بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خوسرەو سینا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خوسرەو سینا

لەدایکبوون (١٩٧١-٠٧-٢١) ٢١ی تەممووزی ١٩٧١ (تەمەن ٥٤ ساڵ)
نەتەوەکورد
پەروەردەدکتۆرا
پیشەدەرھێنەری فیلم شانۆ. سیناریۆنووس.
چالاکبوون١٩٩٠ تاکوو ئێستا
ھاوسەرندا سەعیدی

خوسرەو سینا(Khosro Sina)، لەدایکبووی ساڵی ١٩٧١ لە شاری مەھاباد، سیناریۆ (ھونەر) نوس و دەرھێنەری تەلەڤیزیۆن و شانۆیە.[١] دکتۆرای لێکۆڵینەوەی ھونەری لە بواری سینەما لە زانکۆی ھونەری تاران وەرگرتۆ. ئێستا یاریدەدەری پرۆفیسۆرە لە زانکۆی کوردستان (سنە).[٢]

خوێندن

[دەستکاری]
  • بەکالۆریۆس لە دەرھێنانی شانۆ - زانکۆی تاران. ١٩٩١٫ تا ١٩٩٥٫
  • بەکالۆریۆس لە یاسا - زانکۆی پەیام نوور. ٢٠١٧٫ تا ٢٠١٩٫
  • بڕوانامەی ماستەر لە دەرھێنان و نواندن - زانکۆی ھونەری تاران. ١٩٩٧٫ تا ٢٠٠٠٫
  • دکتۆرا لە توێژینەوەی سینەما - زانکۆی ھونەری تاران. ٢٠١١٫ تا ٢٠١٦٫

چالاکی لە شانۆ

[دەستکاری]
  • یاریدەدەری یەکەمی دەرھێنەر لە شانۆگەری «بارام چووبین»، «فێڵەکانی سکاپان»، «پیاوی ژیر، پڵنگی شێت» لە دەرھێنانی قوتبەدین سادقی
  • ئەکتەر، لە شانۆگەری «ھەملێت» لە دەرھێنانی قوتبەدین سادقی
  • دەرھێنەری شانۆگەری «مەسیح ھەرگیز ناگریت» - خەڵاتی باشترین دەرھێنەر لە فێستیڤاڵی شانۆی ناوچەیی تەبرێز، ١٩٩٣
  • دەرھێنەری شانۆگەری «ئینسانم ئارە زوویە» - خەڵاتی باشترین دەرھێنەر لە فێستیڤاڵی ناوچەیی ورمێ، ١٩٩٤
  • دەرھێنەری و دیزاینی شانۆی «کوێر و شەل» لە نووسینی «دارماسنا پاتیراجا»، ١٩٩٥[٣]
  • دەرھێنەری و دیزاینی شانۆگەری «سیزیف و مەرگ» لە نووسینی «ڕۆبێرت مێرێل» وەرگێڕانی «ئەحمەد شاملو»، ١٩٩٦
  • دەرھێنەری شانۆی تەلەڤیزیۆنی «کراسی سپی» - زانکۆی تاران، ١٩٩٦
  • نووسین و دەرھێنانی شانۆگەری «سیحر» لە سێیەمین فێستیڤاڵی ناوچەیی شانۆی سنە لە ساڵی ٢٠١١ ڕێزی لێ گیرا
  • دراماتۆرگی شانۆگەری «خوێن باران» لە نۆیەمین فێستیڤاڵی نیشتمانی شانۆی مانگ لە تاران، ٢٠١٣

سینەما و تیڤی

[دەستکاری]
  • نووسەری سیناریۆی فیلمی ژانی گەل (فیلم) و بەشداریکردن لە خەڵاتی ئۆسکار لە ساڵی ٢٠٠٧[٤]
  • نووسینی سیناریۆی زنجیرە تەلەڤیزیۆنی «ژینگە» بۆ زاگرۆس تیڤی.
  • نووسینی سیناریۆی کورتە فیلمی (ڕچە، شەرم، ھیندێک دوورتر، ڕزگار بوون، دەروێشە کانی قادری) بۆ کۆمەڵەی سینەمای لاوانی ئێران
  • دەرھێنانی فیلمی دیکۆمێنتاریی «ڕاپۆرت» لەلایەن فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران ڕێزی لێ گیرا
  • دەرھێنانی ئەنیمەیشنی «یاری» وەرگری خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی کورتە فیلمی ناوچەیی ١٩٩٣
  • دەرھێنانی زنجیرە تەلەڤیزیۆنی «ئاغای بام»
  • دەرھێنانی زنجیرە تەلەڤیزیۆنی «تۆ بلێی وا بی؟» زاگرۆس تیڤی[٥]
  • دەرھێنەر و بەرھەمھێنەری «یەک ئومێد، یەک بەھار» لەلایەن فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تارانەوە ڕێزی لێ گیرا.[٦]
  • دەرھێنەر و بەرھەمھێنەری فیلمی «بە دوو باڵی سپی» تۆڕی جیھانی سەحەر
  • دەرھێنەر و بەرھەمھێنەری فیلمی کۆمیدی «کووپە»
  • دیزاینەری زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی «پەنجەرەیەک ڕوو لە مانگ» لە دەرھێنانی عەبأس ڕافعی، کەناڵی دووی تەلەڤیزیۆنی ئێران
  • دیزاینەری زنجیرە تەلەڤیزیۆنی «ڕاوە دوو نانی نھێنی» لە دەرھێنانی حەسەن محەممەدزادە، کەناڵی یەکی تەلەڤیزیۆنی ئێران
  • ئەکتەر لە ڕۆڵی سەرەکی فیلمی «فڕین» - ١٩٨٨ لە دە ڕھێنانی عوسمان موکری، کەناڵی مەھاباد
  • یاریدەدەری یەکەمی دەرھێنەر و بە ڕنامە دارێژی فیلمی «ژانی گەل»[٧]
  • یاریدەدەری یەکەمی دەرھێنەر و بە ڕنامە دارێژی فیلمی «تەمبەڵی پاڵەوان» لە دەرھێنانی بێھرووز غەریبپوور[٨]
  • یەکەم یاریدەدەری دەرھێنەری فیلمی «ئۆتونازی» لە دەرھێنانی ڕەحمان ڕەزایی[٩]
  • یاریدەدەری دەرھێنەر و ڕاوێژکاری فیلمی «مشتێک چیمەن» کە بە ھاوبەشی ئێران و ئەڵمانیا بەرھەم ھێنراوە - ساڵی ٢٠٠٠ - کەناڵی ZDF[١٠]

دۆبلاژ

[دەستکاری]
  • دوبلۆر یان بەڕێوەبەری دۆبلاژی زیاتر لە ٣٠ فیلم و زنجیرە بە زمانی کوردی بۆ تیڤی(١٩٩٦ تا ٢٠١١)

توێژینەوە

[دەستکاری]
  • دامە زراندن و خولی ھونەر لە زانستگای ئازادی ئیسلامی (لقی سنە) و بەشی سینەما لە زانکۆی کوردستان (سنە) [١١]
  • بەڕێوەبەری بەشی ھونەر و تەلارسازی ناوەندی کوردستانناسی زانکۆی ئازادی سنە
  • ئەندامی گرووپی مێژوو و فەرھەنگ لە توێژینگەی کوردستانناسی زانکۆی کوردستان[١٢]
  • خە لاتی توێژەری سەرەکی زانستگای ئازادی ئیسلامی ٢٠١٣
  • سکرتێری زانستی کۆنفرانسی ناسنامەی کورد و سینەما - ناوەندی توێژینگەی کوردستان ناسی ٢٠١٤ سنە[١٣]
  • باشترین توێژەری بەشی ھونەر و تەلارسازی زانکۆکانی پارێزگای کوردستان ٢٠١٤
  • نووسەری ھەڵبژێرراوی خەڵاتی کتێبی ساڵی پارێزگای کوردستان ٢٠١٨[١٤]

