خوێنمژ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خوێنمژ
تابلۆی خوێنمژەکە، لە ساڵی ١٨٩٧ لایەن فیلیپ بێرن-جانز کێشراوە
کۆمەڵەبوونەوەری خەیاڵی
ژێرکۆمەڵەخوێنمژەکان
بوونەورە ھاوشێوەکان
  • لیلیتو
  • ئێمپیوسەی
  • لامیا
  • شتخیکش
ناوەکانی ترڤامپایەر
ناوچەناوچەکانی ئەورووپا و ئەمریکا
شوێنی ژیانتاریکایی

خوێنمژ (بە ئینگلیزی: Vampire) بوونەوەرێکە لە فۆلکلۆردا ھەیە کە لەسەر ھێزی ژیانی زیندووان، کە بە گشتی لەسەر شێوەی خوێنە، گوزەران دەکات. لە فۆلکلۆری ئەورووپیدا، خوێنمژەکان بوونەوەری نەمردوو بوون[ئ] کە بە زۆری سەردانی کەسە نزیک و خۆشەویستەکانیان دەکرد و دەبوونە ھۆکاری ئازار و مردن لەو گەڕەکانەی کە لە کاتی زیندووبوونیان نیشتەجێی ببوون. خوێنمژەکان کفنیان لەبەر دەکرد و بە گشتی بە ڕووکارێکی ئاوساوی سوور یاخود تاریک دەناسران، بە پێچەوانەی ئەو تایبەتمەندییە ھاوچەرخەی کە بۆ خوێنمژەکان داندراوە لە سەدەی ١٩ تاوەکوو ئێستا، کە گوایە لاواز و ڕەنگ کاڵن.

خوێنمژەکان لە زۆرێک لە چاندەکاندا بوونیان ھەبووە و تۆمارکراون؛ دەستەواژەی «ڤامپایەر»، کە لە زمانی ئینگلیزیدا بەواتای خوێنمژ دێت، لە ڕۆژاوای ئەورووپا بەناوبانگ بوو دوای ھێستێریایەکی بەلاشاوی سەدەی ھەژدەھەم کە بالکان و ئەورووپای ڕۆژھەڵاتی گرتبۆوە کە لە ئەنجامدا دار لە دڵی جەستەی مردووان (بۆ ڕاگرتنی زیندووبوونەوە) چەقێندرا و خەڵکێکی زۆر بە خوێنمژی تۆمەتبارکرا.[١] لە ناوخۆی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، دەستەواژەی جیاجیا ھەبوون بۆ ناساندنی خوێنمژەکان، بۆ نموونە لە ئالبانیا دەیانوت شتریگا، لە یۆنان دەیانوت ڤریکۆلاکاس و لە ڕۆمانیاش دەیانوت ستریگۆی.

لە دەمی ھاوچەرخدا، خوێنمژ بە گشتی بە بوونەوەرێکی خەیاڵی ناسراوە، ھەرچەندە زۆرێک لە چاندەکان ھەتاکوو ئێستاش باوەڕیان بە بوونەوەری ھاوشێوەی خوێنمژەکان ھەیە. زۆرجاران باوەڕ ھەبوون بە خوێنمژ لە فۆلکی کۆندا دەگەڕێندرێتەوە بۆ نەزانین و ناشارەزایی خەڵکی ئەو کاتە لە پرۆسەی شیبوونەوەی جەستەی مردوو، کە خەڵکی پێش شۆڕشی پیشەسازی خوێنمژیان داھێنابوو بۆ عەقڵانیکردنی پڕۆسەکە و دۆزینەوەی نھێنییەکانی مەرگ. لە ساڵی ١٩٨٥دا، نەخۆشیی پۆرفیریا بە خوێنمژییەوە بەسترایەوە و لە زۆرێک لە میدیاکاندا باسکرا، بەڵام لەوکاتەوە بە شێوەکی زۆر پووچەڵکراوەتەوە و پشتگوێخراوە.[٢][٣]

خوێنمژە سەرنجڕاکێش و ئاڵۆزەکانی ئەفسانەی دەمی ھاوچەرخ لە ساڵی ١٨١٩دا ھاتە بوون دوای ئەوەی نووسەر جان پۆلیدۆری پەرتووکی «دە ڤامپایەر» ی بڵاوکردەوە؛ بەرھەمەکە بە ڕادەیەک سەرکەوتوو بوو کە بە کاریگەرترین بەرھەمی خوێنمژیی سەدەی نۆزدە ناسرا.[٤] ڕۆمانەکەی برام ستۆکەر دراکولا، وەک باشترین نموونەی ڕۆمانی خوێنمژی ناسراوە کە بنەمای بۆ ئەفسانەی خوێنمژی ھاوچەرخ دانا. سەرکەوتنەکەی ئەم پەرتووکە بووە ھۆی سەرھەڵدانی چەشنێکی جیاوازی خوێنمژی کە ئێستاش لە سەدەی ٢١دا بەناوبانگە و لە پەرتووک و فیلم و زنجیرەکاندا دەبیندرێت. لەو کاتەوە، خوێنمژ بووەتە پەیکەرێکی ناسراوی چەشنی فیلمی ترسناک.

وشەڕەتناسی[دەستکاری]

وشەی خوێنمژ لە زمانی کوردیدا لە ھەردووک وشەی خوێن و مژ (لە مژینەوە) پێکھاتووە، کە ئەگەر ھەیە وەرگێڕانێکی وشەیی مصاص دماءی عەرەبی یان خون‌آشامی فارسی بێت. لە زمانی ئینگلیزیدا بە خوێنمژ دەوترێت ڤامپایەر، یەکەم دەرکەوتنی وشەکەش لە فەرھەنگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرددا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٧٣٤.[٥] لەو دەمەدا خوێنمژی لە وێژەی فەڕەنسی[٦] و ئەڵمانییدا باس دەکرا.[٧] دوای ئەوەی نەمسا دەستی بەسەر باکووری سێربیا و ئۆلتێنیا گرت، تێبینی ئەوەیان کرد کە خەڵک لەوێ گۆڕیان ھەڵدەدایەوە بۆ «کوشتنی خوێنمژەکان.»[٧] ئەم ڕووداوانە لە نێوان ساڵانی ١٧٢٥ بۆ ١٧٣٢ ڕوویان دا و دوای بڵاوبوونەوەیان زۆر بەناوبانگ بوون. ناوی ڤامپایەر لە دەستەواژەی ڤامپیری ئەڵمانی و ڤامپیری کریلیکی (вампир) لە سەدەی ھەژدەھەمدا داھێنرا.[٨][٩][١٠][١١]

بیروباوەڕی فۆلک[دەستکاری]

باوەڕھەبوون بە خوێنمژی ھەزاران ساڵ لەمەوبەر ھەبووە. چاندی ھاوشێوەی میزۆپۆتامییەکان، عیبرییەکان، یۆنانییە کۆنەکان و ڕۆمانییەکان چیڕۆکی دیمن و ڕۆحییان ھەبووە کە بە پێشھاتووی خوێنمژی دادەنرێن. ھەرچەندە لەم چاندە کۆنانەدا خوێنمژ و بوونەوەری ھاوشێوەی خوێنمژ ناویان ھاتووە، فۆلکلۆری ئەو بوونەوەرەی ئەمڕۆ بە خوێنمژ ناوی دەبەین بنچینەکەی دەگەڕێتەوە بۆ باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا لە سەدەی ھەژدەھەمدا،[١] کە لەم ماوەیەدا بیروباوەڕی زۆرێک لە کۆمەڵگەکان بە دەمی دەگوازرانەوە لە نەوەیەکەوە بۆ دانەیەکی تر و تۆماریش دەکران. لە زۆر حاڵەتدا، خوێنمژەکان بوونەوەری خراپکارن، زۆرجار گەڕاوەی ئەو کەسانەن کە بوونەتە قوربانیی خۆکوشتن، یان ئەوانەی کە لە ژیانیاندا ساحیر بوون و جادووی ڕەشیان ئەنجام داوە، ھەروەھا دەکرێت کەسێک ببێتە خوێنمژ بەھۆی دزینی جەستە مردووەکەوەی لەلایەن ڕۆحێکی خراپەوە، یانیش ئەگەر ھاتوو کەسەکە لەلایەن خوێنمژێکی ترەوە گازی لێ گیرا. لە ھەندێک ناوچەدا، ئەمەندە باوەڕ بەم بوونەوەرانە بەھێز بوو کە ببووە ھۆی ھیستێریای بە کۆمەڵ و ببووە ھۆکاری کوشتنی ئەو کەسانەشی کە خەڵکی لایان وابوو خوێنمژ بوون.[١٢]

شیکردنەوە و دانەپاڵە باوەکان[دەستکاری]

تابلۆی خوێنمژ (١٨٩٥) لەلایەن ئێدوارد مونیک کێشراوە
پەیکەرێکی دراکیولا لەکاتی گازگرتن لە خانمێک کە لە فرۆشگایەکدا لە ڕۆمانیا بۆ فرۆشتن داندراوە.

شتێکی قورسە کە بتواندرێت یەک پێناسەی ڕێک و پەسەندکراو بۆ خوێنمژی فۆلکلۆری دابنرێت، بەڵام چەند وەسفێک ھەن کە بۆ خوێنمژەکان داندراون کە باون لە زۆرێک لە ئەفسانە ئەورووپییەکاندا. زۆرجار، خوێنمژەکان شێوەیان ئاوساوە و ڕەنگێکی سوورباو و مۆربۆوەی تاریکیان ھەیە؛ ئەم خەسڵەتانە زۆرجار دەدرانە پاڵ خواردنەوەی خوێن. زۆرجار کاتێک خوێنمژێک لە کفنەکەی یان تابووتەکەیدا دەبیندرا خوێن بە دەم و لوتیدا دەھاتە خوارەوە و چاوی چەپیشی کراوە بوو. خوێنمژەکان لەو کفنانەدا دەھاتنە دەرەوە کە پێوەی نێژرابوون و قژ و نینۆکەکانیشیان ھەندێک درێژ بووبوونەوە.[١٣] بە گشتی، کەڵبە تایبەتمەندییەکی خوێنمژەکان نەبوو لە فۆلکلۆری کۆندا.[١٤] ھەرچەندە خوێنمژەکان لە زۆر شوێندا بە نەمردوو ناویان ھاتووە، ھەندێک لە چیڕۆکە فۆلکلۆرەکان بە بوونەوەری زیندوو ناویان دەبەن.[١٥][١٦]

دروستبوونی خوێنمژ[دەستکاری]

ھۆکاری دروستبوون و سەرھەڵدانی نەوەی خوێنمژ لە فۆلکلۆری ڕەسەندا جیاوازی ھەبووە. لە چاندی سلاڤی و چینیدا، ئەگەر ھەر ئاژەڵێک، بە تایبەت سەگ و پشیلە، بازی بەسەر جەستەیەکی مردوودا ھەڵبدایە، خەڵکی لایان وابوو ئەو کەسە دەبووە نەمردوویەک.[١٧] ھەروەھا ئەگەر جەستەیەک برینێکی ھەبووایە و بە ئاوی کوڵاو چارەسەر نەکرابایە، پێیان وابوو ژەو کەسەی برینەکەی ھەیە لەژێر مەترسی بوون بە نەمردووە. لە فۆلکلۆری ڕووسیدا، خوێنمژەکان بەو کەسانە دادەنران کە جادووی ڕەشیان ئەنجام داوە یان دژی کڵێسای ڕووسی ڕاپەڕینیان ئەنجام داوە لەکاتێکدا لەژیاندا بوون.[١٨]

لە زۆرێک لە چاندەکاندا، چەند ڕێگەیەک دەگیرایە بەر بۆ ڕێگریکردن لە کەسێکی مردوو بۆ بوون بە نەمردوویەک، بۆ نموونە، ناشتنی مردووان بە سەرەوخواری زۆر باو بوو، ھەروەھا دانانی شتومەکی عەرزیش وەک مەڵەغان و داس[١٩] لە نزیک گۆڕەکانەوە ھەر باو بوو؛ ئەمانە لەلایەکەوە بۆ خۆشحاڵکردنی ڕۆحە خراپەکانی کە دەچوونە ناو جەستەکەوە دەکران و لەلایەکی تریشەوە بۆ ئەوەی ئەگەر کەسەکە بووبە نەمردوویەک حەز نەکات بێتەوە دەرەوە لە گۆڕەکەی.[٢٠]

