ویکیپیدیا:وتارەکان بۆ سڕینەوە
پێش ئەوەی ناوی وتارێک زیادبکەیتە سەر ئەم لیستە، دڵنیابە ھیچ ڕێگەیەکی باشتر نییە:
|
وتارەکان بۆ سڕینەوە شوێنێکە کە ویکیپیدیەنەکان لێدوان دەکەن (یا نایکەن)، لەسەر سڕینەوەی وتارەکان. لەسەر وتارەکان بۆ سڕینەوە لێدوان دەکرێت و لە ئەنجامدا دوای ٧ڕۆژ بەپێی ڕای گشتی و بە ڕێککەوتن بە ئاکام دەگات؛ لەوانەیە وتارەکە بمێنێتەوە، بخرێتەسەر وتارێکی دیکە، ڕەوانکەری بۆ دانرێت، گواستنەوە بکرێت بۆ پڕۆژەیەکی دیکەی ویکی، گواستنەوەی بکرێت (ناوەکەی بگۆڕدرێت)، یا ئەوەی کە بـڕیاربدرێت بۆ سڕینەوەی.
ئەگەر دەتەوێ وتارێک پێشنیار بدەی بۆ سڕینەوە لێرەدا، لەوانەیە ڕێبازی سڕینەوەی ویکیپیدیا یارمەتیت بدات؛ لەوێدا پێوەرەکان بۆ سڕینەوەی وتارێک ھاتووە. ئەگەر بەڕای تۆ وتارێک لەگەڵ ئەم پێوەرانە ڕێکدەکەوێت ئەو بەو شێوەی لەخوارەوە ھاتووە، دەتوانی پێشنیاری بکەی بۆ سڕینەوە.
ئەگەر دڵنیانیت لە پێشنیارکردن یا نەکردنی پەڕەیەک بۆ سڕینەوە لەگەڵ بەڕێوبەران لێدوان بکە یان لە help desk
سیاسەت و ڕێسای وتووێژی سڕینەوە
ئەم بەشە سیاسەتێکی فەرمیی ویکیپیدیای کوردییە. ئەم سیاسەتە لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەران پەسەند کراوە و دەبێت ھەموو بەکارھێنەران بە شێوەیەکی ئاسایی پەیڕەویی لێ بکەن. پێش گۆڕینی ئەم پەڕەیە، دەبێت لەسەری یەکدەنگی ھەبێت. |
ئەم بەشە لە دیوەخان بەفەرمی وەک سیاسەت پەسەندکراوە تکایە دڵنیابە شوێن ئەم مەرجانەی خوارەوە دەکەویت:
- ماوەی سڕینەوە و بڕیاردان: لەکاتی پاڵاوتنی وتار بۆ وتووێژی سڕینەوە، پێنج - یان حەوت ڕۆژ ئەبێ وتووێژ کراوەبێت و ئینجا بەرێوەبەرێک وتووێژەکە دادەخات و بڕیار لە ھێشتنەوە یان سڕینەوەی دەدات بەپێی یەکدەنگییەی لە وتووێژەکە بەدەست ھاتووە.
- داخەری وتووێژ: بەڕێوەبەران دەبن و بەرێوەبەرێکیش وتووێژێک داناخات کە خۆی وتارەکەی پاڵاوتبێت. ئەبێتە ئەرکی بەڕێوەبەرێکی تر مەگەر لە حاڵەتێک بێت تاقە بەرێوەبەرێک چالاک بێت لە ویکیپیدیا، ئەوکات داوا لە بەکارھێنەرێکی شارەزا دەکرێ وتووێژەکە دابخات.
- ماوەی سڕینەوە: لەبەر ئەوەی ویکی-سۆرانی وەک ئینگلیزی، گەورە نییە، ماوەی وتووێژ پێنج ڕۆژ دەبێت بۆ ھەر وتارێک.
- ئەرشیڤ: دوای داخستنی وتووێژ و بڕیاردان لەسەر وتارەکە، وتووێژەکە ئەرشیڤ دەکرێ.