کتێبەکان

[دەستکاری]
  • ھەزار خاڵ لە داھێنانی بینراودا، تاران: بڵاڤگەی ئایەندەگان، ٢٠١٣[١٥]
  • ھونەری بینین، تاران: بڵاڤگەی دانش، ٢٠١٣
  • شوناسی کولتووری و سینەمای کورد، بڵاڤگەی لۆگۆس. ٢٠١٨.[١٦]

ڕێنمایی دیزەرتەیشن و تێز

[دەستکاری]
  • نوێنەرایەتی ڕەگەز لە دیزاینی پۆستەری فیلمەکانی دەرھێنەرانی ژنی ئێرانی لە ڕوانگەی سیمیۆتیکی کۆمەڵایەتیی وێنەکەوە.
  • شێوازی گێڕانەوە لە کۆمەڵە وێنەی بەڵگە نامەیی دا[١٧]
  • خوێندنەوەیەکی بەراوردکاری بۆ بنیاتنانی شوناس لە شانۆگەرییەکانی دوو نەوەی شانۆنامەنووسانی ئێرانی و بیانی
  • لێکۆڵینەوەیەکی ڕەخنەگرانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان فەلسەفە شیکار یەکان و فەلسەفە کیشوەر یەکان لە سینەمادا لەسەر بنەمای بۆچوونەکانی نۆئێل کرۆل.
  • بەکارھێنانی کاریگەری ڕووناکی و بینراو لە شانۆی ماڵتی میدیادا لەسەر بنەمای تیۆرییەکانی جۆزێف ئۆسۆبۆدا[١٨]

