ھامۆ بێکنازاریان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھامۆ بێکنازاریان

Համո Բեկնազարյան
Hamo Beknazarian on a 2017 stamp of Armenia
لەدایکبوون
Ambartsum Beknazaryan

١٩ی مانگی پێنج ١٨٩١[١]
مەرگ٢٧ی نیسانی ١٩٦٥(١٩٦٥-٠٤-٢٧) (٧٣ ساڵ ژیاوە)[٢]
نەتەوەئەرمەنی
پیشەدەرھێنەر، ئەکتەر و سیناریۆنووس
خەڵاتەکانخەڵاتی ستالین


ھامۆ بێگنازاریان (ئەرمەنی: Համո Բեկնազարյան) یان حەمۆبەگ نازارۆف (لەدایکبوی ساڵی ١٨٩٢ لە یەریڤان، پایتەختی ئەرمەنستان، لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی - مەرگ ٢٧ی نیسانی ١٩٦٥ مۆسکۆ، یەکێتیی سۆڤیەت). ڕووسەکان بە یەکێک لە ڕائیدەکانی سینەمای ڕووس، پێش شۆرشی تشرینی یەکەم دایدەنێن. سەرەتا لە ساڵی ١٩١٤ بە نواوندن دەستی پێکردوە، تا کاتی مردنی لە ٧٠ فیلمدا بەشداری کردووە؛ چ وەک ڕۆڵگێڕان، سیناریۆ یان دەرھێنان، ساڵی ١٩٢٠ چووەتە تبلیسی لە گورجستان و بۆ یەکەمجار دەزگایەکی زانستی بۆ فێربوونی ھونەری سینەما دامەزراندووە. لە چەند فیلمەکیدا کە خۆی کاری دەرھێنانی بۆ کردووە چیرۆکەکانی باس لە ژیانی کوردانی ئەرمینیا و گورجستان دەکات، بە تایبەت ئێزدییەکان. زارە و نامووس و پێپی و ھتد لە گرینگترین فیلمەکانین.

ساڵی ١٩٢٥ یەکەمین فیلمی درێژی خۆی بەناوی "ناموس"دروست کردووە، ساڵی ١٩٢٦ فیلمی"زارێ"ی لەسەر ژیانی کوردانی روسیا دروست کردووەو بە یەکێك لە بەناوبانگترین فیلمەکانی هامۆ بێك و روسیا دادەنرێت. ئەم فیلمە ساڵێك دوای فیلمی(تانکی بودوڤکین"ی ئەزنیشتاین دەرهێنراوە.

پاشان ساڵی ١٩٣٣ یەکەمین فیلمی دەنگیی ئەرمەنی دروست کردووە، ساڵی ١٩٤١ خەڵاتی تایبەتیی ستالینی بۆ دەرھێنەری فیلمی داستانی پێ بەخشراوە، جگە لە فیلمە داستانییەکانی چەندین بەڵگەفیلمی دروست کردووە، دواجار ساڵی ١٩٦٥ لە مۆسکۆ کۆچی دوایی کردووە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Amo Bek-Nazaryan". IMDb. Retrieved 23ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ "Amo Bek-Nazarov (1892-1965)". data.bnf.fr. Retrieved 23ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  3. ^ "قۆناغەکانی دەرکەوتنی کورد لە سینەمادا و بناغەکانی سینەمای کوردی". www.peyserpress.com. Retrieved 23ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)