- بۆ بەرێوەبەران: جگە لە وتارێک کە بە ئاشکرا دیارە شوێنی نابێتەوە لێرە ھیچ وتارێکی تر لەژێر سڕینەوەی خێرا مەسڕەوە، و ھەمیشە بیپاڵێوە بۆ وتووێژی سڕینەوە تا بەکارھێنەران وتووێژ لەسەر مانەوە و نەمانەوەی بکەن.
- نەبوونی یەکدەنگی: دوای بەسەرچوونی ماوەی وتووێژ گەر ھیچ یەکدەنگییەک نەبوو ئەوا بەرێوەبەری یەکلاکەرەوەی وتووێژ ناتوانێت وتارەکە بسڕێتەوە- ڕەوانەی بکات، یان لێکی بدات لەگەڵ وتارێکی تر، چونکە سڕینەوە-ڕەوانەکردن-کردنەیەکی وتار پێویستە یەکدەنگی پۆزەتیڤی لەسەر ھاتبێت لەناو وتووێژەکە. و وتارەکە دەمێنێتەوە.
- درێژکردنەوەی ماوە: ئەگەر ھاتوو دوای پێنج ڕۆژ بەشداریکردن زۆر زۆر کەم بوو و بەشدارییەکی وانەبوو لەسەر وتووێژەکە، بەرێوەبەران مافیان ھەیە ماوەی وتووێژەکە درێژتر بکەنەوە بۆ پێنج ڕۆژی تریش.
- دەنگدان: دەنگەکانی وتووێژی سڕینەوە دەنگدان نییە و بەدیموکراسی نییە بەڵکو لەژێر پێوەری ویکیپیدیا:یەکدەنگی یەکلایی دەکرێتەوە.
پێش پێشنیارکردنی وتار بۆ سڕینەوە
- وتاری ڕێبازی سڕینەوە بە باشی بخوێنەوە و لێی تێبگە. ئەگەر وتارێک ڕێگەی ھەیە بۆ چاکسازی و باشترکردن، ئەوە دەبێ دەستکاری و چاکسازی بکرێت نەک بسڕێتەوە.
- وتارەکە بخوێنەوە و پێدواچوونەوەیەک بکە بە میژووکەیدا تا لە ناوەڕۆکی تێبگەی؛ لەوانەیە بووبێیتە ئاکامی خراپکاری یا دەستکارییەکی لاواز. ئەگەر کورتە پەرەی دەوێ نەک سڕینەوە.
- ئەگەر وتارەکە کێشەی ھەیە و لەپیشدا تاگی لێنەدراوە، بە پێی بابەت تاگی گونجاوی لێبدە؛ {{جێ بایەخ}} {{بێ سوود}} {{لێکۆڵینەوەی خۆ}} {{غەیری زانستنامەیی}} یا {{ڕیکلام}}؛ بەوە ئاگاداری دەدەی بە بەکارھێنەرانی دیکە کە بە فریای بکەوەن بۆ چاکسازی.
- ھەوڵی ڕەوانکردن یا خستنەسەر وتارێکی دیکەی بدە. ئەگەر نەکرا ئینجا پیشنیاری بکە بۆ سڕینەوە.
- بۆ ئەوەی بزانی ئەم وتارە لە ویکیپیدیا چۆن بەکارھێنراوە، چاوبکە بە لە «بەسراوەکان بە ئێرەوە» لە بەرپاڵدا.
- چاوبکە لە بەستەر ئەو وتارە لە زمانەکانی دیکە؛ ئەوە دەتوانێ لە زۆر بابەتدا یارمەتی بدات (تەنانەت بۆ وەرگێڕان و فرەوانکردنی وتارەکە)
- بڕوانە پەڕەی لێدوانی وتارەکە. بزانە لە پێشدا پێشنیار نەکراوە بۆ سڕینەوە؛ ئەگەر کراوە بزانە ھۆکارەکەی ھەر ئەوەی تۆ نەبووە. ئەگەر لێدوانێک نەکراوە تۆ دەستی پێبکە و باسی پێشنیار بۆ سڕینەوە بکە و چاوەڕێی وەڵامی بەکارھێنەرانی دیکە ببە.
