سینەمای بەنگلادێش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سینەمای بەنگلادێش ھەروەھا بە شێوەیەکی نافەرمی بە دۆلیوود ناسراوە (بە ئینگلیزی: Cinema of Bangladesh) ئاماژەیە بۆ پیشەسازی فیلم لە بەنگلادێش. «دۆلیوود» کورتکراوەی دوو وشەی داکا و ھۆڵیوود. یەکەمین فیلمی بە زمانی بەنگالی ناوی «چێھرێ و نیقاب»ە، کە لە ساڵی ١٩٥٦ لە ڕۆژھەڵاتی پاکستان بەرھەم ھێنراوە. بەنگلادیش مێژوویەکی دەوڵەمەندی ھەیە لە بواری مۆسیقا و تەلارسازی و پەیکەرسازی و نیگارکێشی. ئەدەبیاتی بەنگالی زۆر لەژێر کاریگەری زمان و ئەدەبیاتی فارسیدا بووە؛ بەڵام پێویستە سینەمای بەنگلادیش لە قۆناغی پێش سەربەخۆیی وڵات لە پاکستان و ھەروەھا لە ٤ دەیەی ڕابردوودا بخرێتە بەر لێکۆڵینەوە. سینەما لە ٢٤ی نیسانی ١٨٩٨ لە داکا لە وڵاتی ئێستای بەنگلادیش دامەزراوە. کۆمپانیایەکی ئینگلیزی بە ناوی برادفۆرد شانۆیەکی لەم شارەدا دامەزراند. لە ساڵی ١٩١٣ تا ١٩٢٠ یەکەم ھەنگاو بۆ بەرھەمھێنانی فیلمی بەنگالی لەلایەن ئینگلیزەکانەوە گیرا.[١] لە ساڵی ١٩٣١ فیلمی Last Kiss و Gypsy بە ئەکتەرە ناوخۆیییەکانی داکا دروست کران. لە ساڵی ١٩٤٧ بە سەربەخۆیی پاکستان لە ھیندستان و پاشان لەگەڵ سەربەخۆیی بەنگلادیش لە ساڵی ١٩٧١ و تا دە ساڵ دوای ئەوە بەھۆی نائارامی سیاسی و ململانێی نەتەوەیی سینەمای ئەم وڵاتەش دابەزی.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The Liberation Struggles of a Country and a Festival". dhakafilmfestival.org. Dhaka Film Festival. Archived from the original on 11 January 2014. Retrieved 1 December 2014. ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Who's Who of Victorian Cinema - Hiralal Sen". victorian-cinema.net.