بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سینەمای ئیسرائیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سینەمای ئیسرائیل (بە ئینگلیزی: Cinema of Israel) ئاماژەیە بۆ بەرھەمھێنانی فیلم لە ئیسرائیل لە سەرەتای دامەزراندنی ئەم وڵاتە لە ساڵی ١٩٤٨ەوە. زۆربەی فیلمە ئیسرائیلییەکان بە زمانی عیبری دروست دەکرێن، و بەڵام بەرھەمی تریشی ھەیە کە بەزمانی عەرەبی و ئینگلیز دروست دەکرێن. ئیسرائیل زیاتر لە ھەموو وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین پاڵێوراو بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی زمانی بیانی. فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییە سەرەکییەکانی فیلم لە ئیسرائیل بریتین لە فێستیڤاڵی فیلمی ئورشەلیم و فێستیڤاڵی فیلمی حەیفا. لە ساڵی ١٩٥٣ سینەما کێرن کە یەکەم سینەمای ناوچەی نەگێڤ بوو لە شاری بێرشێبا کرایەوە.[١][٢] لەلایەن ھیستادروتەوە دروست کراوە و شوێنی دانیشتنی بۆ ١٢٠٠ کەس ھەبووە. لە ساڵی ١٩٦٦دا ٢٫٦ ملیۆن ئیسرائیلی زیاتر لە ٥٠ ملیۆن جار چوونەتە سینەما.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Shalit، David (٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١١). «Cinemas in Eretz Yisrael». Boeliem.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
  2. Paraszczuk، Joanna (٥ی حوزەیرانی ٢٠١٠). «Reviving Tel Aviv's Valhalla». The Jerusalem Post. لە ٢ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
  3. The Nine Lives of the Lorenz Cafe