بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەبباس کوڕی فیرناس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عەبباس بن فیرناسەوە ڕەوانە کراوە)
عەبباس کوڕی فیرناس
عەبباس کوڕی فیرناس
ناوی تەواوئەبولقاسم عەبباس کوڕی فیرناس بن ویرداس تاکورینی
ناوەکانی ترعباس بن فرناس (عەرەبی)
لەدایکبوونتاکورنا، ڕۆندە، ئەندەلوس
سەردەمسەردەمی زێڕینی ئیسلام
ناوچەئەندەلوس
کارە دیارەکانھەوڵدانی فڕین

ئەبولقاسم عەبباس کوڕی فیرناس کوڕی ویرداس تاکورینی[١][٢] لە ڕۆندا لە ئیسپانیا لە دایک بووە، لە سەردەمی خەلافەتی ئومەوی لە ئەندەلوس، بەوە بەناوبانگ بوو کە یەکەم کەس بووە ھەوڵی فڕینی داوە.[٣][٢] ھەروەھا شاعیریش بوو، زاناش بوو بە بیرکاری و گەردوونناسی و کیمیا.

ئیبن فەرنای لە ڕۆژاوادا بە لاتینی ناسراوە بە (Armen Firman[٤]، لەگەڵ ئەوەش چەند سەرچاوەیەکیش ھەن دەڵێن کە ئەمانە دوو کەسی جیاوازن.[٣][٥]

ژیانی

[دەستکاری]
پردی عەبباس کوڕی فیرناس لە قورتوبە.

عەبباس کوڕی فیرناس لە (تاکورنا) لە ڕۆندە، لە خێزانێکی بە ڕەگەز ئەمازیغی[٦] لە بەنی ئومەییە،[٧] دواتر لە قورتوبە ژیاوە و خوێندویەتی، و شارەزا بووە لە فەلسەفە و کیمیا و گەردونناسی. ھاوسەردەمی ئەلحەکەم بن ھوشام و کوڕەکەی عەبدولڕەحمان و نەوەکەشی محەممەد بووە،[٨] زیرەک بوو، ھەتا عەبدولڕەحمان کردبووی بە مامۆستای خۆی لە گەردونناسی.[٩] ناویان دەنا (حكيم الأندلس) حەکیمی ئەندەلوس.[١٠] شاعیریش بوو، توانی کتێبی (العروض)ی خەلیل بن ئەحمەدی فەڕاھیدی لێک بداتەوە.[١١]

ناوبانگی ئیبن فەرناس دەگەڕێتەوە بۆ ئەو داھێنانانەی کە پێش سەردەمەکەی کەوتووە، ئیبن فەرناس تاوانبار کرا بە کوفر و بێ دینی، و دادگایی کرا لە مزگەوتی قورتوبە، بەرامبەر گشتی، کە کۆتایی ھات بە بێتاوان کردنی کە تاوانبار کرابوو بە چەند سکاڵایەک و نەزانی.[١٢] کۆچی دوایی کرد لە کۆتاییەکانی سەردەمی ئەمیر (محەممەد بن عەبدولڕەحمان).

کارەکانی

[دەستکاری]

ئیبن فەرناس کاتژمێرێکی ئاوی درووست کرد ناسراو بوو بە ناوی (الميقاتة)، و گەیشتە ڕێگەی خۆی بۆ درووستکردنی شووشەی ڕوون لە بەرد،[١١] ھەروەھا چاویلکەی پزیشکیشی دروست کردووە، ھەروەھا ئامێری (Armillary sphere)یش[١٣] کە پێکدێت لە زنجیرەیەک ئەڵقە، جووڵانی ھەسارەکان و ئەستێرەکان دەنوێنێ، و پەرەی بە ڕێگەیەک داوە بۆ بڕینی بەردی کوارتز لە ئەندەلوس بێ ئەوەی لە ئەندەلوسەوە بینێرن بۆ میسڕ تا بیبڕن.[٢][٣]

لە ماڵەکەیدا، ئیبن فیرناس ژوورێکی درووستکرد وەکو نمونەیەک کە ڕوواڵەتی ئاسمان بدات، تیایدا ئەستێرەکان و ھەسارەکان و برووسکەکان،[١١] کە چەند تەکنەلۆژیایەک بەڕێوەی دەبرد لە ژێر ماڵەکەی.

