بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:نووسینی کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ویکیپیدیا:نکەوە ڕەوانە کراوە)

بۆ یەکخستنی شێوازی نووسینی وتارەکان و ئاسانکردنی کاری گەڕان و پێشگیری لە دووبارەبوونەوە، ویکیپیدیای کوردی چەند پێوەر و ڕێسایەکی بۆ نووسینی کوردی داناوە. تکایە ھەر کەسێک دەیەوێت پەڕەکانی ویکیپیدیای کوردی دەستکاری بکات سەرەتا ئەم پێوەر و ڕێسایانە بخوێنێتەوە و ئینجا دەستکارییەکانی بکات.

  1. شێوەزار: لەم ویکیپیدیایەدا وتارەکان تەنیا بە شێوەزاری کوردیی ناوەندی (سۆرانی) دەنووسرێن.
  2. ئەلفوبێ: لێرە دەقەکان تەنھا بە ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی دەنووسرێن. ئەگەر دەقەکەت بە لاتینی نووسراوە دەتوانیت بەرنامەیەکی بگۆڕی ئەلفوبێ وەک پەڵک کوردینووس بە کار بێنیت.
  3. یوونیکۆد: لێرە دەقەکان تەنیا لەسەر بنەمای یوونیکۆد دەنووسرێن بۆ ئەوەی کە لە ھەموو سیستەمەکانی جیھان بە یەک شێوە ببینرێن. ئەگەر دەقەکەت بە فۆنتە ناستانداردەکان وەک فۆنتەکانی عەلی نووسراوە دەبێت پێش ئەوەی بیخەیتە نێو ویکیپیدیا، بەرنامەیەکی بگۆڕی فۆنت بۆ یوونیکۆد وەک پەڵک کوردینووس بە کار بێنیت.
  4. فۆنت: پێویستە فۆنتێکی باش کە ھەموو پیتەکانی کوردی بە باشی نیشان بدات لەسەر سیستەمەکەت دامەزرابێت. ئێستا فۆنتی تەھۆما (وەشانی ٥ و بەسەرەوە کە لە ویندۆزی ڤیستا و بەسەرەوە ھەیە) فۆنتی سەرەکیی ویکیپیدیایە. لە سیستەمی ئەندرۆیددا فۆنتی Droid Naskh ھیچ گرفتێکی نییە بۆ ویکیپیدیا.
  5. ڕێنووس: کەڵک لە ڕێنووسی یەکگرتوو وەردەگرین. بۆ زانیاریی زیاتر: ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردی
  6. خاڵبەندی: ڕێساکانی بەکارھێنانی خاڵبندی لە ویکیپیدیا:خاڵبەندی شیکراونەتەوە.
  7. ژمارەکان: بە گرووپی ژمارە عەرەبییەکان دەنووسرێن: ٠١٢٣٤٥٦٧٨٩ (ژمارە فارسییەکان: ۰۱۲۳۴۵۶۷۸۹ و ژمارە لاتینییەکان: 0123456789 بە کار نابرێن)

پیتەکانی کوردی لە ستانداردی یوونیکۆد

[دەستکاری]
پیت ناوی یوونیکۆد
(Arabic Letters)
ژمارەی
یوونیکۆد
ئYeh with Hamza above0626
ءHamza0621
اAlef0627
بBeh0628
پPeh067E
تTeh062A
جJeem062C
چTcheh0686
حHah062D
خKhah062E
دDal062F
رReh0631
ڕReh with small V below0695
زZain0632
ژJeh0698
سSeen0633
شSheen0634
عAin0639
غGhain063A
فFeh0641
ڤVeh06A4
قQaf0642
کKeheh06A9
گGaf06AF
لLam0644
ڵLam with small V06B5
مMeem0645
نNoon0646
وWaw0648
ۆOe06C6
ھHeh Doachashmee06BE
ەAe06D5
یFarsi Yeh06CC
ێYeh with small V06CE
نموونەیەک بۆ نیشاندانی جیاوازیی نێوان دوو پیتی ھ و ە لە ئەلفوبێی کوردیدا

پیتی «ە» دەبێت بە یوونیکۆدی (06D5 Arabic letter Ae) بنووسرێت. نەک بە دوو یوونیکۆدی 0647 (Arabic letter Heh) و نووسەی جیاکەر Zero width non-joiner) 200C) چونکە:

  • زۆرترین پیتە لە کوردیدا و ئەگەر بە دوو پیت بنووسرێت قەبارەی وتارەکە لە خۆڕایی زۆر دەکات.
  • بۆ سڕینەوەی دەبێت دوو جار delete یا backspace لێ بدەیت.
  • لە کاتی دەستکاریکردنی دەقەکە جیاکەرەکەوەدا لەوانەیە سەر لە بەشداربووان بشێوێنێت.
  • لەوانەیە نووسەی جیاکەر کە نابینرێت بەبێ بەکارھێنان لە دەقەکەدا بمێنێتەوە و دەبێتە ھۆی گرفت لە گەڕاندا.

