لێدوانی بەکارھێنەر:Serchia/ئەرشیڤی ١

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بارکردنی وێنە

سڵاوێکی زۆر گەرم برام کاک سەرچیا ، سوپاس بۆ بەشدارییەکانت ، چەند وێنەیەکت بارکردوون هیچیان زانیاریت بۆ نەنووسیون بۆ نموونە ئەم وێنەیەت لە چ سەرچاوەیەکەوە هێناوە لە چ بەروارێکدا یان بەرهێمهێنەری ئەم وێنەیە کێیە گەر وێنەیەک ئەم زانیارییانەی نەبێت ئەوا ئەسڕێتەوە. بۆ دانانی زانیاری بۆ وێنەکانت تکایە بڕۆ سەر (دەستکاری بکە) و ئەم داڕێژەیەی خوارەوەی بۆ زیاد بکە وە زانیاریەکانش بنووسە :

{{زانیاریی پەڕگە
 |تێبینی        = 
 |ژێدەر         = 
 |ڕێکەوت        = 
 |بەدیھێنەر     = 
 |مۆڵەتنامە     = 
 |وەشانەکانی تر = 
}}


بۆ نموونە سەیری ئەم وێنەیە بکە کە زانیاری هەیە پەڕگە:QebriBêsarani.jpg

گەر پرسیاریشت هەبوو ئەوا دەتوانیت لەسەر لێدوانەکەم پرسیار بکەی ، دووبارە زۆر سوپاس. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٢:٤٠, ٦ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

بار کردنی وێنە

بەڕێز سەرچیا سوپاس بو رێنماییەکانت، تکایە ئەگەر بتوانی چونیەتی بار کردنی وێنە پیشانم بدەی زور سوپاسدارت ئەبم. Redur Nerway (لێدوان) ‏١٣:٤١، ٥ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)— ئەم لێدوانە لەلایەن Redur Nerway واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) [وەڵامدانەوە]

Redur دەتوانی وێنە لە کۆمنز (https://commons.wikimedia.org/wiki/Main_Page) باربکەی، بەڵام دەبێ وێنەکە ھیی خۆت بێ. ھەموو ئەو وێنانەی لەو ماڵپەڕە ھەن، ئازادی لە بەکارھێنانیان. ڕێیەکی دیش ھەیە بۆ بارکردنی وێنە کە لەنێو ویکیپیدیا دەکرێ، بەڵام ئەویان مافێکە و بە ھەموو بەکارھێنەران نەدراوە.

کاک سەرچیای خوشەویست، دەمەوێ بار کردنی وێنە قوناغ بە قوناغ پیشانم بدەی ئەگەر زەحمەت نەبێت.Redur Nerway (لێدوان) ‏١٤:٠٨، ٥ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەو لینکەی بۆم داناوی، دوای کردنەوەی ئەم ھەنگاوانە بگرەبەر:
  1. بڕۆ ناوەوە (Log in) ئەگەر لە دەرەوە بووی، بە ھەمان ھەژماری ویکیپیدیا.
  2. کلیک لە (Upload) بکە، بە دوگمەی شین نیشاندراوە، لەلای ڕاست.
  3. پەڕەیەکت بۆ دەکرێتەوە، دوگمەیەکی سەوز ھەیە، کلیکی لێ بکە بۆ ھەڵبژاردنی فایلێک.
  4. کلیک لە (Continue) بکە.
  5. پەڕەیکت بۆ دەکرێتەوە، دوو ھەڵبژاردەت دەداتێ، یەکێ ھەڵبژێرە، کە لێت دەپرسێ فایلەکە (وێنەکە) کاری خۆتە، یان ھی خەڵکی ترە. گەر ھیی خۆتە (This file is my own work) ھەڵبژێرە و (Next) بکە. گەر لە شوێنێ دەستت خستووە، ھەڵبژاردەکەی تر کلیک بکە، چەند زانیاریێکی دەوێ، پڕیان بکەوە.
  6. پەڕەیەکی نوێت بۆ دەکرێتەوە، داوای ھەندێ زانیاری دەکا لەسەر وێنەکە، ناوەکەی و وەسفێکی و تاد. ئینجا کلیکی (Next) بکە.
  7. ئێستا کارەکە تەواو، ئەو فایلەی کە بارت کرد، ناوێکی دەبێ، ئەو ناوە کۆپی بکە، و بیھێنە لێرە بەکاری بێنە لەنێو وتارەکان.

| سەرچیا (وتووێژ) ‏١٧:٢١، ٥ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تایپکردنی کوردی

بەڕێز کاک سەرچیا بۆ نووسینی کوردی بە شێوازێکی سەرکەوتوو وە بۆ ئەوەی ویکیپدیا قبووڵی بکات ، تکایە تەختەکلیلی چاوگ بەکاربهێنە بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەکت نەبێ لە نووسینی کوردیدا ، وە ئەگەر نووسینێکت لە سایتێکی کوردی هێنا تکایە بڕۆ سەر ماڵپەڕی پەڵک کوردینووس بکە و لەوێ بڕۆ سەر بەشی بە یونیکۆد کردن لەو بەشەدا دوو بۆشایی دەبینی لە یەکەمیاندا نووسینەکە (paste) بکە پاشان لە بۆشایی دووەمدا خۆی دەیکاتە یونیکۆد (یونیکۆد ستاندارتی نووسینی کوردییە) ئەوکات نووسینەکە بخە ناو ویکیپیدیا بۆ ئەوەی کێشەی نووسین درووست نەبێت ، هیوادارم سەرکەوتوو بیت. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٣:٠٢, ٦ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

وەڵامی سەرچیا بۆ کاک دیار

بەڕێز کاک دیار دوای لێبوردنت لێدەکەم کە درەنگ وەڵامی پرسیارەکانتم دایەوە، ١- سابارەت بە بارکردنی وێنە من ماوەیەکی زۆر نیە بەشداری ویکیپیدیا دەکەم بۆیە شارەزاییم لەم شتانەدا نەبوو بەڵام لە داهاتوودا هەوڵدەدەم کە ئەو زانیاریانەی نوسیبووت بۆ پەڕگەکان دایان بنێم. | ٢- سەبارەت بە نووسینی کوردیش بە شێوەی ستاندارد ئەو کیبۆردە و بارنەمەی پەڵک ەی بۆت ناردبووم ئێستا لەسەر کۆمپیوتەرەکەم دامبەزاندوون و کارییان پێدەکەم، زۆر سوپاست دەکەم کە ئەوڕێنمایانەت پێدامو وە ئەگەر هەر کەم و کوڕیەکیش لە بابەتەکانم هەبوو هیوادارم ئاگادارم بکەیتەوە، دووبارە زۆر سوپاس و هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم. --سه‌رچیا به‌نۆكه‌یی (وتووێژ) ١٢:٢٧, ١١ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)


زۆر سوپاس کاک سەرچیا بۆ بەشدارییە بەنرخەکانت ، وە زۆر سوپاس بۆ پابەندبوون بە یاساکانی ویکیپیدیا کە ئەمە ئەرکی هەموومانە کە بە شێوەیەکی جوان و ڕەوان زانیارییەکان بگوازینەوە ، هەرشتێکت پێویست بوو دەتوانیت پرسیارم لێ بکەیت لە پەڕەی لێدوانەکەم ، خوا سەرکەوتوت بکات برام --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٣:٤١, ١١ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

کاک سەرچیا گیان بەخێرھاتییەوە. خۆشحاڵم ناوت دوبارە دەبینمەوە :)--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٤٩، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من زیاتر خۆشحاڵم کاک چالاکی ئەزیز، زۆر سوپاسی تۆ و ھاوڕێیانی تریش دەکەم کە لەو ماوەیەی بەژداریم نەبوو، ماندوو نەناسانە توانیوتانە ھەر بەردەوام بن و بەژداریی کاراتان ھەبێت. سه‌رچیا خورشید (لێدوان)

بۆکسی زانیاری

کاک سەرچیا ئەمەوێ چوونیەتی دروست کردنی بوکسی زانیاری پیشانم بدە تکایە. — ئەم لێدوانە لەلایەن Redur Nerway واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

بەڕێز @Redur Nerway:، بەپێی جۆری وتارەکەت دەگۆڕێ، کە لەبارەی کەسایەتییەکە یان شارێکە یان فیلمێکە یان ... تاد. دەتوانی لەم پەڕەیە (ویکیپرۆژە:زانیاریدانەکان) یەکێک لەو بۆکسانە ھەڵبژێری. یان دەتوانی بۆکسی زانیاری لە وتارێکی ویکیپیدیای ئینگلیزی کۆپی بکەی و لێرە دایبنێی. بەڵام باشترە کەڵک لەوانەی ویکیپیدیای کوردی وەربگری نەک ئینگلیزییەکە. | سەرچیا (وتووێژ) ‏٢٠:٠٩، ٤ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وێنە

سڵاو و ڕێز کاک سەرچیا. بەڕێز ئەم دوو وێنەیە ھی خۆتە یان لە شوێنی تر وەرت گرتووە؟ چون دۆخی مۆڵەتنامەکەی ڕوون نەکراوەتەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٤١، ٨ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک چالاک، تەنیا ئەوەی یەکەم (پەڕگە:Banoka 2012.jpg) ھی خۆمە، ئەوەی تر نا. سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١٩:٥٨، ٨ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس

سڵاو. ئەم کاتەت باش. زۆر سپاس بۆ دانانی وتارە زانستییەکان. ماندوو نەبیت و سەرکەوتوو بیت و ھیوادارم ھەر بەردەوام بیت. --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٦:٤٧، ٢١ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتار

سەرچیاگیان سڵام، گەلۆ دەتوانی لە نووسینی ئەم وتارانەدا یارمەتی ویکیپیدیا بدەیت؟--مادیوتووێژ (٢ی خەرمانانی ٢٧١٤) ‏١٧:٢٧، ٢٤ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەلام کاک (@Min.neel:)، ڕاستییەکەی لە ئێستادا خەریکی نووسینی چەند وتارێکی زانستیم، ئەم لیستەش (وتارە سەرەکییەکان) زۆر گرنگە تەواوی بکەین، بەڵام من ئاستی زمانی بیانیم باش نییە، ئەم وتارانەش ھەر یەکەیان چەندان وشەیان تێدایە، کە لەوانەیە تووشی کێشە بین بۆ دانانی بەرامبەرە کوردییەکانیان، پێویستە کەسانی شارەزای ئەم بوارانە کاری تێدا بکەن، ان شاءالله دوای تەواوکردنی ئەم وتارانەم، ھەوڵدەدەم کاری لەسەر بکەم، بەتایبەتی ئەو بابەتانەی زانیاریم لەسەر ھەن. --سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١٩:٠٥، ٢٤ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاست دەکەی، من وتارەکان لە ئینگلیزی وەردەگێڕم، تۆ زەحمەت بکێشە، چاوێکی پێدا بخشێنە و ئەو وشانەی کە دەزانی بیانکە بە کوردی. مادیوتووێژ (٣ی خەرمانانی ٢٧١٤) ‏٠٠:٢٢، ٢٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتار

سڵاو و ڕێز کاکە من ئەمھەویست ناوی چەند ھونەرمەندێکی کورد وەکو سدیق تەعریف - عەلی ڕەزیی - یەدێ شاکری و ... زیاد بکەم . ئەمھەوێ بزانم ئایا ڕێسایەک ھەیە ؟ بۆ نمونە ئەبێ تایبەتمەندییەکی تایبەتیان بێ ئەو کەسانەی ئەمانھەوێ لەسەریان بدوێین ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Armanmostafapour واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو @Armanmostafapour:، سەبارەت بە دروستکردنی وتار لەسەر کەسایەتییەکان، پێویستە سەرچاوەی باوەڕپێکراوت ھەبێت، واتە ئەو کەسەی وتاری لەسەر دروست دەکەی پێشتر لە چەند ماڵپەڕ یان کتێبێک ئاماژە بە ژیان و کار و بەرھەمەکانی کرابێت. | سەرچیا‏١٧:٢٨، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێدانی ماف

سڵاو کاک سەرچیا. مافی پاسدراوی خۆگەڕم پێدای. بژی و بەردەوام بی.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٥، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاست دەکەم. --سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١٩:٣٦، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ndash

سڵاو. ئەم کاتەت باش. ئەتوانیت لە کاراکتەری – کەڵک وەر بگریت و پێویستی بە نووسینی &ndash ; نییە. لە خوارەوەی پەڕەی دەستکاریدا لە لای چەپی ژمارە ٩ دوگمەکەی ھەیە. سپاس--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٢:١٤، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەنگدان

سڵاو و ڕێز، بەڕێز سەرچیا دەستخۆشیت لێدەکەین بۆ ئەو چالاکییە بەنرخانەی کە لەم دواییەدا و لە ڕابردوودا لەویکیپیدیادا کردووتە. تکایە ئەگەر کاتت بوو بەشداری بکە لە دەنگدانی بەڕێوەبەرایەتیی ویکیی سۆرانیدا. بە هیواین ژمارەی بەڕێوەبەرانی ویکیی سۆرانی زۆر بکەین. حەز دەکەین ڕای زۆربەی بەکارهێنەرە چالاکەکانی ویکیی سۆرانی لە سەر ئەم پرۆسەیە بزانین. لێرەدا دەتوانی بەشداری لە پرۆسەی هەرکام لە کاندیداکاندا بکەیت:

تێبینی: ئەمە پێشبڕکێ نیە و جەنابت دەتوانی بە هەمووی کاندیدەکان دەنگی بەڵێ، نە یان بێلایەن بدەیت. دەتوانی پرسیارەکانت لە سەر پرۆسەکەش لە ئەو لاپەڕانەدا بپرسیت. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٠:١٧، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Thanks for Fanny Cadeo and request for cooperation for other articles on Wikipedia

Dear Brother, I write all the way from Calabria, thanking you for the work you've done for me. Apart from this to ask if I can repay you with some translations. I would be very honored to work with you in exchange translation in Italian, Spanish, Sicilian and French. You could help me with the Kurd and with Sorani, of course when you have time. I ask you if you want to work with me and I repeat ... I would be honored to work with you. I deal with various tematiche..da good encyclopaedist. well, thanks so much for the help. if you like you could translate into Sorani: Radio Studio 54 Network, a radio in my area also well known outside Italy thanks to powerful --Luigi Salvatore Vadacchino (لێدوان) ‏٢٠:١٥، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)streaming webcast. I added the facebook friends if you want to add me I'd be honored. Thanks so much[وەڵامدانەوە]

Hello Luigi Salvatore Vadacchino, You are welcome, We at here (CKB Wikipedia) redy for any help. About articles, you can add any article, like Fanny Cadeo article, and after we can improve it.

سەرچیا (وتووێژ) ‏١٢:٥٢، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڕینەوە

سڵاو. کاک سەرچیا بەپێی ویکیپیدیا:پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا بابەتی گواستنی کە دەڵێ «دەو وتارانەی تەنها مانایەکی فەرهەنگیی وشەکان بدات سەبارەت بە بابەت، لە پڕۆژەکانی دیکەی ویکی‌دا هەبێ» دوو وتاری پڕپۆڵە و تێشووم سڕییەوە. لە ویکییەکانی تریش وتارێکی ئاوام چاو پێ نەکەوت. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٠٢، ٦ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، کاک چالاک، ئەم کارە بە باش دانانێم، دەکرا پێشتر تاگی سڕینەوەت لێ دابا و وتووێژ کرابا. بڕیاریش نییە ھەر وتارێ لە ویکیپیدیاکانی تر نەبێ لێرەش دروست نەکرێت، ئەی وتار لەبارەی ئەو ھەموو شتە کوردەوارییانە لە کوێ دابنێین، کە لەنێو ھیچ گەلێکی تر نین. کێشە چییە پڕپۆڵە وتاری لەسەر ھەبێت؟ جۆرە خواردنێکی ئاژەڵانە، کەمێکم لەسەر نووسیوە و دەکرێ پەرەی پێ بدرێ، لەنێو ھەموو ئینتەرنێت بگەڕێی شتێکی لەسەر نابینیوە، ئەگەر لێرە وتار و پەڕەمان لەبارەی ئەو شتانە و ھاوشێوەکانیان نەبێت کە پێشتر ھەبوون، یان ئێستاش ھەن، لە کوێ ھەبن.
ویکیپیدیاکانی تر گەیشتوونەتە ئاستێک وتار لەسەر بچووکترین شت و لاوەکیترین شتیش دەنووسن، نموونە زۆرە و ئێستا ناتوانم زۆری بخمەڕوو، با بە نموونە ئەم وتارەی ویکیپیدیای ئینگلیزی سەیرکەین (en:Hello) کە تەماشای دەکەی دەڵێین پەڕەی فەرھەنگێکە، ھەزاران نموونەی لەو شێوەیش ھەن.
بەڕای من ئەم جۆرە وتارانەش لە خزمەت و سوود زیادتریان نییە. کەی ویکیپیدیاکانی تر، کە زۆر لەمە لەپێشترن، پابەندی ئەم یاسایەنە بوون، با ئەوکات ئێمەیش فکرێکیان لێ بکەینەوە. ئێستاش داوای گەڕاندنەوەی ئەو وتارانە دەکەم. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٢:٥٤، ٦ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک سەرچیا من خۆ ھەر لێرە بەڕێوەبەر نیم. لە ویکی فارسیدا بە نزیکەی نیو میلیۆن وتار و ھەروەھا لە ویکیدراوەدا بە زیاتر لە ١٦ میلیۆن بەندەوە بەڕێوەبەرم و دڵنیا بە بەباشی شارەزای سیاسەتەکانی ویکیپیدیام. ئەم وتارانەی جنابت تەنیا مانای وشە بوون و بۆ ماناکردنی وشەکان ئێمە پرۆژەی ویکیفەرھەنگمان ھەیە و لەوێدا دەتوانی ئەم وشانە زیاد بکەی. ھەڵبەت زۆرمان وتاری کورتمان نووسیوە و کورتبوونی وتار کێشە نییە و کەس وتار لەبەر کورتبوون ناسڕێتەوە بەس لێرەدا سیاسەتەکە دەڵێ وتارێک کە تەنیا مانای وشە بێ دەبێ بسڕدرێتەوە. بۆ نموونە وتاری en:Hello خۆ باسی مانای وشەی Helloی نەکردووە و زانیاری تری تێدایە و ئەگەر ھەر وتبای Hello یانی سڵاو لەمێژ بوو سڕابۆوە. لەگەڵ ڕێزم.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٥٥، ٦ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک دەزانم ئێوە کۆمەڵێک ئەرکتان لەسەرە وەک بەڕێوەبەر و دەبێت پابەندبن پێیانەوە. بەڵام لەبارەی ئەم وتارانە؛ لەجیاتی وتووێژ لێرە، دەکرا لە پەڕەی وتووێژی وتارەکان قسە بکەین، پێش سڕینەوەیان، با بەڕێوەبەران و ئەندامانی تریش بەشداربان. کە پڕۆژەیەکی وەکوو ویکیفەرھەنگیش ھەیە، مانای ئەوە نییە ویکیپیدیا خۆی لە ھەموو شتێک دووربگرێت کە لەوێ ھەیە، ئێمە کە ویکیفەرھەنگمان نییە (بۆ کوردیی ناوەندی) دەکرێ لێرەش کەڵک وەرگرین. ئەو وتارە ئینگلیزییەی ھێنامەوە وەک وتم نموونەیەکە و زۆری تر ھەن، کە ئەگەر بەرچاوم کەوتن نیشانتان دەدەم، وتارەکەش شتێکی وای نەوتووە، دەڵێ وشەیەکی ئینگلیزییە و لەو ساڵە بەکارھاتووە، لە خوارەش باسی ئێتیمۆلۆژییەکەی دەکات، خۆ ئینگلیزیش وەکیفەرھەنگی ھەیە، کەوایە بۆچی نەسڕاوەتەوە و دەکرا ئەو شتانە لەوێ بنووسرێن. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٥:١٨، ٦ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قسەی دڵی منیشت سەرەتا باس کرد. ئەرکی من ھەر پابەندبوون بەم سیاسەتانەیە دەنا منیش پێم خۆش نییە کردەوەیەک بکەم دڵی یەکێک بھێشێنم بەڵام بەبێ پابەندی بە سیاسەتەکان بەڕاستی ویکیپیدیا بەڕێوەناچێ و دەشێوێ.
نموونە تری ئاوا لە ویکی ئینگلیزیدا زۆرە بۆ نموونە سەیری en:Kidding بکە نووسراوە وتارمان لەسەر ئەمە نییە سەیری ویکیفەرھەنگ بکەن خۆ دەیانتوانی دێڕێکی لەسەری بنووسن.
بۆ نموونە وتاری پڕپۆڵە نووسراوەی جنابت وتارێکی سەربەخۆی پێویست نەبوو. دەبوا سەرەتا وتارێک بنووسرێ بە ناوی en:Bird food و دوایی لەم وتارەدا باسی پڕپۆڵە وەک خۆراکێکی پەڵەوەران کرابا. ئەمە ڕێگا دروستەکەیەتی و بۆ ھەر بابەتێک پێویست نییە وتارێک ھەبێ.
سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٤٤، ٦ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس

سوپاس بۆتۆ کاک سەرچیا بۆ ئەم خزمەتەی کە پێشکەش بە ویکیپیدیا بەتایبەتیش ویکیپیدیای کوردی دەدەیت، بەهیوای بەردەوام بوون و سەرکەوتن بۆتۆ و گشت ئەندامانی تری ویکیپیدیا... BrotherDost (لێدوان) ‏١٢:١٢، ٤ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC) BrotherDost (لێدوان) ‏١٢:١٢، ٤ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس کاک ئیبراهیم، ئەوە ئەرکی ئێمەیە. سپاس بۆ بەشدارییەکانیشت، لەم ماوەیەی بەشداری چاکت کردووە، هیوای بەردەوامیی بۆ تۆ و ئەندامە دڵسۆزەکانی تری ویکیپیدیا. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٣:٢٥، ٤ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئینفۆبۆکس

سڵاو کاک سه‌رچیا، من ده‌مێکه‌ چاوه‌ڕێ ئه‌که‌م له‌ ویکیپیدیای کوردی ئینفۆبۆکس بۆ ئه‌لبومه‌کان دروست بکرێت به‌م شێوه‌یه‌ به‌ڵام هه‌ر نه‌کراوه‌ هێشتا بۆیه‌ من بڕیارم دا پێت(ان) بڵێم. ئیا هیچ هه‌یه‌ بتواندرێت بکرێت؟

ئه‌م جۆره‌ ئینفۆبۆکسه‌ زۆر گرنگه‌ هه‌بێت، له‌ هه‌موو ویکیپیدیاکانی تردا هه‌یه‌ بێجگه‌ له‌ کوردی ناوه‌ندی!

