مێلبۆرن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مێلبۆرن
ڤیکتۆریا
(لەسەرەوە لای چەپ بۆ خوارەوە لای ڕاست) مێلبۆرن سیتی, وێستگەی شەمەندەفری شەقامی فلیندێرس, مەزارگەی یادەوەری, مەیدانی فێدراسیۆن, زەوی کریکێتی مێلبۆرن, بینای پێشانگای ڕۆیاڵ.
مێلبۆرن is located in ئوسترالیا
مێلبۆرن
مێلبۆرن
پۆتانەکان37°48′49″S 144°57′47″E / 37.81361°S 144.96306°E / -37.81361; 144.96306پۆتانەکان: 37°48′49″S 144°57′47″E / 37.81361°S 144.96306°E / -37.81361; 144.96306
دانیشتووان4,442,919 people (2014)[١] (٢ھەم)
 • چڕی٤٣٠/km2 (١٬١٠٠/sq mi) [٢]
دامەزران٣٠ ئۆگۆستی ١٨٣٥
بەرزایی٣١ m (١٠٢ پێ)
ناوچە٩٬٩٩٠٫٥ km2 (٣٬٨٥٧٫٤ sq mi)(GCCSA)[٣]
ناوچەی کاتیAEST (UTC+10)
 • هاوین(کاتی هاوینە)AEDT (UTC+11)
شوێن
ناوچە خۆجێیەکانی حکومەتی ڤیکتۆریا٣١ ناوەندی شارەوانی
ناوچەکانگرانت, بوورک, مۆرنینگتۆن
ناوچەکانی دەنگدانی ویلایەت و مەڵبەندەکانی ئوسترالیا54 electoral districts and regions
ناوچە فیدراڵەکان23 Divisions
تێکڕای بەرزی پلە تێکڕای نزمی پلە باراب بارینی ساڵانە
20.15 °C
68 °F
10.25 °C
50 °F
٦٤٦٫٩ mm
٢٥٫٥ in

مێلبۆرن (بە ئینگلیزی: Melbourne) دانیشتوانی نزیک بە ٤ میلیۆن کەس خەملێنراوە، پایتەختی ویلایەتی ڤیکتۆریا(یەکەم پایتەختی ئوسترالیا پێش کانبێرا) و گرینگترین شاری کەلتووری وڵاتی ئوسترالیایە. مێڵبۆرن لە ڕووی دانیشتوانەوە دووەم شاری گەورەی وڵاتی پان و بەرینی ئوسترالیایە. ئەو شارە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی وڵاتی ئوسترالیا و لە ویلایەتی ڤیکتۆریا ھەڵکەوتووە.

ئەمڕۆ ئەم شارە وەکوو جەمسەرێکی گرینگی پەروەردە و لێکۆڵینەوە، چاند و ھونەر و مۆدھ، وەرزش و خۆشگووزەرانی و گەشت و گوزار و ئابووری ئوستراڵیا دەناسرێ، تا ئەو جێگایە کە وەکوو پایتەختی چاند و ھونەر و مۆد و وەرزش ناوی دەبەن.

مێلبۆرن و ویلایەتی ڤیکتۆریا، لە نێو شارو شوێنەکانی ئەم وڵاتە نازناوی «شاری باخچەکانی ئوسترالیا» (Australia's garden city)ی وەرگرتوە. ئەم شارە لە دەیەی ڕابردوو دا چەندین جار وەکوو باشترین شاری جیھان ھەڵبژێردراوە.

مێلبۆرن لانکە و ناوەندی ھوونەری فیلم و سینەما، تەلەڤزیۆن، سەمای بالە، ھوونەری ئێمپێرسیۆنیسم، شێوازەکانی جۆراوجۆری سەما وەکوو نیو وێگ و مێلبۆرن شافێل، ھەروەھا ناوەندی گرینگی مۆسیقای کلاسیک و ئەوڕۆیی ئەم وڵاتەیە.تۆپانێ بە شیوازی ئوسترالیش لەم شارە وەدی ھات.

تۆڕی تراموای مێلبۆرن لە ڕووی بەربڵاوی لە پلەی یەکەمی جیھان وەستاوە. بەرزترین تاوەری نیشتەجێ بوونی جیھان، تاوەری یوریکا (تا ساڵی ٢٠٠٩) و ھەروەھا سکای دێکی بێ وێنەی ئەم تاوەرە، پێنج تاوەر لە شەش تاوەرە ئاسمان بڕە گەورەکانی ئوسترالیا، گەورەترین کازینۆ و کۆمەڵەی یاری ئوسترالیا، گەروەترین ناوەندی کڕین(مۆڵ)ی ئوسترالیا و نیوەگۆی باشوور، گەروەترین ناوەندی پێشانگایی و ناوەندی کۆبوونەوەی نیوەگۆی باشوور، کۆنترین و گەورەترین گالێری ھونەری ئوسترالیا، ھەرھەموویان لەم شارە دان.


