بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ناسر حەسەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناسر حەسەن (لە دایکبووی ١٩٤٧، خانەقین)[١] ئەکتەر و دەرھێنەرێکی کوردە کە لە فیلمی سینەمایی، شانۆ، زنجیرەدراما و کلیپی گۆرانی کاری کردووە.[٢] ناسر لە ساڵی ١٩٧١، پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی بەغدای تەواوکردووە.[٣] لە ساڵی ١٩٧٢ وەک دەرھێنەر دەستی بەکارەکانی کردووە.[١]

ناسر حەسەن کاری دەرھێنانی بۆ سەدان ڤیدیۆ کلیپ کردووە لە ناویشاندا بۆ گۆرانیبێژی ناسراو لەوانە عەلی مەردان، محەممەد عارف جزیری، عوسمان شارباژێری و خاتوو گوڵبەھار کردووە.[١] لە ساڵانی ١٩٧١ بۆ ١٩٩١ وەک دەرھێنەر لە تەلەفزیۆنی عێراق کاری کردووە.[٤] ناسر ماوەیەک بەڕێوبەری گشتی سینەما بووە لە وەزارەتی ڕۆشەنبیری و لاوان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.[٢]

کارەکان

[دەستکاری]

بەشیک لە کارەکانی ناسر حەسەن:

زنجیرەدراما

[دەستکاری]
  • ئەڵوەن (فیلمی بەڵگەنامەیی)[٤]
  • ژیان (وەک ئەکتەر)
  • سیمای خۆڵەمێش (وەک ئەکتەر)[٦]
  • لاس وخەزاڵ

شانۆگەری

[دەستکاری]
  • نامەیەک لەخنکاو (١٩٧٩)[٧]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 5 ناسر حەسەن: درامای کوردی لە تەنگەژەیەکی گەورەدایە، ماڵپەڕی وشە، ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
  2. 1 2 ناسر حەسەن : سینەمای کوردی ھەنگاوی زۆری ناوە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی گوڵانی ھونەری، ٤ی ئابی ٢٠١١ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ناسر حەسەن بۆ پەیدا کردنی بژێوی ژیانی شۆفێری دەکات ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی نەتەوە، ڕۆژی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٦ نووسراوە.
  4. 1 2 3 بەھۆی بێدەنگییەکەی گفتوگۆکردن لەگەڵ عەلی مەردان ئاسان نەبوو[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی ژیان، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  5. نزارسەلامی: ھیچ کارێک بە سەرکەوتووی دانانێم کە پێشتر نەمبینیبێت ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی گوڵانی ھونەری، ڕۆژی ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە.
  6. لە کەرکووک فلمی سیمای خۆڵەمێش نمایش دەکرێت، ماڵپەڕی ئێن ئارتی ٢، ڕۆژی ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  7. ھونەرمەندێکی کورد باری تەندروستی ناجێگیرە، ماڵپەڕی وشە، ڕۆژی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.