ژیار مێرلین(بدوێ) ‏١٥:٤٩، ٦ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو (@Zhyar Merlin:)، پەڕەمان ھەیە بۆ ئینفۆبۆکسی ئەلبۆمەکان (لێرە)، بەڵام بەداخەوە وا دیارە ناتەواوە و بە کوردی نەکراوە، من لەم ماوەیە زۆر دەرفەتم نییە گەرنا ھەوڵێکم لەگەڵ دەدا. سەرەڕای ئەوەی ئەوەندەش کارم لەسەر داڕێژەی ئینفۆبۆکسەکان نەکردووە.
کاک ئاسۆ کە شارەزایی لەمە باشە، ئەم ماوەیە چالاک نییە. لێرەوە داوا لە کاک (@Calak:) دەکەم بۆ چاککردنی، گەر دەرفەتی ھەبێت. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:٥٢، ٧ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەری ووتار

سڵاو کاک سەرچیا ببورە بۆ ئەوەی دووبارە بێزارم کردیتەوە، بەڵام پرسیارێکم ھەیە، ئایا ووشەی (The) چۆنی بکرێت بە کوردی باشە بۆ سەری ووتارەکان،‌ بۆ ناوە تایبەتییەکان (Proper Nouns) بۆ نمونە (We Are The Fallen)، ئەمە چۆن بنوسم، بە زە، دە، دی، زی...؟ —ژیار مێرلین وتووێژ ‏٢٣:٤٦، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو «@Zhyar Merlin:»، نا ئەمە بێزارکردن نییە، ھەر شتێک ھەبوو بێ دوودڵی بی پرسن. بۆ وەڵامی پرسیارەکەتان، پێشتر وتاری ھاوشێوەم دروستکردووە، «زە»م داناوە، زیادتریش خوێندنەوەی لەمە نزیکە، و تۆش ئەمە بەکاربێنە، بۆ ئەوانی دیش دەتوانین ڕەوانەکەر دابنێین. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٤:٠٩، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەی کاکە سەرچیا وەک زانیاریت ھەبێت بۆچی ناتوانین لە ویکی کوردی (edit semi-protected) بەکاربھێنین؟—ژیار مێرلین وتووێژ ‏٠٠:٥٥، ٦ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک «@Zhyar Merlin:»، ھەندێک تایبەتمەندی بەپێی ویکیپیدیاکان دەگۆڕێن، نەبوون یان چالاکنەبوونی ھەندێ تایبەتمەندی لەبەر پێویستنەبوونیانە. ئەوەی باسیشی دەکەی پێموابێ لەدەست بەڕێوەبەرانە، لەوانەیە بەڕێوەبەرێک بتوانێ زانیاری زیادترت بداتێ لەسەر ئەمە. | سەرچیا‏٢٠:٠٦، ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەکارهێنەری سپام

کاکە گیان، ئەم بەکارهێنەرە (بەکارھێنەر:Sarkawt_Darwesh) ژمارەیەکی زۆر پەڕەی بە ناوی خۆیەوە دروست کردووە و پۆلێکی (پۆل:گۆرانیبێژانی پۆپی کوردی) بە شێوە سپام دروست کردووە. — ئەم لێدوانە لەلایەن Eyubm واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو (Eyubm)، سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت، تاگی سڕینەوەم لەسەریان دانا، دواتر دەسڕدرێنەوە. (تێبینییەک: لە کاتی نووسینی ھەر شتێک لە پەڕەی لێدوانی بەکارھێنەرانی تر، تکایە ئەم چوار نیشانەیە (~~~~) لە کۆتاییی نووسینەکەت دابنێ، بۆ دەرکەوتنی ناوەکەت و ڕێکەوتی نووسینەکەت.) --| سەرچیا‏١٥:٣٨، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاکە دەستت خۆش، چەند جار دەستکاریم کرد بۆیە دوایین جار لە بیرم چوو دایبنێم! Eyubm (لێدوان) ‏١٨:٣٤، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو

سڵاو کاک سەرچیا، من بەکارھێنەرێکی نوێم ئەم دووسێ ڕۆژە دەستم بە چالاکی کردووە، جا بۆیە وەکو ئەندامێکی تازە چەند پرسیارێکم ھەیە وتم لەوانەیە تۆ شارەزا بیت ھیوادارم لێم نەگریت.

من بابەت لە ویکی زمانی عەرەبیەوە وەردەگێڕم لەبەشی وەرگێڕأنەکان جا لەکۆتاییدا لە عەرەبیەکە نوسراوە (سەرچاوەکان)، باشە ھەمان سەرچاوە بنوسم کە لە پەڕە عەرەبیەکە نوسراوە یان یان ڕەشی کەمەوە و بنووسم ویکیپیدیای عەرەبی؟

ئایا چۆن بزانم کە ئەمە تەنھا وتارە و ئەمە پەڕەیە یانی بەچی لێکیان بکەمەوە؟

ئایا دوای بڵاوکردنەوەی وەرگێڕان وەرگێڕانەکە بە پەڕە حیسابە یان وتار؟

ئایا چۆن دەزانی کە چەند وتارت نووسیوە و دەسکاری کردووە؟

ئایا دەتوانم وێنەیەک کە خۆم دروستم کردووە باربکەم بۆ ویکیپیدیا؟ بۆ نمونە خشتەیەکە یان شتێکی لەو جۆرە کە خۆم دروستم کردبێ .. ھیوادارم بێزارم نەکردبیت لەگەڵ ڕێز (لێدوان) ‏١٩:٣٧، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]


سڵاو Shaxstan، بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا، گەلێک سپاس بۆ بەشدارییە بەنرخەکانت، بەو ھیوایەی ببنە بەشداربووێکی چالاک و کاری زیادترتان لێ ببینین. سەرەتایەکی باشتان ھەیە، دەستخۆش کە دەتەوێت زیادتر پەرە بە وتارەکانت بدەی، ئێمە ھەموو کاتێ لە خزمەتداین، بۆ ھەر شتێ دەتوانن لە من یان برادەرانی تری ویکیپیدیا بپرسن.
سەبارەت بە پرسیارەکانت:
  • بەھۆی ئەوەی کە سوود لە ئامرازی وەرگێڕان وەردەگری بۆ دروستکردنی وتارەکان، باشترە ھەمان سەرچاوەکانی وتارە عەرەبییەکە دابنێیتەوە.
  • تۆ ھەر شتێک لە ویکیپیدیا دەبینیت، پەڕەیەکە، بەشێک لەو پەڕانە وتارن، بەڵام ھەموویان نا، دەکرێ پەڕەیەک، پەڕەی بەکارھێنەرێک بێت، یان پۆلێک بێت. بۆ زانینی ئەمەش لە سەرەوەی ناونیشانی ھەر وتارێک دوو بەستەر ھەن، یەکیان نووسراوە وتار، ئەوی تریان نووسراوە وتووێژ، بەھۆی ئەمەوە دەزانی کە پەڕەکە وتارە. بۆ زانیارییت لە ویکیپیدیای کوردی زیادتر لە ١٠٠ ھەزار پەڕە ھەیە، کە تەنیا ١٧ ھەزاریان وتارن.
  • ھەموو وتارێک پەڕەیەکە، بۆیە دوای بڵاوکردنەوە نووسینەکەت دەبێتە وتارێک، لە ھەمان کاتیش وتارەکە پەڕەیەکە.
  • تۆ ھەر شتێک لە ویکیپیدیا بکەیت، ئەو تۆماری دەکات، دەتوانی دەستکارییەکانت لە بەشی بەشدارییەکان ببینیت، کە دەکەوێتە لای سەرەوە، تەنیشت (بچۆ دەرەوە). یان ماڵپەڕێک ھەیە کە ئەو وتارانەت نیشان دەدات کە دروستت کردوون، لێرە تەماشای وتارەکانت بکە (کلیک بکە).
  • بۆ دروستکردنی خشتە، ویکیپیدیا ئامرازی ھەیە، پێویست ناکات بە شێوەی وێنە دایبنێی. لە بەشی دەستکاری ھەر وتارێک ئایکۆنێک ھەیە لە شێوەی خشتە، بەھۆیەوە دەتوانی خشتە دروست بکەیت. بۆ وێنەش دەتوانی ھەر وێنەیەک کە لەم ماڵپەڕە (کۆمنز) ھەبێت لە ویکیپیدیا بەکاری بێنیت، یان دەتوانی وێنە باربکەی، بە مەرجێک خاوەنی وێنەکان خۆت بیت.

ھەر پرسیار و گرفتێکتان ھەبوو، تکایە بێ دوودڵی بی پرسن، زۆر سپاس. | سەرچیا‏٢٠:٢٩، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @سەرچیا: بموورە بێزارتان دەکەمەوە، بەڵام کێشەیەک هەیە، تۆ وتت کیبۆردەکە بگۆڕە بۆ ستاندارد پێویست بە پەڵک کوردینووس ناکات، بەڵام من ئێستا کیبۆردی چاوگ بەکاردێنم و خۆشت وتت کە پەسەندکراوە، بەڵام یەک دوو وتارم نووسین هەر تاگی نووسەی ناستانداردی لێ درابوو، ئیدی وتاری (ئەبوو جەعفەری غافقی)م نووسی، سەیرمکرد دووبارە نوسراوە ناستاندارد، دەسکاریم کردوو هەموویم کۆپی کرد بۆ پەڵک کێشەی نەما، دواتر وتاری ئیبن سیراجم نووسی ئەمجارەیان بۆ تاقیکردنەوە بە پەڵک نووسیم هیچ کێشەی نەبوو، هەروا لە پەڕەی وتوێژی کەسێک بینیم نووسرابوو کە ئەگەر پیتی هاء ئاوا (ه) نوسرا ئەوە ستاندارد نیە بەڵام ئەگەر ئاوا نوسرا (هـ) ئەوە ستانداردە هی منیش (چاوگ) ئاوایە (ه)، ئیتر وتم لەوانەیە کاری تەختەکلیل بێت..جا نازانم تەختەکلیلە یان خۆی هەردەبێ بە پەڵک بنووسرێ، خۆشت دەزانى پەڵک زۆر کاتگر و ئیزعاجە..لەگەڵ ڕێز.--Shaxstan (لێدوان) ‏١٨:٣٦، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز «Shaxstan»، کێشەی کیبۆردە کوردییە ستاندارد و ناستانداردەکان لە چەند پیتێکە، بۆ نموونە؛ بڕیاردراوە کە (ک) بەرانبەر (K) بێت نەک (ك)، ئەمە تا ڕادەیەکی باش یەکلایی بووەتەوە و تەنیا لە بڕێک تەختەکلیلی کۆن نەبێت، گەرنا نوێیەکان ھەموویان (ک)یان بەکارھێناوە. ئەوەی بە کێشە ماوەتەوە بەرانبەری (H)ە، کوردئایتیگرووپ و فەرمانگەی ئایتی بڕیاریان دا کە (ه)ی عەرەبی بەکاربێنن، ئەم پیتە ھەمان شێوەی بزوێنی کورت (ە) ھەیە، تا ئەو کاتەی پیتێکی لەدوا دێت، ئینجا شێوەکەی دەگۆڕێت، وەک (ه+ا=ها)، بەڵام لە ویکیپیدیا ئەمە پەسەند نەکرا، پیتی (ھ) کە لە زمانی ئۆردوو بەکاردێت زۆر گونجاوە بۆ کوردی، ھەر بە یەکەم نووسین شێوەی پیتەکە دەردەکەوێت، بەڵام کێشە لەوەیە کە تەنیا ویکیپیدیایە کە پشتگیری ئەمە دەکات، بەداخەوە لە چەند تەختەکلیلێکی کەم نەبێت ئەم مەرجەی ویکیپیدیا جێبەجێ نەکراوە. تەختەکلیلی چاوگ ئەوکاتەی کارم پێی دەکرد ئەم کێشەیەی نەبوو. ئێوەش پێویست ناکات ھەموو جارێک پەنا بۆ پەڵک ببەن، زۆر بەکارھێنەری تریش ئەم کێشەیەیان ھەیە، ھەر ئەوەی تەختکلیلەکەی پێشترت گۆڕی باش بوو، ئەوەی ئێستا گەر بەم شێوەیە بێت کێشەی زۆر ساز ناکات، ڕەنگە تاگی نووسەی ناستاداردیش ھەندێک جار بەھۆی نووسینی عەرەبییەوە بێت. تۆ ھەر لەسەر ئەم تەختەکلیلە کاربکە، دەبێت وتووێژێکی دی بۆ ئەم بابەتە بکرێت، ئایا ئێمە وەک ویکیپیدیا دەتوانین باوەڕ بە لایەنەکای تر بێنین و ئەو شێوازەی ویکیپیدیا پەسەند بکەن، یان ئێمە وەکوو ئەوان بکەین، ھەر کات بە ئامانجێک گەیشتین، وەڵامت بۆ ئەوە دەدەمەوە. زۆر سوپاس. | سەرچیا‏١٨:٥٣، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەندامانی یوفا

السلام علیکم ... لە ئێستادا نزیکەى ٢٠ وتاری کورت دەربارەی یەکێتییەکانی تۆپی پێی ئەندام لە یوفا ئامادەن و بەویستی خوای گەورە لەڕێگەى بۆتەوە ھاوردە دەکرێن. تکایە بفەرموون بەپێداچوونەوە و پێشکەشکردنی پێشنیاز لەبارەیانەوە ((یەکێتیی تۆپی پێی ئەلبانیا + یەکێتیی تۆپی پێی ئەندۆرا)).

ھەندێک لەوتارەکان لەویکى ئینگلیزی لۆگۆیان ھەیە کەناوخۆیین.. ئەرک بفەرموون بەدانان و بارکردنیان بۆ ئێرە چونکە بەڕێزتان لەو بوارەدا شارەزاترن... لەگەڵ رێزدا --«محمد طە لێدوان ‏٢٠:١٦، ٤ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک موحەممەد، وتارەکان ڕێکن، دەستت خۆشبێت. ئەوەی تێبینیم لەسەر ھەبێت ئەوەیە، لە ناوەڕۆکەی دوای ناوی وتارەکە ڕاستەوخۆ دەڵێ لەو ساڵە دامەزراوە، باشترە وا بنووسرێن؛ بە نموونە (دامەزران: ٦ی حوزەیرانی ١٩٣٠). ناوی ڕەسەنیش پێویستە بۆ ھەر وتارێک، کە دەبێ ناوەکە بە زمانی فەرمی ئەو وڵاتە بنووسین، بە نموونە بۆ وتاری یەکێتیی تۆپی پێی ئەلبانیا پێویستی بەمەیە؛ (ئەلبانی: Federata Shqiptare e Futbollit). لەجیاتیی داڕێژەی کۆلکەی گشتیش باشترە ئەمەیان ({{تۆپی پێ-کۆلکە}}) بەکاربھێندرێت. سەرچاوەشی پێویستە، ھەر ئەوەی ئاماژە بە ویکیپیدیای ئینگلیزی بکرێت بەسە، گەر لەوێ وەرگیرابن.
بۆ لۆگۆکانیش دوای دروستکردنی وتارەکان باریان دەکەین. لەبارەی مافی بارکردنی وێنە لە ویکیپیدیای کوردی گەر تا ئێستا ئەو مافەتان نییە و پێویستتانە، داوا لە بەڕێوەبەرێک بکەن با پێتی بدەن. زۆر سوپاس. | سەرچیا‏١٠:٢٩، ٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستەکانت خۆش بێت.. تێبینییەکانت لەجێی خۆیدان و گونجاون.. --«محمد طە لێدوان ‏١٢:٣٧، ٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆکسی زانیارییەکان

سڵاو کاک سەرچیا – من پێویستیم بە ئەو پەڕەیەیە کە لیستی بۆکسی زانیارییەکانی تێدا دیاری کراوە بەڵام ناتوانم بیاندۆزمەوە. تکایە پەڕەکەم بۆ دابنێ ئەگەر دەکرێت.  سوپاس ژیار مێرلین وتووێژ‏٠٧:٣٤، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، فەرموو کاک ژیار (ویکیپرۆژە:زانیاریدانەکان). | سەرچیا‏١٠:١٧، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاس. —ژیار مێرلین وتووێژ‏١١:٢٤، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ب

بەڕێوەبەرایەتی و شتت بە کوێ گەیاند برا؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٤٧، ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

برا گیان بە کۆتا گەیشت. ماوەکەی ١٦ ڕۆژ بوو، ئەنجامەکەشی ١٢ دەنگی ڕازی و سفر دەنگی ناڕازی. لە ١٦ی تەممووزەوە داواکە پەسەندکرا. سوپاس بۆ پشتگیریی ھەمووتان. | سەرچیا‏٢١:٠٢، ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پیرۆزبایی

سڵاو کاک سەرچیا، سەرەتا دەمەوێت پیرۆزباییت لێ بکەم بۆ بەڕێوبەرایەتیەکە. وە لەبارەی وتاری باشەوە، ئەبێت ئەویش ڕێسای ھەبێت وەکو ھەموو ویکیپدیاکانی تر ھەیانە. ھیوادارم تۆ ئەم کەمو کورتیانەی CKB چاک بکەیت. وە بەپێی یاسای ویکیپیدیای ئینگلیزی وتاری ئێڤەنێسێنس ھەردووک وتاری باش و ھەڵبژێردراویش دەیگرێتەوە! —ژیار مێرلن وتووێژ‏٠١:٥٩، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس کاک ژیار. سەبارەت بە وتاری باش یان ھەڵبژێردراو، ڕێساکان لێرە و لە ویکییەکانی تر وەک یەکن، بۆ ئەوەی کە لێرە کاری پێناکرێ، ویکیپیدیای کوردی وەک دەبین لە ئاستێکی سەرەتایی دایە و باشترە ئێمە ئێستا زیادتر تیشک بخەینە سەر وتارنووسین و پەرەپێدانی وتارە کورتەکان. بێگومان ئەم تایبەتمەندییە و زۆری تریش کە لێرە نین، پێویستن و دەبێت بە شێوەیەک کاریان لەسەر بکرێت. وتارێک گەر باش بوو نیشانەشی نەبوو شتێک لە بابەتەکە ناگۆڕێ و خوێنەر ھەر بە بینینی دەزانێ چۆنە، بۆ وتارەکەشت من سوپاست دەکەم وتارێکی باشە، ھەر لەبەرەوەش پەسەندکرا بۆ وتاری ھەڵبژێردراو، بەڵام کە نیشانەکەشم لەسەر لابرد، مانای ئەوە نییە کە وتارەکە باش نەبێت. ھەر کەموکورتیەکیش دەبینن، ئاماژەی پێ بدەن، بەپێی توانا لەگەڵ برادەرانی تر ھەوڵی چاککردنی دەدەین. زۆر سوپاس. | سەرچیا‏١٠:١٥، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

.....

کاک سەرچیا وابزانم کاک چالاکیش دیار نەما.. بەڕاستی تێکچوونى ئەم ئامرازە مەحتەلی کردم، چاک بێکاری کردم.. بەڵام کاک چالاک ئاماژەی بەوە کرد کە دوو ئامراز هەیە! ئێ منیش لێم پرسی کە ئامرازەکەى تر چیە؟ بەڵام دیار نەما.. ئێوە نازانن؟ ... ئەگەر نەبوو چیبکەم؟ ... ببورن کە بێزارتان دەکەم.. - Shaxstan (لێدوان) ‏١٤:٠٥، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، @Shaxstan: لە ویکیپیدیای کوردی ھەر یەک ئامرازی سەرەکی ھەیە بۆ وەرگێڕان ئەویش ئەوەیە کە کارتان پێی کردووە و ماوەیەکی زۆر نییە کە بەردەستکراوە. نازانم کاک چالاک مەبەستی چ بووە. زۆریش بەداخم کە ئامرازەکە لای تۆ وەستاوە و ناتوانن بەشداربن، بەس ئەوەی لێرە کێشەیە ئەوەیە شتەکە تەنیا لە ھەژماری ئێوەیە و گشتی نییە تا کێشەکە ڕوونبێت. ھەوڵی خۆم دەدەم تا کێشەکەتان چارەبێت. شتێکی تریش بکە بزانە چی دەبێت، لە بەستەرەکانی سەرەوە، بڕۆ سەر بیتای تەنیشت ھەڵبژاردەکان لەوێ دەبینن بەرانبەر (وەرگێڕانی ناوەرۆک) ڕاستێک دانراوە، لای ببەن و گۆڕانکارییەکان پاشەکەوت بکە و دواتر جارێکی تر بڕۆن چالاکی بکەن. | سەرچیا‏١٩:١٠، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵا کاک سەرچیا ئەوەشم تاقیکردۆتەوە فایدەی نەبووە، هەر هیچ نەما تاقی نەکەمەوە، من سەیرم بەوە دێ لە هیچ زمانێک کێشەى تەنها کوردیی ناوەندی، تەنانەت ئەگەر لە کوردیشەوە وەریگێڕم بۆ زمانێکی تر کێشەى نیە! بەس ئەگەر لە هەر زمانێک وەریگێڕی بۆ کوردی تێکدەچێت!.. کاک سەرچیا ئایا نابێ خۆمان ڕێگەیەکى دی لەو بوارە بەکاربێنین؟ یانی بۆ نمونە.. پەڕەیەکی نوێ دروست دەکەم و لە تابێکی تر ویکیە عەرەبیەکە دەکەمەوە و تەرجومەى دەکەم و لەخوارەوە دەنووسم سەرچاوە ویکی عەرەبی.. یان بەشێوەیەکی باشتر ڕێک سەرچاوەی ویکیە عەرەبیەکە دانێنەوە.. ئەم ڕێگایە دەبێت؟ زۆر مەمنونتم | Shaxstan (لێدوان) ‏١٩:٥٦، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چۆنتان پێ باشە وابکەن، بێگومان دەکرێت بەو ڕێگەیەی باسی دەکەی وتارەکات بنووسی، مەرج نییە تەنیا ئامرازەکە بەکاربێنیت. من زۆر جار کەڵک لە (Notepad) وەردەگرم. پەڕەی مەبەست دەکەمەوە و نووسینەکان لەوێ دادەنێم و دواتریش بۆ ویکی. | سەرچیا‏٢٠:٠٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Shaxstan گیان من چووم بپرسم بزانم کەسی تر ئەم کێشەیە جنابتی ھەیە یان نا. بەداخەوە ھیچم دەست نەکەوت. ئامرازێکی تر ھەیە ئەویش لینکەکان وەردەگێڕێ. ئەو بە کەڵکی جنابت نایا. دەڵێم ئەگەر ئانتی فیلتەرت ھەیە بەویش تاقی بکەوە بزانە جێبەجێ دەبێ.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٠٥، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک چالاک، ئەویش چارەى نەکرد.. کێشە نیە ئەو ماوەیە جارێ وا بەردەوامدەبم بە Notepad و ڕێگەى تر بەبێ ئامراز.. جارێ مانگێک نابێ وایە.. گەر هەر چاک نەبوو ئەوە شتێک لە کۆمپیوترەکە دەکەم لەوانەیە کارى ئەو بێت، جا بەتەمای خوا، بشمبوورن لەوەى بێزارم کردن، زۆر سپاس | Shaxstan (لێدوان) ‏١٥:١٧، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە Shaxstan بۆچی "دەستکاریی دیداریی" بەکار ناهێنی، ئەویش زۆر بەسوودە. من خۆم زۆر کەڵکم لێی دیتووە. محمد (لێدوان)
@Encrypt0r: دەسکاری دیداریی؟؟ مەبەستت (Visual)ەکەیە؟
@Shaxstan: بەڵێ، Visual Editor ــەکە. محمد (لێدوان)
@Encrypt0r: وەڵا ڕاستەکەی کاک محمد شتێکی زۆر گرنگە!، زۆر سوپاست دەکەم بۆ تێبینیەکەت. | Shaxstan (لێدوان) ‏٢٢:١٢، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Shaxstan: لە خزمەتداین محمد (لێدوان)

سڕینەوەی ئەکاونت

سڵاو کاک سەرچیا پرسیارێکم هەیە! ئەکرێ(دەتوانین) ئەکاونتێک لە ویکی delete بکەین؟ مەحمود (لێدوان) ‏٠٩:٠١، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، بەڵێ دەکرێت. | سەرچیا‏١٩:١٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چۆن دەکرێت؟ | مەحمود (لێدوان) ‏٠٦:٣٤، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێوەبەران دەتوانن کارەکە بکەن. | سەرچیا‏١٤:٠٧، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس کاک سەرچیا گیان :) | مەحمود لێدوان (٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٤) ‏٢٠:٠٧، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێ سەرچاوە

سڵاو کاک سەرچیا. کێشەیەک ھەیە لە ویکیپیدیاکەمان کە بێ گومانم خۆشت لێی ئاگاداری ئەویش ئەوەیە کە زۆربەی وتارەکان لە ویکیپیدیایەکەوە ھێنراون کە بێ سەرچاوەن و زۆربەی زانیاریەکانیش ڕاست نین، ئێمەش کە لێرە دایدەنێین ئاماژە بەو ویکیپیدیایە دەکەین کە لێمان وەرگرتووە. بەڕاستی ئەمە شتێکی زۆر ھەڵەیە و پێویستە لە ویکیپیدیا گرنگی بە referenceەکان بدرێن. ئەزانم لە ئێستادا ئەمانەوێت پەرە بە ویکی بدەین بەڵام بە بڵاوکردنەوەی وتاری ناڕاست و بێ سەرچاوە ناکرێت. من ھەوڵ دەدەم ھەموو بێ سەرچاوەکان بدۆزمەوە و دیاریان بکەم ھیوادارم بەڕێوەبەران و بەشداربوانیش بەپێی توانا بەسەریاندا بچنەوە و سەرچاوەیان بۆ دیاری بکرێت. سوپاس.—ژیار مێرلن وتووێژ‏١٢:١٩، ٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس بۆ خەمخۆری و تێبینییەکانت کاک ژیار. ڕاستە سەرچاوەکان بەشێکی گرنگی وتارێکن و دەبێت بایەخیان پێ بدرێت. بۆ وەرگێڕانی وتاری ویکپیدیاکانی تر، باشتر ئەوەیە چ سەرچاوەیەک لەوێ ھاتووە ھەر ئەویش لێرە بنووسرێتەوە، نەک ئەوەی تەنیا ناوی ویکییەکە بنووسرێت، خۆشبەختانە ئەوانەی ئامرازی وەرگێڕان بەکاردەھێنن ئێستا ئەم کارەیان بۆ ئاسان بووە. من تەنیا لە کاتێک ئاماژەدان بە ویکی تر وەکوو سەرچاوە بە ئاسایی دەبینم گەر وتارەکە کورت بێت، چەنکە عادەتەن وتاری کورت ئەگەری ھەڵەی زانیاری ئەوەندە نییە، و زیادتریش بۆ ویکیپیدیای ئینگلیزی بە گونجاو دەبینم، چونکە لە ھەموو ویکییەکانی تر کۆنتڕۆڵکراوترە و چاودێری زۆری لەسەرە، بەڵام ھەڵەی و بێبنەماییی زانیاری لە ویکییەکانی تر زیادترە. سەبارەت بە زانیاریی نادروست، ئەندامانی ویکیپیدیا ناتوانن چاوێری و لێکۆڵینەوە لە نووسراوی ھەر وتارێک بکەن، گەر شتێکی واش کەوتە پێش چاوی ھەر بەکارھێنەرێک، گەر زۆر لێی دڵنیابوو با ڕاستی بکاتەوە یان لای ببات، یانیش وتووێژ لەگەڵ نووسەرەکەی بکات. زۆر سوپاس، ھەر بژین. | سەرچیا‏١٨:٢٥، ٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشە لە داڕێژەی Fb-rt

ئەم کاتەت باش... لە داڕێژە:Fb-rt کێشەیەک ھەیە کە تایبەتە بەھەڵبژاردەى تۆپی پێی وڵاتان.. کێشەکە بریتییە لەوەى کە ناوی وڵاتەکە پێش دەستەواژەی ((ھەڵبژاردەی تۆپی پێی)) دەکەوێت و سەرچاوەى کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ داڕێژە:Flagright/core کە دەبێت پارامیتەری {{{altlink}}} لەپێش {{{alias}}} ەوە بێت...

