بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەیام ئەکرەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە شەمۆ نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە شەمۆ (ڕوونکردنەوە).
ئەیام ئەکرەم

لەدایکبوون١٩٦٤
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترشەمۆ
خوێندنگەپەیمانگای ھونەرە جوانەکانی مووسڵ (١٩٨٨)
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٨٠ەکان - تا ئێستا

ئەیام ئەکرەم ناسراو بە شەمۆ (لەدایکبووی ١٩٦٤ لە ھەولێر) ئەکتەرێکی کۆمێدیای کوردە،[١] لە کۆمەڵێک بەرھەمی سینەمایی، شانۆیی و تەلەڤزیۆنی بەشدار بووە.

ژیانی سەرەتایی و پەروەردە

[دەستکاری]

ئەیام ئەکرەم لە ساڵی ١٩٦٤ لە شاری ھەولێر لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٨٨ پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی لە شاری مووسڵ تەواوکردووە.[٢][٣] لە سەرەتای چوونە پەیمانگاکە، بەھۆی نەزانینی زمانی عەرەبییەوە لە ساڵی یەکەمدا دەرنەچووە، بەڵام دواتر لە شانۆگەرییەکدا بەشداریی کردووە و خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەستھێناوە.[٤]

ژیانی ھونەری

[دەستکاری]

یەکەمین دەرکەوتنەکانی ئەیام لەگەڵ ھونەرمەندان نەوزاد ڕەمەزان و شێرزاد پۆلیس بووە، کە پێکەوە چەندین فیلم و کاری ھونەرییان بەرھەمھێناوە.[٤] بەشێکی زۆر لە کارەکانی لە ڕێگەی کاسێت و سیدییەوە پێش پەیدابوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە و بینەرێکی زۆریان ھەبووە و بە خێزانی سەیر دەکران.[٥] لە ساڵی ١٩٩٣ بەشداری لە فیلمی سینەماییی «کەوەکانی قەرەچووغ» کردووە. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٢ لە زنجیرە درامای «مەمی ئالان» بە دەرھێنانی ناسر حەسەن ڕۆڵی گێڕاوە.ھەروەھا لە ساڵانی دواتردا بەشداری لە چەند ئەڵقەیەکی بەرنامەی کۆمێدیی «بەزمی بەزم» کردووە.

بەرھەمەکان

[دەستکاری]

بەشێک لە بەرھەمە ھونەرییەکانی ئەیام ئەکرەم:

سینەما

[دەستکاری]
  • قڕنیس، ٢٠١١[٨]
  • دەفڕێ و نافڕێ، ٢٠١٢[٩]
  • گوڵێ و هیوایەکی نوێ، ٢٠١٢[١٠]
  • پیاوە قرجۆکەکە، ٢٠١٣[١١]
  • مەم و زین، ٢٠١٤[١١]
  • لە مردن گەڕایەوە، ٢٠١٧[١٢]

بەھەمی میللی

[دەستکاری]

بەشێکی زۆر لەکارەکانی ئەیام ئەکرەم لەڕێگای سیدییەوە لە تۆمارگاکانی ھەرێمی کوردستان دەفرۆشرێن،[٢] ھەروەھا لە چەند ئەڵقەیەکی بەرنامەی بەزمی بەزم لە کەناڵی کوردماکس ڕۆڵی گێڕاوە.[١٣]

  • لەزگە
  • شەمۆ مۆبایل
  • شەوی زاوا[١٤]
  • سێ دزی باش
  • فەرتەنە

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. dashti. «ئەیام ئەکرەم دەست بە کاری ھونەری دەکاتەوە». www.hawler.in. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. 1 2 شەمۆ بە پارەی سێدی خانووی کڕیوە و ئەکتەرە کۆمیدییەکانی ھەولێریش مونافەسەی دەکەن ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، دیمانەیەک لەگەڵ ماڵپەڕی کوردستانپۆست، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ھونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆستی کەوت[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی نەتەوە، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
  4. 1 2 «هەولێر؛ هونەرمەند ئەیام ئەکرەم خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا». Kurdistan24. ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥. {{cite web}}: |ڕێکەوتی سەردان= پێویستی بە |ناونیشان= ھەیە (یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  5. «ئەیام ئەکرەم (شەمۆ) چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە». Chirokyan. ٦ی تەممووزی ٢٠٢٥. {{cite web}}: |ڕێکەوتی سەردان= پێویستی بە |ناونیشان= ھەیە (یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  6. «ئەیام ئەکرەم لە جەژندا میوانى دۆستانیەتى». CHRA.TV. ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٠. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. «شەمۆ و تەھا ئاغاجان گرەو دەکەن». CHRA.TV. ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١١. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  8. «شەمۆ پاڵەوانی قڕنیسە». CHRA.TV. ٥ی حوزەیرانی ٢٠١١. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  9. شەمۆ ١٧مانگ دەفڕێ[بەستەری مردوو]، بلاگی پۆلا نیوز، ١٥ی ئازاری ٢٠١٣ بڵاوکراوەتەوە.
  10. میدیا، گوڵان. «شەمۆ لە یادەكانی راپەڕین و نەورۆز میوانی هەولێرە». گوڵان مێدیا (بە سۆمالی). لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  11. 1 2 «چما ھیوا سوعاد بە ٨٥ ملیۆن دینار ئەم کارەی کرد!؟». CHRA.TV. ١٩ی ئایاری ٢٠١٤. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  12. ئەیام ئەکرەم لە بەرھەمێکی نوێی شانۆییدا ٨ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ئاژانسی ھەواڵی زاگۆرس، ١٤ی ئایاری ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
  13. بەڤیدیۆ.. شەمۆ و توانا پڕۆگرامێکی نوێ پێشکەشی ھەوادارانیان دەکەن، ماڵپەڕی باسنیوز، ٦ی نیسانی ٢٠١٨.
  14. دڵسۆز ماوەتی: ھێشتا بەشدارییکردنی ژنان لە کاری ھونەرییدا وەک پێویست نییە، ئێن ئارتی٢، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]