خەڵاتەکانی ئۆسکار
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
خەڵاتەکانی ئۆسکار | |
---|---|
۹٤ەمین بۆنەی خەڵاتەکانی ئۆسکار | |
خەڵات دەبەخشرێت بۆ | دەستکەوتی سینەمایی |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
پێشکەشکار | ئەکادیمیای ھونەری و زانستی وێنەی جوڵاو |
یەکەم خەڵات لە | ١٦ی ئایاری ١٩٢٩ |
وێبگەی فەرمی | oscar |
خەڵاتی ئۆسکار (بە ئینگلیزی: Academy Award) ئەو خەڵاتەیە کە ئامانجی ستایشکردن و ڕێزلێنانە لەدەستکەوتە ھونەری و تەکنیکیەکانی بواری فیلمسازی. خەڵاتەکە کە لەلایەن ئەکادیمیای ھونەر و زانستی وێنەی جوڵاوی ئەمریکیەوە دابیندەکرێت، بەدەنگی ئەندامانی ھەمان ڕێکخراوەوە براوەی خەڵاتەکە دیاری دەکرێت. خەڵاتەکە دابەشکراوەتە سەر چەندین بەشی جیاواز, و براوەی ھەر بەشێک خەڵاتێکی زێڕینی بەناوی "خەڵاتی ئەکادیمی بۆ ستایشی لێھاتوویی" پێدەدرێت، یاخود بە نازناوەکەی "خەڵاتی ئۆسکار".
دیار ترین ئەو کەسانەی خەڵاتی ئۆسکاریان وەر گرتووە
١-برێند فرەسەر - باشترین ئەکتەری ساڵ
٢-میشێل یۆو - باشترین خانمە ئەکتەری ساڵ
٣-فیلمی ئاڤاتار
٤-تۆپ گەن ماڤێریک - باشترین دەنگ
٥-دانیەڵ کوان و دانیەڵ شاینرت- باشترین دەرهێنەران
مێژووی خەڵاتەکە
[دەستکاری]خەڵاتەکە لە بنچینەدا لەلایەن جۆرج ستانلیەوە نەخشێندراوە، لەسەر بنەمای نەخشە وینەی سێدریک گیبنس. یەکەم مەڕاسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکە لە ساڵی ١٩٢٩ بوو.[١] یەکەم بۆنەی خەڵاتەکە کەوا لەسەر ڕادیۆ گواسترابێتەوە لەساڵی ١٩٣٠ بوو، و ساڵی ١٩٥٣ بۆ یەکەمجار لەسەر تەلەڤزیۆن پەخشکرا. خەڵاتەکە کۆنترین خەڵاتی بوارەکەی خۆیەتی و لە ئێستادا لە سەرتاسەری جیھاندا بینەری ھەیە.[٢] بۆ بوارەکانی تری ھونەر، تەواوی خەڵاتەکان لە بیرۆکەی ئۆسکارەوە وەرگیراون؛ خەڵاتی ئێمی بۆ تەلەڤزیۆن، تۆنی بۆ شانۆ و گڕامی بۆ میوزیک و گۆرانی.
خەڵاتەکانی ئۆسکار ھەمیشە بە بوونی خانەخوێیەک بەڕێوەدەچن (جگە لە ساڵانی ١٩٨٨ و ٢٠١٩). بۆب ھۆپ تا ئێستا زۆرترین جار خانەخوێی مەڕاسیمەکە بووە.