دەقی ئێستا:

[[{{{alias}}} {{{altlink}}}|{{{alias}}}]] [[File:{{{flag alias}}}|22x20px|border |alt=|link=]]

دەقی دروست:

[[{{{altlink}}} {{{alias}}}|{{{alias}}}]] [[File:{{{flag alias}}}|22x20px|border |alt=|link=]]

بەڵگەش بۆ دروستی دەق دەبێت لە بەڵگەنامەی داڕێژە:Fb-rtدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیا چالاک بێت... --«محمد طە لێدوان ‏١٨:٠٧، ١٧ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس بۆ ئاگاداریت، دەقەکەم گۆڕی. ئێستا چۆنە؟ | سەرچیا‏١٨:٢٥، ١٧ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستت خۆش.. دروستە.. --«محمد طە لێدوان ‏١٨:٢٩، ١٧ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرس یارمە

سڵاو کاک سەرچیا چۆنی، ھاتووم کەمێک لە کاتت بگرم، وتاری یارانی ئەشکەوتم گواستەوە بۆ "یارانی ئەشکەوت (زنجیرە)"، چونکە خۆت ئەزانی یارانی ئەشکەوت کێن خۆیان (ئەسحابولکەھف)، جا ویستم وتارێک لەسەر یارانی ئەشکەوت بنووسم ئەویش پێم ناکرێت چونکە ھێشتا ھەر ڕەوانکەرە بۆ یارانی ئەشکەوت زنجیرە، چارەسەر چیە؟... سپاس --Shaxstan (لێدوان) ‏٢١:٠٥، ٣١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڕیمەوە، ئێستا دەتوانیت وتارەکە دروست بکەیت. | سەرچیا‏٠٧:١٣، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەست خۆش. --Shaxstan (لێدوان) ‏١٧:٢٥، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گۆڕینی رووکاری ویکیپیدیا

سڵاو کاک سەرچیا. بەینێکە پێم زانیوە ڕووکاری ویکیپیدیا گۆڕاوە و ھەر جارێ ڕووبەڕووی وشەگەلی نوێ لە رووکاری ویکیپیدیادا دەبمەوە. ھەتا سەرێکی ویکی ترانسلەیتم دا و زانیم جنابت خەریکی گۆڕانی ڕووکاری سیستەمی. زۆر کاری باشت کردووە بەشێکی زۆر لە پیامەکانت وەرگێڕاوە بەڵام کاک سەرچیا دەبێ ئەمە بزانی گۆڕینی ئەو پەیامانەی وا چەند سالە دانراوە بەبێ پرسی کۆمەڵگا کارێکی نەگونجاوە. نابێ وا بێ ھەر کەس بە ئارەزوو بێت و ڕووکاری سیستەم بگۆڕێ. ئەمە دەنووسم چون لە ویکییەکانی تریش تەجربەبەم ھەیە و لەوێدا ھەر ئاوایە و بێ پرسی کۆمەڵگا ھیچ شتێک ناگۆڕن. ھەر خۆشم ویستم پەیامی چوونە ژوورەوە بگۆڕەم سەرەتا لە دیوەخاندا باسم کرد [١] و تا ئێستاش بەبێ زانینی رای کۆمەڵگا دەستم نەبردووە بۆ گۆڕینی و ئەم ئیجازەیەم بە خۆم نەداوە. تکایە کاک سەرچیا جارێ دەست رابگرە و پەیامەکانی سیستەم مەگۆڕە. ھیودارم لە کارەکاندا زیاتر ڕاوێژ بکەی و ڕای کۆمەڵگاش لەبەرچاو بگری. لەگەڵ ڕیزم.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٩، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک چالاک ئەوەی کردوومە زیاتر وەرگێڕانی نووسینە وەرنەگێڕدراوەکان بووە نەک دەستکاریی نووسینە کۆنەکان، بەڵێ دەستکاری بەشێک لەوانیشم کرد، بەڵام نازانم چ وشەیەکی نوێ یان شتێکم کردووە کە خراپ بێت؟! گۆڕینی ئەوان تەنیا لە شێواز بووە نەک خودی وشەکان و زیادکردنی وشەی نوێ، بۆ نموونە (دەستکاری بکە)م گۆڕیوە بۆ (دەستکاری) ئەوەی کەمێک شارەزایی ھەبێت دەزانێت کە نووسینی بەستەرەکانی ماڵپەڕێک بە شێوەی داواکاری شتێکی نادروست و ناڕێکە، لەمەش ھەموویان نەگۆڕیوە بەڵام باشترە ھەموویان وا لێ بکرێن. من کارەکەم بە تاکڕەوی نەبینیوە و ناشمەوێت وابم، ئەوەم دەوێت کە بۆ ویکیی کوردی باش بێت. بۆ وتووێژیش زۆر جاران شت دەپرسین، بەڵام کە کەس نییە وتووێژ بکات و وەڵام بداتەوە خەتای ئێمە چییە! | سەرچیا‏١١:١٠، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا کاک سەرچیا مەبەستی من خراپ نییە. من لە سەرەوە نووسیومە «زۆر کاری باشت کردووە بەشێکی زۆر لە پیامەکانت وەرگێڕاوە» و دیسان سپاست دەکەم بۆ وەرگێڕانی پەیامە نوێکان. بۆ پیامە کۆنەکانیش خۆم رەنگە لەگەڵ بەشێکی زۆر لە دەستکارییەکانی جنابت بم بەڵام خۆ ھەر من و تۆ نین و کۆمەڵگاش دەبێ لەگەڵ بێ. چون جنابت ناڵێم ھەر کەسێک بێت و بە ئارەزوو پەیامەکان دەستکاری بکا بەڕاستی دەشێوێ. ھەر بۆیە دەڵێم سەرەتا دەبێ کۆمەڵگا رازی بین یان ئەگەر وەک جنابت دەڵێی کەس نییە وتووێژ بکات لانی کەم ئاگادار بکرێنەوە ھەتا جێگای گلەیی نەمێنێ. لەگەڵ رێزم.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٥٢، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتار

ڕۆژباش کاک سەرچیا، ئەرێ برام کێشە لەم وتارەدا چییە کە دەستپێکەکەی ئاوا دەردەکەوێت... نازانم ھەڵەکە لەکوێدایە ئەگەر یارمەتی بدەن سوپاستان دەکەم.—ژیار مێرلن وتووێژ‏١٠:٠١، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، مەبەستت لە دەستپێکەکەی کوێیە؟ ناوی وتارەکە؟ | سەرچیا‏١٠:٣٤، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک دیار چاکی کردبوو وا دیارە، بەڵام سوپاس بۆ تۆش. —ژیار مێرلن وتووێژ‏١٢:٠١، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یارمەتی

سڵاو کاک @سەرچیا: دەتوانن یارمەتی بدەن ئەم داڕێژەیە بکەن بە کوردی؟ ھەندێک وشە ھەیە وەک (ماڵپەڕ، ڕۆژی وەرگیران) ھتد... کە لەم داڕێژەیە بەکارھاتووە کە لە سەرچاوەکان دەنووسرێن و بەکاردەھێندرێن (وە نانووسرێت بە کوردی چونکە لە داڕێژەکەوە ئینگلیزییە) بۆ نمونە سەیری سەرچاوەکانی ئەم وتارە بکە کە ئەو داڕێژەیەی تێدا بەکارھاتووە. سوپاس‎—ژیار مێرلن وتووێژ‏١٦:٠٩، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر تەماشای (وتووێژی داڕێژە:Cite web) بکەی دەبینی ھەمان شتم وتووە، پێشتر کاک ئاسۆ لێرەبوو ئەو کێشانەی چادەکردن، بەداخەوە ئێستا بەشداری نەماوە. ڕەنگە کاک موحەممەد تەھا یان چالاک بتوانن شتێک بکەن. | سەرچیا‏١٧:٤٣، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاست دەکەیت پێشووتر نەمبینیبوو. من ئەگەر بمزانیایە لە کوێوە ئەکرێت بەردەوام خەریکی ئەمانە ئەبووم بەڵام لە ناوەڕۆکی داڕێژەکەدا نییە و ناشزانم لەکوێ بیدۆزمەوە و وەریبگێڕم. ھیوادارم یەکێک زوو چاکی بکات. —ژیار مێرلن وتووێژ‏١٧:٥٤، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستە، منیش زۆرتر لەبەر ئەوە داوای ھاوکاریم کرد. ئەم کارانە بڕێک زەحمەتن و بۆ ھەموو بەکارھێنەرێک ئاسان نین. بزانین کاک @Muhammed taha: دەتوانێت شتێک بۆ ئەمە بکات. | سەرچیا‏١٨:٠١، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو... با سەیرێکی بکەم بەویستی خوا ھەوڵدەدەم چارەسەرێکی بۆ بدۆززمەوە.. --«محمد طەلێدوان ‏١٨:٥١، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم داڕێژەیە بەکوردی ھەیە >> داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب .. نازانم ئامانجەکەتان دەپێکێت یان نا؟ --«محمد طەلێدوان ‏١٩:٢٧، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس کاکە @Muhammed taha: من نەمزانیبوو ئەمە بە کوردی ھەیە ئەمەش سوودی دەبێت بەڵام ناکرێت ئینگلیزییەکانیش بکەین بە کوردی ھەروەک ھەندێک لە ئینفۆبۆکسەکان کە ئینگلیزین بەڵام دەبێت بە کوردی.—ژیار مێرلن وتووێژ‏١٩:٤٤، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەماشای داڕێژەکانم کرد، وەکو خۆتان دەزانن کە ئەم داڕێژەیە مۆدیوول بەکاردێنێت: پێویستە ناوی مانگەکان بەکوردی زیاد بکرێت و ھەندێک دەق بکرێن بەکوردی (وەکو ویکی عەرەبی) کە لە مۆدیوول:Citation/CS1/Date validation + ھەندێک لە دەقەکانی وەکو وەرگیراوە و سەردانیکراوە و ٫٫٫ ھتد لە مۆدیوول:Citation/CS1/Configuration... --«محمد طەلێدوان ‏٠٥:٤٢، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش کاکە موحەممەد، ئینشاڵڵا گەر دەرفەت ھەبوو تەماشایەکیان دەکەم، ھەر ھەندێک لەو شتانە بکرێنە کوردی خراپ نییە. | سەرچیا‏١١:١٥، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یارمەتی

سڵاو كاك سەرچیا، بێزەحمەت من تازەم، دەمەوێ خزمەتێك بە ویكیپیدیای كوردی بكەم، لەو روانگەوە چەند بابەتیكم نووسی، بەڵام هەندێكیان دەسڕنەوە، لەبەر ئەوەی منیش زانیاری زۆرم نییە، هیوادارم تا باش فێری بەرنامەكان دەبم نووسینەكان نەسڕنەوە — ئەم لێدوانە لەلایەن هێمن ع واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)
سڵاو @هێمن ع: ئەو وتارانەی لەگەڵ پێوەرەاکانی ویکیپیدیا نەگونجێن دەسڕدرێنەوە. پێش ئەوەی دەست بە وتارنووسین بکەیت باشترە ڕێنمایییەکان بخوێنیتەوە. شتێکی دیکەش؛ کیبۆردەکەت ناستانداردە، تکایە یەکێک بەکاربێنن لەوانەی ویکیپیدیا پێشنیازی کردوون. سەرچیا‏١٧:٣٤، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێدانی ماف

کاک سەرچیا دەمەوێت مافی گوازەرەوە بەبێ ڕەوانەکەرم بدرێتێ، ئەم ڕەوانەکەرانە بەتەواوی وەڕسیانکردووم لەدوای گواستنەوەی پەڕەیەک. سوپاس—ژیار وتووێژ ‏١٦:٥١، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا | سەرچیا‏١٩:٠٦، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 زۆر سوپاس!ژیار وتووێژ ‏١٩:١٠، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەرگێڕانی وتارێک کە ..

السلام علیکم، سڵاوت لێبێت کاک سەرچیا ھاتووم بە پرسیارێک بێزارت بکەم..، زۆرجار چەند وتارێک دەبینم سەبارەت بە چەند ناوەڕۆکێکی بەناوبانگ و گرنگ، کە لە ویکی کوردی زۆر کەم ئیھتمامی پێدراوە، بەڵام لە ویکییەکانی تردا وتارەکە باشترە، ئەوجە منیش حەز دەکەم وەریگێڕم، لە کاتێکدا کە وتارەکە لە ویکی کوردی ھەیە، ئاخۆ ئەوە دەکرێت؟ --ShaXstan (لێدوان) ‏١٧:٠٤، ٨ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Shaxstan: ڕاستەکەی لێرە گرفتێک ھەیە، کە ھەر وتارێک دروستکرابێت، ناتوانرێت جارێکی تر وەربگێڕدرێت! تەنانەت گەر نێوەڕۆکێکی زۆر کورتیشی ھەبێت. لێرە ڕێگەیەک ھەیە، تۆ دەتوانی بۆ ئەم مەبەستە کەڵکی لێ وەربگریت، لە کاتی وەرگێڕانی وتارەکە لە شوێنی ناوە کوردییەکە، کەڵک لە ناوی بەکارھێنەریت وەربگرە، بە زیادکردنی پاشناوێک بۆی، بۆ نموونە دەتەوێت وتاری «مۆبایل» وەربگێڕی، لە کاتی وەرگێڕان ئەمە (بەکارھێنەر:Shaxstan/مۆبایل) بنووسە، دوای ئەوەی کارەکەشت تەواوبوو و وتارەکە دروست بوو، سەرجەمی نێوەڕۆکەکەی کۆپی بکە و بی گوازەوە بۆ وتاری مەبەست. بەو ھیوایەی کارەکە ڕوون بێت، ھەر پرسیارێکی ترتان ھەبوو من لەخزمەتدام، سوپاس بۆ بەشدارییەکانتان. سەرچیا‏١٠:٢٥، ٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەست و پەنجەت خۆش، بەڵام دوای ئەوەی وتارە وەرگێڕدراوەکەمان بە پاشکۆوە کۆپی کرد بۆ وتارە ئەسڵییەکە..وتارە وەرگێڕدراوەکە چی لێبکەین..بیسڕینەوە یان... --ShaXstan (لێدوان) ‏١٣:٥٩، ٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Shaxstan: مانەوەی وتارە وەرگێڕدراوەکە دەکەوێتە دەست خۆت، گەر ویستت بی سڕیتەوە، تاگی سڕینەوە ({{سڕینەوە}})ی لەسەر دابنێ و ئێمە دواتر دەی سڕینەوە، گەر بشمێنێتەوە کێشەیەک نابێت. سەرچیا‏١٦:١٣، ٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر زۆر سوپاس بۆ یارمەتییەکانت کاک سەرچیا. --ShaXstan (لێدوان) ‏١٨:١٢، ٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری ھەڵبژئردراوی داھاتوو

سڵاو کاک سەرچیا، لە ئێستادا تەنھا وتاری ئەیمی لی پێشنیاری بۆکراوە بۆ ھەڵبژاردن و تەنھا کاک ئیبراھیم دەنگی داوە (لێرەوە سوپاسی لێ دەکەم) ئایا وتارەکە ھەڵدەبژێردرێت بەھەرحاڵ، یاخود ھەر بەردەوام دەبین لە پشتگوێ خستنی تاکو پڕۆژەکە دەمرێت؟‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٩:٢٩، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مەبەستم لە ئاگادارکردنەوەتان بوو بۆ مانگی داھاتوو نەک ئێستا، ھەرچۆنێک بێت.—ژیـار وتووێژ ‏١٩:٣٠، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک ژیار؛ نەخێر دەبێت وتارێک ھەڵبژێردرێت، ئەم مانگە کە وتار نەگۆڕدرا، کەموکوڕییەک بوو. دەبێ لە سەرەتای ھەر مانگێک بەکارھێنەران پێشنیازی وتار بکەن بۆ ئەو بەشە، ئێستا کاتەکە کە درەنگ بووە و تەنیا وتارێک پێشنیازکراوە، ئەویان ھەڵدەبژێردرێت، گەر تەنیا یەک دەنگیشی ھەبێت. لە یەکەم ڕۆژی مانگی نیسان بەڕێوەبەرێک ئاگاداربکەوە بۆ گۆڕینی وتارەکە. سەرچیا‏١٩:٣٤، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دوو شت

بۆ داڕێژەکە خاوەن بۆتم ئاگادار کردۆتەوە، کەی توانی ببینێت چاکی دەکات. بۆ دەستکارییەکەشت لە داڕێژەی بەخێرھاتنی پەڕەی دەستپێک، وشەی ڕێنماییت کردووە بە ڕێنماییی، ئینجا ویستم بزانم ئەوە تایپۆیە یان ئاوا دروستە؟ چوونکە من ھەرگیز نەمبینییەوە سێ ی بەدوای یەک. —ژیـار وتووێژ ‏١٤:٤٧، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

با دووەکەش بکەین بە سێ، یەکێک لە ھەواڵەکانی من دامنابوو لە د:ھەواڵەکان لاتداوە. ئەکرێت بپرسم بۆ؟‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٤:٤٨، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Lost Whispers: دەستت خۆشبێت، بەس گەر توانیت بۆ ئەو بابەتەی باسمان کرد، ھێنانی پۆلەکان بە خۆکارانە لە ویکیی ئینگلیزی، باسی ئەوەشی لەگەڵ بکە. لەبارەی گۆڕانکارییەکانی داڕێژەی بەخێرھاتن، من تەنیا ھەڵە ڕێنووسی و ڕێزمانییەکانم چاککردوون، نووسینی سێ (ی)یش داھێنانی من نییە، ئەوە خۆی مەرجێکی نووسینە لە ویکیپیدیای کوردی (بڕوانە؛ ڕێنووسی کوردی («ی»ی پێوەندی))، کە وشەیەک خۆی بە دوو (ی) کۆتایی ھاتبێت، و لەگەڵ ناوێکی تریش ھاتبێت، ئەوا پێویستی بە (ی) دانەپاڵیش دەبێت، بەمە دەبێت بە سێ (ی)، بۆ نموونە، قوتابخانەی سەرەتایی، کە ناوی قوتابخانەکەشی لەدوا بێت دەبێتە: قوتابخانەی سەرەتاییی کوردستان (دوو «ی» ھی خۆیەتی، یەکێکیش ھیی دانەپاڵ)، ئەمە بۆ بابەتی سێ (ی)، بۆ دوو (ی)یش دەبێت بە ھەمان شێوە وا بکەین، بە نموونە: کوردیی ناوەندی دروستە نەک کوردی ناوەندی، وشەی کوردی خۆی (ی)ێکی ھەیە، یەکێکیش دەبێتە ھیی دانەپاڵ. لەبارەی ھەواڵەکانەوە، بەداخەوە تا ئێستا مەرج دانەنراون لەبارەی دانانی ھەواڵەکان، بەڵام بە گشتی ھەواڵەکانی ویکیپیدیای ئینگلیزی بۆ ئێمە سەرچاوەن، و لەگەڵ ئەو ھەواڵە گرنگانەی لە نێوخۆی کوردستان ڕوودەدەن، بڵاوکردنەوەی ئەلبومێک، نابێتە ھەواڵێکی سەرەکی، و لە ویکیی ئینگلیزیش شتی ھاوشێوەم نەبینیوە. سەرچیا‏١٥:١١، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش، من ڕێزمانم باش نییە بۆیە پریسم. بۆ ئەو کارە ھەوڵ دەدەم پرسیار بکەم، بەس کاک سەرچیا خۆ بۆتەکان نازانن وەری بگێڕن، ئەگەر پۆلەکان دروست بن ھەر بە زمانی ئینگلیزی دەبن. ئینجا لەوانەشە من ھەڵە تێگەیشتبێتم، ئەگەر وایە ھیوادارم ڕوونکردنەوەی زیادتر بدەیت بۆ ئەوەی باش ڕوونی بکەمەوە بۆ خاوەن بۆتەکان. بۆ سەر بابەتی ھەواڵەکان، ئەوەی من کردوومە، ھەیە، بنۆڕە دەروازەی مۆسیقای ویکی ئینگلیزی. ئەمە نموونەیەکە، ئەوان لەسەر ھەر بابەتە و بەشێکی ھەواڵەکانییان تەرخان کردووە بۆی. پەڕەی دەستپێکیش دەروازەیەک نییە تا تەنھا ھەواڵەکانی کوردستانی تێدا بڵاوبکرێتەوە و دەبێت ھەمەڕەنگ بێت :) پەڕەی دەستپێک ھەر وا جوانە. چوونکە دووانی وەک من با بڵێین، سەیری پەڕەی دەستپێک یان سەرەکی بکەین دڵمان بەوە دەکرێتەوە کە دوو بابەتی ھونەریی تێدا بێت. ھەرچەندە بەشی وتارە ھەڵبژێردراوەکانی پەڕەی دەستپێک بۆ ماوەیەکە تەنھا وتاری ھونەریی دەستی بەسەردا گرتووە، پێشم خۆش نییە، بەڵام ئیتر ھەر منم پەرە بە وتارەکان ئەدەم و دەیان گەێنمە ئاستی وتاری باش/ھەڵبژێردراو بۆ ئەوەی بۆ مانگی داھاتوو ھەر ھەمان نەبێت، لە ھەمووشی ناخۆشتر ئەوەیە کە من خۆم کە ئەوەم کردووە بەکارھێنەرانی دی بەشداری دەنگدانەکەش ناکەن! :( تەنانەت پەیامەکان بۆ کۆمەڵگە|ئەم داڕێژەیەم لە ویکی عەرەبییەوە وەرگرت و لە زۆر شوێنی ویکی دامناوە وەک پەڕەی وتووێژی دەستپێک بۆ نموونە، تاکو ئاگادار بکرێنەوە کە بەشداری دەنگدان بکەن بەس ھەر ھیچ. من ھەر خۆم دەینووسمەوە و بەسەریشیدا دەبێت بچمەوە بێ یارمەتی، بە پێچەوانەی ویکییەکانی ترەوە. زۆرجار ھەستەکەم کە تەنھام لە ھەوڵدانەکەم بۆ پەرەدان بە وتارەکان و پوختترکردنیان. بەھەرحاڵ، ھیوادارم ئێمەش زوو زانستنامەکەمان گەورە بێت، بەشداربووان چالاکتربن و ویکییەکانی تریش وەک ھەواڵ و وتە، بە تایبەتی گرنگترینیان، فەرھەنگ، دابمەزرێنین.—ژیـار وتووێژ ‏١٦:١٢، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]


