وودی ئاڵن
وودی ئاڵن | |
---|---|
![]() ئاڵن لە فیستیڤاڵی فیلمی كان، ساڵی ٢٠١٦. | |
لەدایکبوون | ئاڵن ستیوارت کۆنسبێرگ ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٥ نیویۆرک سیتی، نیویۆرک، ئەمریکا. |
پیشە |
|
ساڵانی چالاکی | ١٩٥٠-ئیستا |
ناوبانگ | ئانی هال (١٩٧٧) Manhattan (١٩٧٩) The Purple Rose of Cairo (١٩٨٥) Hannah and Her Sisters (١٩٨٦) Crimes & Misdemeanors (١٩٨٩) Match Point (٢٠٠٥) Vicky Cristina Barcelona (٢٠٠٨) Midnight in Paris (٢٠١١) Blue Jasmine (٢٠١٣) |
ئایین | بێخوایی[١] |
ھاوسەر |
|
یار | |
منداڵەکان | ٥ |
خزمەکان | لێتی ئارۆنسن (خووشک) |
وێبگە | |
woodyallen | |
واژوو | |
![]() |
وودی ئاڵن (لە دایکبووی ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٥) دەرھێنەری ئەمریکی، ئەکتەر، نووسەر و کۆمێدیکارە کە ماوەی زیاتر لە ٦ دەیەیە کاردەکات و فیلمەکانی براوەی چەندین خەڵاتی ئۆسکارن. ئاڵن دەستی بەکارەکانی کرد کاتێک وەک نووسەر لەبەرنامەی (Your Show of Shows) بەشداریکرد.[٢] ھەروەھا وەک نووسەر چەندین بابەتی تەلەفزیۆنی، بڵاوکراوەی جۆراوجۆری وەک کتێب و کورتە چیڕۆک، پارچە نووسینی کۆمێدی لە گۆڤاری زە نیو یۆرکەر بڵاوکردۆتەوە. لە شەستەکان، ئاڵن لەپاڵ چەند ئەکتەرێکی کۆمێدی دیکە بەشداربوون لە پێشکەشکرندی ستاند ئەپ کۆمێدی لە ناوچەی گرینوچ ڤیلج لە نیویۆرک. لەوێ ئاڵن بەشێوازێکی جیاواز و دوور لە کۆمێدیا باوەکان چالاکی پێشکەشدەکرد، ودی ئاڵن بەو شێوازەی کارە کۆمێدییەکانی لە کەسایەتی ڕاستەقینەی خۆی جیاکردەوە.[٣] لە ناوەڕاستی شەستەکان، سێ ئەلبوومی کۆمێدی بڵاوکردەوە، لە ساڵی ١٩٦٤ بووبە پاڵێوراوی خەڵاتی گرامی بۆ ئەلبوومە کۆمێدییەکەی کە ناونیشانی ئەلبوومەکە ھەربەناوی خۆیەوە بوو.[٤] لە ساڵی ٢٠٠٤، کەناڵی کۆمێدی سێنترال پلەی چوارەمی بە ئاڵن بەخشی وەک ١٠٠ باشترین ستاند ئەپ کۆمێدی،[٥][٦] ھاوکات لە ڕاپرسییەکی بەریتانی ئاڵن ناوی لە پلەی سێیەمی گەورە کۆمێدییەکانی جیھاندا ھات.[٧]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ داڕێژە:Web kaynağı
- ^ "Your Show of Shows". TIME Magazine. لە ڕێکەوتی March 21, 2020 ھێنراوە.
- ^ Gross، Terry (January 27, 2012). "Woody Allen: Blending Real Life With Fiction". Fresh Air. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە September 11, 2012. لە ڕێکەوتی April 7, 2012 ھێنراوە.
- ^ "Woody Allen - Artist". grammys.com. لە ڕێکەوتی March 21, 2020 ھێنراوە.
- ^ "Comedy Central's 100 Greatest Stand-Ups of All Time". Everything2.com. April 18, 2004. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە July 15, 2012. لە ڕێکەوتی May 4, 2012 ھێنراوە.
- ^ 100 Greatest Stand-Ups of All Time [Part 5] (YouTube). Comedy Central via Goofy Cartoon. ڕووداوەکە 33:03. لە ڕێکەوتی January 19, 2018 ھێنراوە.
- ^ Thorpe، Vanessa (January 2, 2005). "Cook tops poll of comedy greats". The Guardian. London. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە January 19, 2018. لە ڕێکەوتی January 19, 2018 ھێنراوە.