بەشەکانی خەڵاتەکە
[دەستکاری]- باشترین فیلمی ساڵ: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
- باشترین دەرھێنەر: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
- باشترین ئاکتەر: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
- باشترین خانمە ئاکتەر: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
- باشترین ئاکتەری پشتگیریکار: لەوەتەی ١٩٣٦
- باشترین خانمە ئاکتەری پشتگیریکار: لەوەتەی ١٩٣٦
- باشترین فیلمی ئەنیمەیتد: لەوەتەی ٢٠٠١
- باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیتد: لەوەتەی ١٩٣٠/٣١
- باشترین سینەماتۆگرافی: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
- باشترین نەخشاندنی جلوبەرگ: لەوەتەی ١٩٤٨
- باشترین دۆکیومێنتاری: لەوەتەی ١٩٤٣
- باشترین کورتە دۆکیومێنتاری: لەوەتەی ١٩٤١
- باشترین دەستکاری فیلم: لەوەتەی ١٩٣٤
- باشترین فیلمی بیانی:[٣] لەوەتەی ١٩٤٧
- باشترین کورتە فیلم: لەوەتەی ١٩٣١/٣٢
- باشترین مکیاج و ڕازاندنەوە: لەوەتەی ١٩٨١
- باشترین مۆسیقای فیلم: لەوەتەی ١٩٣٤
- باشترین گۆرانی فیلم: لەوەتەی ١٩٣٤
- باشترین دیزانی بەرھەمھێنان: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
- باشترین دەستکاری دەنگ: لەوەتەی ١٩٦٣
- باشترین تێکەڵکردنی دەنگ: لەوەتەی ١٩٢٩/٣٠
- باشترین کاریگەریە ڤیدیۆیەکان: لەوەتەی ١٩٣٩
- باشترین سیناریۆی وەرگیراو: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
- باشترین سیناریۆی ڕەسەن: لەوەتەی ١٩٤٠
خاوەن ڕیکۆردەکان
[دەستکاری]- زۆرترین خەڵات لەلایەن تاکە فیلمێکەوە لە ساڵێکدا بردرابێتەوە:
- تەنھا سێ فیلم توانیویانە ١١ خەڵاتی ئۆسکار ببەنەوە:
- بێن-ھەڕ (١٩٥٩) – ئەوکات ١٥ بەش لە ئۆسکار ھەبوو - فیلمەکە بۆ ١٢یان پاڵێورا.
- تایتانیک (١٩٩٧) – ١٧ بەش لە ئۆسکار ھەبوو - فیلمەکە بۆ ١٤یان پاڵێورا.
- گەورە ئەنگوستیلەکە: گەڕانەوەی پاشاکە (٢٠٠٣) – ١٧ بەش لە ئۆسکار ھەبوو - فیلمەکە بۆ ١١یان پاڵێورا.
- تەنھا سێ فیلم توانیویانە ١١ خەڵاتی ئۆسکار ببەنەوە:
- زۆرترین پاڵاوتن لەلایەن فیلمێکەوە
- تەنھا سێ فیلم توانیویانە ١٤ پاڵاوتنیان ھەبێت:
- ھەمووشتێک دەربارەی ئیڤ(١٩٥٠) – ٦ دانەیان بردەوە
- تایتانیک (١٩٩٧) – ١١ دانەیان بردەوە
- لا لا لاند (٢٠١٦) – ٦ دانەیان بردەوە
- تەنھا سێ فیلم توانیویانە ١٤ پاڵاوتنیان ھەبێت:
- گەورەترین ڕاماڵینی خەڵات:
- شای مستیلەکان: گەڕانەوەی پاشاکە (٢٠٠٣) ھەر ١١ خەڵاتی بردەوە کە بۆی پاڵێوراوبوو:باشترین فیلم، دەرھێنەر, سیناریۆیوەرگیراوە، مۆسیقایڕەسەن، گۆرانی ڕەسەن، تێکەڵردنیدەنگ، دەرھێنانیھونەری، مکیاج، جلوبەرگ، دەستکاری فیلم، و کاریگەریە ڤیدیۆییەکان.
- براوەی زۆرترین خەڵات لەلایەن پیاوێکەوە:
- واڵت دیزنی - ٢٢ جار.