بابەتەکان

[دەستکاری]
  • شانۆی سەر شەقام، شانۆی پڕوپاگەندە و ئاژاوەی سیاسی - ڕۆژگار - ژمارە ١٨–١٩٩٥
  • شانۆی فەقیر - ژمارەی تایبەتی فێستیڤاڵی شانۆی خوێندکاران - ١٩٩٤
  • شیکاری بەیتی «سەیدە وان» (ئەدەبیاتی زارەکی کوردستان) - ڕامان ژمارە ٢٤٧–٢٠١٧[١٩]
  • توێژینەوەیەک لەسەر بناغە و پەرەسەندنی شانۆ و شانۆ گێری لە فەرھەنگ و فۆلکلۆر و ئەدەبی کوردستان - ٢٠٠٠
  • پێداچوونەوە بە نەریتە شانۆیی یەکان لە کوردستان (سەمای فۆلکلۆری) - گۆڤاری مەھاباد - ژمارە ١٠١– ٢٠٠٧[٢٠]
  • گرافیتی ھونەرێکی ناشیرینی جوانە! (کۆڕێ زانستی) - ٢٠٠٦
  • سیناریۆ، لە بەرھەمەکانی سینەمای پۆست مۆدێرن دا (وتاری ئەکادیمی) - ٢٠٠٧
  • مۆسیقای ڕەنگ لە بەرھەمەکانی واسیلی کاندینسکی - (وتارێ زانستی) - ٢٠٠٨
  • پەیوەندی نێوان کوێر ڕەنگی چاو لەگەڵ نەتەوە، شوێنی نیشتە جێبوون و بواری خوێندنی خوێندکارانی زانکۆی ئازادی ئیسلامی، لقی سنە - پلانی توێژینەوە - ٢٠٠٨
  • مۆرفۆلۆجیی ھونەری چەمکی - (کۆڕێ زانستی) - ٢٠٠٨
  • چاوخشاندنێک بە شێوازە نوێیەکانی دەرھێنان لە شانۆی پۆست مۆدێرن - ٢٠١٠
  • شیکاری لە ئەدەبیاتی زارەکی کوردستان (کۆنفرانسی نیشتمانی دەرکەوتە فەرھەنگییەکانی پارێزگای کوردستان) - ٢٠١١
  • ڕێ و ڕەسم و ئەفسانە لە ئێران وکوردستان - ھەفتەنامەی سیروان - ژمارە ٧٠٤ تا ٧٠٧ ی - ٢٠١١
  • مۆرفۆلۆجیی سینەمای پۆست مۆدێرن - ھەفتانەی سیروان - ژمارە ٧١٠ لە - ٢٠١٣
  • کاری ھونەری لە ڕوانگەی واڵتەر بنیامینەوە؛ بە سەیرکردنی وتارێکی توێژینەوەی زانستی «کاری ھونەری لە سەردەمی بەرھەمھێنانەوەی ئامێردا[٢١]
  • لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ئەفسانەی «قوربانیدان» لە ڕێوڕەسمی کۆنی کوردستان - گۆڤاری «نمایش» - ژمارە ١٧٣–٢٠١٣[٢٢]
  • ڕێگاکانی خوێندنەوەی وێنە، لە ڕوانگەی نیشانە زانییەوە - (کۆڕێ زانستی) - کۆمەڵەی سینەمای گەنجان - ٢٠١٣
  • شیکردنەوەی سەرچاوەی ئەفسانەیی و پەرەسەندنی نمایشە ڕێ و ڕەسمییەکان لە کوردستان - فێستیڤاڵی شانۆی دیاربەکر - تورکیا - ٢٠١٤
  • خوێندنەوەیەکی پێکھاتەیی بۆ ئەدەبیاتی زارەکی کوردستان[٢٣]
  • ئەرکی تیۆرییە کۆمەڵناسییەکان لە شیکاری فیلمدا، توێژینەوەیەکی کەیس لە شیکاری فیلمی «کیسەڵەکان دەفڕن» - لێکۆڵینەوەی زانستی[٢٤]
  • شیکاری کۆمەڵایەتی پەرەسەندنی شەپۆلی نوێی سینەمای کوردی لەسەر بنەمای سینەمای نەتەوەیی ئێران - لێکۆڵینەوەی زانستی[٢٥]
  • شیکردنەوەی پێکھاتەکانی ناسنامە لە شانۆنامەی میر نوروزی لە ڕوانگەی تیۆری میخائیل بەختینەوە - لێکۆڵینەوەی زانستی[٢٦]
  • چاوێک لە مێژووی تۆمارکردنی کۆنترین وێنەکانی بەردەستی کورد[٢٧]
  • کاریگەرییە بچووکەکانی تەنیایی - (کۆ بەرگێک لە وێنەکانی جەمشید فەرجوەند فەردا)[٢٨]
  • تەنز و سازدانی شوناس و کۆنتراستی کولتووری لە نوێنەرایەتیکردنی میدیادا - (کوردستان ناسی زانکۆی کوردستان)[٢٩]
  • نوێنەرایەتی ھەستی شوێن لە سینەمادا، توێژینەوەیەکی کەیسی فیلمی ئەڵماسەکان ئەبەدین (بابەتی ھاوبەش)
  • تەلارسازی و سینەما؛ نوێنەرایەتیکردنی شوێن لە فیلمە ترسناکەکاندا لەسەر بنەمای فیلمی ئە وانی تر (فیلمی ٢٠٠١)، دایک، کوایدان و سایکۆ (فیلمی ١٩٦٠) (بابەتی ھاوبەش)
  • شیکاری ناوەڕۆکی فیلمی (بەشداربوو لە تاوان) بەپێی تیۆری «مارک اوژھ» (بابەتی ھاوبەش)
  • لە ئەدەبیاتی زارەکی و مۆسیقای عەرەبی تا سینەمای بەرخۆدان (لەدایکبوونی ناسنامە لە سینەمای یەڵماز گونەی) - لێکۆڵینەوەی زانستی[٣٠]
  • بنیاتنانی شوناس لە ڕێگەی شوێنەوە لە بەرهەمی سینەماکارانی کورد دا - لێکۆڵینەوەی زانستی[٣١]
  • خوێندنەوەیەکی بەراوردکاری بۆ بنیاتنانی شوناس لە شانۆگەرییەکانی دوو نەوەی شانۆنامەنووسانی ئێرانی و بیانی)- لێکۆڵینەوەی زانستی [٣٢]
  • ئۆنتۆلۆژیی زمان لە شیعری بوونگەرایی شێرکۆ بێکەسدا: لێکۆڵینەوەیەکی شیکارانە-لێکدانەوەیی لەسەر بنەمای فەلسەفەی هایدگەری - لێکۆڵینەوەی زانستی[٣٣]

