ویکیپیدیا:پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا

پەڕەی semi-protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ویکیپیدیا:پسخەوە ڕەوانە کراوە)

پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا (پسخ) تەنھا بۆ باسکردنی ئەو دۆخەیە، کە بەڕێوبەران بە ڕێککەوتنی گشتیی دەگەن، تا لەسەر ھەڵوێستی خۆیان، بەلای لێدوانی سڕینەوە ڕابوێرن و بەخێرایی ئەو میدیا یا پەڕەی ویکیپیدیا بسڕنەوە. ئەو دۆخە لە یاساکانی خوارەوەدا شیکراوەتەوە.

یاسا گشتیەکان

  • کردەوەی سڕینەوە، توانای گەڕانەوەی ھەیە، بەڵام تەنھا بەڕێوبەران دەتوانن ئەوە بکەن ھەر بۆیە، ھەرجۆرە سڕینەوەیەکی دیکە بێجگە ئەمانەی خوارەوە، دەبێ دوای لێدوان بکرێت.
  • سڕینەوەی خێرا بۆ ئەوەیە کە کات بە خەسار نەچێت لەسەر لێدوان بۆ سڕینەوەی ئەو وتارانەی وا تەنانەت دوای لێدوان، دەرفەتی مانەوەیان نابێت.
  • بەڕێوبەران دەبێ وریا بن کە سڕینەوەی خێرا نەکەن مەگەر لە دۆخی ڕووندا. ئەگەر پەڕەیەک دەرفەتێکی بوو، تەنانەت زۆر چکۆلە، کە دوای لێدوان بمێنێتەوە، ئەوە نابێ سڕینەوەی خێرا بکرێت، مەگەر کاتێ دژایەتی ھەبێ لەگەڵ مافە پارێزراوەکان (copyright).
  • ھێندێ جار بەکارھێنەران لەدوای چەند دەستکاری وتار دەگەیێننە ئاستێکی باش، بۆیە بەکارھێنەران دەبێ خۆڕاگر بن لە سڕینەوەی ئەو لاپەڕانەی کە لەم دواییانەدا دروستکراون و ئێستا لە پڕۆسەی چاکسازیدان.
  • ھەموو کەسێک دەتوانێ بە زیادکردنی یەکێک لەو داڕێژانەی خوارەوە داوای سڕینەوەی خێرا بکات. پێش پێشنیارکردنی وتارێک بۆ سڕینەوەی خێرا، سەرنج بدە کە ئایا دەکرێ چاکسازی تێدا بکرێت، وردی بکەیت بە چەند وتاری دیکە، لەگەڵ وتاری دیکە تێکەڵاوی بکەیت یان بۆ شوێنێکی دیکە ڕەوانی بکەیت یا بیگەڕێنیتەوە بۆ پێداچوونەوەیەکی باشتری پێشوو یا بە ھەر شێوەیەک لە سڕینەوەی بیپارێزیت.
  • ئەو بەکارھێنەرەی پەڕەیەک بۆ سڕینەوەی خێرا پاڵێوراو دەکات دەبێت پێوەرەکان ڕەچاو بکات، ھەروەھا دەبێت دامەزرێنەری ئەو پەڕە ئاگادار بکاتەوە؛ ھەروەھا ھەر بەکارھێنەرێکی دیکە کە بەشداریی گەورەی کردووە لەو پەڕەدا.
  • دامەزرێنەری پەڕەکە، ئەگەر کۆک نییە لەسەر ئەوە، نابێت تاگی سڕینەوەی خێرا لابدات لەسەر پەڕەکە. بەڵکوو دەبێ بە زیادکردنی تاگی {{ڕاوەستان}} دژایەتی خۆی نیشان بدات لەگەڵ سڕینەوەی خێرا و دواتر لە پەڕەی لێدواندا دەبێت لەسەر ھۆکارەکانی ئەو دژایەتییە بدوێت.
  • بەڵام بەکارھێنەرێک کە دامەزرێنەری پەڕەکە نییە دەتوانێت تاگی سڕینەوەی خێرا لابدات.

