سینەمای ئوسترالیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سینەمای ئوسترالیا (بە ئینگلیزی: Cinema of Australia) ئەم ناوە ئاماژەیە بۆ پیشەسازی سینەمای ئەم وڵاتە، بەرھەمە ھاوبەشەکان، فێستیڤاڵەکانی فیلم، فیلمەکانی ئوسترالیا. لە دوای ١ ساڵ لە سەرھەڵدانی سینەما، ئەم وڵاتە پێشوازی لە کۆمپانیا بیانییەکانی بەرھەمھێنانی فیلم دەکرد. ھەرچەندە سینەمای ئوسترالیا مێژوویەکی دوور و درێژی ھەیە، بەڵام تا ساڵانی ھەشتاکان نەیتوانی جێگەیەکی تایبەتی لە سینەمای جیھانیدا بدۆزێتەوە. لە ماوەی ١٠٠ ساڵی ڕابردووی پەیوەندییە حکومی و سیاسییەکانی حکوومەتی بەڕیتانیادا، خاکی پاکیزەی ئوسترالیا بووبووە شوێنێکی تایبەت بۆ بەرھەمھێنانی فیلم بۆ سینەماکارانی بەریتانی و تەنانەت وڵاتانی دیکەی جیھان. تا ٣ دەیە لەمەوبەر زۆر فیلم لە ئوسترالیا دروست دەکران کە تەنانەت ڕەنگە ئەکتەرێکی ئوسترالییشیان تێدا نەبێ. لە ساڵی ١٩٠٦ یەکەمین فیلمی بێدەنگ لە ئوسترالیا لەژێر ناوی بەسەرھاتی کێلی گانگ دروست کرا کە لە دەرھێنانی چارڵز تایت و میلارد جۆنسۆن و ویلیام گیبسۆن بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]