- ئەگەر وتارێک تازە دانراوە، ئاگاداربە کە زۆربەی زۆری ئەو وتارانە ئێستا باشترین وتارەکانی ویکیپیدیان، کاتی درووستبوون، زۆر زۆر لاواز بوون. بۆیە ئەگەر بۆت دەکرێ یارمەتی دانەری وتارەکە بۆ پێشکەوتن، دەنا تاگی خاوێنکردنی لێدە با یارمەتی بدەن، لە جێگەی ئەوی پێشنیاری بکەی بۆ سڕینەوە.
- دڵنیابە وتارەکە لەگەڵ پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا نەگۆنجێت.
شێوەی ڕیزکردنی وتار بۆ سڕینەوە
لەم بەشەدا باسی شێوەی ڕیزکردنی ناوی وتار بۆ سڕینەوە دەکرێت. بۆ پێشنیار دەبێ لەژوورەوە بیت، واتە ھەژمارەت ھەبێ و لەژوورەوە بیت.
بۆ ڕیزکردنی ناوی وتارە بۆ سڕینەوە ئەم سێ ھەنگاوە بدە:
| I. | تاگی سڕینەوە لە وتارەکە بدە.
|
| II. | درووستکردنی پەڕەی لێدوان بۆ سڕینەوە
لە ئاکامی ھەنگاوی یەکەم، قاڵبێک لە سەرووی وتارەکە بەرچاودەکەوێت کە بەستەرێکی تێدایە بە ناوی «لێدوانی ئامادە»:
یان
|
| III. | ئاگادارکردنی ئەو بەکارھێنەرەی چاودێری لێدوانەکانی سڕینەوە دەکات
|
ئاگادارکردنەوەی کەسایەتییە پەیوەندیدارەکان
یەکێک لە ھەنگاوەکانی پرۆسەی پێشنیارکردن بۆ سڕینەوەی وتارێک، ئەوەیە کە ئەو دانەری وتارەکە (ھەروا ھەموو دەستکاریکەرانی سەرەکی) ئاگادار بکەیتەوە کە ئەو وتارە لە ئەگەری سڕینەوەدایە. بەم کارە نەھەر دانەری وتارەکە یارمەتی دەدەیت بۆ ئاگاداربوونەوە (و شایەد چارەسەرکردنی ھۆکاری سڕینەوە)، بەڵکوو تا ڕادەیەکی زۆر مافی دانەری وتار لەبەرچاو دەگری و ڕێزی دەگری.
- بۆ دانەری وتار ئەگەر بەکارھێنەری تازەھاتوو...
- بۆ دانەری وتار...
- بۆ دەستکاریکەرانی سەرەکی وتار...
- بۆ کاتێ تۆ پێشنیاری سڕینەوەت نەکردووە...
چۆنیەتی لێدوان سەبارەت بە سڕینەوە
ئێرە شوێنێکە بۆ باس و لێدوان لەسەر ئەوەی چۆن و چەندە وتارێکی تایبەتی لەگەڵ پێوەرەکانی ویکیپیدیا بۆ سڕینەوە یەک دەگرن. وەک دیارە، دەبێ لێدوان بکرێت نەوەکوو دەنگدان؛ دەبێ بۆ ھەر ڕوانگەیەک ھۆکارەکەشی بنووسرێت. بەڵام ئەگەر کەسێک ئەوەی لەیاد کرد، لەوانەیە تەنھا وەبیرھێنانەوەیەکی بەست بێت. دەنا بێ وەڵام دانەوەی لێی ڕابوورن.
لێرەدا چەن پێشنیار ھاتووە کە دەتوانێ یارمەتی بدات لە لێدوانەکاندا:
- زۆربەی بەکارھێنەران، ناوەڕۆکی ڕوانگەکەیان لە دەستپێکدا، بە دەقی ئەستوور دەنووسن، وەک: مانەوە، سڕینەوە
- بۆچوونەکەی خۆتان لە ھێڵیکی نوێدا و بە دانانی (*) دەستپێبکەن. ھەمیشە لە کوتاییدا بۆچوونەکان بە «~~~~» واژۆ بدەن. ئەگەر وەڵامی بەکارھێنەرێکی دیکە دەدنەوە دەبێ ڕێک لەژێر بۆچوونەکەی ئەودا و بە بازێک بۆ ناوە (با دانانی ژمارەیەک زۆرتر *) دەستپێبکەن.