بەڵام مەزنترین داھێنانەکانی، بریتییە لە بەکارھێنانی دوو باڵ بۆ ھەوڵدانی فڕین، کە مەقەڕڕی باسی لێوە کردووە،[٢] تا پێش (إلمر المالمسبوري) بکەوێت لە فڕین بە فڕۆکەی (Glider) لە  ئینگلتەرا نێوان ساڵانی ١٠٠٠-١٠١٠ کە کەسی نەبنیەوە دۆکیومێنتی بکات.[٢]

ڕیزلێنانی

[دەستکاری]

بەم دواییانە، بە ڕێزگرتن لە ناوی، دەمە ھەیڤێک بەناوی ئەو کراوە.[١٤] ھەروەھا پەیکەرێکیشی بۆ درووستکراوە بەرامبەر فڕۆکەخانەیەک لە بەغدا، لەسەری نووسراوە "یەکەم فڕۆکەوانی عەرەبی لە ئەندەلوس لە دایک بووە". لیبیاش چاپیکی پۆستەیی بەناوی ئەو دەرکرد، ھەروەھا میوانخانەیەکی فڕۆکەخانە لە تەڕابلوس، ھەروەھا فڕۆکەخانەی باکووری بەغدا بەناو کراوە.[١٥] و لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١١، پردی عەبباس بن فیرناس درووست کرا لە قورتوبە لەسەر دەریاچەی دۆڵی گەورە، لە ناوەڕاستەکەی پەیکەرێکی ئیبن فیرناس درووستکراوە دوو باڵی پێوە جێگیر کراوە کە درێژ دەبنەوە تا کۆتاییەکانی پردەکە، ئەمیش بە نەخشەکێشانی ئەندازیار (خوسيه لويس مانثاناريس خابون).[١٦] و لە ڕۆندا، سەنتەرێکی گەردونناسی کراوەتەوە ناوی ئەو لەخۆدەگرێت.

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. ^ « Ibn Firnas ('Abbâs) » by Ahmed Djebbar, Dictionnaire culturel des science, by Collective under the direction of Nicolas Witkowski, Du Regard Editions, 2003, ISBN 2-84105-128-5.
  2. ^ ئ ا ب پ ت Lynn Townsend White, Jr. (Spring, 1961).
  3. ^ ئ ا ب "'Abbas Ibn Firnas".
  4. ^ «Arabic and Islamic Names of the Moon Craters MuslimHeritage 9-28-07». لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  5. ^ T S Al-Hassani، Salim؛ Elizabeth Woodcock & Rabah Saoud، 1001 Inventions-Muslim Heritage in Our World Second edition (الطبعة 2007)، Foundation for Science Technology and Civilisation، ISBN 978-0-9552426-1-8  وسائط |coauthors= تم تجاهلها (مساعدة)
  6. ^ جامعة هيوستن - عباس بن فرناس
  7. ^ «المغرب في حلي المغرب لابن سعيد المغربي». لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  8. ^ عنان 1970, p. 266
  9. ^ عنان 1997, p. 281
  10. ^ مجلة حراء - عباس بن فرناس، أول رائد فضاء في التاريخ ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ ئ ا ب المقري 1968, p. 374
  12. ^ عنان 1970, p. 269
  13. ^ عنان 1970, p. 267
  14. ^ Lunar Nomenclature
  15. ^ وكالة أور الإخبارية - ديالى تحول مطار ابن فرناس الى مدينة رياضية ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ "Hoy se abre el noveno puente de Córdoba hacia una ronda inacabada" ١٦ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. 14 January 2011. اطلع عليه بتاريخ 14 January 2011. 

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • أبو الحسن على بن موسى بن سعيد المغربي الأندلسي (المتوفى: 685هـ)، الكتاب: المغرب في حلى المغرب، المحقق: د. شوقي ضيف، الناشر: دار المعارف - القاهرة، الطبعة: الثالثة، 1955، عدد الأجزاء: 2
  • المقري، أبو العباس أحمد بن محمد بن أحمد (1988). نفح الطيب من غصن الأندلس الرطيب - المجلد الثالث. دار صادر، بيروت. 
  • عنان، محمد عبد الله (1997). دولة الإسلام في الأندلس، الجزء الأول. مكتبة الخانجي، القاهرة. ISBN 977-505-082-4. 
  • عنان، محمد عبد الله (1970). تراجم إسلامية شرقية وأندلسية. مكتبة الخانجي، القاهرة. 
  • Lynn Townsend White, Jr. (Spring, 1961). "Eilmer of Malmesbury, an Eleventh Century Aviator: A Case Study of Technological Innovation, Its Context and Tradition", Technology and Culture 2 (2), p. 97–111 [100f.], doi:10.2307/3101411.

بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]