ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)/گۆڕانکاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سیاسەتەکان و ڕێساکان

خوارەوە فۆرمێکە. بۆ بەشداربوون دەستکاری بەشی خوازراو بکە. تکایە لە دوای نووسینەکانت واژوو بکە. بەشداربووان بۆیان هەیە دژایەتی یان پشتگیری ڕا و بۆچوونەکانت لە خوار دەقەکەی خۆتەوە بنووسن.

چ سیاسەتێک بە کێشەدار ئەبینیت؟[دەستکاری]

  1. ویکیپیدیا:ویکیپیدیا فەرھەنگ نییە (ئەم سیاسەتە بە گشتی کێشەیەکی ئەوتۆی نییە.بەڵام لە ئێستەدا بۆ ویکی ئێمە، زەرەری زۆرترە ھەتا قازانج.)
  2. لە یەک لە پێوەرەکاندا وتراوە کە بێبایەخبوونی ئالبۆمێک یان مووزیکێک بە نەبوونی پەڕەی خاوەنی بەرھەمەکە دیاری دەکرێت.
    — بەکارھێنەر:Eyubm


کێشەی ئەو سیاسەتەی ھەڵت بژاردووە لەکوێدایە؟[دەستکاری]

  1. جیا لەوانەی لە وتووێژ:زەین و وتووێژ:ئەسبشادا ژوورو، وان دا باس کراوە، زۆرینەی وتارەکانی ویکی ئێمە لە ئێستەدا کورتن. ئەو وتارە کورتانە زۆرتر ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٢ دروست کراون کە ئەودەم ویکیپیدیا سیفر بووە. ھیچ نەبووە. لە سیفری موتڵەق دەستپێکردن و نووسینی چەند کۆلکەوتار بۆ ئەو دەم بەڕاستی جێی دەستخۆشییە، بۆ ئەو بەڕێزانەی پێش ئێمە لێرە چالاک بوونە.
  2. یەکەم، بۆی ھەیە کە بەرھەمێک لە خاوەن بەرھەمەکە بەناوبانگتر بێت. دووەم ئەم پێوەرە بۆ ویکی کوردی بە ٢٢ ھەزار وتارەوە پێوەرێکی گونجاو نییە، چون ھەژماری وتارەکان زۆر کەمە و ئەوە کە بابەتێک نییە بە ھۆی بێبایەخبوون نییە و ھۆکارەکەی کەمکاریی بەکارھێنەرانی ویکیپیدیای کوردییە.
    — بەکارھێنەر:Eyubm

بۆ ڕوونکردنەوەی زیادتر: ئەم گۆرانییە[١] لە گۆرانیبێژەکەی بەناوبانگترە، (چوون زۆر کەس بە بیستنی ئەم گۆرانییە خۆیان کوشتووە ناوبانگی دەرکردووە) سەیری بکەی لە زۆرێک لە ویکیپیدیاکان باسی گۆرانییەکە کراوە، لە حاڵێکدا گۆرانیبێژەکەی وتاری نییە. (یان بۆ نموونە: بەکارھێنەرێکی نوێ پەڕەیەکی دروست کرد بە ناوی خوا ژنە یەکێک لە گۆرانییەکانی ئاریانا گراندێی ھۆی نەبوونی وتاری ئاریانا گراندێ لە ویکیپیدیا کەمکاری ئێمەیە نەک بێبایەخبوون. ئایا سڕینەوەی وتاری خوا ژنە کارێکی دروستە؟)

پێشنیارت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە چییە؟[دەستکاری]

  1. ئێمە لە درێژایی کارەکانی ئەو بەڕێزانەی پێش ئێمە لێرە چالاک بوونە، دەبی ھەوڵ بدەین پەرە بە کۆلکەوتارەکان بدەین و وەکوو ئەوان ھەنگاوێک ھەر چەندیش بچووک ھەڵێنین. نەوەک بە سڕینەوەی کۆلکەوتار، بە دروشمی ویکیپیدیا فەرھەنگ نییە، کاری خۆمان ئاسان بکەینەوە.

چۆن پێشبینی لە بەڕێوەبەران دەکەیت مامەڵە بەم سیاسەتەوە بکەن؟[دەستکاری]

دەتەوێت کام سیاسەتە نەمێنێت؟[دەستکاری]

گلەییەکانت بۆ بەڕێوەبەران و کۆمەڵگەی ویکیپیدیا لێرە بنووسە[دەستکاری]

سڵاو هاوڕێیان، ماوەیەکە بیر دەکەمەوە، ئاماژە بە کام سیاسەت بکەم و بڵێم کێشەی هەیە، هەر چی بیری لێ دەکەمەوە بە گشتی کێشەیەکی ئەوتۆ لە سیاسەتەکاندا نابینم، جیا لەو دوانەی وا لەسەرێ ئاماژەم پێ کردن. گلەیی من زۆرتر لە هەڵسووکەوتی هەندێک لە بەکارهێنەران وتووێژ:کار (فیزیک) و بەڕێوبەڕان وتووێژ:کێندرا لەست و...بوو و شێوەی تەفسیرکردنی سیاسەتەکان، ئەم وتووێژانە جیا لە گلەیی خۆم، گلەیی هەندێک لە بەکارهێنەرانی تێدایە کە ئێرەیان بەجێ هێشتووە و بەشداری ناکەن لە ویکیپیدیا، بۆیە ئاماژەم پێ کردن. لە ئێستەدا شوکر ئەو توندو تیژییە کەمتر بووەتەوە و هیوادارم هەر وا بمێنیت. سپاس. Şûşe وتووێژ ‏١٦:٢٩، ٢٧ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak:، @Eyubm:،@Serchia:، @Pirehelokan:، @Kushared:، @Aza:، @Broosk:، @هیوا: و... تکایە ئێوەش ڕای خۆتان بڵێن.Şûşe وتووێژ ‏١٧:١١، ٢٧ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من بە گشتی کێشەیەک لە سیاسەتەکان نابینم. ھەندێک نایاربووم لەگەڵ سیاسەتی سڕینەوە. لەگەڵ ئەوەم تاگی سڕینەوە زوو لە وتارێک نەدرێت، تا چەند ڕۆژێک، بۆ ئەوەی بەدەربکەوێت کە دروستکەری وتارەکە یان بەکارھێنەرێکی تر وتارەکە باشتر دەکات یان نا. ئەمە بەتایبەت بۆ بەکارھێنەرە نوێیەکان، کەسێک کە تازە وتار بنووسێت، ئەکرێ ئاگاداری یاسا و شێوەی وتارەکانی ویکیپیدیا نەبێت. بابەتێکی تر، ھەڵبژاردن و گۆڕینی ناوی وتارەکانە. بەڕای من پێویستە ھەندێک یاسا و ڕێنماییمان بۆ ئەو لایەنە ھەبێت. وەک ئەوە؛ لەنێوان ناوێکی باو و ناوێکی دروستی ناباو، کامیان ھەڵبژێرین، و زۆر شتی دیکەش، کە زۆر جار لە کاتی وتووێژی ناوی وتارەکان تووشی دەبین. سەرچیا‏١٩:٠٨، ٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]