چەند مێتۆدێکی تریش ھەبوون کە بە شێوەیەکی باو لە ئەورووپادا بەربڵاوبوون بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی مردووەکان، بۆ نموونە لە زۆر ناوچەدا ئەژنۆی مردووەکانیان تێک دەدا تاکوو ئەگەر ھاتوو بوونە نەمردوو نەتوانن بڕۆن بە ڕێگەدا، لە زۆرێک شوێنی تریشدا بەری سەوزە یان لمیان دەڕشت بۆ ئەوەی ئەگەر ھاتوو مردووەکە بووە نەمردوویەک، شەو تا بەیابی خەریکی ژماردنی دەنکەکانی بێت و سەرقاڵ بێت،[٢١] ئەم مێتۆدە ئەوە دەردەخات کە خەڵکی لەوکاتەدا پێیان وابووە خوێنمژەکان ئەریتمۆمانیایان ھەبووە. ھەندێک چیڕۆکی چینی ھاوشێوەش ھەن کە دەڵێن ئەگەر خوێنمژێک بە تەنیشت کیسەیەک برنجدا بڕوات، دەوەستێت تاوەکوو دەنک بە دەنک بیانژمێرێت.[٢٢]

ناسینەوەی خوێنمژ[دەستکاری]

چەندین بۆنەگێڕان ھەبوون کە بۆ ناسینەوەی خوێنمژ بەکاردەھاتن. یەکێک لە مێتۆدەکان بۆ ناسینەوەی گۆڕی خوێنمژ پێکھاتبوو لە دانانی کوڕێکی پاکیزە لەسەر ئەسپێکی ستالیۆنی پاکیزە و گەڕاندنی ئەسپەکە بەناو گۆڕستاندا—گوایە ئەسپەکە ڕۆیشتن بە نزیک ئەو گۆڕەی کە جێی پرسیارە ڕەت دەکاتەوە.[١٨] بە گەشتی ئەسپەکە دەبوایە ڕەش بووایە، بەڵام لە ئەلبانیا بە پێچەوانەوە دەبوایە سپی بووایە.[٢٣] ھەروەھا دەرکەوتنی کون و چاڵ لەسەر گۆڕەکان بە نیشانەیەکی تری خوێنمژی دەژمێردران.[٢٤]

ئەو جەستە مردووانەی کە خەڵک پێیان وابوو دەبنە خوێنمژ و نەمردوو ئەوانە بوون کە تەندروست دەردەکەوتن و نیشانەی تێکچوون و شیبوونەوەیان پێوە دیار نەبوو.[٢٥] لە زۆر حاڵەتدا، کاتێک گۆڕی ئەوانەی شکی خوێنمژیان لێ دەکرا ھەڵدەدرانەوە، خەڵکی ناوچەکە و گۆڕھەڵکەنەکان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە جەستەکان خوێنی نوێی قوربانییەکیان بەسەر دەمووچاوەوە بوو.[٢٦] مەرگی مەڕ و ماڵات و خزم و دراوسێ ھەمووی بە بەڵگەی ھەبوونی خوێنمژێک دادەنران لەو ناوچەیەی ئەو ڕووداوانەی تێدا ڕوودەدا. ھەروەھا خوێنمژە فۆلکلۆرییەکان دەیانتوانی ھەبوونی خۆیان ئاشکرا بکەن بە ئەنجامدانی ئەو چالاکییانەی کە کەسانی ئاسایی بێزار دەکرد،[٢٧] وەک ھەڵدانی بەرد بۆ سەر سەقفی ماڵان و گواستنەوە و جووڵاندنی شتومەکی ناو ماڵان و سواربوونی سنگی خەڵکی لەکاتی خەودا.[٢٨]

خۆپاراستن[دەستکاری]

شتومەکە پارێزەرەکان[دەستکاری]
سیر، پەرتووکی پیرۆز، خاچ، پاڕانەوەی مەسیحی، ئاوی پیرۆز و ئاوێنە ھەموو بە ئامرازی پارێزەر دژی خوێنمژەکان یان ئامرازی دیاریکردنی خوێنمژەکان ناسراون

شتومەکە پارێزەرەکان—ئەو شتومەکانەی کە دەتوانن خەڵکی لە خوێنمژەکان بپارێزن—لە فۆلکلۆری خوێنمژیدا باوە. نموونەیەکی ئاشکرا سیرە،[٢٩] گوایە لق و چڵی گوڵی کێوی و گیای «ھاوتۆرن» یش ئازار بە خوێنمژەکان دەگێنن، لە ئەورووپاش پێیان وابوو ئەگەر بەری گوڵی مەستارد بەسەر سەقفی خانووەکانیاندا بڕێژن، خوێنمژەکان لە خانووەکە نزیک نابنەوە.[٣٠] شتومەکە پارێزەرەکانی تریش زیاتر ئایینین، بۆ نموونە لە دەوڵەتە مەسیحییەکان پەرتووکی پیرۆز، خاچ، ئاوی پیرۆز و پاڕانەوەی مەسیحیی ھەموو وەک پارێزەر بەکاردێن. گوایە کە خوێنمژەکان ناتوانن بەسەر زەویییە پیرزۆەکاندا بڕۆن، وەک زەوی کڵێساکان یان پەرستگاکان.[٣١]

ئاوێنەش وەک ئامرازێک دژی خوێنمژەکان بەکارھاتووە، ھەرچەندە بە شتومەکێکی پارێزەر نەناسراوە. لە زۆرێک لە شوێنەکان ئاوێنە دەکرێت بە دەرگای ماڵەکانەوە بۆ ڕێگریکردن لە خوێنمژەکان لە چوونەژوورەوە. لە زۆرێک لە چاندەکاندا، خوێنمژەکان شکانەوەیان نییە لەبەر ئاوێنەدا و سێبەریش دروست ناکەن، ئەمە زۆرجار دەگەڕێندرێتەوە بۆ نەبوونی ڕۆح لە جەستەدا، ھەر بۆیەش بە خوێنمژەکان دەوترێت نەمردوو، واتە ڕۆحیان تێدا نییە،[٣٢] بۆیە زیندوو نین، بەڵام لە ھەمان کاتیشدا مردوو نین (ھەن)؛ ھەرچۆنێک بێت، ئەم دانەپاڵە جیھانی نییە، بۆ نموونە لە یۆنان خوێنمژەکان شکانەوە و سێبەریشیان ھەیە، بەڵام کاتێک برام ستاکەر لە پەرتووکی دراکیولادا ئەمەی باس کردووە، لەو کاتەوە بە بەناوبانگی ماوەتەوە.[٣٣]

لە ھەندێک لە چاندەکانیشدا پێیان وایە کە خوێنمژ ناتوانێت بڕواتە ناو ماڵێکەوە لەخۆیەوە مەگەر بانگھێشت کرابێت لەلایەن خاوەن ماڵەکەوە؛ دوای یەکەم بانگھێشتکردن دەتوانن بە دڵی خۆیان بێن و بڕۆن.[٣٢] ئەمە لە زنجیرەڕۆمانی ژاپۆنیی شیکیدا باسکراوە. ھەرچەندە خەڵکی پێیان وابوو خوێنمژە فۆلکلۆرییەکان زیاتر بە شەو چالاک بوون، ئەوان بە گشتی کێشەیان لەگەڵ تیشکی خۆردا نەبوو.[٣٣]

کوشتن و لەناوبردن[دەستکاری]
وێنەیەکی ساڵی ١٨٦٤ کە دانیشتوانی ناوچەیەک پیشان دەدات لەکاتی سووتاندنی پەیکەری ئێسقانیی مردوویەک کە گومانی خوێنمژیی لێ کراوە.

مێتۆد و ئامرازەکانی کوشتنی خوێنمژەکان جیاواز بوون، باوترین مێتۆد، کە بەکار دەھات، بە تایبەت لە باشووری سلاڤیا، پێکھاتبوو لە چەقاندنی دارێکی تیژ لە دڵی خوێنمژەکەدا.[٣٤] لە ڕووسیا و ھەرێمەکانی بەلتیک، بە زۆری داری «ئاش» یان بەکار دەھێنا،[٣٥] لە سێربیا «ھاوتۆرن» یان بەکاردەھێنا؛[٣٦] ھەروەھا بەڕوو و داری تریش تۆمارکراون.[٣٧][٣٨] داری «ئاسپێن» یش بە ھەمان شێوە بەکار دەھات، چونکە خەڵکی پێیان وابوو دارەکەی کە مەسیحی پێ ھەڵواسرابوو لە ئاسپێن دروست کرابوو. باوەڕ وابوو کە ئەگەر لق و پۆپی ئاسپێن لەسەر گۆڕی ئەو کەسانەی کە پێشبینی بوون بە خوێنمژیان لێ دەکرا دابندرایە، لە گۆڕەکەیان نەدەھاتنە دەرەوە.[٣٩] ئەوانەی کە پێشبینی خوێنمژییان لێ دەکرا بە گشتی دارێک لە دڵیان دەچەقێندرا. بەڵام لە ڕووسیا و ئەڵمانیا دارەکە لە دەمیان دەچەقێندرا،[٤٠][٤١] لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سێربیاش لە ناو سکیان دەچەقێندرا.[٤٢]

کونکردنی پێستی سنگی خوێنمژەکانیش لەکاتی ئاوسانیاندا ڕێگەیەکی تر بوو بۆ دامرکاندنەوەیان. زۆرێک لەوانەی کە پێشبینی خوێنمژییان لێ دەکرا بە شتومەکی تیژەوە دەنێژران بۆ ئەوەی لەکاتی ھەستانەوەیان و لە پڕۆسەی ئاوسانی جەستەیاندا، شتومەکە تیژەکە بچێت بە جەستەیاندا.[٤٣]

لە ئەڵمانیا ناوچە سلاڤییە ڕۆژاوایییەکان، سەرپەڕاندن یەکێکی تر بوو لە ڕێگەکانی کوشتنی خوێنمژەکان کە بەباوی بەکار دەھات. خوێنمژەکان بە زەوییەوە جووت دەکران و قاچەکانیان بەرز دەکرانەوە و جووت دەکران بە سەریانەوە لەکاتی پرۆسەکەدا. ئەمە بۆیە دەکرا چونکە لەو ناوچانەدا پێیان وابوو ھێشتا ڕۆح لەناو جەستە مردووەکاندا ماوەتەوە و ئەگەر وایان بکردایە پرۆسەی دەرکردنی ڕۆح لە جەستەکە خێراتر دەبوو. لە زۆر حاڵەتیشدا، جەستە و کفن یان ئەو پۆشاکەی خوێنمژەکەی پێوە نێژرابوو، بە بزمار دەکوترا بە زەویدا بۆ ڕێگریکردن لە ھەستانەوەی داھاتوو.[٤٤]

ڕۆمانییەکان دەرزی ئاسنین یان ستیلیان لە دڵی جەستە مردووەکان دەچەقاند و پارچەی ستیلیان لەسەر دەم و چاو و گوێ نێوان پەنجەکان دادەنا پێش ناشتن. زۆرجارانیش داری ھاوتۆرنیان لە قاچی جەستە مردووەکان دەچەقاند. لە ساڵی ٢٠٠٦دا لە نزیک ڤێنیس، زاناکان پەیکەرێکی ئێسقانیی ژنێکیان دۆزییەوە کە خشتێک لەناو دەمیدا بوو، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە ئەم کارە لە سەدەی ١٦ کراوە و وا لێکدرایەوە کە ئەمە بۆ ڕێگریکردن لە ھەستانەوەی جەستەکە کراوە چونکە لەوکاتەدا پێیان وابووە ژنەکە دەبێتە خوێنمژ و ھەڵدەسێتەوە.[٤٥] لە بولگاریا سەدان جەستەی مردوو دۆزراونەتەوە بە پارچەی ئاسنیی وەک گاسنەوە کە چەقێندراوەتە سنگیان.[٤٦]

