سینەمای تایوان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شانۆی مینگشێن

سینەمای تایوان (بە ئینگلیزی: Cinema of Taiwan) ھاوکات لەگەڵ سینەمای چینی و سینەمای ھۆنگ کۆنگ، یەکێکە لە سێ بوارە مێژوویییەکانی سینەمای زمانی چینیی. مێژووی سینەمای تایوان پەیوەستە بە مێژووی ناوازەی ئەم دوورگەیەوە. لەدوای ناساندنی بۆ تایوان لە ساڵی ١٩٠١ و ئەوکاتەی لەژێر دەسەڵاتی ژاپۆندا بوو، سینەما لە چەند قۆناغێکدا گەشەی کردووە و سەربەخۆ لە سینەمای ھۆنگ کۆنگ و سانسۆری کۆماری گەلی چین. ھەندێک لە ئەکتەرە تایوانییەکان بریتین لە: "جی چو، شو کی، چانگ چێن، تاکێشی کانشیرۆ". ھەندێک لە دەرھێنەرە بەناوبانگەکانی تایوانی بریتین لە: "ئێدوارد یانگ، تسای مینگ لیانگ، ئینگ لی، ھو شیاو شین".

سەرچاوەکان[دەستکاری]