@Lost Whispers: ھەقی خۆتە کە ئەو پرسیارانە دەکەی، ڕاستییەکەی زۆرم پێخۆشە، ئەمە نیشانەی پەرۆشیتانە بۆ فێربوون. بۆ پۆلەکان، مەبەستم وەرگێڕانیان نییە، مەبەستم ئەوە بوو، بۆ نموونە وتاری کەسایەتییەک وەردەگێڕین بۆ کوردی، ئەو کەسایەتییە لە ساڵی ١٩٨٢ لەدایکبووە، خۆ ئێمە ئەو پۆلەمان لە ویکیی کوردی ھەیە (لەدایکبووانی ١٩٨٢) بەس دەبێت ئێمە ھەموو جارێک بەدەست ئەو پۆلانە زیاد بکەین، شتێکمان کردبا ھەرکاتێک وتارە کوردییەکەمان بە وتارە ئینگلیزییەکە بەستبایەوە، ڕاستەوخۆ ئەو پۆلانەی کە لە وتارە ئینگلیزییەکە ھەن و بەرانبەریشیان ھەن لە ویکیپیدیای کوردی، بۆ وتارە کوردییەکە زیاد ببان، بەو ھیوایەی مەبەستەکە ڕوون بێت، لە کاتێک بەھۆی ئامرازی وەرگێڕانەوە وتار وەردەگێڕین خۆی ئەم کارەمان بۆ دەکات، بەڵام بە شێوەی تر دەبێت یەک بە یەک پۆلەکان زیاد بکەین، دەبووایە ویکیمیدیا بۆ ئەمە ئامرازێکی دروست کردا، بەداخەوە کە بیری لێنەکردۆتەوە.
بۆ ھەواڵەکانیش، ناڵێم دەبێت تەنیا ھەواڵی سیاسی دابنرێت، ھەواڵەکان ھەموو جۆرێکیان دادەنرێن، چ نێوخۆیی بن یان دەرەکی، وەک پێشتر ھەواڵ دانراوە لەسەر فێستیڤاڵە ھونەرییەکان، بەڵام لەبەرەوەی بەشی ھەواڵەکان بەشێکی بەرفراون نییە، ناکرێ ھەموو جۆرە ھەواڵێکی تێ بخرێت، دەکرێ لە دەروازەی ھونەرەکان و دەروازەکانی تریش کە گونجاو بێت، داڕێژەی ھەواڵەکانیان بۆ زیاد بکەین، ڕەنگە وا باشتربێت، ھەواڵە ھونەرییەکان لەنێو دەروازەی ھونەرەکان و ھەواڵە وەرزشییەکان لەنێو دەروازەی وەرزش و ...تاد دابنرێن.
لەبارەی وتاری ھەڵبژێردراویشەوە منیش ئەو سەرنجەم ھەبوو، باشترە باڵانس ڕابگرین لەنێو جۆری وتارەکان، بەڵام وەک خۆت دەڵێی کە وتار نەبێت، ڕەنگە بۆ ئەمە شتێکمان لەدەست نەیەت. گلەیییەکشت لەجێی خۆیەتی، بەس ئیتر چی بکەین، وەک دەزانی ھەموو ئەوانەی لێرە کاردەکەن خۆبەخشن و ناتوانین فشاریان لێ بکەین، ھەر ئەوەیە کە دەتوانین پەیامەکەیان پێ بگەیەنین، دڵنیاشم زۆربەیان خەمخۆری ویکیپیدیان، کارکردنی چەند ساڵەیان لێرە ئەوەمان بۆ پشت ڕاست دەکاتەوە، بەس ڕەنگە ماوە ماوە کاریان بێتە پێش و بەپێی پێویست نەتوانن چالاک بن، بەتایبەت ئەوانەی کە خوێندکارن.
ھیواشم وایە ھیچ شتێک تۆ لە کارکردن لە ویکیی کوردی پەشیمان و ساردنەکاتەوە، دەزانین، کە وەک پێویست نین، و وەک پێویست خەڵکی بەھانای ویکیپیدیاوە نەھاتوون، بەڵام ئەوەی لەسەرمانە نابێت درێغی بکەین، ئێمە ئەو کارە لەبەر خاتری کەسێک ناکەین، بۆ میللەت و زمانی خۆمانە، دڵنیاشم ماندووبوونی ھیچ کاممان بەھەدەرنەچووە، لەبەرەوەی لە ئێستا ویکیپیدیا چاکترین شوێنێکە لەم ئینتەرنێتە کە کوردێک بتوانێت خزمەتی وڵات و گەلەکەی تێدا بکات، جێدەستی تۆ لەم ماوەیە بەڕوونی دیاربووە، و دڵنیاشم بە بەردەوامبوونت دەتوانی زۆر زیاتر خزمەت بکەی، بەو ھیوایەی چەندان گەنجی وەک تۆ لە ئایندە لە ویکیپیدیا ببینین، کە ھەر یەکەیان لە لایەنێکەوە خزمەتی ئەم ئینسایکڵۆپیدیایە بکات. زۆر سپاس. سەرچیا‏١٦:٥١، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستی تۆش خۆش بێت کاکە سەرچیا کە بەردەوام ھەوڵت داوە یارمەتیم بدەیت، منیش چاوم لە تۆو کوشەیرد و ئەندامە چالاکەکانی تر کردووە ویکیپیدیا بووە بە بەشێکی گەورەی ژیانی من، تەنانەت لە خوێندنەکەشم زیاتر بەلامەوە گرنگە. ڕاستیش دەکەیت ئەوانەی ئێرە خۆبەخشن بەڵام کەمێک دەمسووتێنێت کە لەکاتێکدا ئاسانکاری زۆر دەکرێت بەڵام ئەندامان بە گشتی لە زۆر شت بێ باکن. ویکیپیدیاش لە دەوری وتاری دوو-دێڕ و سێ-دێڕدا ناسووڕێتەوە. بۆ مانگی داھاتوو پێشنیاری وتاری دەرگا کراوەکەم کردووە بۆ ھەڵبژێردراو، چوونکە ئەو وتارەم لە مێژە باش نووسیوە و ویستم کەمێک کاتی پێ بکڕم تا وتاری داھاتوو، مۆتسارت تەواو دەکەم. بەڵام ئێستا وەک خۆتت وتت باشترە بۆ ماوەیەک گۆڕانکارییەک بکەین و ھەر ئەو جۆرە وتارانە نەبێت، بۆیە من بیرم کردەوە کە واز لەوەی مۆتسارت بێنم جارێ و پەرە بە ھاوڕەگەزخوازی بدەم، بۆ ئەوەی لەدوای دەرگا کراوەکە ھەڵبژێردرێت، بەڵام نازانم گەر بتوانم لەکاتی دیاریکراودا تەواوی بکەم. جا وتم ئێوە پێشنیاری چی دەکەن و چی بکەین...؟‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٧:٥٠، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگی سڕینەوە

سڵاو کاک سەرچیا: لە ڕووی دانانی تاگی سڕینەوە ئێمە دوای ھەمان کۆدی ویکیپیدیای ئینگلیزی کەوتووین کە ستانداردەکەیە، و لە کاتی دانانی تاگەکان لەسەر وتارەکان، لەمەودوا پێویست دەبێت کە دروستکەری پەڕەکە ئاگادار بکرێتەوە، بە تکاوە لەمەودوا ئاگاداری ئەمە بن. زۆر سوپاس و ڕێزی زۆر.◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٣:٤٩، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دیسان لەسەر ڕاوکردنی گەنجینە تاگت لێداوە و دوای ڕێنماییەکان نەکەوتوویت! خۆم بۆ ئەویانم دانا بەڵام تکایە لەمەودوا بیکە، سپاس.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٣:٥١، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێوەبەرانی فەیسبووک

سڵاو کاک سەرچیا، ئەم ماوەیە تێبینیم کرد کە بەکارھێنەرێکی نوێ لە ویکیپیدیا بە ناوی محمد ناصح، وا دیارە لە فەیسبووک بۆتە ئەدمین. لە کۆتا پۆستدا دیارە کە پۆستەکەی ھەوڵێکی خۆبەرزکردنەوەی پێوەیە بە دانانی ھاشتاگ (#محمدناصح) لە کۆتایی بڵاوکراوەکەیدا. تکایە لە فەیسبووک گرنگی زیاتر بە پەڕەکە بدەن و بەسەر پۆستەکاندا بچنەوە. لە ئێستادا ئەمە گرنگی زۆری پێ نادرێ و نازانم بۆ! ھەوڵ بدەن کە بێلایەنی ھەبێت لە پۆستەکاندا چوونکە ویکیپیدیا بۆ ھەموو کەسێکە، و ھەروەھا ناوی خۆتان لە کۆتایی پۆستەکان دامەنێن لەسەر فەیسبووک، بە یەکگرتووانە کار بکەن. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:١٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، ڕاستییەکەی لەم پەڕەیە، کاک دیار محەممەد بەڕێوەبەرەوە. من (Editor)م و ئاگام لە زیادکردنی ئەو کەسە نییە. بابەتەکەشم بینی، سەرەڕای تێبینییەکانی تۆ، ڕێنووسەکەشی پڕ ھەڵەیە. ئەو بابەتانەی پێشتریش دانراون ھەر وتارەکانی ویکیپیدیا بوون، لەگەڵ ھەندێک بابەتی پەیوەندیدار بە ویکی. سەرچیا‏١٣:١٣، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ئەو کەسە ناناسم و باشتریشە وتووێژ بکرێت کە بەڕێوەبەرانی ویکیپیدیا پەیجی فەیسبووک بەڕێوەبەرن، گەر نا بۆچی بە پەڕەیەکی فەرمی داندراوە ئەگەر بەڕێوەبەرەکە تەنھا مافی دەستکاریکەری ھەیە؟ ئەمە کێشەیە و دەبێ بورووژێندرێت تا چارەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، تکایە گەر توانیت بڵاوکراوەکە دەستکاری بکە و ڕێکتری بکەرەوە. سوپاس. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٣:٤٣، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ووتار

سڵاو کاک سەرچیا، کێشەیەکم بۆ دروست بووە لە ووتار نوسیندا کە ئەویش ئەوەیە: ووتاری ئەم گوندانەم نووسیوە (موانی مەلاتاهیر ، هەیاس ، هەنارە ، هەنارو ، هۆزخواجە) هەر بەرەنگی سوور پیشانی دەدات و دەنوسیت هیچ پەڕەیەک بوونی نیە بەڵام کە دەیکەیتەوە پاش تۆزێک پەڕە دروست کراوەکە پیشان دەدات. چارەسەر چییە. --Hamagelarai (لێدوان) ‏١١:٠٧، ٣ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)حەمە[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Hamagelarai: ئەم کێشەیە پەیوەندیی بەو تەختەکلیل (کیبۆرد)ەوە ھەیە کە بەکاری دەھێنیت. ئەو تەختەکلیلەی لە ویکیپیدیا بەکاردێت پیتێکی جیایە لەوانی دیکە. پیتی (ھ)، گەر تەماشا بکەی ھەموو ئەو وتارانەی ناوت ھێناون ئەو پیتەیان تێدایە. چارە ئەوەیە تەختەکلیلەکەت بگۆڕی (بڕوانە: ویکیپیدیا:نووسینی کوردی)، و ئەو پەڕانەی سەرەوەش بکەیتە ڕەوانەکەر. سەرچیا‏١٣:٣٢، ٣ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس کاک سەرچیا بۆ ڕونکردنەوەکەت، بەڵام من هەر بە یونیکۆد ئەنوسم و هەوڵمدا هەر چاک نەبوو ئەزیەت نییە ڕونکردنەوەی زیاترم بدەیتێ یان لینکی ئەو یونیکۆدەم بدەری کە جەنابت پێی ئەنوسیت.--Hamagelarai (لێدوان) ‏١٢:٣٩، ٤ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hamagelarai: ئەم وتارە بۆ بەکارھێنەرانی وەک خۆت نووسراون، بۆیە تکایە وپ:نک بخوێنەوە. :) ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٢:٤١، ٤ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]


محمد

كاك سەرچیا بەریزتان الحمدالله موسلمانن هەستن بە قفل كردنی پەرەی محمد تەنیا مەبەستم ئەوەیە میوان نەتوانێ دەستكاری بكات كاك ئیپین شتێكی لێدا نازانم وابزانم بەسەرداچونەوە بوو دەست خۆش Gyan333 (لێدوان) ‏١٤:١٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەمووکەسێک ئازادە لە دەستکاریکردنی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا، وتارەکە ئامرازێکی لەسەر دانراوە، کە ھەر دەستکارییەکی تێدا بکرێت پێویستی بە پێداچوونەوە بێت، بەم شێوەیە ڕێگری دەکرێت لە خراپکاری. سەرچیا‏١٤:٢٢، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەوە بەراستە؟ ئەی بۆ لە ویكیپیدیای ئینگلیزی داخراوە بۆ ئەوان ئازادی نادەن بە خەلك كاك سەرچیا؟ Gyan333 (لێدوان) ‏٠٩:٤٤، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەموو ویکیپیدیاکان وەکوو یەک نین، دەکرێ وتارێک لە ویکیپیدیایەک قوفڵدرابێت و لە ویکیپیدیایەکی تر نا، زۆرتر وتارێک قوفڵدەدرێت کە گەیشتبێتە ئاستێکی بەرزی نووسین، یان خراپکاری زۆری تێدا بکرێت. سەرچیا‏١٣:٥٥، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەپەرەی محمد صلی الله علیە وسلم وشەی شەهید بەكاربێنم چ كێشەیەكی هەیە ؟ Gyan333 (لێدوان) ‏١٠:٥٥، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gyan333: یەکێک لە کێشەکانی ئەوەیە کە وشەکە زۆر نازانستنامەیی. لە کاتی نووسینەوە کە ویکیپیدیا دەبێت شێوازی زانستی و ئینسایکڵۆپیدیایی بەکاربێت.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٣٦، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویکیوتە

سڵاو ... هیوادارم تەندروستیت باش بێت ...

لە ویکیوتەدا وتارێکم نووسیوە بەڵام نازانم چۆن داڕێژە لەوێڕا بەکاری بێنم، هەروەها نازانم چۆن بیبەستمەوە بە زمانەکانی ترەوە، ئەگەر دەتوانیت یارمەتیم بدە صلصة صويا (لێدوان) ‏١٥:٤٥، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، زانیاریی تەواوم لەسەر ویکیوتە نییە، ئەوەی بزانم وتاری ئەو پڕۆژانەی تێستن نابەسترێنەوە بە ھاووتارەکانیان لە زمانەکانی تر، تا پڕۆژەکە بە فەرمی نەکەوێتە کار. بۆ داڕێژەش، ویکییەکان ھاوشێوەن، بەڵام لەبەرەوەی پڕۆژەکە لە سەرەتایە، نووسینی وتارەکان بەسە و ئەوەندە پێویستی بە داڕێژە نابێت. سەرچیا‏١٢:١٤، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لۆگۆ

سڵاو ... بەڕێز ... سەرچیا ...

بەڕێز سەرچیا ناوی تۆیان پێوتم کاتێک داوای کارێکم کرد لە ئێپین، بۆیە هیوادارم بۆم بکەیت، وە ئەگەر سەرنج بدەیت ئەمە یەکەم داوامە بەو پێیەی کە بۆ بابەتی ویکیوتەکە هیچت نەکرد، بۆیە هیوادارم بۆم جێبەجێ بکەیت ...

ئەم وێنەیە هەیە گەر دەتوانیت دەمەوێت گۆڕانکاری تێدا بکەیت، من زۆر لەو شتانە نازانم، مەبەستم ئەوەیە کە وشەی "محقق" بگۆڕیت بۆ لێکۆڵەر ... سوپاس صلصة صويا (لێدوان) ‏١٧:٤٤، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @صلصة صويا:، داوای لێبوورین دەکەم، ئەم ماوەیە لە ویکیپیدیا دووربووم، لەبەرەوە نەمتوانی زوو وەڵامتان بدەمەوە و کارەکەتان بۆ بکەم. وا دیارە خۆتان وێنەیەکات بارکردووە، دەستتان خۆشبێت، فۆنت و نووسینەکە باشن، تەنیا ڕەنگەکەی بڕێک کێشەی ھەیە، زەردەکە بڕێک ناڕوونە. سەرچیا‏١٨:٠٢، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک داندراوە لەسەر پۆل:وتارە کورتەکانی فیلم کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

دووبارەیە، پۆلێکی تر بوونی هەیە بە ناوی پۆل:کۆلکە-وتارەکانی فیلم

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەمە پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کەرتە کردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت "دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە". کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لا مەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. —Aram وتووێژ ‏١٨:١٩، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

رؤژمێر

سلام بەرێز سەرچیا مادام رۆژمیری میلادیتان لە پەرەی سەرەکی داناوە رۆژمێری کۆچیش دابنێن بەو حوکمەی میلاد ھی مەسیحیەتە با کۆچیش ھەبێت Gyan333 (لێدوان) ‏١٩:٣٠، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، ڕاستە ڕۆژژمێری زایینی ھیی مەسیحییەکانە، بەڵام ئێستا بۆتە ڕۆژژمێرێکی جیھانی و لە کوردستانیش کاری پێ دەکرێت، کە لێرەش بەکارھاتووە لەبەر باوییەکەیەتی نەک لەبەرەوەی ھیی مەسییحییەکانە. دەتوانی پێشنیازەکەشت لە پەڕەی پێشنیازەکان بخەیتەڕوو و لەوێ قسەی لەسەر بکەین. سەرچیا‏١٨:٠٦، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gyan333: وەک کاک سەرچیا وتی. ئێستا کەس ناڵێت ساڵی ١٤٣٧ـە بە نموونە، ھەموومان دەڵێین ٢٠١٧. ئەمە بووە بە جیھانی. دواتر، ئێمە لەجێی کۆچی، ڕۆژژمێری کوردیمان داناوە. بۆچی بیگۆڕین بە ڕۆژژمێری عەرەبەکان...؟ ھیوادارم تێبگەی کە ئەمە مەبەستی ئایینی لە پشتەوە نییە. ویکیپیدیا بێلایەنە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:٢٥، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لۆگۆی لیکۆڵەر کۆنان

لە ڕاستیدا بە ڕاست وایە، ڕەنگەکەی کەمێک کێشەی هەیە، ئەگەر دەتوانیت باشی بکەیت (واتە وێنەیەکی تر دابنێیت) ئەوا بیکە، ئەمە وێنەکەیە ئەگەر هەڵە نەبم هەر لە هەمان پەڕەدا دەتوانیت وەشانێکی تر بار بکەیت، بۆیە بیکە، سوپاس صلصة صويا (لێدوان) ‏١٩:٠٠، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سكرێپتی ویكیپیدیا

كاك سه‌رچیا به‌رێزت له‌ سكرێپیتی ویكیپدیا ئه‌زانیت ؟ پرسیارم هه‌یه‌

پەڕگە:Captured.png
dd123

--Gyan333 (لێدوان) ‏١٣:٤٨، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەسان بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا

تاگێک داندراوە لەسەر وەسان کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

بێبایەخبوون

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٠٥، ٣١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نێوانویکی

دەمباش Serchia,

ئەم پەڕەیەت نێوانویکی نەکردووە. تکایە بیکە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٦، ٤ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا سەرچیا‏١٨:٥٢، ٧ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستکاریی داڕێژە

دەمباش Serchia، دەتوانیت بەپێی توانات دەستکاری ئەم دوو داڕێژەیە ({{محەممەد}} و {{محەممەد٢}}) بکەیت؟ ناوە ئینگلیزییەکان بکەیتەوە کوردی. ھەر وتارێک کە لە تواناتدا بێت درووستی بکەیت؟ سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٣، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک ئارام، بە کوردیکردن کارێکی گران نییە و دەکرێ لە ماوەیەکی کەم بکرێت، بەڵام ئەوەی گرنگە و کاتی پێویستە نووسینی وتارەکانە، کە دڵنیانیم بتوانم ھەموویان دروست بکەن. پێویستیش ناکات جارێ بیانکەینە کوردی، کەی وتارەکەکان دروستکران، ئەو کات باشترە، گەر ئێستا بیانکەینە کوردی، ڕەنگە دواتر بەکارھێنەران نەتوانن بەرانبەرە ئینگلیزییەکەی بدۆزنەوە. دڵنیانیم کەی، بەس ئینشاڵڵا کاری لەسەر دەکەم. -- سەرچیا‏١٣:٤٩، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەشداریی لە ویکیفەرھەنگ

سڵاو! مانگی حوزەیران سێیەم و کۆتا مانگە بۆ تەواوکردنی یەکێک لە داواکارییەکانی ویکیفەرھەنگ کە بەشداریکردنە لە پرۆژەکە بەلایەنی کەمەوە لەلایەن سێ بەشداربووەوە کە پێویستە ھەر یەکەیان بە لایەنی کەمەوە ٢٠ بەشدارییان ھەبێت، جا ئەو بەشدارییانە دروستکردنی وتار بێت یان دەستکاریکردنی ئەو وتارانە بێت کە ئێستا ھەن. تکایە یارمەتی بدەن و ئەم مانگەش ھەوڵ بدەن بەشداری لەگەڵ بکەن ئەو بەکارھێنەرانە بکەن کە خەریکی پرۆژەکەن. تکایە سەردانی پەڕەی دەستپێکی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی بکەن بۆ دەستپێکردن. ئەگەر لە ھەر شوێنێکدا گیرتان خوارد یان نەتان زانی چۆن بەشداری بکەن و پێویستتان بە ڕێنمایی بوو، تکایە داوای یارمەتی لە بەڕێوەبەر Épine بکەن. زۆر سوپاس!--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٥:٠٢، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێوەبەرانی تەکنیکی

سڵاو بەڕێزان. ئەمە پەیامێکی ئاگادارییە: دامەزراوەی ویکیمیدیا بڕیاری داوە کە گرووپی بەڕێوەبەران دابەش بکرێن بەسەر دوو گرووپدا: بەڕێوەبەرانی ئاسایی و بەڕێوەبەرانی تەکنیکی. بەڕێوەبەرانی ئاسایی (ئەوانەی ئێستا ھەن) ھەندێک لە مافەکانیان، وەک دەستکاریکردنی پەڕەکانی CSS و JS، لەدەست دەدەن دوای دامەزرانی گرووپی بەڕێوەبەرانی تەکنیکی، کە ئیتر ئەندامانی ئەو گرووپە مافی دەستکاریکردنی ئەو جۆرە پەڕانەیان دەبێت لەپاڵ مافە گشتییەکانی تری بەڕێوەبەران. ئێستا لە ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)/بەڕێوەبەری تەکنیکی پڕۆسەی پاڵاوتن و گواستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرانەی کە دەیانەوێت مافی دەستکاریکردن و دروستکردنی ئەو پەڕانەیان ھەبێت بەڕێوەدەچێت. داواکراوە کە کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بەشداری لەم ھەڵبژاردن و لێدوانە بکات تاکوو تا کۆتایی ماوەی دیاریکراو بەڕێوەبەرە تەکنیکییەکان دیاریکرابێتن. سوپاس.

