سینەمای ئەڵمانیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سینەمای ئەڵمانیا (بە ئینگلیزی: Cinema of Germany) ئاماژەیە بۆ پیشەسازی فیلم لە ئەڵمانیا و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی سەدەی نۆزدەھەم. سینەمای ئەڵمانی لە ماوەی ساڵانی ١٩١٨–١٩٣٣ کاریگەرییەکی نایابی لەسەر سینەما ھەبوو لە ھەردوو ڕوانگەی تەکنیکی و ھونەرییەوە. بە پێچەوانەی سینەما نەتەوەیییەکانی دیکە کە لە چوارچێوەی سیستەمی سیاسی تاڕادەیەک بەردەوام و سەقامگیردا گەشەیان کردووە، ئەڵمانیا لە سەدەی بیستەمدا گۆڕانکاری زۆری لە ناسنامەی خۆیدا بەخۆیەوە بینیوە.[١] ئەم گۆڕانکارییانە بوونە ھۆی سەرھەڵدانی قۆناغ و بزووتنەوەی جیاواز لە سینەمای ئەم وڵاتەدا. لە سینەمای ئەڵمانیدا سەرەتای فیلمسازی دەگەڕێتەوە بۆ ماکس سکلادانۆڤسکی و دواتر بۆ ئۆسکار ماستەر. لە دەوروبەری ساڵی ١٨٩٦ لە میونشن، خاوەنکارانی باڤاریا ئامێری سینەمایان ھاوردە کرد بۆ ئەڵمانیا و تەنھا ٥ ساڵ دوای ئەوە شانۆکاران گەورەترین بەختیان لە نمایشکردن لەبەردەم ئەم ئامێرە نوێیەدا نیشان دا.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Brockmann, Stephen (2010). A Critical History of German Film. Camden House. p. 13. ISBN 978-1-57113-468-4.
  2. ^ Brockmann, Stephen (2010). A Critical History of German Film. Camden House. p. 16. ISBN 978-1-57113-468-4.