پیتی «ھ» بە یوونیکۆدی 06BE - Arabic letter Heh Doachashmee دەنووسرێت، نەک بە یوونیکۆدی 0647 (Arabic letter Heh) چونکە «ە»ی عەرەبی، پیتی «ھ»ی کوردی بە دروستی نیشان نادات وەک: گوناە کە دەشێت بە گوناھ بنووسرێت. بەھۆی کەمیی ھ لە کۆتای وشەکانی سۆرانییەوە ئەم گرفتە ئەوەندە بەرچاو ناکەوێت؛ بەڵام لە شێوەزاری کورمانجی پیتی ھ بە شێوەیەکی بەرچاو لە کۆتای وشەکاندا دەبینرێت، وەک: Pêşangeh, Xwendingeh, Tomargeh. ئەگەر ئەم وشانە بە پیتی عەرەبی بنووسرێن کاتێک یوونیکۆدی 0647 بە کار ببەیت، ئەوا دەبنە پێشانگەە، خوێندنگەە، تۆمارگەە؛ بۆیە لێرەدا ھەڵە لە بەکارھێنانی ئەو یوونیکۆدە ڕوون دەردەکەوێت؛ کە دروستتر وایە بەم شێوانە بنووسرێن: پێشانگەھ، خوێندنگەھ، تۆمارگەھ.

دوو پیتی «ک» (بە یوونیکۆدی 06A9) و ك (بە یوونیکۆدی 0643) لەوانەیە لە ڕواڵەتدا زۆر جیاوازییان نەبێت بەڵام لە ستانداردی یوونیکۆددا دوو پیتی جیاوازن. گرفتەکە لە کاتی گەڕاندا خۆی نیشان دەدات. دوو وشەی «کوردی» و «کوردی» لە ڕواڵەتدا ھیچ جیاوازییەکیان نییە بەڵام ئاکامی گەڕانەکەیان سەرانسەر جیاوازە. ویکیپیدیای کوردی «ک» کردووە بە ستاندارد بۆ کەمکردنەوەی ھێماکان (وەک ھەمزە).

بەستانداردکردنی دەقەکان بۆ ویکیپیدیا

[دەستکاری]

پێویستە ئەو دەقانە کە بە تەختەکلیلە جیاوازەکان نووسراون پێش ئەوەی بخرێنە نێو ویکیپیدیا یوونیکۆدە ھەڵەکانیان ڕاست بکرێنەوە. بۆ ئەم مەبەستەش دەکرێت ھەر بەرنامەیەکی دەستکاریکردنی دەق کە ئامرازی دۆزینەوە و جێگرتنەوەی (find & Replace) ھەبێت بە کار بھێنرێت. ھەروەھا بەکارھێنانی بەرنامەی پەڵک کوردینووس ئامرازێکی ھەڵگرتنی سەکۆسەربەست و سەرچاوەکراوەیە بۆ گۆڕینی ئەلفوبێیەکانی کوردی و بەستاندارکردنی یوونیکۆدەکان پێشنیار دەکرێت. ئەم بەرنامەیە بە شێوەی دەرھێڵ کار دەکات و زۆر خێرایە.

