ئێلیزابێتی یەکەمی ئینگلتەرا
Elizabeth I ئێلیزابێتی یەکەم | |
---|---|
فەرمانڕەوایی | ١٧ی تشرینی دووەمی ١٥٥٨ – ٢٤ی ئازاری ١٦٠٣ |
تاج لەسەر نان | ١٥ی کانوونی دووەمی ١٥٥٩ |
پێش خۆی | ماری یەکەم و فیلیپی دووەم |
جێگر | جەیمزی یەکەم |
خێزان | خانووی توودۆر |
باوک | ھێنریی ھەشتەم |
دایک | ئانێ بولین |
لەدایکبوون | ٧ی ئەیلوولی ١٥٣٣ پاڵاس ئۆ پڵەسێنچ، گرینێچ، شانشینی ئینگلتەرا |
مردن | ٢٤ی ئازاری ١٦٠٣ ڕیچمەند پاڵاس، سەری، ئینگلتەرا | (٦٩ ساڵ ژیاوە)
ناشتن | ٢٨ی نیسانی ١٦٠٣ Westminster Abbey |
ئایین | ئەنگلیکیزم |
واژوو |
ئێلیزابێتی یەکەمی ئینگلتەرا (بە ئینگلیزی: Elizabeth I of England)، ماوەی ژیان ٧ی ئەیلوولی ١٥٣٣ - ٢٣ی ئازاری ١٦٠٣، شاژنی وڵاتی ئینگلتەرا لە ماوەی ساڵانی ١٥٥٨ تا ١٦٠٣ بووە. ناوی ئێلیزابێت توودۆر کچی ھێنریی ھەشتەم و ئانێ بولین بووە.
ژیان
[دەستکاری]ئێلیزابێت منداڵی دووھەمی ھێنڕیی ھەشتەم بوو. ھەتا مردن زەماوەندی نەکرد و بە کچێنی ماوە. لە لایەن کڵێسەی کاتۆلیکـەوە بە حەرامزادە ناسرابوو و بۆیە پارلەمانی ئینگلتەرا ئیجازەی ئەوەی پێنەدەدا کە ببێت بە شاژنی ئینگلتەرا. بەڵام لە ١٥٥٨ـدا لە دوای مردنی خوشکە باوکییە گەورەکەی واتە ماری توودۆر بوو بە شاژنی ئینگلتەرا.
چالاکییە سیاسییەکان
[دەستکاری]ئێلیزابێت یەکێک لە گرنگترین کاراکتەرە سیاسییەکانی مێژووی ئینگلتەرا و ئەورووپاـیە. لە دوای مردنی ماری توودۆری خوشکی کە کاتۆلیک بوو، ئەو توانی زۆربەی خەڵکی ئینگلتەرا بکات بە پرۆتێستانت، قەرزەکانی باوکی بداتەوە و ئینگلتەرا بکات بە یەکێک لە دەسەڵاتە سیاسیـیە گرنگەکانی ئەورووپا. ئەو لە شەڕێکدا فیلیپی دووەم، پاشای ئیسپانیای شکست دا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” pp. 1-48, World Library, Inc. , USA
- ویکیپیدیای ئینگلیزی؛ Elizabeth I of England
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێلیزابێتی یەکەمی ئینگلتەرا تێدایە. |