بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەھمەن سەڵاح

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەھمەن سەڵاح

لەدایکبوون١ی ڕێبەندانی ١٩٩٤ (تەمەن ٢٩ ساڵ)
نەتەوەکورد
پیشەفیلمساز
چالاکبوون٢٠١١ تاکوو ئێستا
وێبگەhttps://www.imdb.com/name/nm8437046/

بەھمەن سەڵاح (لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان) فیلمساز و شێوەکارێکی کوردە. خاوەنی چەندین کورتە فیلم و کاری ھونەرییە لە بواری شێوەکاری دا، کورتە فیلمەکانی بەشداری چەندین فیستیڤاڵیان کردوە و براوەی چەندین خەڵاتە.

بەھۆی بارودۆخی جەنگ ەوە لە نێوان عێراق و ئێران دا، ساڵی ١٩٨٧خێزانی بەھمەن لە باشوری کوردستان بەرەو ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئاوارە دەبن و ساڵانێکی زۆر لەوێ دەمێننەوە و بەھمەن لە شاری مەریوان لە ساڵی ١٩٩٤ چاوی بە دونیا ھەڵدێنێت، لەوێ ژیانی منداڵی بە سەر دەبات لە نێو نەھامەتی و باورودۆخی خراپی ژیان ساڵانی منداڵی خۆی تێدەپەڕێنێت، لە ساڵی ٢٠٠٥ دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس خۆی و خێزانەکەی دەگەڕێنەوە باشووری کوردستان لەو کاتەوە تا ئێستا لە شاری سلێمانی دەژین.[٢]

دەستپێکی خوێندنی بەھمەن لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستی پێکرد و قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی بە زمانی فارسی خوێند، و پاش گەڕانەوەیان بۆ باشوری کوردستان قۆناغی ناوەندی تەواو کرد، پاشان حەز و خولیایی بۆ ھونەر پەیدا دەبێت بۆیە دەڕواتە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی و پاشان زانکۆی سلێمانی و لە بواری ھونەری شێوەکارییدا خوێندن تەواو دەکات.[٤]

ژیانی ھونەری[١][٥]

[دەستکاری]

بەدەر لە کاری شێوەکاری بەھمەن وەک فیلمسازێک لە ساڵانی سەرەتای پەیمانگایەوە دەست بە ئەزموون کردن دەکات و تا ئێستە بەردەوامە

سەرەتا بە کاری وێنەگری سینەمایی دەست پێدەکات و کاری وێنەگری بۆ چەند کورتە فیلمێک دەکات پاشان وەک دەرھێنەر و سیناریۆنووس و وێنەگری سینەمایی دەست دەکات بە دروستکردنی کورتە فیلمەکانی خۆی و توانیوێتی چەند کورتە فیلمێک بەرھەم بھێنێت و بەشداری چەندین فیستیڤاڵە نێوخۆیی و جیھانییەکان بکات و براوەی چەندین خەڵات ببێت.

ئەزموونی کاری میدییای

[دەستکاری]

دەستپێکی کارکردنی بەھمەن لە بواری میدیا دا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧ وەک دەرھێنەر و کامیرامان لە کەناڵی فاڵکۆن دەست بە کار دەبێت تا ساڵی ٢٠١٩ دواتر دەڕواتە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو و لەوێ بەردەوامی بە کاری میدیایی خۆی دەدات تا ساڵی ٢٠٢١ و لە ئێستادا لە ناوەندێکی کلتوری و ھونەری دەست بە کارە.

فیلمۆگرافی[٥][٦]

[دەستکاری]
فیلم ساڵ تێبینی بەشداری فیستیڤاڵ خەڵات پێگە
خەونێکی ونبوو[٧] ٢٠١٦ کورتە فیلم[٨] ٥ فیستیڤاڵ ١ دەرھێنەر و سیناریۆنووس و وێنەگری سینەمایی
کات و بوون ٢٠١٧ کورتە فیلم ٣ فیستیڤاڵ ١ دەرھێنەر و سیناریۆنووس و وێنەگری سینەمایی
سەمای پەڕۆکان[٧][٩] ٢٠١٧ کورتە فیلم[١٠] ٣ فیستیڤاڵ ٢ دەرھێنەر و سیناریۆنووس و وێنەگری سینەمایی
گەڕانەوە[١١] ٢٠٢٢ کورتە فیلم ٤ فیستیڤاڵ (بەردەوامە) ٢ دەرھێنەر و سیناریۆنووس
دیلی شەترەنج ٢٠١٥ کورتە فیلم وێنەگری سینەمایی[١٢]
ڕاستییە ونبوەکان ٢٠١٧ کورتە فیلم ٦ فیستیڤاڵ وێنەگری سینەمایی
گوڵەکان ناگەشێنەوە[١٣] ٢٠٢٠ فیلمی درێژ وێنەگری سینەمایی
بە تەنھا لەگەڵ تۆ ٢٠٢١ فیلمی کورت وێنەگری سینەمایی
لاپەڕە ڕەشەکان ٢٠٢٣ بەڵگە فیلم مۆنتێر

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب Cinema Star | Bahman Salah Biography (Kurdish) (بە ئینگلیزی)، لە 2023-02-09 ھێنراوە
  2. ^ «Bahman Salah - گه‌ڕانی Google». www.google.com. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ s.r.o، Vývoj software. «Irácký graffiti umělec Bahman Salah: Jsem dobrý běžec!». HATE FREE CULTURE (بە چێکی). لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «U zdi v Sulejmánii. Český graffiťák učil malovat iráckého kolegu». iDNES.cz (بە چێکی). ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا «Bahman Salah». IMDb (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ «e-TALENTA». www.e-talenta.eu. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ ئ ا «Profile - | Viddsee». www.viddsee.com (بە ئینگلیزی). لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. ^ KurdFilm. «KurdFilm | کوردفیلم - The Lost Dream (2016)». kfilmone.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ^ «Rwanga Awards 2018». Rwanga Foundation (بە ئینگلیزی). لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. ^ KurdFilm. «KurdFilm | کوردفیلم - Dance Of Cloths (2017)». kfilmone.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  11. ^ Return (2022) (Cine.com) (بە ئیسپانی)، لە 2023-02-09 ھێنراوە
  12. ^ «Ches Prisoner by Srwsht Abarash | Photography director Bahman Salah was born in Iran in 1994 and studied fine arts in Iraq. You can find out more about him http://bit.ly/1Pm0U20 -... | By Chess in Pictures | Facebook». www.facebook.com. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |سەردێڕ= (یارمەتی)
  13. ^ میدیا، گوڵان. «لوقمان غەریب: سیناریۆی گوڵەكان ناگەشێنەوە واقعییە و لە هەناوی سەدان چیرۆکی کارەساتبار وەرگیراوە». گوڵان مێدیا (بە سۆمالی). لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

بەھمەن سەڵاح لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان

بەھمەن سەڵاح لە لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتی سینەماکارەکانی جیھان

سینەمای کورد

[دەستکاری]