مێتۆدی کوشتن و لەناوبردنی زیاتریش ھەبوون کە پێکھاتبوون لە ڕشتنی ئاوی کوڵاو بەسەر گۆڕی گومانلێکراودا یان لەناوبردنی تەواوی جەستەی مردووەکە. لە بالکانس، باوەڕ وابوو کە دەتواندرێت خوێنمژ بە خنکاندن، تەقەلێکردن، دووبارەکردنەوەی تەعزێ و ڕشتنی ئاوی پیرۆز بەسەر جەستەکەدا لەناوببرێت. لە ڕۆمانیاش سیر دەخرایە ناو دەمی جەستەکەوە، بەڵام دوای ھەڵدانەوەی گۆڕەکە و پێش کردنەوەی تابووتەکە، سەرەتا لە دیوی دەرەوە تەقە لە جەستەکە دەکرا. لە زۆر حاڵەتی تردا جەستەکە پارچە پارچە دەکرا و پارچەکانیش دەسووتێندران تێکەڵ بە ئاو دەکران. لە ساکسۆنیی کۆندا لە ئەڵمانیا، لیمۆیەک دەخرایە ناو دەمی جەستە گومانلێکراوەکانەوە.[٤٧]

بیر و باوەڕی کۆن[دەستکاری]

تابلۆی لیلیت (١٨٩٢) لەلایەن جان کۆلیەر کێشراوە

بە درێژایی مێژوو لە نزیکەی ھەموو چاندەکاندا، چیڕۆکی بوونەوەری ھاوشێوەی خوێنمژەکان، خوێنخۆر و گۆشتخۆر، ھەبوون.[٤٨] لە کۆندا، دەستەواژەی خوێنمژ و ڤامپایەر بوونیان نەبووە. خواردنەوەی خوێن و چالاکییە ھاوشێوەکانی دەدرانە پاڵ دیمن و ڕۆحی خراپ؛ تەنانەت شەیتانیش بە خوێنمژەوە بەستراوەتەوە.[٤٩]

نزیکەی ھەموو چاندەکانی جیھان خوێنخۆرییان بە جۆرێک لە خراپە ناساندووە و بە ڕۆحی خراپ و دیمنەوە بەستوویانەتەوە. فارسەکان لە یەکەمین چاندەکان بوون کە چیڕۆکی دیمنی خوێنمژیان ھەبێت: دیمنی خوێنخۆر لەسەر گۆزەکانیان ھەڵکەندراوە لەکاتی خواردنەوەی خوێنی مرۆڤ.[٥٠] شارستانیەتی بابل و ئەسیریا چیڕۆکی بوونەوەری ئەفسانەیی لیلیتویان ھەبووە،[٥١] کە دیمنێک بووە کە لەسەر خوێنی مناڵی ساوا ژیاوە.[٥١] لە چیڕۆکەکانیشدا ھاتووە کە خوێنمژ و شێوەگۆڕی مێینە بە شەوان بە ناو شارەکاندا دەگەڕان بۆ دۆزینەوەی قوربانییەک.[٥٢]

لە مێتۆلۆژی کلاسیکیدا، سێ بوونەوەری ئێمپیوسەی،[٥٣] لامیا[٥٤] و شتخیکش ناویان ھاتووە. بە تێپەڕبوونی کات، دوو دەستەواژەکەی یەکەم بوونە گشتی بۆ وەسفکردنی ساحیر و دیمنەکان. ئیمپیوسەی کچی خواوەند ھێکاتێ بوو، و بە بوونەوەرێکی قاچ تەنەکەیی و شەیتانی ناسرابوو. ئەو شێوەی خۆی دەگۆڕییە سەر ژنی گەنج و پیاوی ھەڵدەخڵەتاند و لەکاتی خەوتنی پیاوەکان خوێنەکەی دەخواردنەوە.[٥٣] لامیا ھێرشی دەکردە سەر مناڵان بە شەو لەکاتی خەوتندا و خوێنەکەی لە جێگەی نووستنەکانیاندا دەخواردەوە. وەک لامیا، شتخیکشیش بە ھەمان شێوە ھێرشی دەکردە سەر مناڵان، بەڵام لە ھەمان کاتیشدا پێگەیشتووەکانیشی دەکردە ئامانج. گوایە کە جەستەی باڵندەیان ھەبووە لە قەلەڕەش چوون.[٥٥]

فۆلکلۆری ئەورووپی و سەدەکانی ناوین[دەستکاری]

زۆرێک لەو خەیاڵاتانەی کە دەوری خوێنمژەکانی دابوو لە ماوەی سەدەکانی ناویندا پەرەیسەند. مێژوونووسانی سەدەی دوانزەیەم، واڵتەر ماپ و ویلیام نیوبێرگ، ھەژماری نەمردوویان تۆمار کردووە،[١٢][٥٦] تۆماریش لەسەر خوێنمژەکان لەدوای ئەم ماوەیەوە لاواز بوون.[٥٧] لە فۆلکلۆری نۆرسیشدا (سکاندیناڤیا) باسی بوونەوەری ھاوشێوەی خوێنمژ کراوە لە سەدەکانی ناویندا.[٥٨] بوونەوەری ھاوشێوەی خوێنمژەکان زۆر بە کەمی لەسەریان نووسراوەتەوە لە وێژەی جووەکاندا؛ نووسەرێکی جووی سەدەی شانزەیەم بە ناوی دەیڤد بن سۆلۆمۆن ئیبن ئەبی زیمرا (بە کورتی ناسراو بە ڕادباز) لەبارەی ژنێکی دڵڕەقەوە نووسی بووی کە دوای مردنی جەستەکەی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەبێ چاودێری بەجێ ھێڵدرابوو کە بووە ھۆی بوون بە خوێنمژ و ھەستانەوەی و کوشتنی سەدان خەڵک. ئەو ئەمەی دایە پاڵ چاودێری نەکردنی جەستە مردووەکە، گوایە کە جەستەی مردوو دەتوانێت ببێت بە پۆشاکێک بۆ گیانە خراپەکان.[٥٩]

لە سەدەی سەرەتاکانی سەدەی ١٧ و ١٨، چەندین چیڕۆکی خوێنمژ بە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپادا بڵاوبوونەوە. ئەم چیڕۆکانە بوونە پایەی ئەفسانەی خوێنمژ کە دواتر بە ئینگلتەرا و ئەڵمانیادا بڵاوبۆونەوە و پەرەیانسەند و ناوبانگیان دەرکرد. یەکێک لە کۆنترین چالاکییە خوێنمژییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٦٧٢ لە ئیستریا لە کرواتیای مۆدێرن.[٦٠] ڕاپۆرتە ناوخۆیییەکان ھۆکاری دڵەڕاوکێی دانیشتوانی شارۆچکەی تینجانیان دایە پاڵ پیاوێکی ھەژار بە ناوی جوور گراندۆ، کە بە خوێنمژ ناسێندرا.[٦١] ئەو لە ساڵی ١٦٥٦دا مرد. دانیشتوانی شارۆچکەکە بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ئەو لە مردن گەڕاوەتەوە و ھێرشی ھێناوەتە سەر بێوەژنەکەی و خوێنی خەڵکی خواردۆتەوە. سەرۆکی شارۆچکەکە داوای کرد کە دارێک لە سنگی بچەقێندرێت، بەڵام دواتر ئەوەیان پێ بەس نەبوو و سەریشیان پەڕاند.[٦٢]

لە سەدەی ١٨دا، چەندین خوێنمژ لە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا بیندراون، کە بووە ھۆی ھەڵدانەوەی چەندین گۆڕ و چەقاندنی دار لە سنگی چەندەھا جەستە؛[٦٣] لەم ماوەیەدا، تەنانەت کەسایەتییە سیاسییەکانی حکومەتیش بەشدارییان لە ڕاوکردن و کوشتنی خوێنمژەکان دەکرد. ھەرچەندر ئەم ماوەیە بە سەردەمی ڕووناکبیری ناسرابوو، کە تێیدا چەندین ئەفسانەی فۆلکلۆری کۆتاییان پێ ھێندرا و پووچەڵکرانەوە، باوەڕھێنان بە خوێنمژەکان بە ڕێژەیەکی زۆر دراماتیکی زیادی کرد، لە ئەنجامیشدا ھیستێریایەکی بە لاشاو ئەورووپای گرتەوە.[١٢] دڵەڕاوکێکە لە ڕۆژھەڵاتی ڕووسیاوە دەستی پێکرد لە ساڵی ١٧٢١ کاتێک باسی ھێرشێکی خوێنمژی بڵاوبۆوە، و لە ساڵەکانی ١٧٢٥–١٧٣٠ بانگەشەی ھێرشی خوێنمژی چڕتر بوو. یەکەمین دوو کەیسی خوێنمژی کە تۆمار بکرێت تەرمی پیتار بلاگۆجێڤیج و میلۆش سێرکاسی سێربیایی بوون. گوایە کە، دوای مردنی لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا، بلاگۆجێڤیج لە مردن گەڕاوەتەوە و داوای خواردنی لە کوڕەکەی کردووە، دوای ئەوەی کوڕەکەشی ڕەتی کردۆتەوە، کوشتوویەتی و بە مردوویی دۆزیویانەتەوە ڕۆژێک دوای ڕووداوەکە. خەڵک باوەڕیان وابوو کە بلاگۆجێڤیج ھێرشیشی کردبووە سەر دراوسێکانی، کە ھەموویان بەھۆی کەمخوێنییەوە مردبوون.[٦٣]

میلۆشیش سەربازێکی پێشوو و جووتیار بوو، خەڵک باوەڕیان وابوو کە خوێنمژێک چەندین ساڵ لەمەوبەر ھێرشی کردۆتەوە سەری. میلۆش لەکاتی جووتیاریدا مرد، دوای مردنیشی خەڵکی دەورووبەری ناوچەکە ھەموو دەمردن. خەڵکی بە گشتی پێیان وابوو کە میلۆش گەڕابوویەوە و پەلاماری خەڵکی دەدا.[٦٤][٦٥] چیڕۆکێکی تری سێربیایی بەناوبانگ ھەبوو دەربارەی ساڤا ساڤانۆڤیچ بوو، کە خەڵکی دەکوشت و خوێنەکەی دەخواردنەوە. ئەم ئەفسانەیە بووە ھۆی ھاندانی فیلمی ترسی ساڵی ١٩٧٣، لێپتیریکا.[٦٦]

ھەردوو ڕووداوەکە بەباشی نووسرابوونەوە و بەڵگەنامەیان بۆ دروست کرابوو. کەسایەتییە حکومییەکان تەرمەکانیان پشکنی و ڕاپۆرتیان لەسەر نووسین و کتێبیشیان بە ناو ئەورووپادا بڵاوکردەوە.[٦٥] ھیستێریاکە، کە بە فراوانی بە «دەمەقاڵێی خوێنمژی سەدەی ١٨» ناسراوە، بۆ چەندین نەوە مایەوە. کێشەکان بەھۆی ئەو پەتایانەی ڕووی لە دێکان دەکرد خراپتر دەبوو، بەھۆی ئەوەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە بڕوایان بەو جۆرە ئەفسانانە ھەبوو، کە دەبووە ھۆی ھەڵدانەوەی گۆڕ و ڕاوەخوێنمژ.[٦٧]

بنچینەی خوێنمژ و بیروباوەڕکان[دەستکاری]

ڕاڤەکاران زۆر بیردۆزیان سەبارەت بە بنچینەی بیروباوەڕی خوێنمژی و پەیوەندییان بە ھیستیریای بە کۆمەڵ پێشکەشکردووە. ئاماژەیان بە ھەموو شتێک کردووە ھەر لە زوو ناشتن پێش کاتی خۆی تاوەکو نەزانینی سەرەتایی سەبارەت بە سووڕی شیبوونەوەی جەستە دوای مردن، ھەموو ئەوانە ھۆکاری باوەڕھێنان بە بوونی خوێنمژ ھەبووە.[٦٨]

پاتۆلۆژی[دەستکاری]

شیبوونەوە[دەستکاری]

خوێنمژ لە دەمی نوێدا بە ڕەنگ کاڵی ناسراوە.