ڕێگاکانی تری سڕینەوە

جگە لە سڕینەوەی خێرا، ئەم شێوازانەی سڕینەوەش ھەن:

  • لێدوانی سڕینەوە ئاساییترین شێوازی ئەنجامی کردەوەی سڕینەوەیە.
  • سڕینەوەی پێشنیاریی، بۆ پاڵێوراوکردنی بێکێشە بۆ سڕینەوە.
  • کردەوەی نووسینگە، بۆ سڕینەوەی زۆر گرینگ، زۆر بەخێرایی کە ئەگەر نەکرێت کێشەی یاسایی دروست دەبێت، نووسینگە بۆ خۆی ھەوڵی دەدات.

پێوەرەکان

کورتەکانی (گ٢، پ١ و...) زۆرجار بۆ ناردنەوە بۆ ئەم پێوەرانەیە کە لە خوارەوە ھاتووە، بەڵام ڕوونکردنەوەی ھۆکاری سڕینەوە ئەگەر بە کوردی ساکار نووسرابێت گونجاوترە.

ھەر بە دوابەدوای پێوەرەکان لە خوارەوە، پێڕستێک لەو داڕێژانەی ھاتووە وا بەکاردێت بۆ نیشانکردنی پەڕە یا میدیایەک بۆ سڕینەوەی خێرا. بۆ ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەران لە پاڵێوراوکردنی ئەم پەڕە، داڕێژەی گونجاو لە سەرووی پەڕەکە دانەی. (لە نێوان …). تکایە ئەرخەیان بن کە کاتی دانانی ئەو داڕێژە، لە پوختەی دەستکارییەکە بنووسن پاڵێواروکردن بۆ سڕینەوەی خێرا.

ڕێککەوتنێکی گشتیی ھەیە سەبارەت بەوەی کە دەبێ دامەزرێنەر و بەشداربوانی سەرەکی پەڕەی وتار یا میدیایەک ئاگادار بکرێنەوە لە پاڵێوراوکرانی لاپەڕەکە بۆ سڕینەوەی خێرا. بۆ ئەو مەبەستە ھەموو داڕێژەکانی سڕینەوەی خێرا، برووسکەیەکی ئاگاداریی لەپێشدا ئامادەکراویان لەخۆگرتووە کە دەتوانی کۆپی بکەیت و لە لاپەڕەی لێدوانی دامەزرێنەری پەڕەی پاڵێوراوکراو داینیێ.