بەڕێوەبەری تەکنیکی

دەمباش Serchia، کاک چالاک تا ئێستا خۆی نەپاڵاوتووە بۆ ئەم مافە وا دیارە نایەوێت، بەڵام ئەگەر یەکێکی تریش خۆی نەپاڵێوێت مافیش نادەن بە من، بۆیە ئەگەر تۆ ناشتەوێ باشترە ئێستا خۆت بپاڵێویت و دواتر دەستی لێ ھەڵبگریت.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٣٨، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک ژیار، دڵنیانیم لەوەی پێویستم بەو مافە بێت، باشترە کاک چالاک خۆی ھەڵبژێرێت. گەر لە کۆتاییش کەس نەبوو، کێشە نییە، ئەوکات داوای دەکەم. سەرچیا‏٢٠:٥٥، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەھیوای ئەوەی کاک @Calak: جوابێ بگێڕێتەوە، دەنگدانیش چەند ڕۆژێکی دەوێت ئەگەر لە ئێستاوە خۆی بپاڵێوێت.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٣٥، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو و سپاس

سڵاو و ڕێز سەرچیای خۆشەویست بەر لە هەر شتێک سپاستان دەکەم بۆ بڕواپێکردنتان بە قەڵەمی لاوازی من کە نیشانەی پاسدەری خۆگەڕتان وێ وادم، کە چاکیش لە نێوەکەی ناگەم!! دەزانم مەبەست چیە، بەڵام وشەی پاسدەرم بۆ ناڕوونە. ئەوەی ڕاست بێ هەوەڵجار بە پاسداری خۆگەڕم خوێندەوە! هەر بەجارێ تێک چووم، کوتم باشە تا وشەی پێشمەرگە هەبێ، بۆ پاسدار؟!! هەرچی بێت لە مەبەستتان گەیشتووم و سپاسی دووبارەتان دەکەم، نەک هەر بۆ نیشانەکە، بەڵکوو بۆ وەی دیارە وتارەکانتان دیتووە و پشکنیوە، لەبەر ئەوەش کە خەریکی ئەو خزمەتەن. بەڵام پیاو بۆڵەیەکیش بکات زەرەری نییە! جا دیارە ئێوە تاوانبار نین و خەمناخۆرانی کورد هەر کام بەشی خۆی تاوانی لە ئەستۆیە؛ کە وایە گلەیی نییە و دەردەدڵە: ئەویش ئەوەی کە سەدان وتاری بەکەڵک و لازم پێویستە هەبن و جێیان خاڵییە، کەچی زۆربەی ئەندامان بە وتاری ناپێویستەوە (لە چاو لازمەکان) خەریک بوون. گەلێکیشم وتاری شڕۆڵ وەبەر چاو دێن. دیارە ئەوەندی بپەرژێم هەڵیاندەپەرتێوم، بەڵام ئەوە گەلەکۆمەگێی پێدەوێ و کاری یەک و دوان و سیان نییە. هیوادارم ڕۆژێک ویکیپێدیای کوردیی سۆرانیش ببێتە سەرچاوەیەکی لانیکەم بەپارێزەوە باوەڕپێکراو بۆ هەر کەسێک ڕووی تێدەکا. هەر بژین. هەڵوەدا ٓ ٓ ٓ ٓ ئەو هێمای واژۆیەم بە موبایل لێداوە، ڕەنگە بە واژۆکراویشی نیشان نەدات. Halvada (لێدوان) ‏١٨:٣٩، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Halvada: ئەم مافانە شایستەی کەسانی وەک ئێوەن، کە ھەر لە سەرەتا وتارەکانتان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک دروست کردوون و پەیڕەویتان لە مەرجەکان و شێوازی ویکیپیدیا کردووە. بۆ ناوەکەشی ڕاست دەکەن، ناوەکەی بڕێک سەیرە و زۆر باو نییە، ڕاستی پێش ئەوەی من بێمە ویکیپیدیا ئەو ناوانە دانراون، ڕەنگە برادەران ئەوەیان پێ باش بووبێت. لەبارەی وتارەکانیشەوە، ھاوڕاتانم، لە کۆمەڵێک بواردا وتاری زۆر پێویست ھەن کە دەبوایە تا ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردی ھەبان، بەڵام بەھۆی کەمی بەشداربووانەوە ویکیپیدیای کوردی تا ئاستێکی باش نەڕۆیشتووە، ئەو بەشداربووانەی ئێستاش ھەر یەکەی کۆمەڵێک وتاری زۆر باشیان دروستکردووە لەو بوارانەی کە خۆیان شارەزایییان لێی ھەیە یان حەزی پێ دەکەن، لەبەرەوەی بەشداربووانیش بەشێوەی خۆبەخش بەشداری دەکەن، ئێمە ناتوانین ناچارییان بکەین بە کارکرن لەسەر کۆمەڵە وتارێکی دیاریکراو. ئەوەی بە گرنگی دەبینم لە ویکیپیدیای کوردی، ئەوەیە کە بایەخ بەو بابەتانە بدەین کە پەیوەندییان بە کورد و کوردستانەوە ھەیە، وەک کەسایەتییەکان، شوێنەکان، و مێژوو. سەرچیا‏١٥:١١، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گواستنەوە

سڵاو و ڕێزم بۆ کاک سەرچیا ... سڵاو ... من و تۆ زۆر وتووێژ یان پەیوەندیمان نییە بەڵام من سەرنجم لەسەر کارەکانتە و دەزانم چەنێک بۆ پێشخستنی ویکییەکەمان هەوڵ دەدەیت. من لە گواستنەوەکانتا سەرنجم داوە کە تۆ ڕەوانەکەر جێ ناهێڵیت، لە حاڵەتی ئاساییدا کێشە نییە واتە گەر خۆت ئەو وتارەت دروست کردبێت چونکە لەو کاتەدا لە وتارەکانی خۆتدا ناوەکە بە ڕاستی دەنووسیت و کێشە لە گەیشتن بە وتارەکە دروست نابێت، بەڵام گەر خۆت نەتنووسیبێت ئەوا کێشە بۆی دروست دەبێت و تەنانەت لەوانەیە خوێنەران پێیان وابێت وتارەکە دروست نەکراوە یان سڕاوەتەوە، هەر بۆیە پێشنیاری جێهێشتنی ڕەوانەکەر دەکەم. هیوادارم بە تێبینییەکانم بێزارم نەکردبیت 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٥:٠٣، ٨ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک لەسەر بی بی سی وەن داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

بێناوەڕۆک، وتارەکان بە زمانی تر، وپ:وفن

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٣٠، ٣١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]


لەبەرئەوەی سوپاست کردم

Serchia، تۆ سپاسی یەک لە دوایین دەستکارییەکانی منت کرد، منیش بە دڵێکی پڕھەست پێت دەڵێم...
 شایەنی نییە!
ئەوە خۆشحاڵییە، و ھیوادارم چێژێکی زۆر ببینیت لەکاتی دەستکاریکردنی ئەم ئینسایکلۆپیدیایە! Şûşe وتووێژ ‏١٥:٣٠، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]


سپاس بۆ ئێوە @Amine yousefi:  :) سەرچیا‏١٠:٤٦، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە ئینگلییدا ڕ نییە

سڵاو برا. لە مێژە لە وتووێژ:پرۆژەی لوون باسمان کردووە کە لە ئینگلیزیدا پیتی ڕ نییە. تکایە ریچارد مەکە بە ڕیچارد، ھەر وشەیەکی ئینگلیزی پیتی Rی ھەبوو دەبێ بە ر بنووسرێت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٠٦، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Épine: ئەوە پەیوەندی بەوە نییە ئەوان «ڕ»یان ھەیە یان نا. لە کوردی ھیچ وشەیەک نییە بە «ر» دەست پێ بکات. ھەر وشەیەکی بیانیش کە بە (R) دەست پێ بکات، کورد بە «ڕ» دەری دەبڕێت. قورگی کوردەکان وایە، خۆ بەخورتی نای گۆڕی! سەرچیا‏١٥:١١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من نازانم بەڵام پێویستە وتووێژی لەسەر بکرێت، و ھەرچرن من بیڵێم لەلای خۆمەوە بە «ڕیچارد» نایەتە سەر زمانم..--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٢٧، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مادام وتوێژی لەسەر بکرێ، واز لە ڕیچارد ستاڵمان بهێنە کاکە. لانی کەم ئێمە دوانین "ر"ی سەرەتا بە کوردی نازانین و فارسیە. ریچارد و ڕیچارد. هیوا (لێدوان) ‏١٨:٤٥، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ژیار ڕەنگە ئەوەی تۆ بەھۆی زۆر تێکەڵبوونت بێ لەگەڵ زمانی ئینگلیزی. گەر لانی کەم وشەیەکمان ھەبوایە کە بە «ر» دەستی پێ کردبا، ئەو کات دەمانتوانی بڵێین دانانی «ر» لە سەرەتای وشە ئاسایییە . ئەوەشمان لەبیر نەچێت، زۆر نووسەر و میدیا، دەڵێن ھەموو ئەو وشانەی یەکەم پیتیان «ڕ»ە، با بە «ر» بنووسین. وەک دەزانن ئەوان دەلیلێکی گونجاویان بۆ ئەمە نییە، و ئێمە لە ویکیپیدیای کار بەو ڕێسایە ناکەین. سەرچیا‏١٩:٠١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، لەگەڵ کاک سەرچیام و منیش نایەتە سەر زمانم بڵێم ریچارد و ئەوانەی ئاوان با لەو وتووێژە دەرچن و ھەر بە «ڕ» بنووسرێن باشترە. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٥، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش لەگەڵ سەرچیام. شنەی ئازادی (لێدوان) ‏٢١:٠٨، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

فەیسبووک

نازانم بۆ جیاکاری دەکەن لە دانانی وتاردا لە فەیسبووک. ئەم گلەییە لە تۆ دەکەم چوونکە تۆ خۆت لەوێ پۆست دەکەیت. ئەم مانگە وتاری ھەڵبژێردراوی خوێنمژتان دانەناوە، وەک ئەوەی ھیلاک نەبووبێتین بەدەست ئەو وتارەوە. بەڕاستی من ئەمەم قبووڵ نییە و ھیچ پێم خۆش نییە. یان ھیچیان پۆست مەکەن یان ھەڵیشیان مەبژێرن، دەردی ئینگلیزەکان دەڵێن cherry pickیان مەکەن. ئەمە بێڕێزییە بەرامبەر بە نووسەرانی وتاری ھەڵبژێردراو—ھەموومان بە یەکسانی بەدەست ئەم وتارانەوە ھیلاک دەبین. تکایە لە فەیسبووک خوێنمژیش دابنێن چوونکە وا ھەست ئەکەم ھیلاکبوونی من و بەشداربوویەکی تریش بەدیار ئەو وتارەوە بە کەم سەیر کراوە. وا بڕوات و ئاوا جیاکاری بکرێت، پرۆژەی وتاری ھەڵبژێردراو پیس ئەکەوێت و خۆشت باش ئەزانیت ڕاگری ئەم پرۆژەیە لە ئێستادا کێیە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:١٠، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Épine:، من ماوەیەکی درێژە پۆستم لەو پەڕەیە نەکردووە. دەستی کاک محەممەد سەردار خۆشبێت، کە ماوە ماوە پۆست دەکات. کارکردن لەو پەڕەیە، ھەروەک ویکیپیدیا خۆبەخشییە و ناکرێ کەس ناچار بە شتێک بکرێت. شتی واش نییە کە جیاکاریمان کردبێت، ھیچ جارێک باسی ئەوە نەکراوە کە لەگەڵ ھەڵبژاردنی وتاری ھەڵبژێردراو، دەبێت لە فەیسبووکیش پۆست بکرێت. ئێوە گەر بابەتێک بە گرنگ دەبینن بۆ پۆست کردن، ئەکرێ نامەیەک بۆ پەڕەکە بنووسن. جا وتاری ھەڵبژێردراو بێت یان ھەر وتارێکی دی. سەرچیا‏١٨:٢٥، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من نەموتووە ناچارن دایبنێن. کاکە گەر ھەر خۆت و @Kushared: پێتان نەکرا، من بکەن بە ئەدمین با من بیکەم. خۆم دەیبەم بەڕێوە. ڕاستە بەشداریکردن لەم پرۆژەیە خۆبەخشانەیە، بەڵام زۆر شت بۆ بەڕێوەبەران ئەرکە و من و تۆو و کوشەیردیش ئێستا بەڕێوەبەرین. حەز ناکەم بەم شێوەیە کارەکان بەڕێوە بچێت، ئێستا من لێرەوە داوا دەکەم کە ئەو وتارەش دابندرێت وەک چۆن مانگانی پێشوو وتاری ھەڵبژێردراو و وێنەی ھەڵبژێردراو داندراوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٣٢، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ژیار هیچ جیاوازییەکمان نەکردووە هەر وتارێکبێت و لەسەر هەربابەتێک بێت، بەس بۆ ئەم وتارەیان بەسەرماندا تێپەڕیوە و بابەتەکە هەر ئەوەندەیە. ئەوە دەتکەم بەئەدمین خۆشت دەتوانیت بەشداربیت لەفەیسبووک > Kushared (لێدوان) ‏٠٦:١٤، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو

دەمباش کاک Serchia، لێرە بینیم کە ئەم دەستکارییەشت گەڕاندووەتەوە. بەکارهێنەرانی تریش پێشانگایان داناوە، شتەکە بە زۆر نابێت بسەپێندرێت! زۆر سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٩، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، ڕاستی ئەوەی ئەو بەکارھێنەرە کردوویەتی سەپاندنی ڕای خۆیەتی نەک ئەوەی من. لە ویکیپیدیا ھەر گالێری بەکارھاتووە. تا کۆدەنگیش لەسەر وشەیەکی تر دروست نەبێت، دەبێت باپەندی ئەوەی ئێستا بین. سەرچیا‏١٢:٠٥، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا

سڵاو لە گشت بەشداربووانی ویکیپیدیا. کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی داواکاربوون کە گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بکرێت، بە تایبەت سیاسەتەکانی سڕینەوە. ئێوە بانگهێشت کراون کە بەشدار بن لە ئاماژەدان بە ڕەخنەکانتان، کێشەتان لەگەڵ چ سیاسەتێک هەیە و پێشنیارتان بۆ چاکسازی کردن لەو سیاسەتەدا چییە. بۆ بینینی گشت سیاسەتەکانی ویکیپیدیا، تکایە بنۆڕە پۆلی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا. لێرە کرتە بکە بۆ بەشداربوون.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٧:٤٨، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی بەڕێوەبەر
سوپاس بۆ بەرێوەبردنی ویکیپدیا و چاسکازی تیایدا ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٢:٢٧، ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gyan333: گەلەگ سپاس بۆ ئێوە :) سەرچیا‏١٣:١٦، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئاگادارکردنەوەی دروستکەری وتار پێویستە

دەمباش کاک Serchia، بەم دوایییە وتاری صاڵح عبداللە قادرتان سڕیبووەوە و دروستکەری پەڕەکەش (Akam2019)تان ئاگادار نەکردبووەوە. بۆ ئەوانەی داھاتوو تکایە کەڵک لە ئامرازەکانی توینکڵ کە خۆکارانە و زۆر بەئاسانی کارەکە دەکات وەربگرە. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٣، ٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باشتریشە لایەنی کەم ماوەی ٢٤ سەعات تاگی سڕینەوە دابنرێت پێش سڕینەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٢٠، ٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس ھاوڕێیان. کێشە ھەر لە ناوەڕۆک نەبوو. پێم وانییە بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکان وتاریان پێویست بێت. سەرچیا‏١٤:٢٠، ٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چالاکبوونی لیژنەی ناوبژی

بەشداربووانی بەڕێز: لە ماوەی ڕابردوودا چەند کێشە و ناکۆکییەک ڕوویدا لە نێوان ھەندێک لە ئەندامانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کە بووە ھۆی ساردبوونەوەی ھەندێکیان و وازھێنانی ھەندێکیان لە دەستکاری. ھۆکاری سەرەکی ئەمە نەگەیشتن بە ئەنجامی کێشە و ناکۆکییەکانی کۆمەڵگەیە. لەسەر داواکاریی زۆرینەی کۆمەڵگە، لیژنەی ناوبژی بەم زووانە لە ویکیپیدیای کوردی دەکەوێتە کار و پاڵاوتن بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی دەکرێت.

لە داھاتوودا، ئەم لیژنەیە بەرپرسیار دەبن لە چارەسەرکردنی ھەر کێشە و ناکۆکییەک کە ڕەنگە لە کۆمەڵگەکەدا سەرھەڵ بدات. ئێستا ئەو سیاسەتانەی کە لیژنە پێویستە لەسەری بڕۆن نووسراونەتەوە، لەسەر وەشانی حوزەیرانی ٢٠١١ی ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە وەرگیراوە کە بە یەکدەنگییەکی زۆر چەسپاوە. ماوەی دیاریکراو بۆ وتووێژکردن لەسەر سیاسەتەکان و پێشنیارکردنی چاکسازی ھەتاکوو ١٥ی تەممووزە، ڕەنگە لەدوای ئەمەوە تەنیا لیژنە بۆی ھەبێت بڕیاری گۆڕینی سیاسەتەکانی بات.

بە ھیوای ئەوەی چاوێک بە سیاسەتەکانی حازر کراون بخشێننەوە و لێدوان و بۆچوونی خۆتان دەرببڕن. بەشداربوونتان یارمەتی دەدات کە پڕۆسەی پاڵاوتن بە خێرایی دەست پێ بکات و لیژنەکە زوو دابمەزرێت. سپاس، لەگەڵ ڕێزدا.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٣:٠٦، ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کرانەوەی ھەڵبژاردنەکانی لیژنەی ناوبژی

سڵاو! ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٩ی لیژنەی ناوبژی لە ١ی ئاب دەست پێ دەکات، کە دوو ڕۆژی تر دەکات. ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەن پێویستە پەڕەی ھەڵبژاردنەکان بخوێننەوە و لە پەڕەی پاڵاوتنەوە خۆیان بپاڵێون. پڕۆسەی پاڵاوتن مانگێکی تەواو دەخاێنێت و لە ماوەی ئەو مانگەدا ھەموو ئەندامانی کۆمەڵگە دەتوانن بەشداری لە وتووێژ و دەنگدان بکەن و ھەموو ئەو بەکارھێنەرانە ھەڵبسەنگێنن کە خۆیان پاڵاوتووە. دوو ڕۆژ پێش پاڵاوتن (لەمڕۆوە ھەژمار دەکرێت) بەکارھێنەران دەتوانن وتووێژێکی گشتی بکەن و خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکان ئامادە بکەن؛ ئێوەش بانگھێشت کراون تاکوو بەشداری بکەن! بەختێکی باش بۆ ھەموو ئەوانەی خۆیان دەپاڵێون.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٨:٠٨، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

فەرھەنگەکان

سڵاو کاک Serchia، دەتوانم ناوەڕۆکی پەڕەی بەکارھێنەر:Serchia/فەرھەنگی کوردی بۆ ژێرپەڕەیەکی خۆم ببەم؟ وە لەوانەیە بەشێکیان مردبن؛ گەر پێت خۆش بێت، دەیان پشکنم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٢، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک ئارام. چۆنت پێ باشە وا بکە. زۆربەی فەرھەنگەکانی ئەو پەڕەیە ھیی بەرکارھێنەرێک بوون لە وێبسایتی ئەرشیڤ. ڕەنگە ھەژمارەکە نەمابێت و بەستەرەکان کار نەکەن. سەرچیا‏١٧:١٩، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دووبارە سڵاو، پشکنینم بۆیان کرد و بەداخەوە ھەموویان مردوون! زۆر سپاس بۆ وەڵامدانەوەکەت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٤، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داواکاری

دەمباش Serchia، تکایە دەتوانیت لە وتارە دروستکراوەکانی بەکارھێنەرە نوێیەکانی وتارە میکانیکییەکان کە قوتابی زانکۆن ھاوکاری بکەیت جا بە ھەر جۆرێک بێت؟ ئاگادار بە! ھەندێکیان وەرگێڕی ئەلیکترۆنی وەکوو ئینکوردیشیان دەکار بردووە و مەھێڵە بەسەریانەوە بچێت و تاگی سڕینەوەیان لێ بدە. ھەریەکەیان چەند وتارێکیان دروست کردوون. بەیانی کۆتا ڕۆژە و ماوەی ئەرکەکەیان تەواو دەبێت! گەر ھاوکار بیت، سپاست دەکەم. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٨، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Aram: بەتەواوی نازانم چییان لەگەڵ بکەم. ئەوەی پێمان بکرێت ھەر چاککردنی ناوەکانیانە. سەبارەت بەم پەڕەیەش، باشترە بە پێشگری (ویکیپیدیا:) دروستبکرێت، نەک وەک وتارێک. سەرچیا‏١٢:٢٤، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Serchia: پرۆژەی دەستەی ھەڵەچن بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێنووسە ناستاندارد و نادروستەکان کرایەوە. تکایە گەر دەتەوێت بەشداری بکەیت، ئەوا خۆت لێرەدا ناونووس بکە. کاتێکی خۆش! MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١٥:٣٠، ١١ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

إليك وساما!