تایپکردنی کوردی

[دەستکاری]

لەنێو ویکیپیدیا

[دەستکاری]
ئامرازەکانی تەختەکلیل لە ویکیپیدیای کوردیدا

لە کاتی دەستکاریکردنی پەڕەکانی ویکیپیدیا پێویستت بە دامەزراندنی تەختەکلیلی کوردی نییە و بە کلیککردن لەسەر دوگمەی ڕێکخستنەکانی زمان کە لە پاڵی ڕاست و لە لای دەقی بە زمانەکانی تر یان زمانەکاندایە دەتوانیت تەختەکلیلی نێوخۆی ویکیپپیدیای کوردی چالاک بکەیت. ھەروەھا ئەگەر مافی دامەزراندنی بەرنامەکەت لەسەر سیستەمەکەت نییە (بۆ نموونە لە شوێنە گشتییەکان وەک زانکۆکان) دەتوانیت بەم شێوازە لە ویکیپیدیادا بە کوردی بنووسیت. زانیاریی زیاتر


لە ویندۆز

[دەستکاری]

لە ویندۆز ٨ و وەشانەکانی سەرتریدا زمانی کوردی (Central Kurdish) بە شێوەی فەرمی ھەیە و تەنیا پێوستە لە ڕێگەی Control Panel\Clock,Language,and Region\Language زمانی کوردی چالاک بکەیتەوە؛ بەڵام دابەشکردنی پیتەکان لەسەر بنەمای پیتە لاتینییەکان دانراوە و ھەندێک لە بەکارھێنەران پێیان خۆشە تەختەکلیلێکی تر دابمەزرێنن. شێوازی دابەشکردنی پیتەکانی تەختەکلیلەکان ئەمانەن:

وەک تەختەکلیلی ئینگلیزی

[دەستکاری]
ئەم شێوازە باشترە بۆ ئەو کەسانەی کە لەسەر کلیلەکانی تەخەکلیلەکەیان پیتەکانی عەرەبی یان فارسی نەنووسراون یان خوویان بە تایپکردنی لاتینیەوە گرتووە؛ بەڵام بۆ زۆرێک لە پیتەکان دەبێت shift بگریت کە تایپکردن سەخت دەکات و ھەروەھا بۆ ئەو کەسانەی کە لە ئەلفوبێی لاتینیی کوردی نازانن زۆر سەختە. نموونە: ویکلیل، لەلایەن Épine (لێدوان · بەشدارییەکان)

وەک تەختەکلیلی عەرەبی

[دەستکاری]
ئەم شێوازە چاکترە بۆ ئەو کەسانەی کە لەسەر کلیلەکانی تەختەکلیلەکەیان پیتەکانی عەرەبی ھەن یان بە تایپکردنی عەرەبی ڕاھاتوون. لە جێگەی ئەو پیتانەی عەرەبی کە لە کوردیدا نین (ذ ث ص ض ط ظ ة لا ؤ ء) پیتە تایبەتەکانی کوردی (ژ پ ێ چ گ ڤ ە ڕ ڵ ۆ وو) دانراون و گرتنی shift بۆ پیتەکانی کوردی پێویست نییە. نموونە: تەختەکلیلی سەرچیا

وەک تەختەکلیلی فارسی

[دەستکاری]
ئەم شێوازەش باشترە بۆ ئەو کەسانەی کە لەسەر کلیلەکانی تەخەکلیلەکەیان پیتەکانی فارسی ھەن یان خوویان بە تایپکردنی فارسی گرتووە. لە جێگەی ئەو پیتانەی فارسی کە لە کوردیدا نین (ث ظ ط ص ض ذ) پیتە تایبەتەکانی کوردی (ێ ھ ڤ ۆ ڵ ڕ) دانراون و گرتنی shift بۆ ھیچ لە پیتەکان پێویست نییە.
  • ئەگەر ھیچکام لەم تەختەکلیلانەت بە دڵ نەبوو، دەتوانیت بەرنامەی Microsoft keyboard layout creator بە خۆڕایی دابەزێنیت و زۆر بە ئاسانی خۆت تەختەکلیلێک بە دڵی خۆت دروست بکەیت.

لە ماک

[دەستکاری]

تەختەکلیلی کوردی ئامادەیە. نموونە: تەختەکلیلەکانی دەزگای ئایتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان


لە لینوکس

[دەستکاری]

لە ھەندێک لە دابەشکردنەکانی ئوبونتودا تەختەکلیلی کوردی ئامادەیە.

دێبیان و ئوبونتو

[دەستکاری]

بڕۆ بۆ System > Preferences > Keyboard پاشان کرتە لە تابی Layout بکە و کرتە لە دوگمەی Add بکە، پەنجەرەیەکت بۆ دەبێتەوە کە تێیدا دەتوانیت وڵات و تەختەکلیل ھەڵبژێریت.


لە ئەندرۆید

[دەستکاری]

تەختەکلیلی کوردی ئامادەیە. نموونە:


لە ئای ئۆ ئێس

[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]