جۆر پێوەر داڕێژە شرۆڤە
گشتی گ١. بێمانای ئاشکرا {{سخ-گ١}} ئەو پەڕانەی دەقێکی ناڕوونی تێیدا نووسرابێت یا نووسراوەکە پەیوەندی نەبێت بە بابەتێکی گرنگەوە. (وەک وتارێک کە تەنیا نووسرابێت: فووووووو). وتارەکان بە نووسراوەی لاواز، لایەنگرانە، ناشیرین، وتەی بڕواپێنەکراو، بە ئامانجی خراپکاری، خولیاوی، نووسراوە بە زمانی جگە لە کوردیی سۆرانی، وەرگێڕانی لاواز، لەم جۆرە لە قەڵەم نادرێن.
گشتی گ٢. پەڕەکانی تاقیکردنەوە {{سخ-گ٢}} ئەو پەڕانەی تەنیا بە مەبەستی تاقیکردنەوەیەک دروستکراون (بێجگە لە پەڕەکانی خۆڵەپەتانێ و پەڕەکان لە بۆشاییی ناوی تایبەتیی بەکارھێنەر)
گشتی گ٣. خراپکاری، دانانی دەقی ناڕاست {{سخ-گ٣}} خراپکاری، بەئاشکرا زانیاریی ھەڵە بڵاوکردنەوە.
گشتی گ٤. دروستکردنەوەی پەڕەیەک کە پێشتر بەپێی یاسا سڕابێتەوە {{سخ-گ٤}} ھەوڵی دروستکردنی پەڕەیەکی نوێ کە ھەر یەک لە سەردێڕ یان ناوەڕۆکدا، ھاوتای پەڕەیەک بێت کە لە پێشدا بەپێی یاساکانی سڕینەوە سڕابێتەوە، قەدەغەیە. ئەم یاسا ئەمانە لەخۆ ناگرێت: ئەو وتارانەی وا بۆ چاکسازی گۆڕانکاری بنەڕەتیی تێدا کراوە؛ ئەو نووسراوانەی دوای لێدوان بڕیاری گواستنەوە بۆ بۆشاییناوی بەکارھێنەریان دراوە.
گشتی گ٥. دروستکراوی بەکارھێنەری بەربەست یا بایکۆت کراو {{سخ-گ٥}} ھەموو ئەو پەڕانەی لەلایەن بەکارھێنەرێکەوە کە لە ماوە بەربەستدایە دەبێ بسڕێنەوە.
گشتی گ٦. سڕینەوەی تەکنیکی {{سخ-گ٦}} چاکسازی بێ لێدوان، وەک سڕینەوەی پەڕە کاتییەکان یا ئەو پەڕەی ڕوونکردنەوانە کە پێویست نین.
گشتی گ٧. داخوازی داھێنەر بۆ سڕینەوە {{سخ-گ٧}} ئەگەر داخوازییەکە گونجاو بێت و دامەزرێنەری پەڕەکە تەنیا دەستکاریکەری سەرەکی ئەو پەڕە بێت، لەسەر داخوازی ئەو دەکرێ سڕینەوە ئەنجام بدرێت. لە کاتی وا دا بەتاڵکردنەوەی پەڕەکە واتە سڕینەوەی ناوەڕۆکی پەڕەکە، بە مانای داخوازی بۆ سڕینەوەی خێرایە.
گشتی گ٨. پەڕەی پەیوەندیدار بە پەڕەیەک کە بوونی نییە یا سڕاوەتەوە {{سخ-گ٨}} وەک پەڕەی لێدوانی سەبارەت بە پەڕەیەک کە نییە یا سڕاوەتەوە، ژێر پەڕەی پەڕەیەک کە بوونی نییە، ڕەوانەکەر بۆ مەبەستی نادیار، ئەڵقەی بەتاڵی ڕەوانکردن.

ئەم یاسا ئەمانە لەخۆ ناگرێت:

  • لێدوان لەسەر سڕینەوەی وتارێک (بۆ بەرگری لە دووپات بوونەوەی دروستکردن، لێدوان و سڕینەوە)
  • پەڕەی بەکارھێنەری یا لێدوانی بەکارھێنەر
  • پەڕەکانی ئەرشیڤی لێدوان
گشتی گ٩. کردەوەی نووسینگە {{سخ-گ٩}} ڕێکخراوی ویکیمیدیا ئەو مافەی بۆ خۆی داناوە لە کاتی پێویست، سەبارەت بە ڕووداوی کەم ھەڵکەوت، سڕینەوەی خێرا بکات. ئەو سڕینەوە بێ وەرگرتنی بەڵێن لە ویکیمیدیا نابێ بگەڕێنرێتەوە.
گشتی گ١٠. پەڕەی ھێرش {{سخ-گ١٠}} ئەو وتارانەی کە تەنیا مەبەستیان ھێرشکردنە سەر کەسایەتی یان ڕیکخراوێک بێت، تەنیا بۆ بڵاوکردنەوەی وتەی ناشیرین و نەگونجاو بەکارھاتبێت. ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان، ئەگەر باسی خراپە و نێگەتیڤی تێدا کرابێت و لە پەڕەی ھیچ پێداچوونەوەیی بە کەڵکھاتووی نەبێ بۆ گەڕانەوە، دەبێت بسڕێنەوە.
گشتی گ١١. ڕێکلام و پاڵپشتیی ڕوون {{سخ-گ١١}} ئەو پەڕانە تەنیا بۆ بڵاوکردنی ڕێکلام یا دەربڕینی پاڵپشتی بۆ کەسایەتیی، ڕێکخراو یا کۆمپانیایەک بێت و بۆ گەیشتن بە ئاستی بڵاوبوونەوە لە زانستنامەدا پێویستی بە گۆڕانکاری بنەڕەتی بێت، پاڵێوراوی سڕینەوەی خێرا دەبێ. وریا بن تەنیا بە ھۆی ئەوەی بابەتی وتارێک ناوی کەسایەتی یا کۆمپانیا بێت، نابێتە ھۆی سڕینەوەی.
گشتی گ١٢. پێشێلکردنی ڕوونی مافە پارێزراوەکان {{سخ-گ١٢}} پەڕەکانی وا ئەو دەقانە لەخۆ دەگرن کە مافی بەکارھێنانیان نەدراوە یان مافی بڵاوبوونەوە لەسەر دۆمەینی گشتی نەدراوە. ئەگەر لە مێژووی پەڕەکەدا پێداچوونەوەیەک ھەیە کە ئەو پێشێلکارییەی تێدا نییە، دەبێ سڕینەوە نەکرێت و تەنیا بە گەڕاندنەوەیەک جێبەجێ دەبێت.
گشتی گ١٣. ڕەشنووسێکی بێ ناوەڕۆک {{سخ-گ١٣}} وتارە فەرامۆشکراوەکان و لەبیرکراوەکانی ناو پەڕەی بەکارھێنەر کە دانرابوون بۆ دروستکردن، ڕەشنووسێکی بێ ناوەرۆک کە بۆ شەش مانگ یان زیاتر ھیچ دەستکاریەکی نەکراوە.
گشتی گ١٤. پەڕەی ڕوونکردنەوەی ناپێویست {{سخ-گ١٤}} ئەو پەڕە ڕوونکردنەوانەی کە ھیچ پەڕەیەک جیا ناکاتەوە یان تەنیا یەک پەڕەی ویکیپیدیا جیا دەکاتەوە.
گشتی گ١٥. وەرگێڕانی مەکینە {{سخ-گ١٥}} گەر پەڕەیەک گشت ناوەڕۆکەکەی یان بەشێکی تەواوی بە وەرگێڕانی مەکینە کرابێت (وەک مەکینەکانی وەرگێڕی مایکرۆسۆفت و وەرگێڕی گووگڵ)، و بەشێوەیەک بێت کە دەق یان وشەی بێمانای لەخۆ گرتبێت، ئەوا دەسڕدرێتەوە. ھەرچۆنێک بێت، ئەمە دەقێک ناگرێتەوە کە بەدروستی وەرگێڕدرابێت یان مەکینەکە تەنیا بۆ یارمەتیی کارەکە بەکارھێنرابێت و بەوردی بەسەرداچوونەوەی بۆ کرابێت، و ھەڵەکانی مەکینەکە ڕاست کرابێتنەوە.
وتارەکان و١. وتاری بێچەمک {{سخ-و١}} ئەو وتارانەی چەمکی نەبێت و پێناسە نەدات لەسەر بابەتەکەی خۆی. بۆ نموونە: «ئەمڕۆ باران باری!». ئاگادار بن کە باس لە کورت بوون نییە؛ ئەگەر وتارەکە چەمکی ھەبێت، بەڵام کورت بێت، بۆی ھەیە لە ڕیزی وتارە کورتەکاندا بێت و لە داھاتوودا درێژەی پێ بدرێت. بەڵام ئەگەر ئەوەندە وتارەکە بێ. مانا بوو کە ھیچ دەرفەتی ھاتن لە ڕیزێکی تایبەتدا نەبوو ئەوە بۆ سڕینەوە دەبێت.
وتارەکان و٢. وتارەکان بە زمانی تر {{سخ-و٢}} لەم ویکیپیدیایەدا ھیچ وتارێک نابێت بە زمانی جگە لە کوردی ھەبێت. وتار بە ھەر زمانێکی دیکە دەبێت لە ویکیپیدیا ھەر بەو زمانەدا بێت.
وتارەکان و٣. بێناوەڕۆک {{سخ-و٣}} وتاری بێناوەڕۆک بە شێوەیەک کە تەنھا بریتی بێت لە بەستەر بۆ ناو-ویکی یان دەرەوە یان تەنھا پۆلبەندی، دەتوانن بەخێرایی بسڕێنەوە. لاپەڕەکانی ڕوونکردنەوە لەم جۆرە نییە. کورت بوون مەرجی سڕینەوە نییە. زۆرێک لە وتارە کورتەکان بۆیان ھەیە لە داھاتوودا پەرە بدرێن.
وتارەکان و٥. گواستنی {{سخ-و٥}} ئەو وتارانەی تەنھا مانایەکی فەرھەنگیی وشەکان بدات سەبارەت بە بابەت، لە پڕۆژەکانی دیکەی ویکیدا ھەبێ(وەک ویکیوشە) یا دووبارە دروستکردنەوەی ئەو وتارانە کە لە پێشدا سەبارەت بە سڕینەوە و گواستنەوەی بۆ پڕۆژەی دیکە، لێدوان کرابێت.