الوسام العام
سەرکەوتوو بیت لە دەوڵەمەندکرنى زمانى کوردی Kareeeeem (لێدوان) ‏١٥:١٣، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس @Kareeeeem:، ئەوە ئەرکی ھەموومانە. بەو ھیوایەم ئێوەش ھاوکاربن لە دەوڵەمەندکردنی ویکیپیدیای کوردی. سەرچیا‏١٨:٣١، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یارمەتی

سلاو من دەمەوێت ناوی کۆمپانیاکەمان بکەمە ناو ویکی پێدیا بەلام قبول ناکات ئەتوانی یارمەتیمان بدەی زۆر سوپاس Hemngroup (لێدوان) ‏٢٢:٠٦، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Hemngroup: ھەموو کەسێک دەتوانێت لە ویکیپیدیا وتار دروست بکات، تەنیا چەند خاڵێک ھەن کە دەبێ لەبەرچاو بگیرێن، بەتایبەت لێرە کە دەتانەوێت وتار لەبارەی کۆمپانیایەک بنووسن:
  • پێویستە ئەو بابەتەی وتاری لەبارەوە دەنووسرێ ناسراو بێ و لە چەند شوێن ئاماژەی پێ کرابێ
  • ناکرێ تەنیا سایتی کۆمپانیایەک بکرێتە سەرچاوەی زانیارییەکان، پێویستە چەند سەرچاوەیەک، وەک وێبسایت و ڕۆژنامەکان باسی ئەو کۆمپانیایە و پرۆژەکانیان کردبێت
  • دەبێت زمانی نووسینی وتار بێلایەنانە بێت و ناکرێ وتارەکە بکرێتە شوێنی پێداھەڵتان و ڕێکلام

دەتوانن چاو لەم وتارە (The Beck Group) بکەن لە ویکیپیدیای ئینگلیزی، تاکوو ئێوەش بەم شێوەیە وتارەکەتان ڕێکبخەن و بڵاوی بکەنەوە. سەرچیا‏١٣:٠٩، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Hi

You contact me on Egyptian Wikipedia You can use the https://query.wikidata.org/ to extract information about any category then use this information to create your articles First gather your data from wikidata then make a template in your language to fill this data then add this data as an article here in this wikipedia I hope this was a good start for yoع HitomiAkane (لێدوان) ‏٢٠:٠٨، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Thanks for your help (@HitomiAkane:). Can you give me the query codes that you used to extract the data of cities and personalities سەرچیا‏٢١:١٨، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

SELECT DISTINCT ?itemLabel ?country ?administrative
WHERE {
  ?item wdt:P31 wd:Q532;
        wdt:P17 ?ctry;
        wdt:P131 ?admin;
  FILTER NOT EXISTS {
    ?article schema:about ?item .
    ?article schema:isPartOf <https://ckb.wikipedia.org/> .
  }
  SERVICE wikibase:label { bd:serviceParam wikibase:language "[AUTO_LANGUAGE]".
          ?item rdfs:label ?itemLabel.
          ?ctry rdfs:label ?country.
          ?admin rdfs:label ?administrative.
  }
}
limit 1000

This is the code to get village HitomiAkane (لێدوان) ‏٢١:٤٤، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Dear @HitomiAkane:, I run the code but it doesn't give me very information. It will be good if you give me a code like the one used for making this article سەرچیا‏١١:٣٨، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

---------------------

That's because not all items has the same info so you must open each item and check for extra info, Then translate the data to your language then add it to the template you created for the article.

here is the basketball player code

SELECT DISTINCT ?item ?iLabel ?gender ?citizenship ?placeofbirth ?team ?date

WHERE {
?item wdt:P106 wd:Q3665646;
wdt:P21 ?igender;
wdt:P27 ?icitizenship; 
wdt:P19 ?iplaceofbirth;
wdt:P1344 ?iteam;      
wdt:P569 ?date;
FILTER not EXISTS{
    ?article schema:about ?item .
    ?article schema:isPartOf <https://ckb.wikipedia.org/> .
}

SERVICE wikibase:label { bd:serviceParam wikibase:language "[AUTO_LANGUAGE]".
?item rdfs:label ?iLabel.
?igender rdfs:label ?gender.
?icitizenship rdfs:label ?citizenship.
?iplaceofbirth rdfs:label ?placeofbirth.
?iteam rdfs:label ?team.
}
}

limit 1000

پرسیار

سڵاو بەڕێز@Serchia: ئەوکاتەت باش.. ئایا چۆن ئەو نەخەشەیەت داناوە لێرە سەڵماس دەمەوێت ڕێنمایم یکەى؟ سوپاس Kareeeeem (لێدوان) ‏١١:٤٣، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Kareeeeem:، ئەم نەخشەیە لەنێو داڕێژەی {{داتابۆکس-شار}} ھەیە. کاتێک ئەم داڕێژەیە لە وتاری شارێک دادەنرێت خۆی نەخشەکەی نیشان دەدات، ئەگەر لۆکەیشنی شارەکە لە ویکیداتا دانرابێت. سەرچیا‏١١:٤٨، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

We sent you an e-mail

Hello Serchia/ئەرشیڤی ١,

Really sorry for the inconvenience. This is a gentle note to request that you check your email. We sent you a message titled "The Community Insights survey is coming!". If you have questions, email surveys@wikimedia.org.

You can see my explanation here.

MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١٨:٤٧، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داڕێژە لێدوان

سڵاو کاک @Serchia: پرسیارێکم ھەیە دەربارەی داڕێژە ئەوەیە داڕێژە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی کۆپی بکرێت بۆ ناو ویکیپیدیای کوردی دوای وەربگرێت بۆسەر کوردی تەواو؟. سپاس Haryad Xasraw وتووێژ ‏٢٢:٣١، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Haryad Xasraw:، داڕێژەتان بۆ چ شتێک دەوێت؟ ئێمە لەم ماوەیە داڕێژەیەکمان دروست کرد کە زانیاری لە ویکیداتا وەردەگرێت بێ ئەوەی ھیچ نووسینێکی پێ بدەی. باشترە کەڵک لە داڕێژەکانی نێو لیسەکە وەربگرن. ئەگەر ئەو داڕێژانەش زانیاری تەواو نادەن، دەتوانی یەکێک لە ویکیی ئینگلیزی وەربگری و تەنیا ئەو وشانەی پێویستن دەیکەتە کوردی. سەرچیا‏١٢:٣٠، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: مەبەستم دروستکردنی داڕێژەیە، ئەگەر بمەوێ داڕێژەیەک دروست بکەم داڕێژەکە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی بێنم وەرگێڕان بۆ بکرێ بۆ کوردی تەواو سپاس بۆ وەڵامەکەت. سپاس Haryad Xasraw وتووێژ ‏١٧:٣٠، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار

دوو پرسیاریم ھەیە یەکەم ئامرازی توینکڵ کەی چالاک ئەبێتەوە، دووەم پێشنیاری ئەوە دەکەم کە ئامرازی توڵامراز پێویستە بە نوێکردنەوەیە کاری ماوە. سپاس Haryad Xasraw وتووێژ ‏١٩:٢٢، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Haryad Xasraw:، کاک @Aram: زیاتر کاری لەسەر ئەم ئامرازانە کردووە. گەر بکرێ وەڵامتان بداتەوە. سەرچیا‏٢٠:٣٦، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک سەرچیا، پێشتر لەسەر پەڕەی لێدوانەکەم وەڵامیم داوەتەوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٨، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە کەیەکەوە ڕەوانەکەر ئەسڕنەوە

بێزەحمەت ڕەوانەکەر مەسڕنەوە لەخۆتانەوە و ڕەچاوی وپ:پسخ بکەن، لایەکی سلێمانی ئەڵێت زانکۆ ئەمریکییەکە، بە چ پێوەرێک ناباوە؟--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:١٥، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: تەنیا گوتن پێوەر نییە. ناوێک لە دوو سەرچاوەی ئینتەرنێت ئاماژەی پێنەکرابێت کەواتە لە ویکیپیدیاش خەڵک بەدوای ناگەڕێن. ھەروەھا ناوەکە زۆر گشتییە و دەکرێ بۆ ھەر زانکۆیەکی ئەمریکاش بەکاربێت، ئەمەش سەرلێشێوان دروست دەکات. سەرچیا‏١٨:٢٤، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھیچ زانکۆیەکی تر نییە خەڵکی کوردستان پێی بڵێن زانکۆ ئەمریکییەکە AUIS نەبێ، دواتر ناباویی یەکێک نییە لە پێورەکانی سڕینەوەی ڕەوانەکەر. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:٢٦، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر لە گووگڵ بۆ (زانکۆ ئەمریکییەکە) بگەڕێن، چەند ئەنجام ھەن و ھیچیان باسی ئەوەی سلێمانی ناکەن. ئەم دەستەواژەیە زۆر گشتییە و ناکرێ تایبەت بکرێت بە زانکۆیەک. سەرچیا‏١٨:٢٩، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

request

دەمباش Serchia,


https://en.wikipedia.org/wiki/Secession_in_Turkey

can you create this article to ckb wiki?

Laudloy (لێدوان) ‏١٦:١٩، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

kurdish maps

دەمباش Serchia,


https://commons.wikimedia.org/wiki/Commons:Deletion_requests/File:Zaza_Map.gif

https://commons.wikimedia.org/wiki/Commons:Deletion_requests/File:Zaza_in_Turkey.png

https://commons.wikimedia.org/wiki/Commons:Deletion_requests/File:Kurdish_languages.png


look at this panturk user

https://commons.wikimedia.org/wiki/Special:Contributions/Savemyinternet

https://commons.wikimedia.org/wiki/Special:Contributions/Beshogur


The procedure of deleting Kurdish maps by this Panturk and his spare account was not correct. Please request resuscitation Laudloy (لێدوان) ‏١٦:٢٣، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC).[وەڵامدانەوە]

report this panrurk

دەمباش Serchia,

https://en.wikipedia.org/wiki/Wikipedia:Sockpuppet_investigations/E4024

this user banned in 2015 and he have two other illegal accounts for war with kurdish articles

https://en.wikipedia.org/wiki/Special:Contributions/Aybeg

created in 2014

https://en.wikipedia.org/wiki/Special:Contributions/Shadow4dark

created in 2015 after ban

can you report he to en admins? Laudloy (لێدوان) ‏١٦:٢٦، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Templates translation

Hi!

A few months ago you supported a proposal I wrote at mw:Global templates/Discuss. Thank you very much for that!

An essential part of that big project is now a community wish: m:Community Wishlist Survey 2021/Translation/Templates translation.

It would be very nice if you could vote for it by clicking "Support", and then "Support" again. ,After you vote, invite your friends to do the same :)

Thanks! --ئامیر ئە. ئاھارۆنی (لێدوان) ‏١٢:٤٤، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تووڵامراز

سڵاوی خوات لێبێت کاکە چالاک ئەوا بۆ هەفتەیەک زیاتریش ئەڕوات تووڵامراز لە سەرجەم بەکارھێنەران سەندراوەتەوە لە کاک ئارام پرسیوەە. وەڵامی نەبوو. گەر کێشەی تێدایە چاک بکرێت، یان بدرێتەوە بە بەکارهێنەران پێم وابێت دەبێت یەکدەنگی هەبێت لەسەر ئەوەی ئەم ئامرازە لە بەکارهێنەران بسەندرێتەوە. سپاس هرياد وتووێژ ‏٢٠:٢٦، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر کاک ئارام دەرفەتی ھەبوو وەڵامتان دەداتەوە. ئەو باشتر ئاگادارە. سەرچیا‏١٨:٠٩، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داڕێژەی بەکارھێنەران بە گوێرەی ڕەگەز

دەمباش Serchia, کاک سەرچیا بۆچی پێت وایە ھەبوونی ڕەگەزەکان بە شێوازی جۆراوجۆر بێ بایەخە (و٧. بێبایەخبوون) دەیگرێتەوە تەنھا ویستم بزانم سوپاس - 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢٣:٠٨، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: سڕینەوەی ئەو داڕێژانە لەبەر دووبارەبوونەوەیان بووە، نەک ناوەڕۆکیان. لە پەڕەی لێدوانەکەت بۆم نووسی کە تەنیا ھەبوونی یەکیان بەسە. سەرچیا‏١٤:٠١، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵام لە ویکپیدیای ئینگلیزی زیاتر لەوانە ھەیە کە من دروستم کردووە 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٤:٣٧، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ئەگەر وایە پێویست بوو لەگەڵ ئەوانت گرێدابا. ھیچ بەستەرێکم نەبینی بۆ ویکیی ئینگلیزی. دەکرێت لێرە بەستەرەکانیان دابنێیت؟ سەرچیا‏١٥:٤٢، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بابەتی ڕیم قازی ، خاوێنکردن

دەمباش Serchia, ئەمەوێ چاکسازی لە ڕیم قازی بکەم بەڵام ھیچ ھۆکارێکم نەدۆزیەوە

بۆ تاگی خاوێنکردن لە بەشی مێژوو وادەردەکەوێ بەرێزتان زیادکاری تاگەکە بن تکایە ھۆکاری

دانانی تاگەکەم بۆ بنووسن زۆر سوپاس 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٠٤، ٤ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad:، کێشەی ئەم وتارە و ھەندێک وتاری دیکەشت لە داڕشتنی کوردییە، ھەروەھا ھەندێک کێشەی ڕێنووس و خاڵبەندیشیان ھەیە. ھیوادارم بە زمانێکی وا بنووسن کە خوێنەر لێی تێبگات، زۆرتر بەشێوەیەک نووسراون وەک ئەوەی وەرگێڕانێکی وشە بە وشەیی بێت. بۆ نموونە، لە پەرەگرافی یەکەمی وتارەکە ئەمە نووسراوە: خەریکی کارە جوگرافییاکانە. نازانم مەبەست لەوە چییە و بۆ خوێنەریش ڕوون نییە کارە جوگرافیاکان چین. لە کۆتاییی ھەردوو پەرەگرافیش خاڵ دانەنراوە. سەرچیا‏٢٠:٥١، ٤ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بەڕێز سەرچیا سوپاس بۆ ماندووبوونەکەت راست ئەکەیت من بە کوردیەکی دروست نانوسم، ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ خراپی زمانی کوردیم وەک لێرە گفتوگۆمان لەسەری کردووە، ببورن ھەوڵ باشتر بم 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢١:٣٨، ٤ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیاری بەکارھێنەرێک

سڵاو براکەم من پرسیارێکم ھەبوو:
دەمھەوێ وتارێک لەبارەی کوردانی بریتانیا و کوردانی ویلایەتە یەکگرتووەکان ساز کەم، ئێستا لەنەزەر تۆ باشترە بنوسم؛ (کوردانی بریتانیا، کوردانی شانشینی یەکگرتوو، کوردانی ئەمریکا، کوردانی ویلایەتە یەکگرتووەکان، کوردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) ئەم دوو وتارانە بە چ نێوێک ساز کەم باشترە؟ ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٥:٠٧، ٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC) [وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ahrirrr:، دەکەوێتە سەر ئەوەی ناوی ئەم وڵاتانە لە ویکیپیدیای کوردی چین و ناوی وتارەکان لە ویکیپیدیای ئینگلیزی چۆن نووسراون. ناوی ڕەسمی ئەو دوو وڵاتە «شانشینی یەکگرتوو» و «ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا»ن. ئەو ناوانەی دیکە ھەرچەند زۆرتریش بەکاردێن، بەڵام ناوی زۆر دروست نین. وشەی ئەمریکا دەکرێت بۆ ئەمریکای لاتین یان کەنەداش بەکاربێت. بۆیە باشترە ناوی ڕەسمی بەکاربێت و دەتوانیت لەنێو وتارەکەش ناوی دیکە بنووسیت گەر پێویست بێت. سەرچیا‏١٦:٠٦، ٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس برام تێگەیشتم، لێت مەمنوونم کە وەڵامت دامەوە. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٦:٠٩، ٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC) [وەڵامدانەوە]

سڕینەوەی زانیاری

بۆ زانیاریەکانی ناو وتارەکەمت سڕیونەوە مامۆستا (لێدوان) ‏١٧:١٧، ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوکانیشت سڕیوەتەوە لە کاتێکدا نوسینگەی تەفسیر کە چاپکەری کتێبەکەیە سەرچاوەیەکی باشە مامۆستا (لێدوان) ‏١٧:٢١، ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@مامۆستا:وتارەکان بەشێوەیەکن کە ئەگەر چاک نەکرێن دەبێت بسڕدرێنەوە. چاکسازیم لە وتارەکەت کردووە. ناوەڕۆکیان بەشێوەیەکی ئینسایکلۆپیدیایی نەنووسراون و زۆرتر وەک ڕێکلام دەردەکەون. ھەروەھا باشترە وێبسایت، کتێب، و گۆڤارەکان بکەنە سەرچاوە نەک تۆڕی کۆمەڵایەتی. سەرچیا‏١٧:٤٣، ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەوە چاکسازی نیە. من کتێبەکەم ناساندوە پەسەند نامەکان هەر لە ناو کتێبەکەدا هاتوون و بەشێکن لە کتێبەکە ئەو بەشەشت سڕیوەتەوە کە لە بەرگی پشتەوەی کتێبەکە نوسراوە لە کاتێکدا کەسێک بیەوێ کتێبێک بخوێنێتەوە سەیری بەرگی پێشەوەو بەرگی پشتەوەی دەکا. لە سەرچاوەکانی نوسەر باسی گۆڤارم کردوە کە لەبەشی سەرچاوەکانی کتێبەکە ئاماژەی بۆ کراوە ئەویشت سڕیوەتەوە. لە بارەی شیعرەکەش بەشێکە لە کتێبەکە نەک لە دەرەوەی کتێبەکە هێنرابێ و نوسەر مافی خۆیەتی ڕەنج ماندوبون و مەبەستی خۆی لە کتێبەکە ڕونکاتەوە. بۆ سەرچاوە پەیجی فەیسبووک قبوڵە؟. بۆیە تکایە زانیاریەکان بگێڕەوە یان من بیاگەڕێنمەوە. مامۆستا (لێدوان) ‏١٧:٥٥، ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @مامۆستا: مەسەلە ڕوونە و ئێمەش لە ویکیپیدیا تازە نین کە نەزانین چی دەکەین. لەجیاتی چاکسازی دەمتوانی تاگێکی سڕینەوەی لەسەر دابنێم و ئەگەری سڕینەوەشی زۆر بوو، بەڵام ئەوەم نەکرد بۆ ئەوەی کە بەڕێزتان ئاشنا بن بەوەی چی لە ویکیپیدیا دابنێن و چۆن بینووسن. ڕوونە کە کەسێک دەقێک لە پشتەوەی کتێبەکەی دەنووسێت بۆ ئەوەیە کە بانگەشەی بۆ بکات و خەڵک بەو دەقە ھان بدات بۆ کڕینی کتێبەکە. ویکیپیدیا ناوەڕۆکێک قبوڵ ناکات کە بانگەشە بێت. پێویستە ھەر دەقێک لە ڕوانگەیەکی بێلایەنەوە بنووسرێت. دانانی سەرچاوەی متمانەپێکراویش زۆر گرنگە. بابەتی تویتەر و فەیسبووک نابن بە سەرچاوە بۆ ویکیپیدیا. سەرچیا‏١٨:٠٣، ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاست دەفەرموون ویکیپیدیا بانگەشە قبوڵ ناکا بۆ دڵنیابونەوە سەیری وتاری (هاڕەگەزخوازی) بکە تا بزانی قسەکەت ڕاستە. منیش تازە نیم لە ویکیپیدیادا... پێم خۆشتر بوو تاگی سڕینەوەت دانابا نەک کلک وگوێت کردبا مامۆستا (لێدوان) ‏١٨:١٣، ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ھەموو وتارێکی ویکیپیدیام نەخوێندووەتە و ئەوەش ئەرکی من نییە. بەڵام ھەر شتێک کە بکەوێتە پێش چاوم و کێشەی ھەبێت ھەوڵی چاککردنی دەدەم. ئەوە باسی ھەڵەکانی ڕێنووس و ڕێزمانیشتان ناکەم کە زۆر بوون لەنێو وتارەکە. ستایلی وتارەکەشتان بەپێی ویکیپیدیا ڕێکنەخستبوو. ناکرێ ھەڵەی وتاری دیکە بکەیتە پاساو بۆ ھەڵەی وتارەکەت. ئەو وتارەی کە ئاماژەت پێداوە و ھەر وتارێکی دیکەش گەر کێشەیان ھەیە، دەتوانی دەستکارییان بکەیت و لە پەڕەی وتووێژیش ڕوونکردنەوەی لەسەر بدەیت. سەرچیا‏١٨:٢١، ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵام بەڕەهایی گوتت ویکیپیدیا بانگەشە قبوڵ ناکا. وتارەکەش زۆر بە پەلە نوسراوە دەکرا چاکی بکەی یان لە وتووێژ نوسیبات دەمەوێ ئەو بەشە بسڕمەوە بەهۆی..... بۆچونی کەسانی دیکەشت دەزانی هەڵەی ڕێنوسیم هەبووە بەڵام هەڵەی ڕێزمانی نا وتارەکە هەمووی سێ سەعاتە نوسراوە چاکم دەکردن مامۆستا (لێدوان) ‏١٨:٣٦، ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئێستا عەزیەت بکێشە داڕێژەی یەک سەرچاوە لە لەسەر وتارەکم لابە مامۆستا (لێدوان) ‏١٨:٥٠، ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@مامۆستا: حەز دەکەم ھەندێک شت ڕوون بکەمەوە.
  1. لەو وتارەدا بەڕاستی لایەنگیری یانیش زیادەڕەوی بەدی دەکرا. ناڵێم ئێوە وان و وان، بەس ئێمە دەقەکان دەخوێنینەوە و دەزانین چی بۆ ویکیپیدیا دەگونجێ و چی ناگونجێ. بڕوانە وپ:وچن.
  2. سەبارەت بە سەرچاوەکان بە ھیچ جۆرێک نابێت بەستەری داگرتن وەک ئەوانەی کوردیپێدیا بخەینە نێو ویکیپیدیا. بڕوانە وپ:کبوپن. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نابنە سەرچاوە (مەگەر لە ھەندێ باری زۆر تایبەتدا نەبێت وەک ھەژمارێکی فەرمیی کەسێک کە بزاندرێت بێلایەنانە باسی شتێک وەک ژیانی خۆی دەکات ئەویش نابێت زیادەڕەویی تێدا بکرێت لە سەرچاوەکاندا). ھەروەھا ھیچ شتێکیش خۆی بۆ خۆی نابێتە سەرچاوە. ئێستا ڕەوا نییە بچین لەسەر کتێبێک بنووسین و خودی کتێبەکە بکەینە سەرچاوە بۆ خۆی! تا ئێستاش وات کردبێت، تکایە لەمەودوا ھەوڵ بدە بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو ئاماژە بە سەرچاوەکانت بدەیت.
  3. سەبارەت بە ڕێنووسیشتان، ھەڵەی زۆرە. ئێمە ناڵێین ئەوەی ھاتە ویکیپیدیا دەبێت پێشتر خۆی فێرکردبێت. بڕوانە وپ:نک، وپ:خ و ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردی.
سەبارەت بە ھاوڕەگەزخوازی کێشەی چییە؟ Épine پەرەی پێ داوە و ھەر کێشەیەکی ھەیە تکایە ئاماژەی پێ بدە تا چارەی بکەین. با بگەڕێمەوە سەر قسەکانم. منیش سەرەتا ھەڵەی زۆرم دەکرد، بەڵام ویکیپیدیاوانەکان فێریان کردم کە ئەوەی من ھەڵەیە و شێوازە دروستەکەیان فێر کردم. دڵنیاش بە ئێمە لە ویکیپیدیا شت لە یەکترییەوە فێر دەبین. :) شتگەلێکی تر ماون کە پێتانی بڵێم، بەڵام بۆ ئێستا ئەوەندە بەسە. لەوانەیە بڵێیت لایەنی کاک سەرچیا دەگرێت، بەڵام دڵنیا بە من، کاک سەرچیا و ھەموو ئەوانەی لێرەین، شتێک ناکەین لە زیانی ویکیپیدیا بێت. ھیوادارم لێم تێ بگەیت و ئاسایی قسەکانم وەرگریت. سپاس! :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠١، ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لایەنگری چی من تەنیا زانیاریەکانی ناو کتێبەکەم نەقڵ کردووە و هیچیتر. تۆش دەتوانی سەیری کتێبەکە بکەی نەک بێی بەبێ ئەوەی هیچ دەربارەی کتێبەکە بزانی شتەکانی بسڕیەوە..ئەوەش کە ناتوانین خودی کتێب بکەینە سەرچاوە بۆ خۆی ئایا چۆن دەکرێ ئەوەی نوسەران لەسەر خۆیان نوسیوە بکرێ بە سەرچاوە؟ هەرچی کەش هەیە پێم بڵێ پێم خۆشە مامۆستا (لێدوان) ‏١٩:١٥، ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@مامۆستا: «ھەموو شتێ بە خوێ و خوێش بە مانا.» من بۆ مەبەستی سەرزەنشتکردنی ئێوە لێدوانم نەداوە. تەنیا کاتم ھەبوو و ویستم لە ھەڵەکان ئاگادارت بکەمەوە. ئەوەی لەسەر منە لەکاتی گونجاو بەستەری گونجاو نیشانی بەکارھێنەر بدەم تا بیخوێنێتەوە و فێر ببێت بۆیە، وتم بۆ ئێستا ئەوەندە بەسە. دەزانین دەقی کتێبەکەت نەقڵ کردووە بۆیە وادەڵێین کە نابێت چی ھەبوو، بینووسین یانیش بچین کۆپی پەیست بکەین چونکە ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایە. لەوانەیە لە دەروازە:کتێب باشتر لەسەر کتێبەکان بزانیت یان کاک Kushared کە زیاتر ئاگاداری ئەو جۆر وتارانەیە، بە چەند وتارێک ڕێنماییت بکات. من لەسەرەوە وتم کە «تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نابنە سەرچاوە (مەگەر لە ھەندێ باری زۆر تایبەتدا نەبێت وەک ھەژمارێکی فەرمیی کەسێک کە بزاندرێت بێلایەنانە باسی شتێک وەک ژیانی خۆی دەکات ئەویش نابێت زیادەڕەویی تێدا بکرێت لە سەرچاوەکاندا).» نەموتووە ڕێک بچین خودی کەس بکەینە سەرچاوە بەڵکوو مەبەستم ئەوە بووە لەکاتێکدا بە مانای وشە ھیچ سەرچاوەیەک بەردەست نەبوو. ئەویش گەر زاندرا بە شان و باڵی خۆی ھەڵ دەدات، ئەوا قبوڵ نییە. بڕوانە ویکیپیدیا:خۆژیاننامە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٦، ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی بەشداربوونی نەبەز
سڵاو برای خۆشەویستم، دەستخۆشیت لێ دەکەم لە کاتێکەوە ھاتوی بۆ ویکیپیدیای کوردی ھەر خەریکی باشترکردنی وتارەکان و زیادکردنی ئامرازی بەسوود و گرنگ بوویت بۆ ویکییەکەمان. ھیوادارم ھەمیشە بەگوڕەوە بەشداری بکەیت و بۆمان بەردەوام بیت. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٠٨:٥٢، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrirrr: زۆر سپاس بۆ ئێوەش :) سەرچیا‏١٩:١٥، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تێبینی

وتاری ژنی سەرسووڕھێنەر (فیلمی ٢٠١٧) پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە. تاگی پێشنیاری سڕینەوە کە لەسەر وتارەکە داندراوە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی.

