سینەمای کەنەدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سینەمای کەنەدا (بە ئینگلیزی: Cinema of Canada) ئاماژەیە بۆ پیشەسازی فیلم لە کەنەدا. کەنەدا شوێنی چەندین ستۆدیۆی فیلمە، زۆربەیان لە سێ گەورەترین ناوچەی کەنەدا، تۆرۆنتۆ، مۆنتریال و ڤانکۆڤەر جێگیرکراون. لە ساڵی ١٩١١ەوە ھەزار فیلمی ئینگلیزی و ٦٠٠ فیلمی فەرەنسی-کەنەدای بە تەواوی یان بە ھاوبەشی لە سینەمای کەنەدیدا بەرھەم ھێنراون. یەکەم فیلم کە لە کەنەدا وێنەی گیراوە لە تەنیشت تاڤگەکانی نیاگارا دروست کراوە. یەکەم سینەماکاری کەنەدی جەیمس فریر بوو کە جووتیارێکی خەڵکی مانیتۆبا بوو، کە لە سەرەتای ساڵی ١٨٩٧ فیلمە بەڵگەنامەیییەکەی لە سەرانسەری ئینگلتەرا نمایش کرد. بەشێک لە دەرھێنەرە دیارەکانی سینەمای کەنەدا بریتین لە: «جەیمز کامێرۆن، دەیڤید کرۆننبێرگ، ئەتۆم ئیگۆیان، سارا پێلی، دیپا میھتا، دێنیس ئارکاند، دێنیس ڤیلێنۆڤ، جان مارک ڤالی، لیا پول و زاویا دۆلان».

سەرچاوەکان[دەستکاری]