وتارەکان و٧. بێبایەخبوون {{سخ-و٧}} وتار سەبارەت بە کەسایەتی، ئاژەڵ، ڕێخراو یا ناوەڕۆکی ماڵپەڕێک کە ھۆکاری گرینگ بوونی دیار نییە. ئەم باس لە جێ بڕوا بوون یا جێ متمانە بوونی سەرچاوەی زانیاریی نییە. ھەروەھا وتارەکان دەبێت بۆ نموونە سەبارەت بە کەسایەتی بێت، نەک سەبارەت بە پەرتووکەکەی یان مۆسیقاکەی یان خولقێنراوەکانی تری.
وتارەکان و٩. بێبایەخبوون (تۆماری مۆسیقی) {{سخ-و٩}} ئەو وتارانەی سەبارەت بۆ تۆمارە مۆسیقییەکان نووسراونەتەوە و بێبایەخن[ڕوونکردنەوە پێویستە].
وتارەکان و١٠. دووبارە {{سخ-و١٠}} ئەو وتارانەی کە دووبارەن
وتارەکان و١١. داھێندراو {{سخ-و١١}} ئەو وتارانەی لەلایەن نووسەرەکەوەی یان کەسێکی نزیکییەوە داھێندراون.
ڕەوانەکەرەکان ڕ٢. ڕەوانەکەر بۆ بۆشایی ناو {{سخ-ڕ٢}} ھەر جۆرە ڕەوانەکردن بۆ بێجگە لە پۆل:، داڕێژە:، ویکیپیدیا و یارمەتی:. ئەگەر ڕەوانەکردنەکە بە ھەڵە بۆ وتارێک کە بوونی نییە بوو، یەک یان دوو ڕۆژ ڕاوەستە ئینجا ھەوڵی سڕینەوەی بدە.
ڕەوانەکەرەکان ڕ٣. شێوەی نووسینی ناباو {{سخ-ڕ٣}} ڕەوانەکەرەکان لە شێوە نووسینی پەڕەیەک، کە شێوەیەکی باو و بەسوود نییە. ئاگادار بن کە ڕەوانەکردن لە نووسینی ھەڵەی ناوی وتار، یەکێ لە باوترین سوودەکانی ڕەوانەکردنە، بەڵام نەک شێوەیەکی ھەڵەی ناباو.
پەڕگەکان پ١. بێسوود {{سخ-پ١}} ئەو پەڕگانەی وەشان یا کۆپییەکی گونجاوتر و بە کوالیتی باشتریان ھەبێت لە ویکیپیدیادا بە ھەمان شێوە-پەڕگە. پەڕگەکانی ویکیمیدیا کۆمنز لەم جۆرە نین.
پەڕگەکان پ٢. خراپ {{سخ-پ٢}} ئەو پەڕگانەی خراپن، یان بەتاڵن، بەو ڕادەی نەرمامێری ویکیمیدیا توانای دروستکردنی ھێما، گۆڕانی قەبارە یا نیشاندانی نەبێت.
پەڕگەکان پ٣. مافی بەکارھێنان {{سخ-پ٣}} پەڕگە میدیاکان وا مافی بڵاوکردنەوەی گشتیی یان بەکارھێنانی گشتییان لەبەردەستدا نەبێت، دەبێ بسڕێنەوە.
پەڕگەکان پ٤. کەمیی زانیاریی مافی بڵاوکردنەوە {{سخ-پ٤}} کاتێ زانیاریی پێویست سەبارەت بە مافەکانی بڵاوکردنەوی ئەو پەڕگە نەدرابێت، دەبێ لانیکەم ماوەی ٧ ڕۆژ کات بدرێت بە دەستکاریکەری ئەو (ئەو کەسەی باری کردووە) تاکوو زانیارییەکان زیاد بکات. ئاگادار بن، زۆرکات زانیارییەکانی سەبارەت بە پەڕگە لە پوختەی کاتی بارکردن زیاد دەکرێت.
پەڕگەکان پ٥. ئەو پەڕگانەی خۆڕایی نین {{سخ-پ٥}} ئەو پەڕگانەی خۆڕایی نین بۆ بەکارھێنان و بڵاوکردنەوە لەسەر دۆمەینی گشتیی و ھاوکات لە وتارێکدا بەکار نەھاتبێتن، دوای ماوەی ٧ ڕۆژی ئاگاداری، دەبێ بسڕێنەوە.
پەڕگەکان پ٦. نەبوونی پێناسەی بەکارھێنانی گونجاو {{سخ-پ٦}} ھێندێ لە پەڕگەکان، تەنھا بۆ بەشێک لە بەکارھێنانەکان گونجاون و مافیان دراوە. ئەگەر لەگەڵ وێنەیەکی وەھادا زانیاریی نەبێت سەبارەت بە چۆنییەتی بەکارھێنانی گونجاو، دەبێ دوای ٧ ڕۆژ ماوەدان بۆ زیادکردنی زانیاریی، بسڕێنەوە.
پەڕگەکان پ٧. زانیاریی ھەڵە سەبارەت بە بەکارھێنانی گونجاو {{سخ-پ٧}} ھەندێ لە پەڕگەکان، تەنھا بۆ بەشێک لە بەکارھێنانەکان گونجاون و مافیان دراوە، بەڵام ئەگەر پەڕگەیەک لەم جۆرە نەبێت و بەم جۆرە ناساندنی کرابێت، دوای ٧ ڕۆژ ماوەدان بۆ ناساندنی باشتر، دەبێ بسڕێنەوە.
پەڕگەکان پ٨. ئەو وێنانەی ھاوتایان لە ویکیمیدیا کۆمنزدا ھەیە {{سخ-پ٨}} ئەو وێنانەی یەکێک لەم مەرجانەی ھەبێ، پاڵێوراوی سڕینەوە دەبێ:
  • وەشانی ھاوتای ھەبێ لە ویکی کۆمنزدا بە جۆرە پەڕگەی ھاوتا و بە جۆرایەتی ھاوتا یا تەنانەت باشتر.
    • بەو مەرجەی لەژێر وێنەکەدا نەنووسرابێت «گواستنەوە نەکرێت بۆ کۆمنز»، لە کاتی وەھادا ئەو پەڕگە دەسڕێتەوە و ئەوی کۆمنز بەکاردێت.
  • وەشانی ئەو پەڕگە لە کۆمنزدا خاوەن مافی بڵاوکردنەوەی جێ متمانە بێت و بۆی ھەبێ لە ویکیپیدیادا بڵاو بکرێتەوە