- باشتر وایە بە ئاشکرایی بینووسی کە دانەری سەرکیی ئەم وتارەی یا ئەوەی ھەر ھۆگری بابەتەکەی.
- تکایە لەسەر ھەڵوێستی پێشنیارکەر، بۆچوونەکانتان مەنووسن، خۆتان سەرنجی وتارەکە و تەنانەت مێژووکەشی بدەن. ھەروا باشتر وایە سەرنجی بۆچوونەکانی واپێش تۆ نووسراون بدەی. لەوانەیە بابەتی جێ بایەخی تێدابێت.
ئەوانەی دەبێ پارێزی لێبکەی:
- ئەمە دەنگدان نییە. بە لێدوان دەگاتە ئاکام. دەبێ ھەرچی دەڵەی ڕوونی بکەیتەوە. وەڵام بەڵی و نەخێر ھەروەک یەک لەبەرچاو دەگیرێن.
- کاتێ پێشنیار دەدەی یان کاتێ وەڵامی کەسێکی دیکە دەدەیتەوە، دەبێ بڵەی چۆن ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرەکان بۆ سڕینەوە یەک دەکەوێت (یا ناکەوێت).
- تکادەکرێ لە بەکارھێنانی چەن ھەژمارە بۆ سەلماندنی ڕوانگەکان پارێز بکەن. ئەو بۆچوونانە لەبەرچاو ناگیرێن و ھەژمارەی بەکارھێنەری دەکەوێتە ئەگەری بەربەستکرانەوە.
- ئەگەر بۆچوونتان سەبارەت بە پێشنیارێک کە پێشتر ڕاتان بۆی نووسیوە، گۆڕدرا، بۆچوونێکی نوێ مەنووسن. بەڵکوو ھەر ئەوەی پێشوو دەستکاری بکەن. بە دانانی تاگی <s> دەتوانن ئەوە بە باشی بکەن: «
سڕینەوە»، «سڕینەوەی خێرا» - بەکارھێنەرە ناونووس-نەکراوەکان یا بەکارھێنەرە نوێکان دەتوانن بەشداری ئەم لێدوانە بکەن بەڵام لەبەر چەن ھۆکار لەوانەیە بۆچوونەکانیان بەرچاو نەگیرێت.
چەن ڕێگەی باش ھەیە بۆ پشتیوانی لە ڕاگرتن، سڕینەوە یان ڕەوانکردنی وتارێک، وەک:
- پێشنیار بۆ سڕینەوەی وتارێک لە زۆربەی کاتەکاندا لەسەر ئەم ھۆکارانەیە: «جێ متمانە نەبوون»، «لێکۆڵینەوەی خۆ»، «جێ بایەخ نەبوون»ە. دەتوانی لە لەسەر ھۆکارێک بدوێی و لێدوان بکەی کە ئەم ئەم کێشانە ڕەت دەکاتەوە.
- وەرگرتنی ھۆکاری کێشە لە وتارەکەدا و ھەوڵ بۆ چارەسەرکردنی.
- ئەگەر پێتوایە وتارێک دەبێ بکرێ بە پەڕەی ڕوونکردنەوە یا ڕەوانبکرێت، ئەوە تاگی گونجاوی لێدە و پێشنیاری مەکە بۆ سڕینەوە، پەڕەی سڕاوە ناتوانێت ڕەوانبکرێت یا ببێ بە ڕوونکرەوە.
پێویست نییە لە ھەموو لێدوانەکانی سڕینەوەدا بەشداری بکەیت، بەتایبەت ئەگەر:
- شارەزای ئەو بوارە نەبیت
- لە پێشدا لێدوانەکە گەیشتبێتە ئاکام