جوگرافیا[دەستکاری]

ئەم شارە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی وڵاتی ئوسترالیا و لە درێژایی ڕوباری یاررا و لەسەر ھێڵەکانی کەنداوی پۆرت فیلیپ (Port Phillip Bay) ھەڵکەوتووە. مێلبۆرن پایتەختی ویلایەتی ڤیکتۆریا و شوێنی نیشتەجێ بوونی زیاتر لە ٧٠٪ دانیشتوانی ئەم ویلایەتەیە.


مێژوو[دەستکاری]

مێلبۆرن لە ساڵی (١٨٣٥)، ٤٧ ساڵ دوای یەکەم ھاتنی ئەورووپییەکان، بەدەستی کۆچبەرانێکی ئازاد بنیادنرا. لەگەڵ ھێرشی بینەرەوەکانی زێڕ لە دەیەی ١٨٥٠، مێلبۆرن لە نیشتینگەیەکی کاتی لە کەنار ڕووباری یاررا بوو بە گەوەرەشارێکی ڕوو لە زیادبوون. لە ساڵی ١٨٨٠ «مێلبۆرنی سەرسووڕھێنەر» marvelous melbourne گەورەترین و پڕدانیشتوو ترین شاری ئوسترالیا و دەوڵەمەندترین شاری جیھان بوو و دوای لەندەن گەورەترین شاری ئیمپراتۆری بەریتانیا بوو. لە ساڵی ١٩٠١ تا ساڵی ١٩٢٧ کە کانبێرا بنیاد نرا، فێدراسیۆنی ئوسترالیا، مێلبۆرنی وەکوو پایتەختی کاتی ھەژمار دەکرد.

وەرزش[دەستکاری]

مێلبۆرن وەکوو پایتەختی وەرزشی ئوسترالیا و خاوەنی نازناوی «شاری کۆتایی وەرزشی جیھان»، ھەموو ساڵێک میوانی زۆرێک لە ڕووداوە گرینگە وەرزشیەکانی جیھانە. وەکوو پێشبڕکێکانی ئۆتۆمبێلی فۆرمیوولا وان Australian F1 Grand Prix، کەرنەڤاڵی بەناوبانگی ئەسبسواری مێلبۆرن کاپ و ھەروەھا پێشبرکێ جیھانیەکانی تێنسی ئۆپنی ئوسترالیا.

ئۆڵەمپیکی ھاوینەی ١٩٥٦ و یاریەک ھاوقزانجەکانی ٢٠٠٦ لەم شارە بەڕێوە چوون.

ناوچە گەورە وەرزشیەکەی شارەکە بە ناوی Melbourne Sports and Entertainment Precinct لە ڕۆژھەڵاتی مێلبۆرن، گرینگترین ناوچەی وەرزشی ئوسترالیا ھەژمار دەکرێ و مێلبۆرن پارک و یاررا پارک لەخۆ دەگرێ. ستادیۆمی کریکێتی مێلبۆرن (MCG)، ستادیۆمی ئۆڵەمپیک پارک و مۆزەخانەی نیشتیمانیش لەوێدایە. ستادیۆمی Etihad Stadium (پێشتر:Telstra Dome)یش لە داکلەند ھەڵکەوتووە.

خوێندنی باڵا[دەستکاری]

مێلبۆرن دوای لەندەن، بۆستۆن و تۆکیۆ بەرزترین شاری زانکۆیی جیھانە.(٢٠٠٨)

زانکۆی مێلبۆرن کە بە پێی دوایین پلەبەندیەکانی [٤] (٢٠١٥) یەکەم زانکۆی ئوسترالیا و بەرزتر لە زانکۆی نیشتیمانی ئوسترالیایە، ھەروەھا لە ڕیزبەندی جیھان دا ٣٦ەمین زانکۆیە، ھەروەھا لە ڕووی بوودجەوە یەکەم زانکۆیە. لە حاڵێک دا کە لە ڕووی بنیادنرانەوە لە پلەی دووەم دایەو لە ساڵی ١٨٥٣ بنیدانراوە، بەڵام کۆنترین بەشی ئەندازیاری (١٨٦٠)، پزیشکی (١٨٦٢)، ددانسازی (١٨٩٧)، مۆسیقا (١٨٩١)ی وڵاتی ئوسترالیا ھی زانکۆی مێلبۆرنن.