پاول باربەر لە کتێبەکەی بە ناوی «خوێنمژەکان، ناشتن و مردن» وتوویەتی کە بیڕوباوەڕی خوێنمژی لە ئەنجامی ھەوڵدانی خەڵکیی کۆمەڵگا پێش پیشەسازییەکانە بۆ تێگەیشتن و شیکردنەوەی سروشت، بەڵام بۆ سەردەمی ئەو کام کاتە ئاڵۆز بوو کە لە پرۆسەی مردن و شیبووەنەوە تێبگەن.[٦٨]

ھەندێک جار خەڵک لەو جەستانە گومانی خوێنمژییان دەکرد ئەگەر ھاتوو شێوەی لاشەکان لەکاتی ناشتنیان شێوەیان لە جەستەی ئاسایی جیاوازتربێت. ڕێژەی شیبوونەوە بە گۆڕانی پلەی گەرمی و پێکھاتەی خۆڵ دەگۆڕێت، زۆر لەم نیشانانە تەنیا کەمێکیان دەزاندرا. ئەمە بووە ھۆی ئەوەی کە ڕاوچی خوێنمژەکان بە ھەڵە دەگەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە جەستەی مردووەکە شیبوونەی تێدا ڕووی نەداوە، نیشانەکانی شیبوونەوەیان بە نیشانەکانی بەردەوامی ژیان تێدەگەیشتن.[٦٩]

جەستەکان وەکو گازەکان تووشی ئاوسان دەبن و لە قەدی مرۆڤ کەڵەکە دەبن، و پەستانی خوێن زیاد لە لای لووت و دەم زیاد دەبێت. ھەموو ئەمانە دەبنە ھۆکاری ئەوەی کە جەستە قەڵەو و تێر خۆراک و سوور دیار بێت، ھەموو ئەو گۆڕانکارییانە وا دەکات کە بزاندرێت کە کەسەکە لە ژیان قەڵەو یان لاواز بووە. لە کەیسی ئارنۆڵد پۆل، جەستەی ژنێکی دەرھێندراو لە گۆڕ، وا لەلایەن ھاوسێکانی بڕیاری لەسەردرا کە زۆر قەڵەوتر و تەندروست دیاربوو لە چاو شێوەی جەستەکەی کە لەکاتی ژیانییدا ھەیبوو.[٧٠] بەھۆی داچۆڕانی خوێن وا لێکدرایەوە کە جەستەکە چالاکی خوێنمژانەی ھەبووە.[٢٦]

ھۆکاری ڕەشبوونی پێستیش ھەر شیبوونەیە.[٧١] دانانی جەستەی شیکراوە بەو شێوەی کە لەکاتی مردنی دایدەنێن، دەبێتە ھۆکاری ئەوەی کە خوێن لە لاشە دابچۆڕێت و وا لە گازە کەڵەکەبووەکان بکات لە لاشەکە بێتە دەرەوە. ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کە دەنگێک لە شێوەی ناڵە لەکاتی تپێەڕبوونی گازەگە بە پەتەکانی قوڕگ دروست بێت، یان دەنگێک لە شێوەی ئاوسانی زگ لەکاتی تیپەڕبوونی گازەکە بە دەرچەی دواوە دروست بێت. ڕاپۆرتی فەرمی لە کەیسی پیتەر بلاگۆفیتش باس لە ھەندێک نیشانەی کێوی دەکات کە لەبەر ڕێزێکی زۆر بەسەریاندا تێدەپەرێت، وەک وا لێی نوسراوە.[٧٢]

لە دوای مردن، پێست و پووک، ئاو و شلەمەنی و گرێ لە دەست دەدات، ڕەگی قژ و نینۆک و ددان و تەنانەت ئەو ددانانەی کە لە ناو شەویلاکدا شاراوەن دەردەکەون. ھەموو ئەوانە چاوبەستێک دروست دەکات و وا پیشانی دەدات کە موو و نینۆک و ددان گەشەیان کردووەتەوە.[٧٢]

ناشتنی پێشوەخت[دەستکاری]

وا دادەنرێت کە ناشتنی مرۆڤ بە زیندوویی بەھۆی کەمی زانیاری لە زانستی پزیشکی لەو کاتەدا کاریگەریی لەسەر ئەفسانەی خوێنمژەکان ھەبووبێت. لە ھەندێک حاڵەتدا، خەڵکی باسیان لە دەنگێکی بیستراو لە چەند تابووتێک دەکرد، دواتر ھەندێک شوێن جێی نینۆک لە ناوەوەی تابووتەکان دەدۆزرانەوە کە پێدەچوو ھەوڵی ڕاکردنی قوربانییەکان بووبێت. لە ھەندێک حاڵەتی تریشدا، کەسێک لە سەر و لووت و دەموچاوی دەدات، کە ئەمەش دەبووە ھۆی ئەوە کە وادەربکەون کە کەسێکی تر لێی خواردوون. کێشەی ئەم بیردۆزە ئەوەیە کە چۆن ئەو کەسانە کە گوایە بە زیندوویی نێژراون بۆ ماوەیەکی درێژ بە بێ خۆراک و ئاو و ھەوا دەژیان.[٧٣] شیکردنەوەیەکی جێگرەوە بۆ ئەو دەنگە دەنگانە ھەیە ئەویش ئەوەیە کە ئەو دەنگانە لە ئەنجامی بڵقە بڵقی دەرچوونی گازەکان لەکاتی شیبوونەوەی سرووشتی جەستەکەیە. ڕەنگیشە ھۆکاری ئاشووب و شێواوی گۆڕەکان بەھۆی ھەڵکەندنەوە و تاڵانکردنیان بووبێت.[٧٤]

پەتای لێگرەوە[دەستکاری]

فۆلکلۆری خوێنمژی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵێک حاڵەتی مردن لە ئەنجامی چەند تووشبوون بە چەند نەخۆشییەکی نەناسراو و تۆمارنەکراو ھەبووە، کە بە زۆر کات لە ناو یەک خێزان یاخود لە ناو یەک کۆمەڵگەی بچووک بوون.[٧٥] ھێمای ھەبوونی پەتا لە کەیسە کۆنەکانی پیتەر بلاگۆژڤیچ و ئارنۆڵد پۆل زۆر بەڕوونی دیاربوو، تەنانەت لە کەیسی میرسی براون، و بیروباوەڕی خوێنمژی لە ئینگلتەرای نوێ بە گشتی، نەخۆشی سیل پەیوەندی بە بڵاوەبوونەوەی خوێنمژی ھەبووە. بە ھەمان شێوە، ھەڵئاوسانی سییەکان لەکاتی نەخۆشی پەتای دەبلی پەیوەندی بە تێکڕمانی شانەی سییەکان ھەبوو، کە دەبووە ھۆی خوێنبەربوون لەسەر لێو.[٧٦]

پرۆفیریا[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٨٥، زانای زیندە کیمیاناس، دەیڤید دۆلفین، پێشنیاری کرد کە بەستەرێک لە نێوان نەخۆشی دەگمەنی پرۆفیریا و فۆلکلۆری خوێنمژی ھەیە. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم حاڵەتە لەڕێگەی بۆری ھەیم چارسەر دەکرێت. پێشیناری کرد کە ڕژانی ڕێژەیەکی زۆر لە خوێن، ڕەنگە ببێتە ھۆکاری بۆری ھەیم کە دەگوازرێتەوە بە شێوەیەک لە شێوەکان لە دیواری گەدە بۆ جۆگەی خوێن. تەنیا خوێنمژەکان تووشی پرۆفیریا دەبوون، کە بە دوای گوڕینی ھەیم و کەمبوونەوەی نیشانەکان نەخۆشی بوون.[٧٧]

نەخۆشی ھاری[دەستکاری]

نەخۆشی ھاری بە فۆلکلۆری خوێنمژی بەستەر کراوە. پزیشکی نەخۆشییەکانی دەمار خوان گۆمێز-ئەڵۆنسۆ لە نەخۆشخانەی خێرەل لە ڤیگۆ لە ئیسپانیا، ئەم ئەگەرەی لە ڕاپۆرتێکدا لە گۆڤاری نوەرۆلەجی خستەڕوو.[٧٨][٧٩]

بیردۆزە سایکۆدینامیکەکان[دەستکاری]

توێژەری ویلزی، ئێرنست جۆنز لە تێزەکەی دەربارەی کابوس لە ساڵی ١٩٣١ دووپاتی کردەوە، کە خوێنمژەکان ھێمان بۆ ھەندێک پاڵنەری بێئاگایی و میکانیزمی بەرگری. ھەستەکان وەکو خۆشەویستی، گوناھ و ڕق، سووتەمەنی بیرۆکەی گەڕانەوەی مردوو لە گۆڕەکانەوەیە. بە ھیوای پێک شادبوونەوە بە خۆشەویستان، تازەیەبارەکان پێیانوایە کە تازە مردووەکانیش تامەزرۆن بە ھەمان شێوە تا بگەڕێنەوە. لەم ڕوانگەیەوە بیروباوەڕە کۆنەکان سەبارەت بە گەڕانەوەی خوێنمژەکان بۆ لای کەس و کار و بەتایبەت بۆ لای خێزانەکانیان سەری ھەڵدا.[٨٠]

لەو کەیسانەی کە ھەست بە تاوانکردنی بێئاگایی گرێدراوی پەیوەندی بێت، لەوانەیە ئاواتی شادبوونەوە لەڕێگەی دڵەڕاوکێوە تێک بچێت. ڕەنگە ئەوە ببێتە ھۆکاری داسەپاندن و کپکردن، کە سگموید فرۆید بە ترسی ویستراوی گڕێداوە.[٨١] جۆنز پێی وایە کە لەم حاڵەتانەدا ویستی ڕاستەقینە بۆ شادبوونەوەی سێکسی ڕەنگە بە شێوەیەکی فراوان بگۆڕێت، ئارەزوو جێی ترس دەگرێتەوە، سادیگەری جێگەی خۆشەویستی دەگرێتەوە، و ھەروەھا یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی یان خۆشەویستەکەی جێگەی لەلایەن کیانێکی نەناسراو دەگیرێتەوە. لایەنی سێکسی ڕەنگە بوونی ھەبێت و ڕەنگیشە بوونی نەبێت.[٨٢] ھەندێک لە ڕەخنەگرانی سەردەم پێشنیازی بیردۆزێکی ئاسانتریان کرد: خەڵک خۆیان ئاشنایی خوێنمژی دەکەن، چونکە لەو ڕێگەیەوە دەیانەوێ ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتیش بێت، لە ترسی مردن ڕابکەن.[٨٣]

دەتوانرێت چالاکی سێکسی خوێنمژین لە سروشتی خۆیەتی ببیندرێت کە پەیوەندی لەگەڵ گۆشتخۆری و نەریتە کۆنەکان ھەیە. زۆر لە ئەفسانە کۆنەکان ئاماژە بە ھەبوونی ھەندێک بوونەوەری تر دەکەن کە شلەمەنی تر لە جەستەی نێچیرەکانیان دەڕژێنن، کە ئەوەش پەیوەندییەکی بێئاگایی لەگەڵ ڕژانی تۆوی پیاوەوە ھەیە. لە کۆتاییدا جۆنز تێبینی ئەوەی کرد کە کاتێک لایەنە سروشتییەکانی سێکس داپۆسڵرێ، لە شێوازی دواکەوتووانەی تر دەردەبڕدرێت، بە تایبەتی بە شێوەی سادیگەری؛ جۆنز پێی وابوو کە سادیگەری دەمی پەیوەندییەکی نەپچڕاوی لەگەڵ ڕەفتاری خوێنمژیدا ھەیە.[٨٤]

لێکدانەوەی ڕامیاری[دەستکاری]

نێگارێکی ڕامیاری لە گۆڤاری پەنچ کە لە ساڵی ١٨٨٥ بڵاوکراوەتەوە، کە یەکێتی نیشتیمانی ئیرلەندی وەکو خوێنمژێکی ئیرلەندی کە ھێرش دەکاتە سەر ژنێکی خەوتوو نیشان دەدات.

دووبارە داھێنانەوەی ئەفسانەی خوێنمژ لە سەردەمی ھاوچەرخدا بە دوور نییە لە توانجی ڕامیاری.[٨٥] کۆنت ڕاکۆلای ئیستوقراتی، کە بە تەنیا لە قەڵایەکی دوور لەگەڵ ژمارەیەکی کەمی خزمەتکارە دەروون ناتەواوەکان دەژی، بە تەنیا بە شەوان دەردەکەوێت و لەسەر جوتیارییەکانی خۆی تێر دەکات، ھێمایە بۆ سیستەمی کۆنی مشەخۆری. لە پێشەکی بەشی خوێنمژی لە فەرھەنگی فەلسەفی کە لە ساڵی ١٧٦٤ چاپکراوە، ڤۆلتیر تێبینی ئەوەی کرد کە چۆن بیروباوەڕی فۆلکلۆری خوێنمژی لە ناوەڕاستەکانی سەدەی ھەژدەھەم ڕووی لە کەمی کرد، بەڵام ئێستا «بازرگانە گەورەکان، جامبازەکان و سەرمایەداران خوێنی خەڵکییان لە ڕۆژی ڕووناک دەمژی، بەڵام ئەوان نەمردوو بوون، ھەرچەندە گەندەڵ بوون، ئەوانە خوێنمژی ڕاستی بوون کە لە گۆڕەکان نەدەژیان، بەڵام لە کۆشکە پەسندەکان».[٨٦]

مارکیز سەرمایەداری بە «کرێکارێکی مردووە، وەکو خوێنمژ، تەنیا لەسەر مژینی کرێکارە زیندووەکان دەژیێت، ھەرچەندە زیاتر کرێکارەکان بمژێت، زیاتر و زیاتر دەژیێت.» پێناسە دەکات.[٨٧] وێرنەر ھێرزۆگ لە نۆسفیراتۆیی خوێنمژ، لێکدانەوەی ڕامیاریی خۆی وەھا دەخاتە بەردەستەوە کاتێک پاڵەوانەکەی جۆناتان ھارکەر، پارێزەرێک لە چینی ناوەند، دەبێتە خوێنمژی داھاتوو، بە ھەمان شێوە چینی بۆرژوازی سەرمایەداری دەبێتە چینی مشەخۆری داھاتوو.[٨٨]

نەخۆشییە دەروونییەکان[دەستکاری]

ھەندێک لە بکوژەکان لەکاتی کوشتنی قوربانییەکانیان نەریتی تایبەت بە خوێنمژییان لەسەر ئەنجام داون. ھەر یەک لە بکوژان پیتەر کورتین و ڕیتشارد ترینتۆن چەیش لە ڕۆژنامەکان پێیان دەوترا خوێنمژەکان دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە ئەوان خوێنی قوربانییەکانیان دوای کوشتنیان دەخواردەوە. بە ھەمان شێوە، لە ساڵی ١٩٣٢، کەیسێکی کوشتنی شیکارنەکراو لە ستۆکھۆلم لە سوید ناوی کوشتنی خوێنمژی لێنرا، لەبەر ئەو حاڵەتە کە قوربانییەکەی تێدا کوژرابوو.[٨٩] لە کۆتایییەکانی سەدەی شازدەھەم، کۆنتێسای ھەنگاری و بکوژ ئەلیزابیت باتۆری، لە ساڵەکانی کۆتایی سەدەکە زۆر بە کارەکانی ناوی دەکرد، بە تایبەت خۆشووشتنی لە ناو حەوزێک پڕ لە خوێنی قوربانییەکانی بۆ ئەوەی بە جوانی و گەنجی بمێنێتەوە.[٩٠]

ژێرفەرھەنگی خوێنمژی ھاوچەرخ[دەستکاری]

شێوازی ژیانی خوێنمژ دەستەواژەیەکە بۆ ژێرفەرھەنگی خەڵکی ھاوچەرخ بەکاردێت، بە تەواوی لە ناو ژێرفەرھەنگی گۆتی، کە خوێنی ئەوانی تر بۆ ڕابواردن دەخۆنەوە؛ نەخشەی مێژووی ھاوچەرح دەوڵەمەند بە کلتووری میللی پەیوەست بە ھێماکانی کاڵت، فیلمە ترسناکەکان، خەیاڵی ئانن ڕایس، لەگەڵ شێوازی ئینگلتەرای فکتۆری دەکێشێت.[٩١] خوێنمژی چالاک لە ناو ژێرفەرھەنگی خوێنمژی ھەردوو خوێنمژی پەیوەست بە خوێن کە پێی دەوترێت خوێنمژی نەمر لەگەڵ خوێنمژی کە خۆراکی وزەیە لەخۆ دەگرێت.[٩٢][٩٣]

شەمشەمەکوێرە خوێنمژەکان[دەستکاری]

شەمشەکوێرەیەکی خوێنمژ لە پیرۆ

ھەرچەندە زۆر کلتوور چیڕۆکیان لەسەر ھەیە، بەڵام شەمشەمەکوێرەکان بەمدواییانە بوونە بەشێکی دانەبڕاو لە کەلەپووری خوێنمژی. شەمشەمەکوێرەکان بە فۆلکلۆری خوێنمژی گرێدرا کاتێک بۆ یەکەم جار لە کیشوەری ئەمەریکای باشوور لە سەدەی شازدەھەم دۆزرانەوە.[٩٤] شەمشەمەکوێرەی خوێنمژ لە ئەورووپا نییە، بەڵام شەمشەمەکوێرە و کونەپەپوو ھەن، کە مێژوویەکی درێژیان لەگەڵ لێکدانەوە سەرووسروشتی و خوێنمژەکان ھەیە، بە زۆری لەبەر خووە شەوانەیییەکانیان،[٩٤][٩٥] لە نەریتی ڕەگەزدۆزی ئینگلیزیی ھاوچەرخ، شەمشەمەکوێرە بە مانای ئاگاداری لە تارمایی تاریک و پەشێوییەکان دێت.[٩٦]

ھەر سێ چەشنی شەمشەمەکوێرە خوێنمژەکان لە ئەمریکا لاتینی نیشتەجێن، ھیچ بەڵگەیەک نییە کە بوونیان لە جیھانی کۆندا لە ھزری مرۆڤایەتی بسەلمێنێت. لەبەر ئەوە زۆر ئەستەمە کە بوونی خوێنمژ لە فۆلکلۆر و چیڕۆکە کۆنەکان پەیوەندی بە بیرەوەری شەمشەمەکوێرە خوێنمژەکان ھەبێت. شەمشەکوێرە خوێنمژەکان بەو ناوە ناونران دوای خوێنمژی چیڕۆکەکان نەوەک بە پێچەوانەوە؛ فەرھەنگی ئێکسفۆردی ئینگلیزی وشەی خوێنمژ لە ساڵی ١٧٣٤وە ئەم وشەیە بەکاردێنی، بەڵام لە زانستی ئاژەڵی ئەم وشەیە تا ساڵی ١٧٧٤یش بوونی نەبووە. گازی شەمشەکوێرە ئازاری خەلک نادات، بەڵام ناسراوە کە شەمشەکوێرە لەسەر مرۆڤ و نێچیرە گەورەکان خۆراک دەخوات و نیشانەیەک لە دوای خۆی بەجێدێلێت کە ئەویش شوێنەواری گازی دوو لایەنەیە.

لە کارە وێژەیییەکان، دراکۆلا چەند جارێک خۆی بۆ شەمشەکوێرە دەگۆڕێت، و چەندین جار باس لە شەمشەکوێرەی خوێنمژ لەو بەرھەمانە کراوە، لە ساڵی ١٩٢٧ لە شانۆگەری بەرھەمھاتووی بەناوی دراکۆلا، کە دواتر کرا بە ڕۆمان، دراکۆلا تێیدا خۆی بۆ شەمشەمەکوێرە گۆڕی ھەر وەک چۆن لە فیلمەکەش وای کرد،[٩٤] کە بێڵا لوگۆسی بووە شەمشەکوێرە. گۆڕین بۆ شەمشەکوێرە دووبارە لە ساڵی ١٩٤٣ و لە بەرھەمی کوڕی دراکۆلای لۆن چەینی جۆنیور بەکارھێنرایەوە.[٩٧]

لە چیڕۆکی خەیاڵی سەردەمدا[دەستکاری]

کۆنت دراکولا بە ڕۆڵ بینینی بێلا لوگۆسی لە فلیمی دراکولا لە ساڵی ١٩٣١

ئێستا، خوێنمژ لە چیڕۆکە خەیاڵییە بەناوبانگەکان کەسایەتییەکی جێگیرە. ئەو چیڕۆکە خەیاڵییانە وەکو ھۆنراوە لە سەدەی ھەژدەھەم سەری ھەڵدا و وەکو کورتە چیڕۆک لە سەدەی نۆزدەھەم بەردەوام بوو، یەکەمین و لە ھەمووان کاریگەرتر چیڕۆکی خوێنمژی جۆن پۆڵدۆری بوو کە لە ساڵی ١٨١٩ بڵاوکرایەوە کە باسی خوێنمژ لۆرد ڕۆزڤینی دەکرد.[٩٨] لۆرد ڕۆژڤین لە زنجیرەیەک شانۆگەریییدا وەک کەسە خراپەکە دەرکەوت. خوێنمژەکان بوونە باس و خواسی وێژەیی و لە چەندین کاری تردا دەردەکەوتن لەوانە ڤارنیی خوێنمژ (١٨٤٧) زنجیرە بڵاوکراوەی پینسە کوشندەکان، و بەم شێوەیە شوێنی خۆی گرت لە ناو وێژەدا تاوەکو گەیشتە لوتکە بە بڵاوکردنەوەی یەکێک لە ناسراوترین ڕۆمانەکانی مێژوو دراکولا کە لە لایەن برام ستۆکەر و لە ساڵی ١٨٩٧دا بڵاوکرایەوە.[٩٩]

بە درێژایی مێژوو، کەسایەتی خوێنمژ ھەندێک خەسڵەتی وەرگرت کە ئێستا لێی بووە بە بەشێکی دانەبڕاو: لەوانە چڕنووک و لاوازی لەبەرامبەر خۆردا کە ھەردووکی لە سەدەی نۆزدەم لە کارەکانی ڤارنیی خوێنمژ و کۆنت دراکولا دەرکەوتن کە ھەردووکی ددانی خۆپارێزیان ھەبوو،[١٠٠] لە نۆسفیراتۆی مورناو کە لە ساڵی ١٩٢٢ بڵاوکرایەوە،[١٠١] خوێنمژ لە کاتی ڕۆژدا دەترسان. عەباکەشی لە شانۆگەرییەکی ساڵانی بیستەکان دەرکەوت، لەگەڵ یاخو ناسراوەکەی کە ھەردووکی لە لایەن شانۆنووس ھاملتۆن دەین ناسیێران کە یارمەتی ونبوونی دراکولای لەسەر تەختەی شانۆ دەدا.[١٠٢] لۆرد ڕۆزڤین و ڤارنی لە کاتی مانگە شەودا توانای چاکبوونەوەیان ھەبوو، ھەر چەندە لە فۆلکلۆری کۆندا ئەوانە نەناسراو بوون. ھەر چەندە بە شێوەیەکی ڕاشکاو تۆمار نەکراوە لە فۆلکۆر و ئەفسانە کۆنەکان، بەڵام ئێستا نەمری بووەتە خەسڵەتێکی دیاری خوێنمژەکان لە وێژەدا و لە زۆربەی فیلمەکانی خوێنمژدا دەردەکەوێت. نرخی نەمریش خواردنەوەی خوێنە.[١٠٣]

وێژە[دەستکاری]

بەرگەمی یەکەمی یەکێک لە چاپە ڕەسەنەکانی ڤارنیی خوێنمژ، کە کاریگەری لەسەر بەرەو پێشچوونی وێژەی خوێنمژ لە چاخی نوێدا ھەبوو.

خوێنمژ لە وێژەدا سەرەتادا لە ناو ھۆنراوەکاندا دەرکەوت، وەکو ھۆنراوەی خوێنمژەکە کە لە ساڵی ١٧٤٨ لە لایەن ھینریچ ئۆگوست ئۆسینفیلدر نووسرا، لینۆری گۆتفرێد ئۆگویست بورگەر (١٧٧٣)، بووکی کورنیتی جۆن ولفگانگ ڤۆن گۆتە (١٧٩٧)، تالەبەی وێرانکەری ڕۆبێرت ساوتی (١٨٠١)، خوێنمژەکەی جۆن ستاگ (١٨١٠)، پیاوی ئەسپە جنۆکەیییەکەی پێرسی بیسە شێڵی (١٨٢٠)، ھاواری خوێنمژیش خوێن ڕشتنەکە ناتەقێنتەوە و باڵادی خوشکە ڕۆسا و ساموێل تایلەر کۆلدرێچ (١٨١١) کە لەگەڵ دا گایەوڕی لۆرد بایرۆندا کارەکە بە ناتەواوی مایەوە.[١٠٤]

ھەروەھا بایرۆن بەشداری لە نووسینی یەکەمین چیڕۆکی وێژەیی خەیاڵیی سەبارەت بە خوێنمژەکان کرد کە لە ساڵی ١٨١٩ بە ناوی خوێنمژەکە بڵاو کرایەوە. لە ڕاستیدا ئەم چیڕۆکە لە لایەن پزیشکە تایبەتییەکەی بایرۆن، جۆن پۆڵدۆری نووسرا، ئەویش ئەم چیڕۆکەی لە زنجیرە چیڕۆکێکی ترسناک و نادیاری یەکێک لە نەخۆشەکانی وەرگرتبوو، بەشێک لە ڕۆمانەکە (١٨١٩) بە ناوی ناشتن: لەتکردن ناسراوە.[١٢][٩٩] چیڕۆکی ئەم کتێبە، شێوازێکی وێژەیی خودایی فەنتازیایی ژیانە کێوییەکەی بایرۆن بوو، و کەسایەتی نەمردووی لۆد ڕۆزڤین و ژیانی لە سەر کەسایەتی بایرۆن و خۆشەویستەکەی کارۆلین لامپ دروست کرابوو.[١٠٥]

ڤارنیی خوێنمژ نیشانەیەکی وێژەیی بەرچاوی چاخی نێوەندی ڤیکتۆریا بوو، ئەو کاتەی کە لە ناو خەڵکدا چیڕۆکی ترسناک باو بوو، ئەم چیڕۆکە لە لایەن مالکۆم تۆماس و پیکێت پریست نووسرا،[٩٨] و یەکەم جار لە نێوان ساڵانی ١٨٤٥ بۆ ١٨٤٧ لە زنجیرە چاپکراوێکی ترسی ئەو کاتەدا، پینسە کوژکەرەکاندا بڵاو کرایەوە (پینسە کوژکەرەکان بەھۆی ھەرزانی لە نرخ و ناوەڕۆکە ترسناکەکەی ئەم ناوی لێنرابوو). چیڕۆکەکە لە شێوەی کتێب لە ساڵی ١٨٤٧ بە قەبارەی ٨٦٨ دوو ڕیزی لاپەڕە بڵاو کرایەوە. شێوازێکی وراوژووی تایبەتی ھەبوو، وێنەیی ڕوونکردنەوەییی خەسڵەتە ترسناکەکانی ڤارنی بۆ دانرابوو.[١٠٦] یەکێکی تر لە شاکارە وێژییەکانی ئەو کاتە چیڕۆکی کارمیلا کچە خوێنمژە ھاوڕەگەزخوازەکە بوو کە لە ساڵی ١٨٧١ لە لایەن شیردەین لی فانو نووسرا. کارمیلا وەکو چیڕۆکی پێشتری ڤارنی، بۆ حاڵەتەکەی بە شێوەیەکی سۆزداری نوسرابوو.[١٠٧]

کارمیلا لە لایەن دی ئێتش فۆرستۆن، لە ساڵی ١٨٧٢دا کێشراوە.

ھیچ شاکارێک وەکو شاکارەکەی دراکولا برام ستۆکەر کاریگەری لەسەر خەیاڵی میللی نەبوو، کە لە ساڵی ١٨٩٧ بڵاوکرایەوە.[١٠٨] برام ستۆکەر لە کتێبەکەی، خوێنمژی وەکو نەخۆشییەکی شەیتانی و گوازەرەوە وێنا دەکات، سێکس و خوێن و مردن تێکەڵ بە یەک دەکات و لە پەتی ئەوروپای ڤیکتۆری کە لەو کاتەدا بە دەست نەخۆشییەکانی سیل و سفلیس دەیناڵاند، دەدات. خەسڵەتەکانی کەسایەتی خوێنمژی لە کارەکەی برام ستۆکەر تێکەڵ بە داب و نەریتی فۆلکلۆری کراوە لە کۆتاییدا کەسایەتییەکە بوو بە خوێنمژێکی خەیاڵی نوێ.[٩٨]

بە پشت بەستن بە ھەردوو کتێبی کۆنی خوێنمژەکە و کارمیلا، ستکەر ھەڵسا بە گەڕان بە دوای کتێبە نوێیەکەی لە کۆتایی ساڵانی سەدەی نۆزدەمدا، چەند بەرھەمێکی وەکو خاکی پشت دارستانی ئیمیلی گێرارد کە لە ساڵی ١٨٨٨ نووسرا و چەند کتێبێکی تر سەبارەت بە ترانسڤیلینا و خوێنمژەکان خوێندەوە. لە لەندەن، ھاوکارێکی چیڕۆکی ڤالاد تیپی، ژیانی ڕاستەقینەی دراکولای لاس ستۆکەر باس کرد، لەبەر ئەوە ستۆکەر یەکسەر چیڕۆکەکەی بۆ کتێبێک وەرگێڕا. کاتێک بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٨٩٧ بڵاوکرایەوە یەکەم بەشی لێ لابرا، بەڵام دواتر بە ناوی میوانی دراکولا لە ساڵی ١٩١٤دا بڵاوکرایەوە.[١٠٩]

کۆتا ساڵەکانی سەدەی بیستەم، ھەڵسانەوەی چەند بەرگێک لە داستانی خوێنمژەکانی بەخۆوە بینی. یەکەمینی ئەمانە، ڕۆماننووسی گۆتی مارلین ڕۆس بوو، کە زنجیرەی بەرناباس کۆلینزی لە ساڵانی ١٩٦٦ بۆ ١٩٧١ نووسی، کە لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی ئەمەریکیی ھاوچەرخ تارمایی تارییکەکاندا بەکارھێنرا؛ و لەو کاتەوە خواست لەسەر بیننی خوێنمژەکان وەکو پاڵەوانێکی ھۆنەریی تراژیدی لەباتی بەرجستەیەکی باوی خراپەکاریی زیادی کرد. ئەم ھاوکێشەیە زنجیرە ڕۆمانی بەناوبانگ و کاریگەرەکەی نووسەر ئاننا ڕایس، تۆمارەکانی خوێنمژی بەدوای خۆیدا ھێنا کە لە نێوان ساڵانی ١٩٧٦ بۆ ٢٠٠٣ نووسرا.[١١٠]

سەدەی بیست و یەک چەندین نموونەی تری لەسەر چیڕۆکی خەیاڵی خوێنمژی لەگەڵ خۆیی ھێنا، وەکو زنجیرەی برایانی خەنجەری ڕەشی جەی ئا وارد و چەندین کتێبی تری خوێنمژیی بەناوبانگ کە بۆ نەوجەوانان و تازە پێگەیشتووان دەنووسرا. نموونەی ڕۆمانی ڕۆمانسیی سەروو سروشتی و چیڕۆکی خوێناوی پۆلیسی، دیاردەی بڵاوکراوەی سەردەمە کە بە خێرایی و بە فراوانی بەناوبانگ دەبوون.[١١١] ئێڵ ئەی بانکس لە زنجیرەی ئەفسانەی ڕاوچی خوێنمژەکان، زنجیرەی ئیرۆتیکی نووسەر لاوڕاڵ کەی ھاملتۆ، ئەنیتا بلەیک: ڕاوچی خوێنمژ، و بۆشەکانی کیم ھاریسۆن، خوێنمژیی لە چەند گۆشە نیگایەکی نوێووە ھەر یەکەیان بە جۆریک وێنایان دەکەن، و ھەندێکیان ھیچ پەیوەندی بە ئەفسانە ڕەسەنەکانەوە نەبوو. خوێنمژەکان لە زنجیرەی تواڵایتی ستیفن مایەر (٢٠٠٥–٢٠٠٨)، کاریگەری سیر و خاچییان لەسەر نییە و خۆر ئازاریان پێنادات، بەڵام بەھەر حاڵ حاڵەتی سەرو سروشتی ئەوانی ئاشکرا دەکرد.[١١٢] ڕایشتیل مەید زیاتر لە ئەفسانە کۆنەکانی خوێنمژی لە زنجیرەکەیدا لادەدا، ئەکادیمیای خوێنمژی (٢٠٠٧-تا ئێستا)، کە تێیدا باسی کەلتووری ڕۆمان و دوو نەژادی خوێنمژ دەکات کە یەکێکیان باشە ئەوەی تریش خراپ، ھەروەھا نەژادێکی تری نیوە-خوێنمژە.[١١٣]

فیلم و تەلەڤیزیۆن[دەستکاری]

زنجیرەی تەلەڤزیۆنی ساڵانی شەستەکان، تارمایی تاریکەکان، کە جۆناتان فرید ڕۆڵی خوێنمژ بەرناباس کۆلینز دەگێڕێت.
جۆنی دێپ ڕۆڵی خوێنمژ لە فیلمی تارمایییە تاریکەکان دەگێڕێت کە لە دەرھێنانی تیم بێرتنە.

خوێنمژەکان یەکێک لە کەسایەتییە نایابەکانی فیلمە کلاسیکە ترسناکەکانن، و بابەتێکی دەوڵەمەندی پیشەسازی فیلم و کایەکانن. دراکولا لە چاو ئەوانی تر، کەسایەتییەکی ھەرە دیاری نێو فیلمەکانە (جگە لە شێرلۆک ھۆڵمز)، زۆرێک لە فیلمە سەرەتایییەکان لە ڕۆمانی دراکولا یان نزیک لە چیڕۆکەکەی وەرگیراوە. لەوانە فیلمی بێدەنگی ئەڵمانی نۆسفیراتۆ کە لە ساڵی ١٩٢٢ بەرھەم ھاتووە، کە لە لایەن ئێڤ دەبلیو مورانو دەرھێنراوە، و یەکەمین فیلمە کەسایەتی دراکولا پێشکەش بکات، ھەر چەندە ناو و کەسایەتییەکانی تری ناوی بۆ ئەوە دانرابوون کە لاسایی دراکولا بکاتەوە، بەڵام مورانۆ نەیتوانی مافی وەرگیران لە بێوەژنەکەی ستۆکەر بە دەست بێھێنت لەبەر ئەوە ناچاربوو لایەنێکی زۆر لە لاییەکانی فیلمەکە بگۆرێت. فیلمی دراکولای کۆمپانیای یونیڤیرساڵ کە لە ساڵی ١٩٣١ بەرھەمیھێنا، یەکەمین فیلمی دەنگیی سەر دراکولایە، کە لە ڕۆڵ بینینی بێلا لۆگوسی بوو. ئەو دەیەیە چەندین فیلمی تر لەسەر خوێنمژ و خوێنمژیی بەرھەم ھاتووە کە دیارترینیان فیلمی کچەکەی دراکولای ساڵی ١٩٣٦ە.[١١٤]

ئەفسانەی خوێنمژی بەردەوام بوو لە دەرکەوتن لە پیشەسازی فیلم کاتێک دراکولا بەرجەستە کرا لە زنجیرە فیلمی چەکووشی ترسناک کە کریستۆفەر لی تێیدا ڕۆڵی کۆنت دراکولای دەگێڕا. ئەم فیلمە سەرکەتووە لە ساڵی ١٩٥٨ بەرھەم ھات، دواتر حەوت فیلمی تری پاشکۆی لێ دروست بوو. لی لە ھەموو فیلمەکان ڕۆڵی دراکولای بینی تەنیا لە دووانیان نەبێت، کە بووە دیارترین ڕۆڵ بینینی لی.[١١٥] لە ساڵانی حەفتاکاندا، خوێنمژی لە چەند فیلمێکی تر دەرکەوت، لەوانە فیلمی کۆنت یوگرا، خوێنمژ کە لە ساڵی ١٩٧٠ بەرھەم ھات، کۆنتی ئەفریقی کە لە ساڵی ١٩٧٢ و لە دەرھێنانی بالکولا بوو، کۆنت دراکولای بی بی سی لە نواندنی ئەکتەری فەڕەنسی لویس جۆردان لە ڕۆڵی دراکولا، فرانک فینلەی لە ڕۆڵی ئەبراھام ڤان ھیلسنگدا، فیلمی وەکو نوسفیراتۆی خوێنمژ لە ساڵی ١٩٧٩ بە ناوی سەیلمیش ئەلۆت بەرھەم ھات، دووبارە دروست کردنەوەی فیلمی نوسفیراتۆ کە بە ناوی نوسفیراتۆی خوێنمژ لەگەڵ کلاوس کینکسی لە ھەمان ساڵ بڵاوکرایەوە. کۆمەڵێک فیلم چەند کەسایەتییەکی ژنی خوێنمژی لە خۆی دەگرت کە بە زۆری ھاوڕەگەزخواز بوون لەوانە چەکووشی ترسناک: خۆشەویستی خوێنمژ کە لە ساڵی ١٩٧٠ بەرھەم ھات و کە پشتی بە ڕۆمانی کارمیلا بەستبوو.[١١٥]

سۆپ ئۆپێرای تارمایی تاریکەکان، زنجیرە درامایەکی ئەمریکی بوو کە لە نێوان ساڵانی ١٩٦٦ بۆ ١٩٧١ لە لایەن دان کورتیز بەرھەم ھاتبوو، کە باس لە کەسایەتییەکی خوێنمژ بە ناوی بەرناباس کولینز دەکرد، کە لە لایەن ئەکتەری کەنەندی حۆناتان فرید ڕۆڵی گێڕدرا، ئەم زنجیرە درامایە یەکێک لە زنجیرە دراما سەرکەوتووەکانی ئەم ژێنڕایەیە، کە نزیکەی ١٢٢٥ ئەڵقە بوو کە لە ماوەی پێنچ ساڵدا پەخش کرا. لە پاشان دان کورتیز زنجیرە درامایەکی تری بە ناوی کڵۆچاک: ڕاوچی شەوانی دروست کرد کە باس لە ڕۆژنامەنووس کاڕڵ کڵۆچاک دەکات کە خوێنمژەکانی لە لاس ڤێگاس ڕاو دەکرد. دوای ئەوە چەندین فیلم و زنجیرەی تر دەرچوو کە لە گۆشە نیگای تر باس لە بابەتەکانی خوێنمژ و سەرو سرووشتی دەکرد لەوانە بڵەید کە کۆمیکەکانی مارڤڵ، باڤی بکوژی خوێنمژەکان،[٩٨] کە سەرەتا وەکو فیلم لە ساڵی ١٩٩٢ بڵاو کرایەوە دواتر کرا بە زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکی درێژ کە دواتر زنجیرەی پاشکۆی ئەنجڵیشی لێ بەرھەمھێنرا. ھەندێک لە کارەکان خوێنمژی وەکو پاڵەوانی سەرەکی پیشان دەدا، لەوانە فیلمی برسیی ساڵی ١٩٨٣، و فیلمی چاوپێکەوتن لەگەڵ خوێنمژ کە دواتر فیلمی پاشکۆی شاژنی نەفرەتلێکراوی لێ دروست کرا، و ھەروەھا زنجیرە تەلەڤیزیۆنی مونلایتی ساڵی ٢٠٠٧مان بیر نەچێت. فیلمی دراکولای برایم ستۆکەری ساڵی ١٩٩٢ بە بەناوبانگترین فیلمی خوێنمژ کە تا ئێستا دروست کرابێت دادەنرێت.[١١٦]

زیادبوونی مەراق و بایەخ لەسەر چیڕۆکەکانی خوێنمژ بووە ھۆی ئەوەی زیاتر باس لە لایەنە باس نەکرەوەکانی تری خوێنمژ بکرێت لە فیلمەکانی ژێرەوەی جیھان و ڤان ھیلسنگ و شەوی ڕووسیدا، و کورتە زنجیرە لە فیلمێکی کۆن دووبارە دروست کرایەوە کە بە ھەر ھەمان ناو سەیلمس لۆت بەرھەم ھاتبوو. زنجیرەی بڵاد تایس لە ساڵی ٢٠٠٧دا یەکەم ئەڵقەی پەخش کرا کە باسی کەسایەتی خوێنمژ ھێنری فیتزۆری دەکرد، کوڕی نایاسایی ھێرنی پێنجەمی ئینگلتەرا کە بووەتە خوێنمژ، لە درامایەکی سەردەم لە تۆرۆنتۆ تێیدا لەگەڵ لێکۆڵەرێکی کۆنی ژن کەسایەتی سەرەکی بوون. لە ساڵی ٢٠٠٨ زنجیرە درامای کەناڵی ئێتش بی ئۆ بە ناوی ترو بڵاد پەخش کرا، کە گۆتیکی باشووری بۆ ناو کەش و ھەوایەکی خوێنمژیی برد.[١١٧]

لە ساڵی ٢٠٠٨ لە کەناڵی بی بی سی سێ زنجیرە درامای بوون بە مرۆڤ لە بەڕیتانیا بە ناوبانگ بوو. کە باسی خوێنمژێک و گورگە پیاوێک و تارمایییەکی دەکرد کە ھەر سێکیان پێکەوە لە نھۆمێک لە بریستۆل دەژیان.[١١٨][١١٩] زنجیرەیەکی تری بەناوبانگی خوێنمژ، زنجیرەی یادەوەری خوێنمژێک بوو کە لە لایەن کەناڵی سی دەبلیۆ پەخش کرا. ھۆکاری سەرکەوتن و ناوبانگی کارەکانی خوێنمژ بۆ دوو ھۆکار دەگەرێتەوە: پێشکەش کردنی بابەتی سێکسی لەگەڵ ترسی بەردەوام لە فەنا بوون.[١٢٠]

کایەکان[دەستکاری]

خەسڵەت و سیفەتەکانی خوێنمژ لە وێژە و خەیاڵی سەردەم کاریگەرییان لەسەر ناوەڕۆکی کایەکان ھەیە، خوێنمژ:ئاھەنگی ماسکپۆشی.[٩٨] و چەندین کایەی بەناوبانگ لەسەر خوێنمژەکان دروست کران لەوانە کاسڵڤەینیا کە درێژەکراوەی چیڕۆکە ڕەسەنەکەی دراکولای برام ستکەر و میراتی کەینە.[١٢١]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ واتە نە مردوون و نە زیندوو. ئەمە لە نەمر جیاوازە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Silver, A. , & Ursini, J. (1997). The Vampire Film: From Nosferatu to Interview with the Vampire (pp. 22–23). New York: Limelight Editions.
  2. ^ ""Dear Cecil" column from straightdope.com". Archived from the original on 5ی Februaryی 2013. Retrieved 16ی Julyی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ Lane, Nick (16 December 2002). "Born to the Purple: the Story of Porphyria". Scientific American. Archived from the original on 26 January 2017. Retrieved 26 January 2017.
  4. ^ Silver, A. , & Ursini, J. (1997). The Vampire Film: From Nosferatu to Interview with the Vampire (pp. 37–38). New York: Limelight Editions.
  5. ^ "Vampire". Oxford English Dictionary (2nd ed.). Oxford: Clarendon Press. 1989. ISBN 0-19-861186-2. {{cite encyclopedia}}: Unknown parameter |editors= ignored (help)
  6. ^ Vermeir, K. (2012). Vampires as Creatures of the Imagination: Theories of Body, Soul, and Imagination in Early Modern Vampire Tracts (1659–1755). In Y. Haskell (Ed.), Diseases of the Imagination and Imaginary Disease in the Early Modern Period. Turnhout: Brepols Publishers.
  7. ^ ئ ا Barber, p. 5.
  8. ^ "Deutsches Wörterbuch von Jacob Grimm und Wilhelm Grimm. 16 Bde. (in 32 Teilbänden). Leipzig: S. Hirzel 1854–1960" (بە ئەڵمانی). Archived from the original on 26 September 2007. Retrieved 2006-06-13. ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "Vampire". Merriam-Webster Online Dictionary. Archived from the original on 14 June 2006. Retrieved 13 June 2006.
  10. ^ "Trésor de la Langue Française informatisé" (بە فەڕەنسی). Archived from the original on 30ی Decemberی 2017. Retrieved 2006-06-13. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  11. ^ Dauzat, Albert (1938). Dictionnaire étymologique de la langue française (بە فەڕەنسی). Paris: Librairie Larousse. OCLC 904687.
  12. ^ ئ ا ب پ Cohen, pp. 271–274.
  13. ^ Barber, pp. 41–42.
  14. ^ Barber, p. 2.
  15. ^ Dundes, Alan (ed) (1998) The Vampire: A Casebook University of Wisconsin Press Parameter error in {{ISBN}}: Missing ISBN. pg 13, 14 , 22, 52
  16. ^ (فەڕەنسی) Levkievskaja, E.E. (1997). "La mythologie slave: problèmes de répartition dialectale (une étude de cas: le vampire)". Cahiers Slaves. ١. Archived from the original on 12 January 2008. Retrieved 2007-12-29. ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ Barber, p. 33.
  18. ^ ئ ا Reader's Digest Association (1988). "Vampires Galore!". The Reader's Digest Book of strange stories, amazing facts: stories that are bizarre, unusual, odd, astonishing, incredible ... but true. London: Reader's Digest. pp. ٤٣٢–٤٣٣. ISBN 0-949819-89-1.
  19. ^ Barber, pp. 50–51.
  20. ^ Lawson, John Cuthbert (1910). Modern Greek Folklore and Ancient Greek Religion. Cambridge: Cambridge University Press. pp. ٤٠٥–٠٦. ISBN 0-524-02024-8. OCLC 1465746.
  21. ^ Barber, p. 49.
  22. ^ Jaramillo Londoño, Agustín (1986) [١٩٦٧]. Testamento del paisa (بە ئیسپانی) (7th ed.). Medellín: Susaeta Ediciones. ISBN 958-95125-0-X.
  23. ^ Barber, pp. 68–69.
  24. ^ Barber, p. 125.
  25. ^ Barber, p. 109.
  26. ^ ئ ا Barber, pp. 114–15.
  27. ^ Barber, p. 96.
  28. ^ Bunson, Vampire Encyclopedia, pp. 168–69.
  29. ^ Barber, p. 63.
  30. ^ Mappin, Jenni (2003). Didjaknow: Truly Amazing & Crazy Facts About ... Everything. Australia: Pancake. p. ٥٠. ISBN 0-330-40171-8.
  31. ^ Burkhardt, "Vampirglaube und Vampirsage", p. 221.
  32. ^ ئ ا Spence, Lewis (1960). An Encyclopaedia of Occultism. New Hyde Parks: University Books. ISBN 0-486-42613-0. OCLC 3417655.
  33. ^ ئ ا Silver & Ursini, p. 25.
  34. ^ Barber, p. 73.
  35. ^ Alseikaite-Gimbutiene, Marija (1946). Die Bestattung in Litauen in der vorgeschichtlichen Zeit (بە ئەڵمانی). Tübingen. OCLC 1059867. (thesis).
  36. ^ Vukanović, T.P. (1959). "The Vampire". Journal of the Gypsy Lore Society. ٣٨: ١١١–١٨.
  37. ^ Klapper, Joseph (1909). "Die schlesischen Geschichten von den schädingenden Toten". Mitteilungen der schlesischen Gesellschaft für Volkskunde (بە ئەڵمانی). ١١: ٥٨–٩٣.
  38. ^ Calmet, Augustin. Treatise on the Apparitions of Spirits and on Vampires or Revenants: of Hungary, Moravia, et al. The Complete Volumes I & II. 2016. p. ٧. ISBN 978-1-5331-4568-0.
  39. ^ Theresa Cheung (2013). The Element Encyclopedia of Vampires. HarperCollins UK. p. ٣٥. ISBN 0-00-752473-0.
  40. ^ Löwenstimm, A. (1897). Aberglaube und Stafrecht (بە ئەڵمانی). Berlin. p. ٩٩.
  41. ^ Bachtold-Staubli, H. (1934–35). Handwörterbuch des deutschen Aberglaubens (بە ئەڵمانی). Berlin.
  42. ^ Filipovic, Milenko (1962). "Die Leichenverbrennung bei den Südslaven". Wiener völkerkundliche Mitteilungen (بە ئەڵمانی). ١٠: ٦١–٧١.
  43. ^ Barber, p. 158.
  44. ^ Barber, p. 157.
  45. ^ Reported by Ariel David, "Italy dig unearths female 'vampire' in Venice", 13 March 2009, Associated Press via Yahoo! News, archived Archived ٢٠٠٩٠٣١٣٢٠٠٤٢٥ at WebCite; also by Reuters, published under the headline "Researchers find remains that support medieval 'vampire'" in The Australian, 13 March 2009, archived with photo (scroll down).
  46. ^ "'Vampire' skeletons found in Bulgaria near Black Sea" ٢٤ی نیسانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., BBC, 6 June 2012
  47. ^ Bunson, p. 154.
  48. ^ McNally, Raymond T.; Florescu, Radu. (1994). In Search of Dracula. Houghton Mifflin. p. ١١٧. ISBN 0-395-65783-0. {{cite book}}: Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help)
  49. ^ Marigny, pp. 24–25.
  50. ^ Marigny, p. 14.
  51. ^ ئ ا Hurwitz, Lilith.
  52. ^ Shael, Rabbi (1 June 2009). "Rabbi Shael Speaks ... Tachles: Vampires, Einstein and Jewish Folklore". Shaelsiegel.blogspot.com. Archived from the original on 5ی Octoberی 2018. Retrieved 5 December 2010. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  53. ^ ئ ا Graves, Robert (1990) [١٩٥٥]. "The Empusae". The Greek Myths. London: Penguin. pp. ١٨٩–٩٠. ISBN 0-14-001026-2.
  54. ^ Graves, "Lamia", in Greek Myths, pp. 205–206.
  55. ^ Oliphant, Samuel Grant (1 January 1913). "The Story of the Strix: Ancient". Transactions and Proceedings of the American Philological Association. ٤٤: ١٣٣–٤٩. doi:10.2307/282549. ISSN 0065-9711. JSTOR 282549.
  56. ^ William of Newburgh; Paul Halsall (2000). "Book 5, Chapter 22–24". Historia rerum Anglicarum. Fordham University. Archived from the original on 19ی Februaryی 2014. Retrieved 2007-10-16. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٩ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  57. ^ Jones, p. 121.
  58. ^ Jakobsson, Ármann (2009). "The Fearless Vampire Killers: A Note about the Icelandic Draugr and Demonic Contamination in Grettis Saga". Folklore (١٢٠): ٣٠٩.
  59. ^ Epstein, Saul; Robinson, Sara Libby (2012). "The Soul, Evil Spirits, and the Undead: Vampires, Death, and Burial in Jewish Folklore and Law". Preternature: Critical and Historical Studies on the Preternatural. ١ (٢): ٢٣٢–٥١. doi:10.5325/preternature.1.2.0232.
  60. ^ Klinger, Leslie (2008). "Dracula's Family Tree". The New Annotated Dracula. New York: W.W. Norton & Company, Inc. p. ٥٧٠. ISBN 978-0-393-06450-6.
  61. ^ Pile, Steve (2005). "Dracula's Family Tree". Real cities: modernity, space and the phantasmagorias of city life. London: Sage Publications Ltd. p. ٥٧٠. ISBN 0-7619-7041-X.
  62. ^ Caron, Richard (2001). "Dracula's Family Tree". Ésotérisme, gnoses & imaginaire symbolique: mélanges offerts à Antoine Faivre. Belgium: Peteers, Bondgenotenlaan 153. p. ٥٩٨. ISBN 90-429-0955-2.
  63. ^ ئ ا Barber, pp. 5–9.
  64. ^ Jøn, A. Asbjørn (٢٠٠٣). "Vampire Evolution". mETAphor (٣): ٢٠. Archived from the original on 25ی Julyی 2018. Retrieved 20 November 2015. {{cite journal}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  65. ^ ئ ا Barber, pp. 15–21.
  66. ^ Ruthven, Suzanne (2014). Charnel House Blues: The Vampyre's Tale. John Hunt Publishing. ISBN 978-1-78279-415-8.
  67. ^ Voltaire (1984) [١٧٦٤]. Philosophical Dictionary. Penguin. ISBN 978-0-14-044257-1.
  68. ^ ئ ا Barber, pp. 1–4.
  69. ^ Barber, Paul (ئازار–نیسانی ١٩٩٦). "Staking Claims: The Vampires of Folklore and Fiction". Skeptical Inquirer. ٢٠ (٢). Retrieved 29ی Juneی 2015. {{cite journal}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  70. ^ Barber, p. 117.
  71. ^ Barber, p. 105.
  72. ^ ئ ا Barber, p. 119.
  73. ^ Marigny, pp. 48–49.
  74. ^ Barber, pp. 137–38.
  75. ^ Sledzik, Paul S.; Nicholas Bellantoni (1994). "Bioarcheological and biocultural evidence for the New England vampire folk belief". American Journal of Physical Anthropology. ٩٤ (٢): ٢٦٩–٢٧٤. doi:10.1002/ajpa.1330940210. PMID 8085617.
  76. ^ Barber, p. 115.
  77. ^ Dolphin D (1985) "Werewolves and Vampires," annual meeting of American Association for the Advancement of Science.
  78. ^ Gómez-Alonso, Juan (1998). "Rabies: a possible explanation for the vampire legend". Neurology. ٥١ (٣): ٨٥٦–٥٩. doi:10.1212/WNL.51.3.856. PMID 9748039.
  79. ^ "Rabies-The Vampire's Kiss". BBC News. ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٩٨. Archived from the original on 17ی Marchی 2006. Retrieved 18ی Marchی 2007. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archive-date= (help)
  80. ^ Jones, pp. 100–102.
  81. ^ Jones, Ernest (1911). "The Pathology of Morbid Anxiety". Journal of Abnormal Psychology. ٦ (٢): ٨١–١٠٦. doi:10.1037/h0074306.
  82. ^ Jones, p. 106.
  83. ^ McMahon, Twilight of an Idol, p. 193 ٢ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  84. ^ Jones, "The Vampire", pp. 116–20.
  85. ^ Glover, David (1996). Vampires, Mummies, and Liberals: Bram Stoker and the Politics of Popular Fiction. Durham, NC.: Duke University Press. ISBN 0-8223-1798-2.
  86. ^ "VAMPIRES. – Voltaire, The Works of Voltaire, Vol. VII (Philosophical Dictionary Part 5) (1764)". Archived from the original on 22ی Septemberی 2013. Retrieved 8ی Augustی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  87. ^ An extensive discussion of the diffenrent uses of the vampire metaphor in Marx's writings can be found in Policante, A. (2010). "Vampires of Capital: Gothic Reflections between horror and hope" (PDF). Archived from the original (PDF) on 28ی Januaryی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) in Cultural Logic ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., 2010.
  88. ^ Brass, Tom (2000). "Nymphs, Shepherds, and Vampires: The Agrarian Myth on Film". Dialectical Anthropology. ٢٥ (٣/٤): ٢٠٥–٢٣٧. doi:10.1023/A:1011615201664.
  89. ^ Linnell, Stig (1993) [١٩٦٨]. Stockholms spökhus och andra ruskiga ställen (بە سوێدی). Raben Prisma. ISBN 91-518-2738-7.
  90. ^ Hoyt, pp. 68–71.
  91. ^ Skal(1993) pp. 342–43.
  92. ^ Jøn, A. Asbjørn (2002). "The Psychic Vampire and Vampyre Subculture". Australian Folklore: A Yearly Journal of Folklore Studies. University of New England (١٢): ١٤٣–١٤٨. ISSN 0819-0852.
  93. ^ Benecke, Mark; Fischer, Ines (٢٠١٥). Vampyres among us! - Volume III: Quantitative Study of Central European 'Vampyre' Subculture Members. Roter Drache. ISBN 978-3-939459-95-8. Archived from the original on 10ی Julyی 2017. Retrieved 8ی Augustی 2018. {{cite book}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help); More than one of |accessdate= و |access-date= specified (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ١٠ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  94. ^ ئ ا ب Cohen, pp. 95–96.
  95. ^ Cooper, J.C. (1992). Symbolic and Mythological Animals. London: Aquarian Press. pp. ٢٥–٢٦. ISBN 1-85538-118-4.
  96. ^ "Heraldic "Meanings"". American College of Heraldry. Archived from the original on 22ی Augustی 2011. Retrieved 2006-04-30. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  97. ^ Skal (1996) pp. 19–21.
  98. ^ ئ ا ب پ ت Jøn, A. Asbjørn (٢٠٠١). "From Nosteratu to Von Carstein: shifts in the portrayal of vampires". Australian Folklore: A Yearly Journal of Folklore Studies. University of New England (١٦): ٩٧–١٠٦. Retrieved 1 November 2015.
  99. ^ ئ ا Christopher Frayling (1992) Vampyres – Lord Byron to Count Dracula.
  100. ^ Skal(1996) p. 99.
  101. ^ Skal(1996) p. 104.
  102. ^ Skal(1996) p. 62.
  103. ^ Bunson, p. 131.
  104. ^ Marigny, pp. 114–115.
  105. ^ Silver & Ursini, pp. 37–38.
  106. ^ Silver & Ursini, pp. 38–39.
  107. ^ Silver & Ursini, pp. 40–41.
  108. ^ Silver & Ursini, p. 43.
  109. ^ Marigny, pp. 82–85.
  110. ^ Silver & Ursini, p. 205.
  111. ^ Vampire Romance ٥ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  112. ^ Beam, Christopher (20 November 2008). "I Vant To Upend Your Expectations: Why film vampires always break all the vampire rules". Slate Magazine. Archived from the original on 16ی Septemberی 2011. Retrieved 2009-07-17. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  113. ^ "Vampire buzz takes bite in Kirkland". Pnwlocalnews.com. 21 December 2009. Archived from the original on 15ی Julyی 2011. Retrieved 2010-12-05. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٥ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  114. ^ Marigny, pp. 90–92.
  115. ^ ئ ا Marigny, pp. 92–95.
  116. ^ Silver & Ursini, p. 208.
  117. ^ Beam, Christopher (20 November 2008). "I Vant To Upend Your Expectations: Why film vampires always break all the vampire rules". Slate Magazine. Archived from the original on 16ی Septemberی 2011. Retrieved 2009-07-17. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  118. ^ Germania, Monica (2012): Being Human? Twenty-First-Century Monsters. In: Edwards, Justin & Monnet, Agnieszka Soltysik (Publisher): The Gothic in Contemporary Literature and Popular Culture: Pop Goth. New York: Taylor P. 57–70
  119. ^ Dan Martin (19 June 2014). "Top-10 most important vampire programs in TV history". Cleveland.com. Archived from the original on 21ی Octoberی 2018. Retrieved 8 August 2014. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  120. ^ Bartlett, Wayne; Flavia Idriceanu (2005). Legends of Blood: The Vampire in History and Myth. London: NPI Media Group. p. ٤٦. ISBN 0-7509-3736-X.
  121. ^ Joshi, S. T. (٢٠٠٧). Icons of horror and the supernatural. Vol. ٢. Westport, Connecticut: Greenwood Publishing Group. pp. ٦٤٥–٦٤٦. ISBN 978-0-313-33782-6.

کتێبەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]