بێ نیشتیمان
بێ نیشتیمان Landless | |
---|---|
دەرھێنەر | توورەج ئەسڵانی |
بەرھەمھێنەر | توورەج ئەسڵانی |
نووسەر | توورەج ئەسڵانی |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | مەحموود بەرازی |
مۆنتاژ | توورەج ئەسڵانی |
وڵات | کوردستان-سووریا |
زمان | کوردی |
بێ نیشتیمان (بە ئینگلیزی: Landless) فیلمێکی سینەمایی کوردییە کە ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن توورەج ئەسڵانییەوە نووسراوە و دەرھێندراوە. بەرھەمی کۆمپانیای سینەمایی ″ماد مووڤی″یە (MAAD Movie).[١] ھانی موجتەھیدی، شوان عەتووف، توورەج ئەسڵانی، جاھیت ساھین یاڵچین، بولەنت کاسێر، ڕێکێش شەھباز، بەنگین عەلی، فرمێسک ڕەحیمزادە، و نارین محەممەدی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.[٢]
فیلمەکە بڕیار بوو کە لە یەکەم ڕۆژی جەژن و ڕۆژەکانی دواییدا لە سینەماکانی کوردستان و عێراق بڵاو بکرێتەوە،[٣] بەڵام بەھۆی بڕیاری داخستنی سینەماکان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دواخرا بۆ کاتێکی نەزانراو.[٤]
بێ نیشتمان ساڵی ٢٠٢١ لە بەشی پێشبڕکێی سینەمای کوردی لە ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک بەشدار بوو.[٥] فیلمەکە لە ٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە سینەماکانی باشووری کوردستان نمایش کرا، ڕۆژێکیش بەر لەوە لە سلێمانی نمایشی کردنەوە و فەرشی سوور بەڕێوەچوو.[٦]
کاست
[دەستکاری]- ھانی موجتەھیدی بە ڕۆڵی کانی
- شوان عەتووف بە ڕۆڵی ھاوڕی
- توورەج ئەسڵانی
- جاھیت ساھین یاڵچین
- بولەنت کاسێر
- ڕێکێش شەھباز
- بەنگین عەلی
- فرمێسک ڕەحیمزادە
- نارین محەممەدی
- ھاکار عەبدولقادر محەممەد
- بەڕۆژ ئەکرایی
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «فیلمی (بێ نیشتمان) لە سینەماکانی ھەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت». basnews.com. ٧ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «کوردستان.. فیلمی بێ نیشتمان بۆ نمایش ئامادەیە». www.pukmedia.com. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ^ «چاوەڕوان بن، فیلمی «بێ نیشتیمان» لە ڕۆژانی جەژن و ڕۆژانی دواتری لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و کەرکووک و دھۆک لەسەر شاشەی سینەماکان نمایش دەکرێت». www.facebook.com. ٣ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «لەسەر ڕێنماییی وەزارەتی ناوخۆ پەخشی فیلمی بێ نیشتمان بۆ ماوەیەکی نادیار دواخرا». www.facebook.com. ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ئەمڕۆ خەڵاتەکانی ھەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دھۆک دابەش دەکرێن». www.rudaw.net.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «مەراسمی فەرشی سووری فیلمی سینەمایی بێ نیشتمان بەڕێوەچوو». کوردی - RojNews.News. ١ی تەممووزی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]بێ نیشتیمان لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |