سینەمای میانمار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سینەمای میانمار
بابەتی لاوەکیسینەما
وڵاتمیانمار
جێمیانمار

سینەمای میانمار (ئینگلیزی : Cinema of Myanmar) مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە. لە دەیەی یەکەمی سەدەی بیستەمەوە سینەما لە بۆرمای پێشوو و میانماری ئێستا گەشەی کردووە. ئۆین ماونگ یەکەم بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری بۆرمایە لە مێژووی ئەم وڵاتەدا و ئەمڕۆ بە باوکی سینەمای میانمار ناسراوە. یەکەم فیلم کە دروستی کرد وێنەگرتنی پرسەی تون شین بوو (سیاسەتمەدارێکی دیاری ساڵانی ١٩١٠ کە بەھۆی سەربەخۆیی بۆرما ستایش و ڕێزی لێدەگیرا). فیلمەکە لە سینەما شاھانە بۆ خەڵک نمایشکرا. بینەران ڕێزیان لەم فیلمە گرت، بەڵام ئۆین مۆنگ لە سەرەتای فیلمەکەدا پێش کارەکان ئەم ڕستەیەی نووسیوە: تکایە داوای لێبوردنمان قبوڵ بکەن بۆ نزمی کوالێتی فیلمەکە. [١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Cinema of Myanmar". Wikipedia (بە ئینگلیزی). 2020-02-04.