ئەگەر وێنەیەک پارێزرا بوو، مەیسڕەوە تەنانەت ئەگەر ھاوکات لە ویکیپیدیا و لە کۆمنزدا بوو.

پەڕگەکان پ٩. پەڕگە میدیا بێسوودەکان {{سخ-پ٩}} ئەو پەڕگانەی کە بارکراون و نە وێنە، دەنگ و نە ڤیدیۆن، لە ھیچ وتارێکدا بەکار نەھاتوون و سوودێکیان نییە بۆ بواری زانستنامەیی وتارەکان. لەوانە: doc، pdf، html، txt، zip. نموونەی میدیاکان: jpg، gif، png، mpg، wav، mp3. ئەمە پێڕستی پەڕگەکانی کەوا دەبێ بسڕێنەوە نییە. بۆ سڕینەوە بەپێی ئەم پێوەرە تەنھا ناوەڕۆکی پەڕگە گرینگە.
پۆلەکان پۆ١. بەکارنەھێنراوەکان {{سخ-پۆ١}} ئەو پۆلانەی ماوەیەک لە دروستکردنیان تێدەپەڕێ، بەڵام تا ئێستا ھیچ وتارێکیان لەخۆ نەگرتووە.
پۆلەکان پۆ٢. ناوگۆڕینی خێرا {{سخ-پۆ٢}}
  • ھەڵەی نووسین
  • ناڕوون بوون
  • پوختە کراوە
پەڕەکانی بەکارھێنەر ب١. داخوازی بەکارھێنەر {{سخ-ب١}} پەڕەکانی تایبەتی بەکارھێنەر و ژێرپەڕەکانی بۆشایی بەکارھێنەریی (بێجگە لە پەڕەی لێدوان) لەسەر داخوازی بەکارھێنەر.
پەڕەکانی بەکارھێنەر ب٢. بەکارھێنەری ون {{سخ-ب٢}} پەڕەی بەکارھێنەرێک کە بوونی نییە.
پەڕەکانی بەکارھێنەر ب٣. پەڕگەی خاوەن ماف {{سخ-ب٣}} بڵاوکردنەوە و نیشاندانی ئەو پەڕگانە، وێنە یان دەنگ، کە مافی بڵاوکردنەوەی گشتییان نەدراوە لە پەڕەی بەکارھێنەری دەبێتە ھۆی پاڵێوراوی بۆ سڕینەوەی خێرا.
پەڕەکانی بەکارھێنەر ب٥. پەڕەکانی ناپەیوەندیدار بە ویکیپیدیا {{سخ-ب٥}} بەکارھێنانی پەڕەکانی بەکارھێنەری بۆ مەبەستێکی دوور لە زانستنامەکە، پەڕەکانی وتووێژ; پەڕەکانی بەکارھێنەری; تیابووی زانیارییەکن کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا نییە، لەژێر پێوەری ب٥ لەھەرکاتێکدا بێت ئەم پەڕانە دەسڕدرێنەوە.
داڕێژەکان د١. بێسوود {{سخ-د١}} ئەو داڕێژانەی بە مەبەستی خراپکاری دروستکراون، ئەو داڕێژانە بەباشی کار ناکەن و بەکارھێنانیان دەبێتە ھۆی کێشە.