- براوەی زۆرترین خەڵات لەلایەن ژنێکەوە:
- ئێدیت ھێد - ٨ جار بۆ نەخشاندنی جلوبەر
- نواندن
- کاترین ھێپبەڕن لە خانمە ئاکتەران - ٤ جار
- واڵتەر برێنەن - جاک نیکڵسن- دانیێل دەی لێویس- ٣ جار
- دەرھێنان
- جۆن فۆڕد- ٤ جار
- سینەماتۆگرافی
- بەرزترین ژمارەی بردنەوە چوار جارە
- جۆسێف ڕوتەربێرگ , لە ١٩٣٨, ١٩٤٢, ١٩٥٦, و ١٩٥٨
- لیۆن شامۆی, لە ١٩٤٢, ١٩٤٤, ١٩٤٥, و ١٩٦٣
- بەرزترین ژمارەی بردنەوە چوار جارە
- ئەو وڵاتەی زۆرترین بردنەوەی بۆ خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی ھەیە
- وڵاتی ئیتاڵیا کە لە کۆی ٣٢ پاڵاوتن - ١٤ی بردۆتەوە
- ئەو وڵاتەی زۆرترین پاڵاوتنی بۆ خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی ھەیە
- وڵاتی ئیتاڵیا کە لە کۆی ٤٠ پاڵاوتن - ٢٣ی بردۆتەوە
- زۆرترین بردنەوەی لەلایەن فیلمە بیانیەکانەوە:
- تەنھا دوو فیلمی بیانی توانیویانە چوار خەڵاتی ئۆسکار ببەنەوە:
- فانی و ئالێکساندەر (١٩٨٢)خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی، باشترین سینەماتۆگرافی, باشترین دەرھێنان, و باشترین نەخشاندنی جلوبەرگ بردەوە.
- Crouching Tiger, Hidden Dragon (٢٠٠٠)خەڵاتەکانی باشترین فیلمی بیانی، باشترین دەرھێنان, باشترین مۆسیقایڕەسەن، و باشترین سینەماتۆگرافی بردەوە.
- ئەو سێ فیلمەی کە توانیویانە پێنچ خەڵاتە سەرەکیەکە (باشترین ئاکتەر، خانمە ئاکتەر، دەرھێنەر، سیناریۆ، فیلم) لە ساڵێکدا ببەنەوە:
- It Happened One Night (١٩٣٤)
- One Flew Over the Cuckoo's Nest (١٩٧٥)
- The Silence of the Lambs (١٩٩١)
- تەنھا دوو فیلمی بیانی توانیویانە چوار خەڵاتی ئۆسکار ببەنەوە:
براوەکانی ئێستا
[دەستکاری]-
ڕامی مالیک - باشترین ئاکتەر
-
ئۆلڤیە کۆلمن - باشترین خانمە ئاکتەر
-
مەھێرشڵا ئاڵی - باشترین ئاکتەری پشتگیریکار
-
ڕێجینە کینگ- باشترین خانمە ئاکتەری پشتگیریکار
-
ئالفۆنزۆ کوارۆن - باشترین دەرھێنەر
-
پیتەر فارێلی - باشترین سیناریۆی ڕەسەن
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «About the Academy Awards». Academy of Motion Picture Arts and Sciences. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی نیسانی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٠٧ ھێنراوە. ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «History of the Academy Awards». Academy of Motion Picture Arts and Sciences. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی) - ^ «Oscars amend a few rules but not for Netflix». Washington Post. ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی)
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی خەیاڵی زانستی
- دەروازەی بۆڵیوود
- دەروازەی وڵاتەکان
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کالیفۆڕنیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خەڵاتەکانی ئۆسکار تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- شێوەزاری وتارەکانی ویکیپیدیا
- Pages using Lang-xx templates
- خەڵاتی ئۆسکار
- خەڵاتەکان، دامەزرانی ١٩٢٩
- خەڵاتەکانی فیلمی ئەمریکی
- هۆلیوود، مێژوو و کولتووری لۆس ئەنجلۆس
- دامەزراوەکانی ساڵی ١٩٢٩ لە کالیفۆڕنیا
- تایبەتمەندییە ساڵانەییەکانی تەلەڤیزیۆنییە ئەمریکییەکان
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییە ڕاستەوخۆییەکانی ئەمریکا
- بۆنە ساڵانەییەکانی شاری لۆس ئانجلەس لە کالیفۆڕنیا
- سینەمای باشووری کالیفۆڕنیا
- کولتوری ھۆلیوود، لۆس ئانجلەس
- بۆنەکانی لۆس ئانجلەس
- جامەکانی تایبەت بە ھونەرە نمایشییەکان