سینەمای نیوزیلاند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەمپی سینەمای پێشکەوتووی ئایماکس لە گۆڕەپانی ئاوت لە ئۆکلاند

سینەمای نیووزیلاند (بە ئینگلیزی: Cinama of New Zealand) ئەم ناوە ئاماژەیە بۆ پیشەسازی فیلمسازی لەم وڵاتە، بەرھەمھێنانی فیلمی ھاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دیکە و کۆمپانیاکانی فیلمسازی، فێستیڤاڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، دەستەی فیلم لە نیوزیلاندا، ھەروەھا پەیمانگا و قوتابخانەکانی فیلم لەم خاکەدا. ھەرچەندە سینەمای نیووزلەندا لە سروشتدا بچووکە، بەڵام لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا بە وەبەرھێنانی بیانی، بە یەکێک لە بەھێزترین وڵاتەکان دادەنرێت لە بەرھەمھێنانی فیلم و فیلمی بەڵگەنامەیی ھاوبەشدا.

ھاتنی سینەما بۆ نیووزلەندا و یەکەم نمایشی گشتی دەگەڕێتەوە بۆ ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٨٩٦ لە ئۆکلاند.[١] یەکەم فیلمی ڕەسەنی ئەم وڵاتە فیلمێکی بەڵگەنامەیییە کە ماوەی ٥ خولەکە و لەلایەن ئەلفڕێد وایت ھاوسەوە لە ساڵی ١٨٩٨ دروست کراوە.[٢] ناوبراو بە دامەزرێنەری سینەما لە نیووزلەندا ناسراوە و لە نێوان ساڵانی ١٨٩٨ بۆ ١٩٠٠ نزیکەی ١٠ کورتە فیلمی بەڵگەنامەیی دروست کردووە. تاکە بەرھەمی ماوەتەوە کە ئێستا لە ئەرشیفی فیلمی نیووزلەندا ھەڵگیراوە، فیلمی «ڕۆشتنی ھێزی دووەم بۆ جەنگی بۆرەکان»ە، کە لە ساڵی ١٩٠٠دا فیلمێکە و باس لە ناردنی سەرباز بۆ جەنگی دووەمی بۆر دەکات. لە ساڵی ١٩١٤ یەکەم فیلمی درێژ دروست کرا.[٣]

فیلمی Hinemoa لەلایەن ئێدوارد ئەندەرسۆنەوە بە بوودجەی ٥٠ پاوەند بەرھەم ھێنرا و لە دەرھێنانی جۆرج تار بۆ ماوەی ٤٢ خولەک بوو. فیلمی Hinemoa بۆ یەکەمجار لە شانۆی ئۆکلاند لە ١٧ی ئابی ١٩١٤ نمایشکرا. لە ساڵی ١٩٢٢ جۆرج تار دووەم فیلمی درێژی لە نیووزلەندا بە ناوی «دەە ھەزار میل لە خاچی باشوور» دروست دەکات. کۆنترین سینەما کە لە نیووزلەندا ماوەتەوە، دەکەوێتە شاری ڕۆکسبێری ئۆتاگۆ. ئەم سینەمایە لە ١١ی کانوونی دووەمی ١٨٩٧ کرایەوە. لە نێوان ساڵانی بیست و شەستەکاندا، سینەمای نیووزلەندا زیاتر لەسەر فیلمە بەڵگەنامەیییە ھاوبەشەکان یان سەربەخۆکان بوو.[٤][٥] بەڵام سینەماکارانی وەک ڕۆدۆل ھایوارد و جۆن ئۆشی لەم دەیان ساڵەدا چالاک بوون. لە کۆتایی شەستەکانەوە ھاتنە ناوەوەی حکوومەت بۆ ناو پیشەسازی سینەما جددی بووە.

لە ساڵی ١٩٧٠ فەرمانگەی نیشتمانی فیلمی نیووزلەندا بە ھاوکاری پەرلەمانی ئەم وڵاتە فیلمێکی بەڵگەنامەیی پیشەیی بە ناوی ئەمە نیووزلەندایە بەرھەم ھێنا. لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، لەگەڵ دامەزراندنی کۆمیتەی فیلمی نیووزلەندا وەک دەزگایەکی حکومی، بوودجەیەکی پێویست خرایە ناو دەزگای سینەمای نیووزلەندا.[٦]

لە ساڵی ١٩٧٦ یەکەمین فیلمی ٣٥ ملمی لە مێژووی نیووزلەندا بە ناوی سەگی خەوتوو لە دەرھێنانی ڕۆجەر دۆناڵدسۆن لەگەڵ ھەموو ئەکتەرە ڕەسەنەکان دروست کرا. گرنگی فیلمی سەگی خەوتوو ناساندنی نەوەی نوێی ئەکتەرانی فیلمی نیووزلەندییە.[٧] لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا فیلمسازی ڕەسەن و ھاوبەشی بەرھەمھێنان لە نیووزلەندا زەبری زۆری بەدەستھێنا و فیلمەکانی وەک پیاوی کادیلاک کە ڕۆبین ویلیامز ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت و فیلمەکانی کۆکتێل کە تۆم کرووز ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، کە ھەردووکیان فیلمی ڕۆجەر دۆناڵدسۆن بوون، پێشوازییەکی باشیان لێکرا؛ و فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی نیووزلەندا ھەموو ساڵێک لە مانگی تەممووزدا لە یەکێک لە شارەکانی ئەم وڵاتە بەڕێوەدەچێت.[٨] ئەم فێستیڤاڵە لە ساڵی ١٩٨٤ لە تێکەڵکردنی فێستیڤاڵی فیلمی ئۆکلاند (کە لە ساڵی ١٩٦٩ دامەزراوە) و فێستیڤاڵی فیلمی ویلنگتۆن (لە ساڵی ١٩٧٢ دامەزراوە) دروست کرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Sowry, Clive (1993). "Whitehouse, Alfred Henry". www.teara.govt.nz (بە ئینگلیزی). Te Ara: The Encyclopedia of New Zealand. Archived from the original on 21 October 2017. Retrieved 2017-07-18.
  2. ^ MIC - Film pioneers 14 October 2008 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "K Road | Mercury Theatre". www.kroad.com (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 29 August 2017. Retrieved 2017-07-18.
  4. ^ "Tracking Shots: Close Ups on NZ Film History: Hinemoa". New Zealand Film Archive. Archived from the original on 14 October 2008. Retrieved 2008-09-08.[بەستەری مردوو]
  5. ^ "THE CINEMA IN NZ IS ONE HUNDRED YEARS OLD". KiWiphile FILE - the News Aerogramme of New Zealand. VIII (8): 4. June 1996. Archived from the original on 6 July 2008. Retrieved 2008-09-08. ٦ی تەممووزی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Jackson, Peter; Court, David (June 2010). Review of the New Zealand Film Commission (Report). p. 4. Retrieved 25 July 2016.  ٦ی شوباتی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Sleeping Dogs (1977)". Cinema Aotearoa. Archived from the original on 17 August 2016. Retrieved 25 July 2016. ١٧ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "This is New Zealand redux". www.hughmacfilm.co.nz (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 14 June 2017. Retrieved 2017-07-18.