ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی
ڕواڵەت
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد |
|---|---|
| بەردەستە بە | کوردیی سۆرانی |
| خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
| دروستکراو لەلایەن | کومەڵگەی ویکیی کوردی |
| وێبگە | ckb.wikipedia.org |
| بازرگانی | نەخێر |
| تۆمارکردن | ئارەزوومەندانە |
| خستنەکار | ١٢ی ئابی ٢٠٠٩ |
| ڕەوشی ھەنووکەیی | چالاک |
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک | مۆڵەتنامەی کرێیتیڤ کۆمنز |
ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی یان ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی (پێشگر: ckb) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا بە زمانی کوردی (سۆرانی). ویکیپیدیای کوردیی سۆرانیش وەک ھەموو ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاریی پەڕەکان بکەن، جگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارە باوەڕپێکراوەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.[١][٢]
ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ھەتا ئێستا ٧٢٬٧٦٠ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٧ بەڕێوەبەر و ٧٩٬٤٦٣ وتاری ھەن.
مێژوو
[دەستکاری]لە سەرەتای کرانەوەی وەشانی ویکیپیدیا بە زمانی کوردی (کورمانجی) لە ٢٠٠٤ وتارە سۆرانییەکانیش ھەر لەوێ بڵاودەکرانەوە، بەڵام ئەم شێوەی کارکردنە ئاستەنگی دروست کردن و ئەمەش وای کرد لە ١٢ی ئابی ٢٠٠٩ وەشانێکی نوێ بۆ ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروست بکرێت.
ئامارەکان
[دەستکاری]| ٧٢٬٧٦٠ | ١٬٥٥٧٬٣٩٨ | ٢٥٢٬١٦٥ | ٧٩٬٤٦٣ | ٢٬٩٨٥ | ٧ | ١٨٢ | ٥١ | ١٩ | ٨ |


پێشانگا
[دەستکاری]- لۆگۆی ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی بەبۆنەی گەیشتن بە ٧٥،٠٠٠ وتار
- لۆگۆی ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی بەبۆنەی گەیشتن بە ٥٠،٠٠٠ وتار
- لۆگۆی ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی بەبۆنەی گەیشتن بە ٢٥،٠٠٠ وتار
- لۆگۆی ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی بەبۆنەی نەورۆز
- لۆگۆی ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی بەشێوەی ئاڵای کوردستان
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ پێڕستی ویکیپیدیاکان
- ↑ «ئاماری ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- دەروازەی زمانی کوردی
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی ئینتەرنێت
- دەروازەی زمان
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی تێدایە.