سینەمای ژاپۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سینەمای ژاپۆن (بە ژاپۆنی: 日本映画) مێژوویەکی زیاتر لە سەد ساڵەی ھەیە. ژاپۆن یەکێکە لە کۆنترین و گەورەترین پیشەسازی فیلم لە جیھاندا. لە ساڵی ٢٠١١ ژاپۆن بە کۆی گشتی ٢٫٣٣٨ ملیار دۆلاری لە بۆکس ئۆفیسدا بەدەستھێناوە بە ٤١١ فیلم.[١] فیلمە بەناوبانگەکانی ژاپۆن بریتین لە «ڕاشۆمۆن، چیرۆکی تۆکیۆ، حەوت سامورای، سمێڵی سوور، ئاژاوە، سانشۆ، گۆدزیلا، ئۆگێتسو، یۆجیمبۆ، ھاراکیری، ژن لە کویکساند، تامپۆپۆ، ناشتنی مێشوولە ئاگرینەکان، ئاکیرا، نینجا سکڕۆڵ، سێزدە بکوژ و ڕووحە ڕفێنراوەکە». ھەروەھا ئاکیرا کورۆساوا، کێنجی میزۆگوچی، یاسوجیرۆ ئۆزو، میکیۆ نارۆسێ، ماساکی کۆبایاشی، ھیرۆشی تشیگاھارا، کیسۆکی کینۆشیتا، کیھاچی ئۆکامۆتۆ، کانتۆ شیندۆ، ھیدیۆ گۆشا و ھیرۆکازو کۆرێیدا دەتوانرێت لەنێو دەرھێنەرە گەورەکانی سینەمای ژاپۆنیدا ئاماژەیان پێبکرێت. خەڵاتی ساڵانەی ئۆسکار بۆ فیلمی ژاپۆن کە لەلایەن کۆمەڵەی نیپۆن ئەکادیمی-شۆ ڕێکدەخرێت، بە ھاوتای خەڵاتی ئۆسکاری ژاپۆنیی دادەنرێت. یەکەم ستۆدیۆی بەرھەمھێنانی فیلمی ژاپۆنی لە ساڵی ١٩٠٩ لەلایەن کۆمپانیای یۆشیزاوا شۆتێن لە تۆکیۆ دروست کرا.[٢] لە نێو ڕۆشنبیراندا ڕەخنەی فیلمی ژاپۆنی لە ساڵانی ١٩١٠دا گەشەی کرد و دواجار بوو بە بزووتنەوەیەک کە شۆڕشێکی گەورەی لە فیلمی ژاپۆنیدا کرد. ساڵانی ١٩٥٠ بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک سەردەمی زێڕینی سینەمای ژاپۆن دادەنرێت. بەھۆی پاشەکشەی ئابوورییەوە ژمارەی سینەماکان لە ژاپۆن لە ساڵانی شەستەکانەوە بە شێوەیەکی بەردەوام لە کەمبوونەوەدا بوو. ساڵانی نەوەدەکان پێچەوانەبوونەوەی ئەم ڕەوتە بوو بە دروستکردنی شانۆی مەلتیپلێکس لە ژاپۆن سینەما بەرەو پێشبرایەوە. لە ھەمان کاتدا بەناوبانگبوونی شانۆ بچووکەکانیش بەردەوام بوو.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Japanese Box Office Sales Fall 18% in 2011". Anime News Network. 2012-01-26. Retrieved 2012-01-28.
  2. ^ Standish, Isolde (2005). A New History of Japanese Cinema: A Century of Narrative Film. New York: Continuum. p. 18. ISBN 978-0-8264-1790-9.
  3. ^ "ミニシアターが日本映画界に与えてきた影響を考える "世界の多様さ"を教えてくれる存在を失わないために". Yahoo! Japan. 16 April 2020. Retrieved 16 April 2020.