یارمەتی:ئەرشیڤکردنی پەڕەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەرشیڤکردنی پەڕەکان شتێکی ئاسایییە لە ویکیپیدیادا، لەبەرئەوەی پەڕەکانی وتووێژە کۆنەکان زۆر جار قەبارەیان زۆر گەورەیە ئەمەش وا دەکات لێگەڕان لە ناویدا کارێکی گران بێت. لەم پەڕەیەدا باسی شێوەکانی ئەرشیڤکردنی پەڕەکان دەکرێت.

ئاسانترین ڕێگای ئەرشیڤکردنی پەڕەکان[دەستکاری]

ئەرشیڤکردن بەدەست[دەستکاری]

ئاسانترین ڕێگا ئەوەیە ناوەڕۆکی پەڕەیەک کە دەتانھەوێ ئەرشیڤی بکەن کۆپی بکەنە ناو ژێرپەڕەیەکی نوێی ترەوە؛ بەڵام بەم جۆرە مێژووی پەڕەکە ناگوێزرێتەوە. لێرەدا باسی شێوەیەک بۆ ئەرشیڤکردنی پەڕەکان دەکەین کە مێژووی پەڕەکەش دەگوێزێتەوە.

  1. بە دوگمەی «گواستنەوە»، پەڕەکە بگوێزنەوە بۆ ژێرپەڕەی مەبەستتان. بۆ نموونە وتووێژی بەکارھێنەر:نموونە --> وتووێژی بەکارھێنەر:نموونە/ئەرشیڤی ١
  2. بچنە ناو وتووێژی بەکارھێنەر:نموونەەوە. سیستەم بە شێوەی خۆگەڕ دەتانباتە وتووێژی بەکارھێنەر:نموونە/ئەرشیڤی ١ و ئەم پەیامە لەسەرەوی پەڕەکە نیشان دەدات: «ڕەوانەکراوە لە وتووێژی بەکارھێنەر:نموونەوە».
  3. لەو پەڕەیەدا لەسەر وتووێژی بەکارھێنەر:نموونە کرتە بکەن. ئاوا دەچنە پەڕە سەرەکییەکە کە ناوەڕۆکی ئەمەیە: «#ڕەوانەکەر وتووێژی بەکارھێنەر:نموونە/ئەرشیڤی ١».
  4. پەڕەکە واڵا بکەنەوە و بەستەرێک بۆ ئەرشیڤەکە دروست بکەن. بۆ نموونە:
ئەرشیڤەکانی ڕابردوو:
[[وتووێژی بەکارھێنەر:نموونە/ئەرشیڤی ١]]
----------------------------------
<!--------پەیامە نوێکان---------->

ئەرشیڤکردنی خۆگەڕ[دەستکاری]

ھەنووکە، ئەرشیڤکردنی خۆگەڕ ئاسانترین ڕێگەیە و بەکارھێنەر دەتوانێت بەبێ ئەوەی خۆی ھیچ کارێک بکات بەشەکانی لێدوانەکانی پەڕەکەی/پەڕەکان ئەرشیڤ بکات، کە ئەمەش لەڕێگەی Dexbotەوە دەکرێت. بۆ چۆنیەتیی ئەنجامدانی ئەرشیڤکردنی خۆگەڕ بڕوانە بەکارھێنەر:Dexbot/Archivebot.