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢٣:٥٤، ١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: ئەم تاگەتان بۆ لە پەڕەی من داناوە؟ نە من وتارەکەم دروست کردووە و نە ڕوونە بۆ دەبێت بسڕدرێتەوە. سەرچیا‏١٥:٥١، ٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بەڕێز سەرچیا ئێستا ھیچ بەڵگەیەکم نییە بۆ قسەکانم، بەڵام یەکەم جار کە ئەم ئاگاداریەم نارد ئەم پەڕەیە رەوانەکەرێکی شکاو بوو و چارەسەرکرا ، ھۆکاری دانانەکەشی واپێدەچێت لە مێژووی رەوانەکەرە شکاوەکە ئێوە بەشداریتان ھەبوبێت و دواین کەس بوبن لە بەشداری - سوپاس 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٥:٥٦، ٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: تکایە ئەگەر لە شتێک دڵنیا نین لەخۆوە دەستکاری مەکەن و شت دامەنێن. وەک گوتم من پەڕەکەم دروست نەکردووە، کەواتە نابێت ئەو تاگە لەسەر پەڕەی من دابنێی، و کە پەڕەکەش ھیچ کێشەی نییە نازانم چۆن پێشنیاری سڕینەوەی دەکەن. ئێستاش ئەم تاگە لەسەر پەڕەکەم لاببەن. سەرچیا‏١٦:٠٣، ٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز سەرچیا من لەخۆمەوە کارم نەکردووە، ئاماژەم پێدا (١.ڕەوانەکەرێکی شکاو بوو ٢. وادیارە دواین بەشداری ئێوە بوون ٣،پێم وانییە من ھەر لەخۆمەوە و بەبێ ھیچ ھۆکارێک ھاتبم تاگ لەسەر پەڕەی ئێوە دابنێم من لێرە سیاسەتەکان جێبەجێ ئەکەم) سوپاس 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٦:٠٧، ٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت. ئەگەر ڕەوانەکەرەکە کێشەی ھەیە دەتوانین چاکی بکەین، ڕەنگە پێویست بە سڕینەوە نەبێت. سەرچیا‏١٦:١٢، ٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵام بۆچی بە توندی وەڵامی منت دایەوە، یان تکایە ئەم شێوازی مامەڵەیە لەگەل ھیچ بەکارھێنەرێکی تر مەکەن من لێرە ئەمەوێ خزمەتگوزاریەکی باشتر پێشکەشی ویکیپیدیا بکەم ھیچ شتێکم بەرامبەر تۆ نییە تا لەخۆمەوە بێم ئاگاداری بۆتۆ بنێرم، ھەرخۆی من خەریکی چاکسازی لە بەشی ڕەوانەکارە شکاوەکان بووم ئەو ئاگاداریەی بۆتۆم ناردووە بەشێک بوو لەوە ھۆکاری ئەوەی تۆ ئێستا ھیچ کێشەیەک لە رەوانەکارەکە نابینی ئەوە بەھۆی ئەوەیەە بەڕێز ئارام ھەستا بە چاکردنی رەوانەکارە شکاوەکان (تکایە سەیرێکی ئێرە بکە) وە من نازانم گەر ئازاری تۆم دابێت ببورە بەڵام نامەوێ بەم شێوەیە مامەلەم لەگەل بکرێت (وپ:لبب) 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٦:٢١، ٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
توندییەکی ئەوتۆ لە قسەکان نییە. ئەگەر شتێکیش ھەبێت بۆ ئەوەیە ھەمووان باشتر کار بکەن، نەک ئەوەی بمانەوێت دڵی کەسێک بڕەنجێنین و بێڕێزی بکەین. سەرچیا‏١٨:٥٣، ٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بمبورە بەڵام وەڵامێکی درێژ ئەنووسم من تووندیەکی زۆر لە بەکارھێنەرە پێشکەوتووەکان ئەبینم بەسەر بەکارھێنەرە سەرەتاییەکان واتا لەڕووی ھەلسوکەوتەوە بۆ نمونە ھەر لەم سیاسەتە باس لەوە کراوە گاز لە بەکارھێنەرە تازەکان مەگرن ئەوە لەگەل پێشکەوتووەکانیەتی وەک لەبیرتان بێت ئێوەش رۆژانێک نوێ بوون، واتا من سوورم خۆم ئێستا ھیچ ھەڵەیەکم لەم کارەم نەکردووە و لەسەرەوە بە تەواوەتی روونم کردۆتەوە بەڵام ئەمە ئەگەر ھەر جارێکی تر ھەڵەم کرد یان ھەر بەکارھێنەرێکی تر، تکایە بەم شێوەیە توند مەبە لەگەلم تۆ لەمن شارەزا تری و کاتێکی زیاترت بە ویکی بەخشیوە ئەوەی تازە دێت یان ھەڵەیەک ئەکات ئەوە ھێشتا لە خوێندنەوە و پراکتیز کردنە ھەڵسوکەوتەکانی بەکارھێنەرە پرۆفیشناڵەکان بە گشتی ئەم سیاسەتانە ئەبەزێنێ ⇐ «سیاسەتی نەرم و نیانی»، «سیاسەتی لێکدانەوەی باش»، «سیاسەتی ھەڵسوکەوتی ناو ویکیپیدیا» بۆ نمونە ھەر لەم لێدوانەمان من زۆر تووشی سترێس بووم وامزانی تاوانێکم کردووە کە ئاگاداریەکم لە پەڕەی تۆ داناوە. و تووشی ترس ھاتم، ئەمە جگە لەوەی لەوانەیە ھەنێک لە بەکارھێنەران دوور بخاتەوە لە ویکی ھەنێکیان شەڕ یان دڵ رەجاندن وا ئەکات جارێکی تر بەکارھێنەر نەویرێت پراکتیز لە ویکیپیدیا بکات لەبەر ترسی ئەوەی گەورەکانی ویکیپیدیا چاوی لێ سوور ئەکەنەوە، لەجیاتی فێری بکەن، لە کاتێکدا تەواوی سیاسەتەکان بۆ خزمەتی کۆمەڵگای ویکی دانراون ھەر بەکارھێنەرێک ویستی چاکسازیەک بکات دڵنیا بێت کاری راست ئەکات ئەگەر چی لەوانەیە کارەکەشی لەوانەیە پێشکەوتوو نەبێت و بەکارھێنەر لەناو پراکتیز بێت ئەوا ئەتوانێت تەواوی سیاسەتەکان پشتگوێ بخات لەم حاڵەتە

بیرم چوو سیاسەتێکی تریش ھەیە کە نوسراوە ھەڕەشەی یاسایی مەکە بەرای یاسایەکی تریشمان پێویستە لەسەر ئەوەی وامەکە کەس ھەست بە ھەڕەشەی یاسایی بکات چونکە مەرج نییە ھەر ھەڕەشەی یاسایی لێ بکرێ و بەکارھێنەر تووشی کێشە بکات بەلکو بەکارھێنەرە پرۆفیشنالەکان وای لێ بکەن ھەست بکات پێویستە کەسێکی Perfect بێت و کێشەی نەبێت کە دێتە ویکیپیدیا! کە ئەمەش بەتەواوی ھەڵەیە ھەموومان بۆ ئەوەی فێربین ھەڵە دەکەین لە بیرمان بێت بارودۆخی ژیانی (دەروونی، جەستەیی، ژینگە، کاردانەوە) یان ھەرشتێکی تر کە بەرپرسە لە ژیانمان وەکوو یەک نییە تا ھەموومان یەک شت بکەین ئەمەی ئێستا باسم کرد ئەمانەم ھەمووی لە ویکیپدیا بینیومە و لەناو دڵمە و ئەمەویست بیگەینم و ھیچ کێشەیەکم لەگەل تۆ نییە بەڕێز سەرچیا یان ھەر کەسێکی پرۆفیشنالی تر تەنھا نامەوێ بەکارھێنەران ھەست بکەن لە سەربازی دان و پێویستە ھەمیشە لە ئامادەباشی دابن و کەمترین ھەڵە بکەن و چاوەرێی سزا بن، بەھەرحال بمبورە بۆ قسە درێژەکانم، یان ئەگەر قسەیەکی رەقم کردووە وە سوپاس ئەگەر تا ئێرە ھاتوووی بۆ خوێندنەوەی قسەکانم ئەمانە ھەمووی لە دڵم بوو نەک بۆتۆ بۆ سەرجەم پرۆفیشناڵەکانی ئێستا و پێشوو تری ویکیپیدیا وە ھەڵەیەکی یاسایم لەم کارەم کردبوو ئەویش بەکارھێنانێکی ھەڵە بوو لەجیاتی داڕێژەیەکی ھەڵەم ھەلبژارد بوو بمبورن. دوبارە سوپاس — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٠:٤٥، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بیرخستنەوە ⇐ @Serchia: ە — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٠:٤٨، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: سەرەتا ئەوە بڵێم کە کەسمان لێرە لە کەسی دیکە گەورەرتر نین، زۆری بەشداری و بەڕێوەبەرایەتی بەکارھێنەرێک ناخەنە سەرووی یەکێکی دیکە. لە مەسەلەی توندییش لەگەڵ بەکارھێنەرە نوێیەکان، ناڵێم شتی وا نییە و نەبووە، بەس ھەرچی گوترابێت بەجۆرێک لە بەرژەوەندیی بەکارھێنەران و ویکیپیدیا بووە. بەکارھێنەر ھەیە لە پەرەگرافێکی چەندین ھەڵەی زەقی ڕێزمانی و ڕێنووسی تێدایە، بەڕاستی ئەوە ئەرکی ئێمە نییە خەڵک فێری کوردی بکەین، بەڵام ئەرکی ئێمەیە کە پێیان بڵێین بە کوردییەکی سەقەت وتارەکانیان نەنووسن. پێویست نییە بەڕێزتان داوای لێبوردن بکەن، و منیش ئامادەم داوای لێبوردن لە ھەر بەکارھێنەرێک بکەم کە ئەگەر ڕۆژێک شتێکی خراپمان گوتبێت، بەڵام بەڕاستی ناشکرێت ئامۆژگاری و ڕەخنە وەک سووکایەتی چاو لێبکەن. سەرچیا‏١٣:٠١، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەڕاندنەوەی یەک پێداچوونەوە لە پەیمانگای CIS

دەمباش Serchia, سوپاس بۆ پێداچوونە بۆ بابەتی دیاریکراو تێدەگەم مەبەستت لە بانگەشە کردن لێرە بەدوو ھۆکار من دەستکاریەکەم گەڕاندەوە، ھۆکاری یەکەم بابەتەکە ھێشتا تەواو نەبووە لە حاڵەتی ئامادەکردنە بۆی ھەیە گۆرانکاری بەسەر ناوەرۆکەکانی دابێت، دووەم: تێدەگەم لەوانەیە وەک بانگەشە و ڕێکلام دەربکەوێت بەڵام ئەمە دوورە لە ڕێکلام زۆر شت لەناو سەرچاوەکان نوسراوە من نەمھێناوە وەرم گێرا بێت بۆ کوردی تەنھا ئەو شتانەم وەرگێراوە کە پێناسەی پەیمانگاکە ئەکەن بۆ نمونە کە باسی ئەم پەیمانگایەم کردووە بۆ خوێنەرم روونکردۆتەوە کاتی دامەزراندن و شوێنەکەیی و ناوەوەی پەیمانگەکە چی تیایە و تایبەتمەندییەکانی چین ئەمانەم بە پێویست زانی بۆ ئەوەی پەیمانگاکە بەباشی زانیاری لەسەر وەربگیرێت. تکایە پێشنیارەکەتم بۆ بنووسە لەوانەیە ھەڵەیەکم کردبێت سوپاس 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٦:٣٤، ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad:، کەی شتێک چاککرا ئەو کات تاگەکان لاببەن، نەک ئەوەی بە بیانووی تاگی ئامادەکردن ھیچ تاگێکی دیکە دانەنرێت. جگە لە کێشەی بانگەشە، ئەو وتارە زۆر ناوەڕۆکی ناپێویستی تێدایە، وەک وردەکاریی لەسەر کۆرسەکان. ویکیپیدیا شوێنێک نییە بۆ لەبەرگرتنەوەی ناوەڕۆکی وێبسایتەکانی دیکە. لەبەرەوەی یەک وێبسایتیش (کە ھیی پەیمانگاکەیە) کراوەتە سەرچاوە، ئەگەری سڕینەوەی ھەیە. سەرچیا‏١٦:٤٦، ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێزم تاگی {{ئامادەکردن}} بۆ ئەوەم داناوە واتا ئەم وتارە گۆرانکاری بەسەر دادێت و لە نوێبوونەوە دایە واتا ئێستا تۆ ئەزانی مەبەستی من ئەوەیە تۆ نابێت پێم بڵێی یەک سەرچاوەی ھەیە یان تەنھا سەرچاوەی پەیمانگای ھەیە لەکاتێکدا تەواو نەبووە. سوپاس — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٦:٤٨، ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگی پێشنیاری سڕینەوەی

بەرێز سەرچیا تکایە بوەستە لە دانانەوەی تاگێکی پێشنیاری سڕینەوە کە پێشوو تر لابراوە ⇐ (وپ:سپ) «ئەگەر ئەم داڕێژەیە لابرا، دووبارە دایمەنێرەوە.», WP:PRDە ⇐ ھەروەھا دەقەکەی ویکی-ئینگلیزی « ئەگەر ھەرکەسێک ناڕەزایی بەرامبەر بە سڕینەوە ھەبوو بە لابردنی تاگی پێشنیاری سڕینەوە پێشنیارەکە کراوە و لەوانەیە جارێکی تر دانەنرێتەوە.» من پێشووتر تاگەکەم لابردووە وە ھۆکاری لابردنەکەشم نووسی بە تەواوی لێرە و لە پەڕەکەشم و لە وتوێژی وتارەکەش تکایە بھێلە کارەکانم بکەم ئەزانم خەمخۆری ویکیپیدیایت بەڵام تکایە بوەستە لەم کارەی ئێستات، تا وتارەکە تەواو ئەکەم تکایە. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٧:٣٧، ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بیرخستنەوە ⇐ @Serchia:ە — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٧:٣٨، ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ئەو بابەتە ڕوونکردنەوەی زیاتری ناوێت، ھەرچی زیاتر ھەیە لێرە بینووسن. کەی کێشەکانی چارەسەر کران ئەو کات دەکرێت تاگەکە لاببرێت. سەرچیا‏١٨:٣٦، ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوبڕەکانی بەشی شێواز

دەمباش Serchia, ئەتوانم بزانم بۆچی بەبەکارھێنانی پسخ-و٧ چەن ناوبرێکی سیاسەتی ویکیپیدیا سڕاونەتەوە لەلایەن بەرێزت؟، گەر ھەڵەی تایپ ھەبوایە ئەوا ئەبوایە دوبارە دروستت کردبوایە؟ چونکە ئەو ناوبڕانە بەستەریان پێ درابوو و بەکارھێنرابوون. سوپاس — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٥٣، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەک دەزانن بەکارھێنانی کورتکراوە لە زمانی کوردی باو نییە. ئەو ڕەوانەکەرانەش گەر ھەش بن پێویستە وەک ئەمە (ویکیپیدیا:سپ) بە پێشگری ویکیپیدیا دروست بکرێن، ھەرچەند باشترە پێش دروستکردیان ڕای بەکارھێنەرانی دیکەش وەربگیرێت. سەرچیا‏١٥:١٨، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

جێندەر گۆڕین

دەمباش Serchia,بەڕێز سەرچیا سوپاس بۆ گرنگی پێدان بە وتارەکانی کۆمەڵگای پەلکەزێرینە بەڵام وشەی ڕەگەزگۆر یان جێندەرگۆر ھەڵەیە کۆمەڵگای پەلکە زێرینە لە بەشی ترانسجێندەر ڕەگەزی خۆیان نائاگۆرن تۆ شارەزای ھەردوو بابەتی نائارامیی جێندەری و ترانسجێندەری کاتێک ئەو جێندەرەی لەکاتی لەدایکبوون بۆیان دیاریکراوە لەگەل ناسنامە جێندەرییەکەیان یەکناگرێتەوە ئەوا ئەیانەوێ بچنەوە سەر ئەو جێندرەکەی خۆیان ئەمە لە عەرەبی پێی ئەوترێ تحول جنس نایڵێن تغیر لە ئینگلیزییەکەش ھەروا TransGender چونکە ھەرخۆی کەسانی ترانسجێندەر دەچنەوە سەر جێندەرەکەیان خۆیان.

بۆیە وشەی گۆڕین چاک دەکەمەوە، و سەبارەت بە گواستنەوەی ناوەکان تکایە پێش ئەوەی بەستەرەکان بەبێ جێھێشتنی ھیچ ڕەوانەکەرێک بگوازیتەوە بڕوانە «بەستەرەکان بە ئێرەوە » لەناو بابەتەکە چونکە تەواوی بەستەرەکان ئێستا شکاون و دەبێت چاک بکرێنەوە یەک بە یەکە. پێش ئەوەی گواستنەوە بکەیت پلیس بزانە لەکوێ بەستەر بە وتارەکە دراوە تا لەناو بەستەرەکانی تریش ناوەکەی چاک بکەیت.

سوپاس بۆتۆ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٢٠، ٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بابەتەکانم گەڕاندەوە بەپێی ئەو داواکاریەشی لە دیوان کرابوو[1] کرداری گەڕانەوەی وتارەکان بۆ شوێنی خۆیان جێبەجێ کرا چونکە ١.خەڵکانی ترانسجێندەر ڕەگەزی خۆیان ناگۆرن بەلکو چارەسەری پزیشکی وەردەگرن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر جێندەرەکەی خۆیان.[لەم دوو وتارە ڕوونکراوەتەوە وتاری یەک، وتاری دوو] ٢. گەر سەیری عەرەبی و ئینگلیزیەکە بکەین لە ئینگلیزی ئەڵێن ترانسجێندەر و لە عەرەبی تحول وا خەریکە لە ویکیەکە تحول جنسیش ئەگۆرن بۆ ناوێکی باشتر[2] ٣.ڕەگەزگۆر و ترانسجێندەر جگە لەوەی وشەیەکی تەواو نییە بۆی ئەوا کێشەش دروست ئەکات لەناو کەسانی ترانسفۆبیا نمونە لەناو ھەنێک لە خەڵکی بیوررای ئەوە ھەیە کەسانی ترانسجێندەر ڕاست ناکەن و تەنھا نمایش ئەکەن ئەمەش بەپێ سەرچاوە پزیشکیەکان و وتارەکانمان لە ویکیپیدیا ڕاست نییە ئەو کەسانە لە لاشەیەکی ھەڵە لە دایک بوون تاکە شت ئەیانەوێ بتوانن وەکوو خۆیان بژین و چارەسەر وەربگرن و بەھەڵە مامەلەیان لەگەل نەکرێت [3][4]5,[ 6][ 7][ 8] [ 9][ 10] 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:١٧، ٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: شارەزای بابەتەکە نیم، لە وتووێژی پەڕەکە پێشنیاری ئەو ناوە کرابوو بۆیە کردمە ئەوە. مادام با ھەر ترانسجێندەر بێت. کێشە لە من نییە کەسێک چەندین وتار بە ناوی ھەڵەوە دروست بکات، دەبێت سەرەتا دڵنیابێت لە دروستیی ناوەکان. سەبارەت بە ڕێنووس و خاڵبەندیی وتارەکانیشت، لێدوانێکم لە پەڕەکەت دانا، گەر وەڵامیش نادەیتەوە لانی کەم ھەڵەکان چاک بکەوە. بۆ نموونە لە زۆر وتارت و لێرەش دەنووسی «لەگەل» لەجێی «لەگەڵ». یان نووسیوتە «بەلکو، مامەلە، ...» سەرچیا‏١٨:٣٥، ٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Serchia: بمبورە دەروونیەن زۆر فشارم لەسەرە ھەوڵ ئەدەم باشترین شتەکان بەپێی توانای خۆم بکەم ببورە گەر وا ھەستت کردووە نامەی پەڕەی لێدوانەکەمم وەلا ناوە کەتۆ ناردووتە سوپاس بۆ تێگەیشتن —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٤٢، ٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گواستنەوەی وتار بەبێ جێھێشتنی ڕەوانەکەر

دەمباش Serchia, سەرچیا-سان سوپاس بۆ گرنگی پێدانی وتارەکە بەڵام تکایە کە وتارەکە ئەگوازیتەوە و بۆ ناوێکی نوێ و وتارە کۆنەکە ئەسڕیتەوە سەیرێکی بەشی «چی بەستەری داوە بە ئێرە» بکە لە ئامرازەکان، چونکە پشتگوێ خستنی شوێنەکانی تر کە بەستەریان بەم وتارە داوە وادەکات تەواوی بەستەرەکان بشکێن کە ناوە کۆنەکەیان ھەڵگرتووە لە شوێنەکانی تر. سوپاس بۆ یارمەتیدان —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠١:٤٧، ١٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس بۆ بیرھێنانەوە، ھیوادارم تۆش باشتر ناوەکان بنووسیت تا تووشی گرفتی وا نەھێین. نازانم ئەو ناوە لەکوێ ھاتووە! گەر وەرگێڕانی ناوە ئینگلیزییەکە بکەین دەبێتە «تۆمارەکانی مێژوونووسی مەزن»، بەس لێرە ناوە ئەسڵەکەم بەکارھێنایەوە کە لە ویکییەکانی دیکەش وایان کردبوو. سەرچیا‏٠٩:٣٠، ١٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: سان ئەو بەشداریانەی لە گواستنەوەی ناو کردبووتن پێچەوانەکراونەوە ئەمەش بەھۆی پشتگوێ خستنی «بەستەرەکان بە ئێرەوە» کە وایکرد تەواوی بەستەرەکان کە لە وتارەکانی تر بەکارھاتبوون تێک بشکێن ئەتوانی بەشێوەیەکی تر یارمەتیم بدەیت ئەگەر ناتەوێ سەرجەمی بەستەرەکان چاک بکەیتەوە لەکاتی گواستنەوە بەبێ رەوانەکار، ئەوا ئەتوانی سیستمی گواستنەوەی بەبێ رەوانەکار لەکاتی گواستنەوە ناچالاک بکەیت بەم شێوەیە ١.بەستەرەکان تێک ناشکێن لە ھیچ شوێنێک ٢.تۆ ناوەکان راست ئەکەیتەوە

