بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سینەمای پاکستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سینەمای پاکستان
بابەتی لاوەکیسینەما
وڵاتپاکستان
جێپاکستان

سینەمای پاکستان (بە ئینگلیزی: Cinema of Pakistan) ئاماژەیە بۆ پیشەسازی فیلم لە پاکستان.[١] زۆربەی ئەو فیلمانەی لەم وڵاتەدا بەرھەم دەھێنرێن بە زمانی نیشتمانی پاکستان واتە ئووردۆیە. بەڵام فیلمەکان بە زمانی فەرمی پاکستان، ئینگلیزی، ھەروەھا بە زمانە ناوخۆیییەکانی پەنجابی، پشتۆ، بەلوچی و سندی بەرھەم دەھێنرێن. لە ڕابردوودا شاری لاھۆر ناوەندی بەرھەمھێنانی فیلم بووە لە پاکستان و ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش سینەمای پاکستان نازناوی «لۆلیوود»ی لێنراوە. لە دوای ساڵی ٢٠٠٧ ناوەندی سینەمای پاکستان لە لاھورەوە گۆڕا بۆ کەراچی.[٢] لە ساڵی ١٩٤٨ەوە زیاتر لە ١٠ ھەزار فیلمی درێژی ئوردو لە پاکستان بەرھەم ھێنراون، ھەروەھا زیاتر لە ٨٠٠٠ فیلمی درێژی پەنجابی، ٦٠٠٠ فیلمی پەشتۆ و ٢٠٠٠ فیلمی درێژی سندی بەرھەم ھێنراون.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «How a Pakistani film is charming the world». Deccan Herald (بە ئینگلیزی). ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «'Joyland' is Pakistan's entry for Oscars 2023». The Express Tribune. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.