پێوەری ناتەواو

ئەمانەی خوارەوە بە تەنھا، بەس نین بۆ سڕینەوەی خێرای بابەتێک.

  1. لەسەر بنەمای وتاری ویکیپیدیا چی نییە.
  2. ئەو نووسراوانە بە نادرووستیان دەزانی، ئەگەر تەنانەت نەختێ گومانت ھەیە ڕێگە ھەبێ بۆ ڕوونکردنەوە یا چاکسازیی، دەبێ زیاتر لەسەری بدوێن.
  3. لێکۆڵینەوەی خۆ. ھەمیشە ئاسان نییە بزانی نووسراوەیەک ئەنجام لێکۆڵینەوەی کەسایەتییەک خۆیەتی یا سەرچاوەی باشی ھەیە بۆ ئەوە.
  4. وشەی نوێ
  5. کێشە لە گرینگ بوون، بەو مەرجەی لە «و٧» و «و٩»دا نەگونجێت.
  6. داخوازیی دامەزرێنەری لاپەڕەیەک، دوای ئەوەی بەکارھێنەرانی دیکە ھاوبەشییان کردبێت لە چاکسازی ئەو پەڕەدا.
  7. کورت بوونی وتارێک.

ھەڵسوکەوتی بەڕێوەبەران

  • بە وردی دوای ئەو ڕێنماییانە بکەون کە {{سڕینەوە}} و {{پێشنیاری سڕینەوە}} پێشنیازیان کردووە.
  • ئەگەر زانیتان سڕینەوەکەی بەکارھێنراوە ناگونجێت، بیگۆڕن بە سڕینەوەی گونجاو (نم. {{پێشنیاری سڕینەوە}}).
  • ھەمیشە ٢٤ کاتژمێر بوەستن پێش سڕینەوەی وتارێک مەگەر پێویست بوو بە خێرایی بسڕدرێتەوە.