دادوەری بابەتەکان، فێستیڤاڵەکان

[دەستکاری]
  • گۆڤارەکانی توێژینەوەی زانستی[٣٤]
  • کۆنفرانسی نەتەوەیی دەرکەوتە فەرھەنگییەکانی کوردستان
  • یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ھەورامان[٣٥]
  • دادوەریکردن لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی و نیشتمانی فیلم و شانۆ (لە ناوخۆ و دەرەوە),[٣٦][٣٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. [بەستەری مردوو]لەدایکبووی ٣١ی تەممووز، سینەما و شانۆ و مۆسیقا).
  2. , Doctor of Art, Iran at University of Kurdistan.
  3. [کور و افلیج (بازی در یک پرده)[بەستەری مردوو]
  4. ،IMDb.
  5. Zagros TV - Dramai To Blei We Bet).
  6. ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (فهرست فیلم‌های منتخب پانزدهمین جشنواره بین المللی فیلم تهران).
  7. [بەستەری مردوو](2007- Janî Gel[دابه‌زاندنی ویدئو]).
  8. fa:تنبل قهرمان
  9. fa:اتانازی (فیلم).
  10. Eine Handvoll Gras (2000)
  11. (دانشگاه آزاد اسلامی سنندج میزبان رشته نمایش می‌شود).
  12. ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.توێژینگەی کوردستان‌ناسی زانکۆی کوردستان).
  13. سکرتێری زانستی کۆنفرانسی ناوچەیی ناسنامەی کورد و سینەما).
  14. ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.کتاب سال کردستان).
  15. کتێب: خلاقیت تصویری و تجسمی،
  16. کتێب ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، Cultural identity and Kurdish cinema.
  17. (بۆته کتێب).
  18. [Josef Svoboda]
  19. ١ی ئایاری ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ([دابه‌زاندنی ده‌ق]).
  20. ([ماهنامه مهاباد]).
  21. ([کتاب ماه هنر تیر 1393 - شماره 190]).
  22. ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.توێژینەوەی زانستی).
  23. [بەستەری مردوو]لێکۆڵینەوەی زانستی).
  24. ،ISSN 2383-0468.
  25. ،ISSN 2008-5575.
  26. ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., -ISSN 2645-3657.
  27. ٦ی نیسانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.(Haje News).
  28. (شەبەنگی کوردستان).
  29. (دفاعیات نورالدین خانزاد!).
  30. ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., ISSN 2645-3657.
  31. گۆڤاری توێژینەوەی زانستی هونەرە نمایشییەکان و مۆسیقا ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  32. توێژینەوەی زانستی بۆ هونەرە جوانەکان[بەستەری مردوو]
  33. ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، لێژنهٔ زانستی.
  34. [بەستەری مردوو]، لێژنهٔ زانستی.
  35. Duhok festival jury.
  36. (هیات انتخاب و داوری فیلم‌نامه جشنواره ژیار).