زانکۆی مونەش، زانکۆیەکی تری مێلبۆرنە کە لە ڕووی زۆری خوێندکارەوە لە ئوسترالیا یەکەمە ولژ گرووپی ھەشت ھەژمار دەکرێ.

ھەروەھا زنکۆگەلێکی گرینگی تر وەکوو زانکۆی ئەنیستیتیووی تەکنەلۆجیای شاھانەی مێلبۆرن (RMIT)، زانکۆی لاترۆب La Trobe، زانکۆی سوینبێرن of Technology، زانکۆی ڤیکتۆریا Victoria University، زانکۆی دیکین Deakin University، و ھەروەھا ناوەندەکانی جیاوازی فێرگەی TAFE لە مێلبۆرنن.


شوێن و بینا سەرنج ڕاکێشەکان[دەستکاری]

مێلبۆرن بە ھۆی شێوازو تێکەڵەی بینا مێژوویی، ڤیکتۆریاییە سەرسووڕھێنەرەکانی و ھاوتا لەگەڵ بیناسازی نوێ و پێشکەوتوو و سەردەمیانەەی ناوبانگی جیھانی ھەیە. لە بینا مێژووییەکان دەتوانرێ باسی ئەمانەی خوارەوە بکرێ:

-بینایەی بەناوبانگی وێستگەی شەقامی فڵیندێرز (Flinders Street Station) (نیمادی مێلبۆرن، گەورەترین وێستگەی نیوەگۆی باشوور و بە ھاتووچۆترین وێستگەی شەمەندەفەر لە نێوان شەری جیھانی یەکەم و دووھەم)

- ڕاوڕەوە تاق دارەکانی ناوەندی شار، لە وانە : رۆیال ئارکید و بلەک ئارکید

- بینای پێشانگای گەورەی شاھانە (Royal Exhibition Buildings) (یەکەم بینای ئوسترالیای تۆمار کراو لە میراتی جیھانی یوونێسکۆ و تەنیا بینای پێشانگای نێودەوڵەتی بەجێ ماو لە سەدەی ١٩ و گەورەترین بینای سەدەی ١٩ی ئوسترالیا)

- بینای بیرەوەری (Shrine of Remembrance) (کە دەڕوانێتە شار و یەکێکە لە بینا ھەرەگەورەکانی جیھان بۆ بیرەوەری گیان بەختکردووانی شەڕ)

-کەنسیەکانی ست پاوڵسی پیرۆز St Paul's Cathedral و ست پاتریکی پیرۆز St Patrick's Cathedral

- خانەی پەرلەمان Parliament House

- گالێری نیشتیمانی NGV ( کۆنترین و گەورەترین گالێری ئوسترالیا)

- کتێبخانەی ویلایەتی ڤیکتۆریا The State Library of Victori

- تالاری شارەوانی Melbourne Town Hall

- زیندانی کۆنی سار Old Melbourne Gaol

- خانەی دەوڵەت Government House

- تیاتری پرێنسس

ھەروەھا شوێنگەلی بەناوبانگ و ناوازەی مێلبۆرن بریتین لە:

-مەیدانی فێدێرێیشن Federation Square (ناوەندی شار) و ناوەندە جۆراوجۆرەکانی ناوی.


-رووباری یاررا و دەورووبەری

-رێڕەوە تاقدار و کۆڵانە بەناوبانگەکانی ناوەندی شار (Lanes and arcades) ، لەگەڵ کافیتێریا و دووکانە مێژووییەکان و ھەروەھا گرافیتی (وێنەکێشی سەردیوار) سەر دیوارەکان

-گەورەترین کازینۆ و یاری ئوسترالیا(Crown Casino and Entertainment Complex) لە ناوچەی (south bank) لەگەڵ دەیان ڕیستۆرانت ، باڕ، نایتکڵاب، سینەما و ھەروەھا باشترین بڕاند و ھۆتێل

-سینەماگەلی 3D IMAX و مۆزەخانەی مێلبۆرن لە کارلتۆن گاردێنز

-کۆمەڵە و ناوەندی ھونەری Arts Centre، گالێری نیشتیمانی ڤیکتۆریا NGV، ناوەندی ڕێزیتاڵی مێلبۆرن، تیاتری پرێنسس، تیاتری ریجێنت، سینەماکانی پلەس و فۆرم.

