سینەمای ئیندۆنیزیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سینەمای ئیندۆنیزیا (بە ئینگلیزی: Cinema of Indonesia) ئاماژەیە بۆ پیشەسازی فیلم لە ئەندەنوسیا. سینەما لە ساڵی ١٩٠٠ لە ئیندۆنیزیا دەرکەوت و لە ٢ دەیەی یەکەمی سەدەی ٢٠ەم بە شێوەیەکی سەرەکی کورتە فیلمی ھەواڵ بەرھەم ھێنرا.[١] لە ساڵی ١٩٢٦ یەکەم فیلمی ڕەسەن کە لە ئەندەنوسیا بەرھەم ھێنرا، بە ناوی Last Lotang، لە دەرھێنانی سینەماکارێکی ھۆڵەندی بەناوی Hugh Voldorp بوو. خاڵی گرنگ و مێژوویی ئەم فیلمە بوونی ئەکتەرە ڕەسەنەکانە کە ڕەگەزنامەی ئەندەنوسیایان ھەیە. سینەمای ئەندەنوسیاش ھاوشێوەی ھونەرەکانی دیکەی، لە ڕووی کولتوورییەوە لەژێر کاریگەریی ئەو وڵاتانەدا بوو، بەھۆی شەڕکردن و داگیرکردنی خاکەکانی لەلایەن ھۆڵەندی و ئەڵمانی و ژاپۆنییەکانەوە بەدرێژایی سەدەکان. تا دەیەی سێیەمی سەدەی بیستەم، سینەماکارانی ھۆڵەندی و ئەڵمانی لە ئەندەنوسیا کاریان دەکرد. ھەروەھا ژاپۆنییەکان تا ساڵی ١٩٤٩ لەم وڵاتەدا لە بواری سینەمادا چالاک بوون. خاڵی وەرچەرخانی سینەمای ئەندەنوسیا سەرەتای فێستیڤاڵی فیلمی ئەندەنوسیا بوو لە ساڵی ١٩٥٥. دوای ئەوە لە ساڵانی شەستەکاندا کە زیاتر لە دە ساڵ بەسەر سەربەخۆیی ئەندەنوسیا تێپەڕیبوو، چەند سینەماکارێکی ئەندەنوسیا دەستیان کرد بە دروستکردنی بەرھەمی ڕەسەن یەکێک لەو کەسانەی بریتی بوو لە ئەسمەر ئیسماعیل. فیلمی تێکۆشەرانی ئازادی ساڵی ١٩٦١ لە دەرھێنانی ئەو بوو، کە تێیدا گێڕانەوەی سەربەخۆیی ئەندەنوسیا، بەشداری چەندین فێستیڤاڵی بەناوبانگی بیانی کردووە. لە ساڵانی ھەشتاکان و نەوەدەکاندا سینەمای ئەندەنوسیا مۆدێرن کرا و لەگەڵ دامەزراندنی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی جاکارتا، خۆجێیکردن و کارلێککردن لەگەڵ وڵاتانی دیکەی خاوەن سینەما گەیشتە خاڵێکی ئەرێنی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "BPI - Badan Perfilman Indonesia". www.bpi.or.id. Retrieved 2022-05-04.