سەبارەت بە ناوەکان کە چاکت کردبوونەتەوە ئەمەوێ بڵێم ئەم ناوانە لە چینیەوە وەرگیران واتا لە ناوە رەسەنەکەی خۆیان ھێنراونەتە کوردی ئەگەر بێت و بگۆردرێن ئەوە ناوە ڕەسەنەکە لەدەست ئەدەن لە ئینگلیزیش ھەمان شت ھەیە ئەوان بۆ ھەموو ناوێکی چینی پیتی راستەوخۆی ئینگلیزی بەکارناھێنن ئەگەر ببینی نمونەیەک: Empress Lü,
من تەنھا ناوە ڕەسەنەکان ئەگوازمەوە بۆ کوردی سوپاس بۆ یارمەتیەکانت 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٣٥، ١٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئێمە ناوەکان بەگوێرەی ئەلفبێ و یاساکانی کوردی دەنووسین، مەرج نییە دەقیق خوێندنەوەی ناوەکان وەک خۆی دەربچێت. لە کوردی دوو پیتی بزوێن بەدوای یەک نانووسرێن، بە نموونە ناکرێ بنووسرێت ئاۆ، دەبێت بکرێتە ئائۆ. سەرچیا‏١٣:٢٧، ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نمونە ناوی ژاۆ بکرێتە ژائۆ لە چین ناوێک نییە بەم شێوەیە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٥٥، ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: بۆ مەسەلەی ڕەوانەکەرەکە حەق بە ئێوەیە کە دەبێت لەکاتی گواستنەوە، بەستەرەکان فەرامۆش نەکرێن، بەڵام بۆ مەسەلەی ڕێنووسەکە حەق بە کاک سەرچیایە. من لە تۆ تێدەگەم، بەڵام ئەوە ڕێنووسی کوردییە کە دەڵێت بە خۆشیتان بێ و بە ناخۆشیتان بێ تازە دوو بزوێن بەدوای یەکدا نایەن. شاری Osakaی ژاپۆنیش ھەر پیتی «ۆ» لەسەرەتای ھاتووە، بەڵام نابێت بنووسین «ۆساکا». بۆیە کراوە بە ئۆساکا. سپاس ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:١٠، ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:-سان ھەوڵ ئەدەم بیگونجێنم لەگەل کوردی سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:١٦، ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش Serchia, تاگی سڕینەوەکە لادرا بەھۆکاری پڕۆژەی قوتابیانی زانکۆ لە ویکیپیدیا سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٤٧، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Sakura emad:، تۆ ئەوەندە لە ویکیپیدیا کارت کردووە کە جیاوازی نێوان وتارێک و پەڕەیەک بکەیت کە سیفاتی وتاری تێدا نەبێت. ویکیپیدیا شوێنی دانانی ئەرکی ماڵەوە نییە. پێویستە زوو ئەو وتارانە لاببرێن. ڕای من وایە دەکرێت لە پەڕەکەیان یان پەڕەی لێدوانیان ئەوە دابنێن، ھەرچەند لە ویکیپیدیای ئینگلیزی بۆ ئەوەش ڕێگە نادەن کە پەڕەی کەسی بۆ ھەموو مەبەستێک بەکاربێت. سەرچیا‏١٦:٢٨، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار

سڵاوتان لێ بێت، بە Miami (شارێک لە فلۆریدا، ویلایەتە یەکگرتووەکان)، «میامی» دروستە یان «مەیامی»؟ ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٠١:٢٧، ٨ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ahrirrr: ھەردووکیان بەکارھاتوون، بەڵام گرنگە ئەوەیان ھەڵبژێرین کە زیاتر لە گۆکردنی وشە ئەسڵیەکە نزیکە. گوێم لە گۆکردنی ناوەکە گرت، زۆرتر لە مایامی یان مەیامی نزیکە. پێم وایە مەیامی گونجاوتر بێت. سەرچیا‏١٣:٣٩، ٨ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس منیش وام «مەیامی» پێ باشترە، ھەروەھا «میامی و مایامی»یش دەکەینە ڕەوانە، ئینشاڵڵا بە زورترین کات دروستی دەکەم. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٤:٢٥، ٨ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

٩٠

سڵاو نەوەد ئەنووسگێت یا نەوە؟ DK2 (لێدوان) ‏١٠:٤٣، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Danial2703kurdistan: نەوەد. سەرچیا‏١٠:٤٩، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Invitation for Functionary consultation 2021

Greetings, Admins of the emerging community,

I'm letting you know in advance about a meeting I'd like to invite you to regarding the Universal Code of Conduct and the community's ownership of its future enforcement. I'm still in the process of putting together the details, but I wanted to share the date with you: 10/11 July, 2021. I do not have a time on this date yet, but I will let you soon. We have created a meta page with basic information. Please take a look at the meta page and sign up your name under the appropriate section.

Thank you for your time.--BAnand (WMF) 15:14, 10 June 2021 (UTC)

گواستنەوەی وتار بەبێ جێھێشتنی ڕەوانەکەر

دەمباش Serchia, تکایە لە کاتی گواستنەوەی پەڕەکانی ویکی گرنگی زیاتر بدە بە "بەستەرەکان بە ئێرەوە" بۆ ئەوەی کە پەڕەیەک ئەگوازیتەوە بەبێ ڕەوانەکەر پەڕەکانی تری بەستەردان نەشکێن و پەڕەکە ھەر بە کوالێتی باش بمێنێتەوە. سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:١١، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: کێشە لەکوێ دروست بووە؟ سەرچیا‏١٩:٤١، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لێرە —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٠٢، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لایەنگری

سڵاو کاک ئارام دەڵێت ئەگەر بۆ حەزرەتی عومەر (ڕەزای خوای لێ بێت) بنووسین لایەنگرییە، ئێوەش وا دەزانن؟! DK2 (لێدوان) ‏١١:٥٧، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Danial2703kurdistan: کاک ئارام بەشداربوویەکی بەئەزموونە. ئەگەر ڕێنمایییەکی کردوون باشترە بە قسەی بکەن. سەرچیا‏٢٣:٥٥، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە ویکیپیدیای ئینگلیزییشدا بە لایەنگری دازانن، بەڵام لە ویکیپیدیای عەرەبیدا لایەنگری نییە سەیری ئەم وتارە کە. باشترە ئێمە لەما سەیری ویکی عەرەبی کەین چۆن ویکی ئینگلیزی زۆربەی بەشداربوووەکانی موسڵمان نین بۆیە ئەوە بە لایەنگری دەزانن، بەڵام ویکی عەرەبی زۆربەی بەشداربوووەکانی موسڵمان بۆیە بە لایەنگری نازانن. ئێستا بەشداربوووەکانی ویکی کوردیش زۆربەیان موسڵمانن بۆیە لایمنەوە باشتر ئەوەیە چاو لە ویکی عەرەبی کەین. ئایا قسەکەم خراپه؟ DK2 (لێدوان) ‏٠٧:٣٠، ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێشک ئەبێتە لایەنگیری، نەک تەنیا بۆ خولەفاکانی ڕاشدین بەڵکوو بۆ پێغەمبەرەکانیش هەمان شت، چونکە لێرە دەبێت بە زمانێکی زانستی بنووسرێت بۆ هەموو کەسایەتییەک، لەلایەکی دیکەشەوە لە نێو کوردیش بێباوەڕ و شوێنکەوتووانی ئایینە جیاوازەکان هەیە. ئەو وتارەی لە ویکی عەرەبیش داتناوە ئەوا لەوانەیە پێداچوونەوەی بۆ نەکرابێت بە بەراورد بە وتاری سەرەکی عومەری کوڕی خەتاب. Kushared (لێدوان) ‏٠٧:٤٦، ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Danial2703kurdistan: ویکیپیدیا بۆ ھەموو کەسێک دەنووسرێت بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە چ دینێک، وڵاتێک، یان نەژادێکە. ئێمەی موسڵمانیش دەبێت خۆمان بزانین کە کاتێک ناوی پێغەمبەرمان دێت سەڵاوات بنێرین، ئەگەر لە نووسینەکەش نەبێت. سەرچیا‏١٠:٠٥، ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Danial2703kurdistan: جارێکی تریش ئەم بابەتەمان لەگەڵ بەکارھێنەر:مامۆستا کردەوە. مەسەلەکە پەیوەندیی بە موسڵمان و غەیرە موسڵمانەوە نییە. وا مەزانن کە ئێمە ئەو وشانە لادەبەین یان بە لایەنگیرییان دەزانین، ئیتر ئێمە بێباوەڕین. ئێمە ویکیپیدیا ڕانەگیرن و وا نەکەین، ئیتر دەبێتە کاروانسەرا و کێ چیی پێ خۆش بێت و دڵی چیی بوێت، ئەوە دەکات. باشە، گەر بەپێی قسەی تۆ بێت، و با وای دانێین کە زۆرینەی ویکیی ئینگلیزی مەسیحین؛ بڕۆ بزانە ھیچ سڵاو و دروودێک بۆ پێغەمبەر عیسا نێردراوە! نا کاکە. ویکیپیدیای عەرەبیش بە زۆری بە بۆت کار لەسەر وتارەکان دەکەن و چاوپۆشیش لە زۆر شت دەکەن یان دەتوانم بڵێم لایەنگیری دەکەن. ویکیپیدیا زۆربەی جار لە ڕوانگەی تۆ نییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٤، ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشە

ئایا کەسێک بەکارهێنەر نەناسراو بێت دەتوانن پیای کەن(کەسێک یان رێکخراوەیک)؟ بەچەشێوەیک ناتوانن پیای کەن؟ یا ناسراو بێت پیا ناوێت من زۆر حەز دەکەم لە ویکی بەشداری کەم تکایە جوابم بدەنەوە و کەسانێک تریش ئەناسم حەز دەکەن بەشداریکەن، تکایە زوو وەڵام بدەیتەوە، سپاس.5.52.251.174 ١٨:٤٧، ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

@Aram: 👉 AGH (وتووێژ📝) ‏١٦:٣٥، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: باش لە مەبەستەکە تێناگەم. پێم وا بێت ھەر بەکارھێنەر:Danial2703kurdistanە، بەس تێناگەم بۆچی بە ئایپی و ڤی پی ئێن دەپرسێت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٩، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: سڵاوت لێ بێت، ویستم چۆن بەڕێزتان بە ئەزموون تر و زاناترن لە ویکیپیدیادا بەو ئایپی یەی ڕوون کەیتەوە، منیش ھەر پێم وایە کاک دانیال بێت. AGH (وتووێژ📝) ‏١٦:٤٦، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەڕەکەم

سڵاو چۆن پەڕەی بەکارهێنەریەکەم پەیوەندی به‌م به پەڕەکانی ترمەو لە ویکیپیدیاکانی تر. DK2 (لێدوان) ‏٠٩:٠٥، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Danial2703kurdistan: لەنێو پەڕەکەت ئەمە دابنێ. ئەمە [[en:User:Danial2703kurdistan]] بۆ ئینگلیزییە و بۆ زمانەکانی دیکەش تەنیا کۆدی زمان بگۆڕە. سەرچیا‏٢٠:١٦، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس، جا ئەگەر بمهەوێ بەستەرەکە لابەم دەتوانم لایبوەم یا نە؟ DK2 (لێدوان) ‏٠٨:١٣، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ دەکرێت. سەرچیا‏١٣:٠١، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەڕاندنەوەی دەستکاری وتاری ئەستێرەناسی بەبێ وتوێژ

سڵاو @Serchia: گەڕاندنەوەی دەستکاریەکان لە ووتاری ئەستێرەناسی بەبێ وتوێژ دەگەیێنمە لات، دەپرسم ئایا گەڕاندنەوەکە خوودی بوو یان گەڕاندنەوەکی زانستیانە؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Shahid tahir واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٣:٢٦، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

سڵاو @Shahid tahir: گۆڕینی ناوی وتار کاتێک دەکرێت کە یەکدەنگی دروست ببێت. پێویستە سەرەتا بابەتەکە لە وتووێژ یەکلایی بکرێتەوە. سەرچیا‏٢٠:١٨، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Serchia: مەگەر نەتدەتوانی جەنابتان وتوێژ بکەن و لە بابەتەکە بگەن، پاشان دەستکارییەکە بگەڕێننەوە، پاشان ڕوونکردنەەی تەواو هەبوو لە بەشی وتوێژ لۆ ئەوەی لە بابەتەکە بگەن، خۆ ئەگەر وتوێژەک بوونی نەبوایە و دەستکارییەکە بێ وتوێژ بوایە لەگەر کاک چالاک ئەوا ئەو کات مەهانەیەکی چاک بوو لۆ ئەوەی دەستکارییەکە بگەڕێنیەوە، پێشنیار ئەوەیە وتوێژ بکەی پێش هەر کارێک کە دەتوانی ئەنجامی بدەی لە ویکیپیدیا سوپاس شەهید (لێدوان) ‏١٣:١٨، ٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەشداری لە وتووێژێک بکە دەربارەی چاکسازیکردن لە داڕێژەی زانیاریدانەکان

سڵاو @Serchia:، هیوادارم تەندروستیت باش بێت. وەک یەکێک لە بەکارهێنەرە چالاکەکانی ویکیپیدیا، پێم خۆشە بانگێشتت بکەم بۆ بەشداریکردن لە وتووێژێک سەبارەت بە چاکسازیکردن و نوێکردنەوەی داڕێژەکانی زانیاریدانی ویکیپدیا. دەتوانیت ڕا و بۆچوونی خۆت بخەیتە ڕوو و هاوکاری بکەیت لە باشترکردنی ئەم جۆرە داڕێژانە و ویکیپیدیا بە گشتی. زۆر سوپاس! ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٢:١٧، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەنگدان لە ویکیپرۆژەی کۆمەڵە وتارەکان

سڵاو بەڕێز Serchia، داواکاریم لە بەڕێزتان وەکوو ئەندامێکی ویکیپرۆژی کۆمەڵە وتارەکان ئەوەیە کە تکایە دەنگی خۆتان لێرەدا بدەن. زۆر سوپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٤٧، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار سەبارەت بە ویکی کۆمنز

سڵاو کاک سەرچیا، بۆچی لە ویکی کۆمنز تاگی سڕینەوە لەو پەڕگەم دراوە، کاری خۆمە خۆ، چی بکەم تا نەیسڕنەوە؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:١٤، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێزان @Kushared: و @Aram: ئێوە دەزانن ئیشی چییە؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٠٧، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: وەڵاھی کاکە من خۆم ئەوەندە لە ویکیمیدیا کۆمنز بەشداریم نەکردووە و شتێکی واشی لێ نازانم. ئەو وێنەیەی ئێوە بارتان کردووە چەند وێنەیەکی تر دەگرێتە خۆ؛ ئایا سەرجەم وێنەکانی نێو ئەو وێنەیە خۆت گرتووتن؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٦، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: بەڵێ ھەمووم خۆم گرتوون و دواتر لەسەر بەرنامەی «PicsArt» تێکەڵم کردنەوە. سوپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٢١، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: تاگەکەی لەبەر ئەوە لێ دراوە چونکە ئاماژە بە سەرچاوەکانی وێنەکانی تر نەکراوە. گەر وێنەکانی ترت بار نەکردووە، دەبێت باریان بکەیت و لەو وێنەش ئاماژە بە زانیارییەکانی سەرجەم وێنەکان بدەیت. بڕوانە ئەم وێنەیە و ڕەنگە بتوانیت بە شێوەی ئەمە چارەی کێشەکەت بکەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٨، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: وەڵڵا پێموا نییە چیتر ھەمووانم بە تاقی تەنێ مابێ، لێیگەڕێ با ھەرچی لێدەکەن لێبکەن :) ئینشاڵڵا بە جارەکانی داھاتوودا بەو جۆرەی گوتتان باری دەکەم. سوپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٥٦، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هەر ئەو بابەتەی کاک ئارام وتی، باشترە سەرەتا بە جیا باربکرێن پاشان بە وێنەیەکی کۆمەڵ. شتێکی زۆر باش دەبێت کە وێنەی نوێ بگرن لە شار و شوێنەکانی ڕۆژهەڵات، بژیت. Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٢٥، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، پێم وایە وەڵامەکەتان لە برادەران وەرگرت. سپاس بۆ ئەوانیش. سەرچیا‏١٧:٠٦، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سکاڵا

سڵاو رێز.. کاک سەرچیا بەرێزم. پێشنیاری سرینەوەت کردبوو بۆ پەرەی )سەفەر کەریم هاواری(. هۆکاری ئەوەی کە ژیاننامە بێ سەرچاوەیە، بەڵام من سەرچاوەم داناوە وە لە بەرگی کتێبەکانی باسی ژیاننامەی کردوە. هیوادارم بە پێشنیارەکەت دابچیتەوە زۆر سوپاست دەکەم Sarwar721 (لێدوان) ‏٠٢:٢٣، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Sarwar721:، وێبسایتی نووسەر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ویکیپیدیا ناکرێنە سەرچاوە. پێویستە لانی کەم لە دوو سێ شوێنی دیکە (وەک ماڵپەڕ، گۆڤار یان ڕۆژنامەکان) باسی کەسەکە و بەرھەمەکانی کرابێت. سەرچیا‏١٩:٤١، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە کتێب وەرم گرتوە ژیاننامەکە کتێبەکانی خۆی هی نوسەر لە وێبسایت و فەیسبووک وەرم نەگرتوە. تەنها ناوی کتێبەکانم نوسیوە خۆی لە پشتی زۆربەی کتێبەکانی باسی کردوە. Sarwar721 (لێدوان) ‏١٥:٠٧، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێویستە ناوی ئەوکتێبە بنوسم کە ژیانامەکەی داناوە وە من لێوەی وەرم گرتوە؟ Sarwar721 (لێدوان) ‏١٥:١٠، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هەر تەنها بمتوانی با وێنەی کتێبەکانی بار بکەم ئەوکات روونتر دەبۆوە تۆ تەنها کێشەت لەگەڵ سۆشیاڵ میدیاکان هەیە من ئەوان دەسرمەوە لەبری ئەوە ناوی ئەوکتێبە دابنێم؟ Sarwar721 (لێدوان) ‏١٥:١٨، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Sarwar721: پێویستە ژیاننامەکەی لە کتێب و ڕۆژنامەی دیکە باس کرابێت، نەک ئەوەی خۆی. لانی کەم دوو سەرچاوە ھەبێت کێشە نابێت. سەرچیا‏١٨:٥٨، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نامەت بۆ نایەت!

سڵاو بەرێز سەرچیا پێم وابێ ئەمە تۆیت نامەت ناردووە بۆم لە فەیسبووک وەک سەرنج و تێبینی و پێشنیار بۆ تەختەکلیلی کوردی ، بەڵام من ناتوانم وەڵامت بدەمەوە چونکە نازانم تۆ لەکوێوە نامەکانت بۆ ئێمە ئەنێریت پێدەچێ لەڕێی سایتەکەوە بەشێوەی میوان - Guest نامە بنێری بۆیە نامەت بۆ نایەتەوە..

ناوەکە پیشان نایات و تەنها Facebook User نوسراوە وە لە کۆتاییشدا دیقەت بە نوسراوە ئەم کەسە بەردەست نیە لە مەسنجەر!

کەوایە هەڵەکە لای خۆتەوەیە نەک ئێمە ، من ئەم بەرنامەیە دروستکردووە بۆ سوودی گشتی و لەسەر پێشنیار و ڕای خەڵکیش ئاوایی بەرهەمهاتووە رای هەموو کەسێ بەهەند وەرەگرین بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پرۆژەکەمان وە ئێمە لەسەر بنەمای ڕق و کینە کار ناکەین تا وەڵامی تۆ یان هەرکەسێکی تر نەدەینەوە.

ئەمەش نامەکانی بەرێزت بۆیە لێرەشەوە ئاگادارم کردیتەوە چونکە خۆت ئاماژەت بە ویکی پیدیا کردووە.

GoRaN909 (لێدوان) ‏١٣:٢٩، ٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @GoRaN909: پەیامەکان ھیی منن. ھەر ئەوەی فیدباکەکە گەیشتبێت تەواو، و باش نازانم بۆ ئەو کێشەیە دروست بووە. سەرچیا‏١٨:٥٦، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ @Serchia زانیم تۆیت چونکە بە ناوەکەیا دیاربوو Sarchia نوسرابوو لە بەشی ئاگادارییەکانی فەیسبووک.. بەهەر حاڵ
فەرموو ئەمە وەڵامی پێشنیارەکانتە:
یەکەم: بۆ ناوی زمانەکە کە نووسراوە Kurdish ئەوە بەپێی سیستەم خۆی بەخۆکاری ناوەکە دەستنیشان ئەکات گەر زمانەکە بکەیتە عەرەبی یان فارسی بەپێی ئەو زمانە ناوەکەی ئەنوسێ واتە ( الکردية یان کردی) ، ئەوە کێشەیەکی ئەونە گەورە نیە گرنگ نووسین و تەختەکلیلەکەیە کاری چیەو چۆنە لە داهاتوو ئەوانیش ئەکرێنەوە کوردی :)
دووەم: ئەمەیان (دڵخوازە) بەکارهێنەر بەخواستی خۆی لەبەشی ڕێکخستنی بەرنامەکەدا ئەتوانێ وای لێبکات کە ژمارەکان یان هێما و پیتە لاوەکییەکان کامیان سەرەتا دەربکەون کاتێ پەنجە رائەگریت لەسەر هەر پیتێک لەوانەی بەشی سەرەوە یان پیتە سەرەکییەکانیش بۆ ڕێکخستنیان بچۆ سەر بەشی تەختەکلیل نووسراوە (ژمارەکانی خانەی دووەم) شێوازەکەی لەوێ بگۆڕە (هێماکانی خانەی دووەم) ـیش بەهەمان شێوە.
سێیەم: هێمای درێژکردنەوەکەش بچووکتر کراوە و تەنک و باریکتر کراوە لە ئاستی پیتەکاندایە.
چوارەم: ئەو پیتانەشی باستکردوون (Ş - Ç - Ê) لە تەختەکلیلی کوردی کرمانجییەکە پێشتر هەمووی دانراوە هاوشێوەی Gboard + بۆ ئینگلزییەکەش زیادکراوە لە ئێستادا.
پێنجەم خاڵ و کۆتایی: پیتەکانی ( ھ - ﮆ - ۊ لەگەڵ ۉ ) ئێستاش هەن هەریەکەو لە شوێنێکدایە گەر پەنجە لەسەر پیتەکانی ( و - د ) راگریت پیتە لاوەکییەکانیش تیایە لەخانەی دووەم، بەڵام لە نوێکردنەوەی داهاتوودا تەختەکلیلی هەورامی و کەلهوڕیش زیادکراوە و ئەو پیتانەی تایبەتن بەو دوو شێوەزارە بەسەرەکی دانراوە بۆیان، هەروەها ئەو دوو هێمایەو چەندینی تریش لەبەشی هێماکاندا هەیە دەست لەسەر هەر هێمایەکی سەرەکی ڕابگریت لەناویدا هێمای لاوەکی تیایە لە خانەی دووەمیدا.
بۆ پەیوەندیکردن یان زانیاری زیاتر ئەتوانی نامە پۆستە ئەلکترۆنییەکەم بنێریت: gorran.kurdi@gmail.com GoRaN909 (لێدوان) ‏٢٢:٥٢، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]