کازم ئۆز
کازم ئۆز | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٩٧٣ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | دەرھێنەری فیلم |
چالاکبوون | ١٩٩٦ تاکوو ئێستا |
کازم ئۆز (لە دایکبووی ١٩٧٣، دەرسیم، باکووری کوردستان)[١][٢] دەرھێنەری کورد، بەرھەمھێنەر و سیناریۆنووسی فیلمە.[٣] لە ساڵی ١٩٩٢، بە نواندن لە شانۆدا دەستی بەکارەکانی کرد، لە ھەمان کاتیش کاری لە فیلمیش دەکرد. لە ساڵی ٢٠٠٣، بەشی سینەمای تەواوکرد.[٢] کازم دامەزرێنەری ئاژانسی فیلمی سینەمایی مێزۆپۆتۆمیایە.[٤]
فیلمەکانی کازم زۆربەی کات لە تورکیا قەدەغەکراون، فیلمی خاک (ئاخ) یەکەم فیلمی کازم بوو کە لەلایەن وەزارەتی کەلتور و گەشتوگوزاری تورکیا قەدەغەکرا. دواتر فیلمی فۆتۆگراف لە فیستیڤاڵی فیلمی پۆلەندا قەدەغەکرا، ئەمەش بەهۆی دەستێوەردانی هەمان وەزارەتی تورکیا بەوەی سپۆنسەری فیستیڤاڵەکە بوون. لە نیسانی ٢٠١٧، فیلمی زەر لە ٣٦ەمین فیستیفاڵی فیلمی ئیستەنبۆل نمایشکرا، بەڵام دوو دیمەن لە فیلمەکە سانسۆرکرا لەلایەن وەزارەتی کەلتوور و گەشتوگوزار.[٥]
لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨، کازم لەلایەن دەسەڵاتی تورکیاوە دەستگیرکرا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی نایاسایی (پەکەکە)،[٦] بەڵام دوای دوو ڕۆژ ئازادکرا.[٧] دواتر کازم تورکیای جێهێشت. لە ئەیلوولی ٢٠١٩، دەسەڵاتی دادوەری تورکیا بڕیاری بەندکردنی بۆ کازم داوە لەنێوان حەوت ساڵ و نیو بۆ پانزدە ساڵ.[٨]
فیلمۆگرافی
[دەستکاری]ناوی فیلم (وەرگێڕدراو) | ناوی فیلم | ساڵ | تێبینی/خەڵات |
---|---|---|---|
Destên Me Wê Bibin Bask Emê Bifirin Herin | ١٩٩٦ | فیلمی بەڵگەنامەیی | |
گەشتێک بەرەو خۆر | Güneşe Yolculuk | ١٩٩٨ | |
خاک | Ax | ١٩٩٩ | کورتە فیلم |
وێنەکە | Fotograf | ٢٠٠١ | باشترین فیلمی درێژ، فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی میلانۆ، ئیتالیا. |
دوور | Uzak | ٢٠٠٥ | |
باھۆز | Fırtına | ٢٠٠٨ | |
کۆتا وەرز | Son Mevsim: Şavaklar | ٢٠١٠ | |
ھەبوو نەبوو | He bû tune bû | ٢٠١٤ | |
چناری سپی | Beyaz Çınar | ٢٠١٦ | |
زەر | Zer | ٢٠١٧ |
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «Kazım Öz - director | NEWA FILM» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ ئ ا کازم ئۆز دەرھێنەری کورد لە دێرسم دەستبەسەرکرا، ماڵپەڕی ڕووداو، لە ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، لەلایەن ھیوا سەلاح بڵاوکراوەتەوە.
- ^ «ZER / A Film by Kazım Öz». as.nyu.edu. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ پۆلیسی تورکیا دەرھێنەرێکی کوردی لە باکووری کوردستان بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر کردووە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ھەولێر، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ «Dealing with Art Censorship in Turkey: The Case of Kazım Öz's film Zer». www.seismopolite.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ پۆلیسی تورکیا دەرهێنەرێکی کوردی لە باکوری کوردستان بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکردووە، ماڵپەڕی ئێن ئارتی ٢، ڕۆژی ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ «Director Kazım Öz released from custody». ANF News (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Director Kazim Öz faces 15 years imprisonment in Turkey». ANF News (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.