-کۆمەڵە پێشانگا و ناوەندی کۆبوونەوەکانی مێلبۆرن Melbourne Convention & Exhibition Centre ( گەورەترین پێشانگاو ناوەندی کۆبوونەوەی نیوەگۆی باشوور)

-بازاری مێژوویی کوین ڤیکتۆریام ساوز مێلبۆرن و پێرھن

-ئاکواریۆمی شار، باخچەی ئاژەڵان و لۆنا پارکی سەن کیلدا

-فرۆشگا و دووکانەکانی شەقامی چێپێلم برۆنزویک فیتسرۆی، کالینز، پاریس ئەند ئۆ لیتڵ کالینزم بێرک سترەت مۆل. GPO، کراون و ناوەندی کڕێنی مێلبۆرن سێنترال

-Chadstone Shopping Centre گەرەترین مۆڵ و ناوەندی کرێن لە ئوسترالیا و نیوەگۆی باشور.

-بەرزترین تاوەری نیشتەجێ بوونی جیھان، تاوەری یوریکا ( تا ساڵی ٢٠٠٩) و ھەروەھا سکای دێکی بێ وێنەی ئەم تاوەرە، پێنج تاوەر لە شەش تاوەرە ئاسمان بڕە گەورەکانی ئوسترالیا.

پاڕک و شوێنی گەشت و گووزار[دەستکاری]

پاڕک و شوێنی گەشتیاری بەربڵاو و بەرینی ناو-شار بە پانتایی چەندسەد دۆنم کە ھەزاران جۆری گژ و گیاو گۆل و دەریاچە و ھەروەھا ڕووباری یارراش لەخۆ دەگرێ کە بە ناو شار دا تێدەپەڕێ و بۆ کۆتایی شار دەڕوات، ھەروەھا بەندەرەکان و کەنارئاوەکانی جوانی ئەم شارە، شارێکی بە سرووشتیێکی ڕۆح نەوازەوە وەدی ھێناوە، بە شێوازێک کە ئەو شارە نازناوی )شاری باخچەکانی ئوسترالیا)ی بەخۆیەوە ھەڵگرتووە. ھەندێ لەو شوێنانە بریتین لە:

-کۆمەڵەی بەربڵاوی دۆمینیز پارکزلەند، وەکوو: کینگز دۆمین، رۆیال بوتانیک گاردێنز، کوین ڤیکتۆریا گاردێنز، ئەلێکساندرا گاردێنز، و بینایەکانیان.

-ئالبێرت پارک و دەریاچەکەی (٢٢٥ دۆنم)

-رۆیال پارک (١٨١ دۆنم)

-ھەروەھا کارلتۆن گاردێنز، پرینس پارک، یاررا پارک، فاوکێنز پارک، فیتسرۆی گاردێنز، فێلگێستۆف گاردێنز، بیررارۆنگ مار، ئێدیبرۆو گاردێنز، تووتسکری پارک، سەن وینسێنت گاردێنز، سەن کیلدا بوتانیک گاردێنز، و دەیان باخچەو گووڵستانی تر.

-کەنارئاوەکانی سەن کیڵدا، باشووری مێلبۆرن، برایتۆن و ویلیامز تاون وێڕای کەنارە جۆراوجۆرەکانی دەرەوەی شار، سەرنجڕاکێشیەکانی تری مێلبۆرنن.


گواستنەوەو گەیاندنی گشتی[دەستکاری]

تۆڕی تراموای مێلبۆرن لە ڕووی بەربڵاویەوە لە پلەی یەکەمی جیھان دایە.


شارە خووشکەکانی[دەستکاری]


وێنەیەکی ھەوایی لە مێلبۆرن


سەرچاوھ[دەستکاری]

  1. ^ "3218.0 - Regional Population Growth, Australia, 2012-13: ESTIMATED RESIDENT POPULATION, States and Territories - Greater Capital City Statistical Areas (GCCSAs)". Australian Bureau of Statistics. 3 April 2014. Archived from the original on 5ی Julyی 2015. Retrieved 8 April 2014. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ERP at 30 June 2013.
  2. ^ "3218.0 - Regional Population Growth, Australia, 2012-13: Victoria: Population Density". Australian Bureau of Statistics. 30 April 2013. Retrieved 9 April 2014.
  3. ^ "Greater Melbourne: Basic Community Profile" (xls). 2011 Census Community Profiles. Australian Bureau of Statistics. 28 March 2013. Retrieved 9 April 2014. ١١ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ https://www.timeshighereducation.co.uk/world-university-rankings/2011/world-ranking#/sort/0/direction/asc