سینەمای نیپال

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سینەمای نیپال (بە ئینگلیزی: Cinema of Nepal) ھەروەھا بە کۆلیوود ناسراوە، مێژوویەکی کورتی ھەیە؛ بەڵام ئەم پیشەسازییە جێگەی تایبەتی خۆی لە میراتی کولتووری نیپاڵدا بەدەستھێناوە و بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن Nepali Chalchitra ئاماژەی پێدەکرێت، واتە فیلم بە زمانی نیپاڵی. جوگرافیای نیپاڵ ھەمیشە جێگەی سەرنجی دروستکەرانی فیلمی بەڵگەنامەیی و کۆمپانیا بیانییەکانی بەرھەمھێنانی فیلم بووە.[١][٢] لە ١٤ی ئەیلوولی ١٩٥١ فیلمێک بۆ یەکەمجار لە نیپاڵ بڵاوکرایەوە. ئەم فیلمە کە بە زمانی نیپاڵی بوو، لە بەنگالی ھیندستان دروست کراوە و ناوی Satya Harishchandra بووە؛ بەڵام لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٤ یەکەم فیلم کە لە نیپاڵ بەرھەم ھێنرا بە ناوی ئاما (دایک) بە وەبەرھێنانی حکوومەت بڵاوکرایەوە. فیلمەکە لەلایەن ھیرا سینگ خاتری دروست کراوە و شیڤا شەنکار ماندار و بوڤان چاند ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە کە بە یەکەم ئەکتەرەکانی پیشەسازی فیلمی نیپاڵ ناسراون.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Cinema of Nepal". Wikipedia (بە ئینگلیزی). 2020-01-15.
  2. ^ "Nepal's film industry looks beyond Bollywood". www.aljazeera.com. Retrieved 26 April 2017.