دەروازە:فیزیک
فیزیک چییە؟فیزیک یان فیزیا (بە ئینگلیزی: Physics) زانستێکی سروشتییە؛ بریتییە لە تاوتوێکردنی ماددە و جووڵەی ماددە لە بۆشاییدا و ھەموو ئەو شتانەی لەوانەوە دەگیردرێن، وەکوو وزە و ھێز. بەرینتر، شیکارییەکی گشتیی سروشتە بە مەبەستی تێگەیشتن لە چۆنیەتیی ئاکاری جیھان و گەردوون. لە ڕابردووی دوورەوە ھەتا ئێستە فیزیک پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ زانستەکانی بیرکاری و کیمیا ھەبووە. وشەی فیزیا وشەیەکی یۆنانی کۆنە (فیزیک) بە مانای سروشت دێت. ھەنووکە ١٬١١٦ وتار لە دەروازەی فیزیکدا ھەیە. وتاری ھەڵبژێردراوتیشکی گاما (بە ئینگلیزی: Gamma Ray) تیشکێکی کارۆموگناتیسییە بەمەش لە شەپۆلەکانی ڕووناکی دەچێت بێجگە لەوەی کە درێژی شەپۆلەکەی زۆر لە درێژی شەپۆلی ڕووناکی کورتترە واتا لەرەی شەپۆڵی زیاترە لەھەریەک لە (حەوت جۆرەکانی شەبەنگی کارۆموگناتیسی) وزەیەکی زۆر بەرزی ھەیە و بە خێرایی ڕووناکی دەردەچێت، توانایەکی زۆری لە تێپەڕبوون بە ناو تەنەکاندا ھەیە، تەنھا ئەو بەربەستە ئەستوورانە نەبێت کە لە قوڕقوشم دروست کراون. ئەم تیشکە بەھۆی وزەکەیەوە دەناسرێتەوە، تیشکی گاما وزە زۆر بەرزەکان کە زاناکان تێبینیان کردوون لە ناوچە گەرمەکانی گەردوونەوە بێن، گەردیلە تیشکدەرەکان و تەقینەوە ناوکیەکان تیشکی گاما بەرھەمدەھێنن. ئەم تیشکانە دەتوانن شانەی زیندوو بکوژن، بۆیە لە بواری پزیشکیدا بۆ لەناوبردنی شانە شێرپەنجەییەکان بەکاردێن. تیشکی گاما ناتوانێت بە تەواوەتی بەرگە ھەوای زەوی ببڕێت بۆیە زاناکانی گەردوونناسی دەزگای کەشفکردنی تیشکی گاما لەسەر مانگە دەستکردەکان دادەنێن. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
ژیاننامەی ھەڵبژێردراوماکس پلانک (١٨٥٨ - ١٩٤٧) زانایەکی فیزیکی ئەڵمانی بوو. پلانک بە داھێنەری تیۆریی کوانتەم دادەنرێت، وە ھەروەھا یەکێک بووە لە زانا ھەرە گرنگەکانی فیزیک لە سەدەی بیستەمدا، پلانک خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ١٩١٨ وەرگرتووە. لە ٢٣ی نیسان ١٨٥٨ پلانک لە خێزانێکی ئاساییەوە لە دایک بوو. ھەردوو باوکی باپیرە گەورەی و باپیری مامۆستا بوون لە گۆتینگن، باوکی مامۆستای یاسا بوو لە ھەردوو شاری کێل و میونخ وە مامەی قازی بوو. پلانک لە شاری کێل لە دایک بووە لە ژنی دووەمی یۆھان جۆلیۆس ویھلێم پلانک کە ناوی ئیما پێتزیگ بوو، ناوی تەواوی پلانک بریتی بوو لە کارڵ مارکس ئێرنست لۆدڤیک پلانک، لە دوای تەمەنی ١٠ ساڵیەوە وشەی ماکس بەکارھێنرا بۆ ناوەکەی ھەتا کۆتای ژیانی. پلانک بریتی بوو لە مناڵی شەشەمی خێزانەکە لەسەر ئەوەی دوو لە خوشک و براکانی مناڵی ژنی یەکەمی باوکی بوون. ھەندێک لە یادگاریەکانی بریتی بوون لەو کاتانەی کە ھێزی نەمساوی و ڕوسی ھاتن بۆ کێل لە کاتی شەڕی دانیمارک و ڕوسیادا لە ساڵی ١٨٦٧، ھەر لەو ساڵەدا بە خێزانی چوون بۆ شاری میونخ، پلانک چووە خوێندنگەی جومناستیکی ماکسیمیلیانی کە ئەمەش جۆرێک بوو لە خوێندنگایانەی کە لە ئەوروپا ھەبوو کە تیایدا خوێندی جووڵە فیزیکییەکان باس دەکران. زیاتر... یاسای ھەڵبژێردراویاسای ڕاکێشانی گەردوونی نیوتن دەڵێت کە ھەر شتێک لە گەردووندا ھەر شتێکی تر لە ڕێگای ھێزێکەوە ڕادەکێشێت، کە ئەو ھێزە ڕاستەوخۆ ھاوڕێژەیە لەگەڵ بارستکانی ئەو دوو شتە و بە پێچەوانەوە ھاوڕێژەیە لەگەڵ مەودای نێوانیاندا دووجا. ئەمە یاسایەکی فیزیکی گشتییە کە لە ڕوانینە ئەزموونییەکان بە دەست ھاتووە، بە ھۆی ئەو شتەوە کە نیوتن پێی وتووە ھەڵھێنجان. ئەم یاسایە بەشێکە لە میکانیکی کلاسیک و لە پەڕتووکەکەی نیوتن، پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتیدا، کە یەکەمجار ساڵی ١٦٨٧ بڵاوبۆتەوە، فورمووڵرێژی کراوە:
پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان | ||||||





