونی دووەمی ١٩١٩
کۆکردنەوەکتێبخانە و ئەرشیفی نیشتمانیی عێراق
ژمارەی یەکەمی ڕۆژنامەکە

تێگەیشتنی ڕاستی ڕۆژنامەیەک بە زمانی کوردی بوو کە لە لایەن سوپای بەریتانیا لە عێراق دەردەچوو. ڕۆژنامەکە لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩١٨ دامەزرا لە ماوەی شەڕی جیھانیی یەکەم کاتێک کە بریتانیا شەڕی لەگەڵ ئیمپراتۆری عوسمانی دەکرد. بەمەش ڕۆژنامەکە دەچووە خانە پرۆپاگەندە کە بەراوردی دەستوور و یاسای بریتانیا و عوسمانییەکانی دەکرد. ڕۆژنامەکە لەماوەی ١٩١٩–١٩١٨دا ٦٦ ژمارەی دەرکرد؛ ئەفسەری بریتانی ناسراو بە مێجەرسۆن سەرنووسەری ڕۆژنامەکە بوو و بە یارمەتیی شاعیری کورد شوکری فەتحی دەردەکرا.[١][٢] ڕۆژنامەکە بەگشتی تیشکی دەخستە سەر مێژووی کورد و شیعر و زمان و چاندی کوردی.[٣]

مێژوو

[دەستکاری]

رۆژنامەی «تێگەیشتنی ڕاستی» لەلایەن سوپای بەریتانیاوە لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩١٨ لەکاتی جەنگی جیھانیی یەکەمدا دامەزرا، کە تێدا بەریتانیا دژی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دەجەنگا. رۆژنامەیەکی پرۆپاگەندە بوو کە رۆشنایی دەخستە سەر بەراوردی نێوان دەسەڵاتی بەریتانیا و دەسەڵاتی عوسمانی و بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە زمانی کوردی و جاند و ئایین لەژێر سایەی بەریتانیادا باشترە و بۆ ھاندانی کوردانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی بوو. رۆژنامەکە لە ساڵی ١٩١٨ تا ١٩١٩ بڵاوکرایەوە و ٦٦ ژمارەی لێدەرچوو.[٤][٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]