فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک فێستیڤاڵێکی ساڵانەی فیلمە کە لە شاری دھۆک لە باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت. لە فێستیڤاڵەکە فیلمی کوردی و بیانی نیشاندەدرێت و لە کۆتایی فیستیڤاڵەکەش خەڵات بەسەر براوەکاندا دابەشدەکرێت. فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک بە یادی یەڵماز گونەی، دەرھێنەی ناوداری سینەما و براوەی خەڵاتی چڵە خورمای فێستیڤاڵی فیلمی کانی فەڕەنسا و بە مەبەستی دروستکردنی پردێکی پەیوەندی لە نێوان دەرھێنەرە کوردەکان و فیلمسازانی سەرتاسەری جیھان و ھەروەھا ئاڵوگۆڕی فەرھەنگی نێوان نەتەوە جۆراوجۆرکانی جیھان دامەزراوە. تاکوو ئێستا ھەشت جار فێستیڤاڵەکە بەڕێوەچووە کە دواینییان لە ١٥ ھەتا ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بوو.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ فیستیڤاڵی فیلمی دھۆک بە بەشداریی 94 فیلم دەست پێ دەکات. تۆڕی میدیاییی ڕووداو (لە ڕێکەوتی ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  2. ^ خەڵاتەکانی ھەشتەم فیستیڤاڵی فلیمی دھۆک دابەشدەکرێن. تۆڕی میدیاییی ڕووداو (لە ڕێکەوتی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  3. ^ ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «دهۆک» بە«ئەزموون»ـەوە دەستی پێ کرد. سەحەری کوردی (لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]