دەروازە:فڕین
وتاری ھەڵبژێردراوبی-٥۲ ستراتۆفۆرترێس فڕۆکەیەکی گەورە و زەبەلاحی تابیەت بە سووپای ئەمەریکایە کە تایبەتە بەھەڵگرتنو ناردنی بۆمبە قورسەکان وەکو چەکی ئەتۆمی و بۆمبی ئاسای و بۆمبی هێشوویی و موشەکی کروز و موشەکی دژە کەشتی, سووپای ئەمریکا تاکە وڵاتە کە خاوەنی ئەم جۆرە فڕۆکەیە, یەکەم فڕینی لەساڵی ۱٩٥٢ بوو لەساڵی ۱۹٥٥ەوە هێنرایە خزمەتی سەربازی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وادەی کارپێکردنیشی پێشبینیکراوە تا ساڵی ۲۰٤٤, بەپێی ئامارێکی ساڵی ۲۰۱۲ ئەمریکا خاوەنی ۸۰ فڕۆکەی بی-٥۲یە.خێراییەکەی ۱۰۸۰ کیلۆمەترە لەکاژێرێکدا و دەتوانێ لەبەرزی ۱٥ کیلۆمەتر بفڕێت لە ئاسماندا, کێشی ئەم فڕۆکەیە ۲۲۰ تۆنە و توانای ھەڵگرتنی ۳۲ تۆن بۆمب و مووشەکی جیاواز ھەیە. سووپای ئەمریکا لەئێستادا بۆ پاراستنی گیانی سڤیلەکان تەنھا چەکی بۆمب و ئاراستەکراو لەم فڕۆکەیە بەکاردەھێنێت, چونکە ئەم فڕۆکەیە بۆ وێرانکردنی شارەکان بەکاردێت، سووپای ئەمریکا ئەوجۆرەی فڕۆکەیە بەکاردەھێنێت بۆ ئەوجەنگە تایبەتانەی کە پێویستە یەکلایان بکاتەوە (تەواوی وتار...) (تەواوی وتار...) وێنەی ھەڵبژێردراو
ئایا زانیوتە؟
فڕۆکەوانی ھەڵبژێردراونیلووفەر ڕەحمانی (لەدایکبووی ١٩٩٢ کابول، ئەفغانستان) فڕۆکەوانی ئەفغانییە ناوبراو یەکەم ژنە میکانیکی چاککەرەوەی باڵی فڕۆکە و یەکەم ژنە لە ھێزەکانی ئاسمانی ئەفغانستان لەوەتەی ڕووخانی دەوڵەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان. نیلووفەر بەردەوامبوو لەسەر کار و مەشقەکانی وێڕای درووستبوونی ھەڕەشە لەسەر خێزانەکەی. لە ئازاری ٢٠١٥، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا. (تەواوی وتار...) (تەواوی وتار...) فڕۆکەخانەی ھەڵبژێردراوفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر (بە عەرەبی؛مطار أربيل الدولي) گەورەترین و فراوانترین فرۆکەخانەی کوردستانە. کە دەکەوێتە پارێزگای ھەولێر و بەدووری حەوت کیلۆمەتر لە (لە قەڵاتی گەورەی هەولێر) وە دوورە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی شارەکە. لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی پێشووی کۆماری عێراق لە ٢٠٠٣، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی دروست بکات کە ببێتە دەروازەیەک بەرەو جیھان. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر (IATA: EBL, ICAO: ORER) (کوردی: فڕۆکەخانە نێودەوڵەتی هەولێر)، فڕۆکەخانەی سەرەکی شاری ھەولێرە لە ھەرێمی کوردستان، عێراق. لەلایەن حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەژێر لیژنەیەکدا بەڕێوەدەبرێت کە پێکهاتووە لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و یەکێکە لە دوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی (ئەوی دیکەیان فڕۆکەخانەی سلێمانییە)، کە سێیەم فڕۆکەخانە لە دهۆک لە قۆناغی دروستکردندایە. فڕۆکەخانەی نوێی نێودەوڵەتی هەولێر مۆدێرن لە ساڵی ٢٠٠٥ کرایەوە، فڕۆکەخانەکە یەکێکە لە درێژترین ڕێڕەوی فڕین لە جیهاندا. (تەواوی وتار...) (تەواوی وتار...)
پۆلەکانئەمانەش ببینەئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیتپڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |



