لێدوانی بەکارھێنەر:Serchia

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە لێدوانی بەکارھێنەر:Sarchia Banokayەوە)
Jump to navigation Jump to search

ئێرە پەڕەی وتووێژی «سەرچیا»یە، دەتوانی پرسیارەکانت، پێشنیار، ڕەخنە یان ھەر شتێکی تر لێرە بنووسیت.


پێرست

بارکردنی وێنە[دەستکاری]

سڵاوێکی زۆر گەرم برام کاک سەرچیا ، سوپاس بۆ بەشدارییەکانت ، چەند وێنەیەکت بارکردوون هیچیان زانیاریت بۆ نەنووسیون بۆ نموونە ئەم وێنەیەت لە چ سەرچاوەیەکەوە هێناوە لە چ بەروارێکدا یان بەرهێمهێنەری ئەم وێنەیە کێیە گەر وێنەیەک ئەم زانیارییانەی نەبێت ئەوا ئەسڕێتەوە. بۆ دانانی زانیاری بۆ وێنەکانت تکایە بڕۆ سەر (دەستکاری بکە) و ئەم داڕێژەیەی خوارەوەی بۆ زیاد بکە وە زانیاریەکانش بنووسە :

{{زانیاریی پەڕگە
 |تێبینی        = 
 |ژێدەر         = 
 |ڕێکەوت        = 
 |بەدیھێنەر     = 
 |مۆڵەتنامە     = 
 |وەشانەکانی تر = 
}}


بۆ نموونە سەیری ئەم وێنەیە بکە کە زانیاری هەیە پەڕگە:QebriBêsarani.jpg

گەر پرسیاریشت هەبوو ئەوا دەتوانیت لەسەر لێدوانەکەم پرسیار بکەی ، دووبارە زۆر سوپاس. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٢:٤٠, ٦ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

بار کردنی وێنە[دەستکاری]

بەڕێز سەرچیا سوپاس بو رێنماییەکانت، تکایە ئەگەر بتوانی چونیەتی بار کردنی وێنە پیشانم بدەی زور سوپاسدارت ئەبم. Redur Nerway (لێدوان) ‏١٣:٤١، ٥ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)— ئەم لێدوانە لەلایەن Redur Nerway واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

Redur دەتوانی وێنە لە کۆمنز (https://commons.wikimedia.org/wiki/Main_Page) باربکەی، بەڵام دەبێ وێنەکە ھیی خۆت بێ. ھەموو ئەو وێنانەی لەو ماڵپەڕە ھەن، ئازادی لە بەکارھێنانیان. ڕێیەکی دیش ھەیە بۆ بارکردنی وێنە کە لەنێو ویکیپیدیا دەکرێ، بەڵام ئەویان مافێکە و بە ھەموو بەکارھێنەران نەدراوە.
  • تێبینییەک: لەکاتی نووسینی ھەر بۆچوون و لێدوانێکت، واژووی بکە. بە دانانی ناو و ڕێکەوتەکەی. ئەم کارە بە دانانی چوار ھێمای ~ دەکرێ، بەم شێوەیە: گەر من ئەمە ~~~~ بنووسم دەبێتە ئەمە: سەرچیا (وتووێژ) ‏١٣:١٣، ٥ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)

کاک سەرچیای خوشەویست، دەمەوێ بار کردنی وێنە قوناغ بە قوناغ پیشانم بدەی ئەگەر زەحمەت نەبێت.Redur Nerway (لێدوان) ‏١٤:٠٨، ٥ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)

لەو لینکەی بۆم داناوی، دوای کردنەوەی ئەم ھەنگاوانە بگرەبەر:
  1. بڕۆ ناوەوە (Log in) ئەگەر لە دەرەوە بووی، بە ھەمان ھەژماری ویکیپیدیا.
  2. کلیک لە (Upload) بکە، بە دوگمەی شین نیشاندراوە، لەلای ڕاست.
  3. پەڕەیەکت بۆ دەکرێتەوە، دوگمەیەکی سەوز ھەیە، کلیکی لێ بکە بۆ ھەڵبژاردنی فایلێک.
  4. کلیک لە (Continue) بکە.
  5. پەڕەیکت بۆ دەکرێتەوە، دوو ھەڵبژاردەت دەداتێ، یەکێ ھەڵبژێرە، کە لێت دەپرسێ فایلەکە (وێنەکە) کاری خۆتە، یان ھی خەڵکی ترە. گەر ھیی خۆتە (This file is my own work) ھەڵبژێرە و (Next) بکە. گەر لە شوێنێ دەستت خستووە، ھەڵبژاردەکەی تر کلیک بکە، چەند زانیاریێکی دەوێ، پڕیان بکەوە.
  6. پەڕەیەکی نوێت بۆ دەکرێتەوە، داوای ھەندێ زانیاری دەکا لەسەر وێنەکە، ناوەکەی و وەسفێکی و تاد. ئینجا کلیکی (Next) بکە.
  7. ئێستا کارەکە تەواو، ئەو فایلەی کە بارت کرد، ناوێکی دەبێ، ئەو ناوە کۆپی بکە، و بیھێنە لێرە بەکاری بێنە لەنێو وتارەکان.

| سەرچیا (وتووێژ) ‏١٧:٢١، ٥ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)

تایپکردنی کوردی[دەستکاری]

بەڕێز کاک سەرچیا بۆ نووسینی کوردی بە شێوازێکی سەرکەوتوو وە بۆ ئەوەی ویکیپدیا قبووڵی بکات ، تکایە تەختەکلیلی چاوگ بەکاربهێنە بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەکت نەبێ لە نووسینی کوردیدا ، وە ئەگەر نووسینێکت لە سایتێکی کوردی هێنا تکایە بڕۆ سەر ماڵپەڕی پەڵک کوردینووس بکە و لەوێ بڕۆ سەر بەشی بە یونیکۆد کردن لەو بەشەدا دوو بۆشایی دەبینی لە یەکەمیاندا نووسینەکە (paste) بکە پاشان لە بۆشایی دووەمدا خۆی دەیکاتە یونیکۆد (یونیکۆد ستاندارتی نووسینی کوردییە) ئەوکات نووسینەکە بخە ناو ویکیپیدیا بۆ ئەوەی کێشەی نووسین درووست نەبێت ، هیوادارم سەرکەوتوو بیت. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٣:٠٢, ٦ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

وەڵامی سەرچیا بۆ کاک دیار[دەستکاری]

بەڕێز کاک دیار دوای لێبوردنت لێدەکەم کە درەنگ وەڵامی پرسیارەکانتم دایەوە، ١- سابارەت بە بارکردنی وێنە من ماوەیەکی زۆر نیە بەشداری ویکیپیدیا دەکەم بۆیە شارەزاییم لەم شتانەدا نەبوو بەڵام لە داهاتوودا هەوڵدەدەم کە ئەو زانیاریانەی نوسیبووت بۆ پەڕگەکان دایان بنێم. | ٢- سەبارەت بە نووسینی کوردیش بە شێوەی ستاندارد ئەو کیبۆردە و بارنەمەی پەڵک ەی بۆت ناردبووم ئێستا لەسەر کۆمپیوتەرەکەم دامبەزاندوون و کارییان پێدەکەم، زۆر سوپاست دەکەم کە ئەوڕێنمایانەت پێدامو وە ئەگەر هەر کەم و کوڕیەکیش لە بابەتەکانم هەبوو هیوادارم ئاگادارم بکەیتەوە، دووبارە زۆر سوپاس و هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم. --سه‌رچیا به‌نۆكه‌یی (وتووێژ) ١٢:٢٧, ١١ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)


زۆر سوپاس کاک سەرچیا بۆ بەشدارییە بەنرخەکانت ، وە زۆر سوپاس بۆ پابەندبوون بە یاساکانی ویکیپیدیا کە ئەمە ئەرکی هەموومانە کە بە شێوەیەکی جوان و ڕەوان زانیارییەکان بگوازینەوە ، هەرشتێکت پێویست بوو دەتوانیت پرسیارم لێ بکەیت لە پەڕەی لێدوانەکەم ، خوا سەرکەوتوت بکات برام --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٣:٤١, ١١ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

کاک سەرچیا گیان بەخێرھاتییەوە. خۆشحاڵم ناوت دوبارە دەبینمەوە :)--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٤٩، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)

من زیاتر خۆشحاڵم کاک چالاکی ئەزیز، زۆر سوپاسی تۆ و ھاوڕێیانی تریش دەکەم کە لەو ماوەیەی بەژداریم نەبوو، ماندوو نەناسانە توانیوتانە ھەر بەردەوام بن و بەژداریی کاراتان ھەبێت. سه‌رچیا خورشید (لێدوان)

بۆکسی زانیاری[دەستکاری]

کاک سەرچیا ئەمەوێ چوونیەتی دروست کردنی بوکسی زانیاری پیشانم بدە تکایە. — ئەم لێدوانە لەلایەن Redur Nerway واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

بەڕێز @Redur Nerway:، بەپێی جۆری وتارەکەت دەگۆڕێ، کە لەبارەی کەسایەتییەکە یان شارێکە یان فیلمێکە یان ... تاد. دەتوانی لەم پەڕەیە (ویکیپرۆژە:زانیاریدانەکان) یەکێک لەو بۆکسانە ھەڵبژێری. یان دەتوانی بۆکسی زانیاری لە وتارێکی ویکیپیدیای ئینگلیزی کۆپی بکەی و لێرە دایبنێی. بەڵام باشترە کەڵک لەوانەی ویکیپیدیای کوردی وەربگری نەک ئینگلیزییەکە. | سەرچیا (وتووێژ) ‏٢٠:٠٩، ٤ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)

وێنە[دەستکاری]

سڵاو و ڕێز کاک سەرچیا. بەڕێز ئەم دوو وێنەیە ھی خۆتە یان لە شوێنی تر وەرت گرتووە؟ چون دۆخی مۆڵەتنامەکەی ڕوون نەکراوەتەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٤١، ٨ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)

سڵاو کاک چالاک، تەنیا ئەوەی یەکەم (پەڕگە:Banoka 2012.jpg) ھی خۆمە، ئەوەی تر نا. سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١٩:٥٨، ٨ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)

سپاس[دەستکاری]

سڵاو. ئەم کاتەت باش. زۆر سپاس بۆ دانانی وتارە زانستییەکان. ماندوو نەبیت و سەرکەوتوو بیت و ھیوادارم ھەر بەردەوام بیت. --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٦:٤٧، ٢١ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)

وتار[دەستکاری]

سەرچیاگیان سڵام، گەلۆ دەتوانی لە نووسینی ئەم وتارانەدا یارمەتی ویکیپیدیا بدەیت؟--مادیوتووێژ (٢ی خەرمانانی ٢٧١٤) ‏١٧:٢٧، ٢٤ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)

سەلام کاک (@Min.neel:)، ڕاستییەکەی لە ئێستادا خەریکی نووسینی چەند وتارێکی زانستیم، ئەم لیستەش (وتارە سەرەکییەکان) زۆر گرنگە تەواوی بکەین، بەڵام من ئاستی زمانی بیانیم باش نییە، ئەم وتارانەش ھەر یەکەیان چەندان وشەیان تێدایە، کە لەوانەیە تووشی کێشە بین بۆ دانانی بەرامبەرە کوردییەکانیان، پێویستە کەسانی شارەزای ئەم بوارانە کاری تێدا بکەن، ان شاءالله دوای تەواوکردنی ئەم وتارانەم، ھەوڵدەدەم کاری لەسەر بکەم، بەتایبەتی ئەو بابەتانەی زانیاریم لەسەر ھەن. --سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١٩:٠٥، ٢٤ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)
ڕاست دەکەی، من وتارەکان لە ئینگلیزی وەردەگێڕم، تۆ زەحمەت بکێشە، چاوێکی پێدا بخشێنە و ئەو وشانەی کە دەزانی بیانکە بە کوردی. مادیوتووێژ (٣ی خەرمانانی ٢٧١٤) ‏٠٠:٢٢، ٢٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)

وتار[دەستکاری]

سڵاو و ڕێز کاکە من ئەمھەویست ناوی چەند ھونەرمەندێکی کورد وەکو سدیق تەعریف - عەلی ڕەزیی - یەدێ شاکری و ... زیاد بکەم . ئەمھەوێ بزانم ئایا ڕێسایەک ھەیە ؟ بۆ نمونە ئەبێ تایبەتمەندییەکی تایبەتیان بێ ئەو کەسانەی ئەمانھەوێ لەسەریان بدوێین ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Armanmostafapour واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو @Armanmostafapour:، سەبارەت بە دروستکردنی وتار لەسەر کەسایەتییەکان، پێویستە سەرچاوەی باوەڕپێکراوت ھەبێت، واتە ئەو کەسەی وتاری لەسەر دروست دەکەی پێشتر لە چەند ماڵپەڕ یان کتێبێک ئاماژە بە ژیان و کار و بەرھەمەکانی کرابێت. | سەرچیا — ‏١٧:٢٨، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)

پێدانی ماف[دەستکاری]

سڵاو کاک سەرچیا. مافی پاسدراوی خۆگەڕم پێدای. بژی و بەردەوام بی.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٥، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

زۆر سپاست دەکەم. --سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١٩:٣٦، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

ndash[دەستکاری]

سڵاو. ئەم کاتەت باش. ئەتوانیت لە کاراکتەری – کەڵک وەر بگریت و پێویستی بە نووسینی &ndash ; نییە. لە خوارەوەی پەڕەی دەستکاریدا لە لای چەپی ژمارە ٩ دوگمەکەی ھەیە. سپاس--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٢:١٤، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

دەنگدان[دەستکاری]

سڵاو و ڕێز، بەڕێز سەرچیا دەستخۆشیت لێدەکەین بۆ ئەو چالاکییە بەنرخانەی کە لەم دواییەدا و لە ڕابردوودا لەویکیپیدیادا کردووتە. تکایە ئەگەر کاتت بوو بەشداری بکە لە دەنگدانی بەڕێوەبەرایەتیی ویکیی سۆرانیدا. بە هیواین ژمارەی بەڕێوەبەرانی ویکیی سۆرانی زۆر بکەین. حەز دەکەین ڕای زۆربەی بەکارهێنەرە چالاکەکانی ویکیی سۆرانی لە سەر ئەم پرۆسەیە بزانین. لێرەدا دەتوانی بەشداری لە پرۆسەی هەرکام لە کاندیداکاندا بکەیت:

تێبینی: ئەمە پێشبڕکێ نیە و جەنابت دەتوانی بە هەمووی کاندیدەکان دەنگی بەڵێ، نە یان بێلایەن بدەیت. دەتوانی پرسیارەکانت لە سەر پرۆسەکەش لە ئەو لاپەڕانەدا بپرسیت. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٠:١٧، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)

Thanks for Fanny Cadeo and request for cooperation for other articles on Wikipedia[دەستکاری]

Dear Brother, I write all the way from Calabria, thanking you for the work you've done for me. Apart from this to ask if I can repay you with some translations. I would be very honored to work with you in exchange translation in Italian, Spanish, Sicilian and French. You could help me with the Kurd and with Sorani, of course when you have time. I ask you if you want to work with me and I repeat ... I would be honored to work with you. I deal with various tematiche..da good encyclopaedist. well, thanks so much for the help. if you like you could translate into Sorani: Radio Studio 54 Network, a radio in my area also well known outside Italy thanks to powerful --Luigi Salvatore Vadacchino (لێدوان) ‏٢٠:١٥، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)streaming webcast. I added the facebook friends if you want to add me I'd be honored. Thanks so much

Hello Luigi Salvatore Vadacchino, You are welcome, We at here (CKB Wikipedia) redy for any help. About articles, you can add any article, like Fanny Cadeo article, and after we can improve it.

سەرچیا (وتووێژ) ‏١٢:٥٢، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)

سڕینەوە[دەستکاری]

سڵاو. کاک سەرچیا بەپێی ویکیپیدیا:پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا بابەتی گواستنی کە دەڵێ «دەو وتارانەی تەنها مانایەکی فەرهەنگیی وشەکان بدات سەبارەت بە بابەت، لە پڕۆژەکانی دیکەی ویکی‌دا هەبێ» دوو وتاری پڕپۆڵە و تێشووم سڕییەوە. لە ویکییەکانی تریش وتارێکی ئاوام چاو پێ نەکەوت. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٠٢، ٦ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)

سڵاو، کاک چالاک، ئەم کارە بە باش دانانێم، دەکرا پێشتر تاگی سڕینەوەت لێ دابا و وتووێژ کرابا. بڕیاریش نییە ھەر وتارێ لە ویکیپیدیاکانی تر نەبێ لێرەش دروست نەکرێت، ئەی وتار لەبارەی ئەو ھەموو شتە کوردەوارییانە لە کوێ دابنێین، کە لەنێو ھیچ گەلێکی تر نین. کێشە چییە پڕپۆڵە وتاری لەسەر ھەبێت؟ جۆرە خواردنێکی ئاژەڵانە، کەمێکم لەسەر نووسیوە و دەکرێ پەرەی پێ بدرێ، لەنێو ھەموو ئینتەرنێت بگەڕێی شتێکی لەسەر نابینیوە، ئەگەر لێرە وتار و پەڕەمان لەبارەی ئەو شتانە و ھاوشێوەکانیان نەبێت کە پێشتر ھەبوون، یان ئێستاش ھەن، لە کوێ ھەبن.
ویکیپیدیاکانی تر گەیشتوونەتە ئاستێک وتار لەسەر بچووکترین شت و لاوەکیترین شتیش دەنووسن، نموونە زۆرە و ئێستا ناتوانم زۆری بخمەڕوو، با بە نموونە ئەم وتارەی ویکیپیدیای ئینگلیزی سەیرکەین (en:Hello) کە تەماشای دەکەی دەڵێین پەڕەی فەرھەنگێکە، ھەزاران نموونەی لەو شێوەیش ھەن.
بەڕای من ئەم جۆرە وتارانەش لە خزمەت و سوود زیادتریان نییە. کەی ویکیپیدیاکانی تر، کە زۆر لەمە لەپێشترن، پابەندی ئەم یاسایەنە بوون، با ئەوکات ئێمەیش فکرێکیان لێ بکەینەوە. ئێستاش داوای گەڕاندنەوەی ئەو وتارانە دەکەم. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٢:٥٤، ٦ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
کاک سەرچیا من خۆ ھەر لێرە بەڕێوەبەر نیم. لە ویکی فارسیدا بە نزیکەی نیو میلیۆن وتار و ھەروەھا لە ویکیدراوەدا بە زیاتر لە ١٦ میلیۆن بەندەوە بەڕێوەبەرم و دڵنیا بە بەباشی شارەزای سیاسەتەکانی ویکیپیدیام. ئەم وتارانەی جنابت تەنیا مانای وشە بوون و بۆ ماناکردنی وشەکان ئێمە پرۆژەی ویکیفەرھەنگمان ھەیە و لەوێدا دەتوانی ئەم وشانە زیاد بکەی. ھەڵبەت زۆرمان وتاری کورتمان نووسیوە و کورتبوونی وتار کێشە نییە و کەس وتار لەبەر کورتبوون ناسڕێتەوە بەس لێرەدا سیاسەتەکە دەڵێ وتارێک کە تەنیا مانای وشە بێ دەبێ بسڕدرێتەوە. بۆ نموونە وتاری en:Hello خۆ باسی مانای وشەی Helloی نەکردووە و زانیاری تری تێدایە و ئەگەر ھەر وتبای Hello یانی سڵاو لەمێژ بوو سڕابۆوە. لەگەڵ ڕێزم.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٥٥، ٦ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
کاک چالاک دەزانم ئێوە کۆمەڵێک ئەرکتان لەسەرە وەک بەڕێوەبەر و دەبێت پابەندبن پێیانەوە. بەڵام لەبارەی ئەم وتارانە؛ لەجیاتی وتووێژ لێرە، دەکرا لە پەڕەی وتووێژی وتارەکان قسە بکەین، پێش سڕینەوەیان، با بەڕێوەبەران و ئەندامانی تریش بەشداربان. کە پڕۆژەیەکی وەکوو ویکیفەرھەنگیش ھەیە، مانای ئەوە نییە ویکیپیدیا خۆی لە ھەموو شتێک دووربگرێت کە لەوێ ھەیە، ئێمە کە ویکیفەرھەنگمان نییە (بۆ کوردیی ناوەندی) دەکرێ لێرەش کەڵک وەرگرین. ئەو وتارە ئینگلیزییەی ھێنامەوە وەک وتم نموونەیەکە و زۆری تر ھەن، کە ئەگەر بەرچاوم کەوتن نیشانتان دەدەم، وتارەکەش شتێکی وای نەوتووە، دەڵێ وشەیەکی ئینگلیزییە و لەو ساڵە بەکارھاتووە، لە خوارەش باسی ئێتیمۆلۆژییەکەی دەکات، خۆ ئینگلیزیش وەکیفەرھەنگی ھەیە، کەوایە بۆچی نەسڕاوەتەوە و دەکرا ئەو شتانە لەوێ بنووسرێن. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٥:١٨، ٦ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
قسەی دڵی منیشت سەرەتا باس کرد. ئەرکی من ھەر پابەندبوون بەم سیاسەتانەیە دەنا منیش پێم خۆش نییە کردەوەیەک بکەم دڵی یەکێک بھێشێنم بەڵام بەبێ پابەندی بە سیاسەتەکان بەڕاستی ویکیپیدیا بەڕێوەناچێ و دەشێوێ.
نموونە تری ئاوا لە ویکی ئینگلیزیدا زۆرە بۆ نموونە سەیری en:Kidding بکە نووسراوە وتارمان لەسەر ئەمە نییە سەیری ویکیفەرھەنگ بکەن خۆ دەیانتوانی دێڕێکی لەسەری بنووسن.
بۆ نموونە وتاری پڕپۆڵە نووسراوەی جنابت وتارێکی سەربەخۆی پێویست نەبوو. دەبوا سەرەتا وتارێک بنووسرێ بە ناوی en:Bird food و دوایی لەم وتارەدا باسی پڕپۆڵە وەک خۆراکێکی پەڵەوەران کرابا. ئەمە ڕێگا دروستەکەیەتی و بۆ ھەر بابەتێک پێویست نییە وتارێک ھەبێ.
سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٤٤، ٦ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)

سوپاس[دەستکاری]

سوپاس بۆتۆ کاک سەرچیا بۆ ئەم خزمەتەی کە پێشکەش بە ویکیپیدیا بەتایبەتیش ویکیپیدیای کوردی دەدەیت، بەهیوای بەردەوام بوون و سەرکەوتن بۆتۆ و گشت ئەندامانی تری ویکیپیدیا... BrotherDost (لێدوان) ‏١٢:١٢، ٤ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC) BrotherDost (لێدوان) ‏١٢:١٢، ٤ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)

زۆر سپاس کاک ئیبراهیم، ئەوە ئەرکی ئێمەیە. سپاس بۆ بەشدارییەکانیشت، لەم ماوەیەی بەشداری چاکت کردووە، هیوای بەردەوامیی بۆ تۆ و ئەندامە دڵسۆزەکانی تری ویکیپیدیا. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٣:٢٥، ٤ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)

ئینفۆبۆکس[دەستکاری]

سڵاو کاک سه‌رچیا، من ده‌مێکه‌ چاوه‌ڕێ ئه‌که‌م له‌ ویکیپیدیای کوردی ئینفۆبۆکس بۆ ئه‌لبومه‌کان دروست بکرێت به‌م شێوه‌یه‌ به‌ڵام هه‌ر نه‌کراوه‌ هێشتا بۆیه‌ من بڕیارم دا پێت(ان) بڵێم. ئیا هیچ هه‌یه‌ بتواندرێت بکرێت؟

ئه‌م جۆره‌ ئینفۆبۆکسه‌ زۆر گرنگه‌ هه‌بێت، له‌ هه‌موو ویکیپیدیاکانی تردا هه‌یه‌ بێجگه‌ له‌ کوردی ناوه‌ندی!

ژیار مێرلین(بدوێ) ‏١٥:٤٩، ٦ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)

سڵاو (@Zhyar Merlin:)، پەڕەمان ھەیە بۆ ئینفۆبۆکسی ئەلبۆمەکان (لێرە)، بەڵام بەداخەوە وا دیارە ناتەواوە و بە کوردی نەکراوە، من لەم ماوەیە زۆر دەرفەتم نییە گەرنا ھەوڵێکم لەگەڵ دەدا. سەرەڕای ئەوەی ئەوەندەش کارم لەسەر داڕێژەی ئینفۆبۆکسەکان نەکردووە.
کاک ئاسۆ کە شارەزایی لەمە باشە، ئەم ماوەیە چالاک نییە. لێرەوە داوا لە کاک (@Calak:) دەکەم بۆ چاککردنی، گەر دەرفەتی ھەبێت. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:٥٢، ٧ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)

سەری ووتار[دەستکاری]

سڵاو کاک سەرچیا ببورە بۆ ئەوەی دووبارە بێزارم کردیتەوە، بەڵام پرسیارێکم ھەیە، ئایا ووشەی (The) چۆنی بکرێت بە کوردی باشە بۆ سەری ووتارەکان،‌ بۆ ناوە تایبەتییەکان (Proper Nouns) بۆ نمونە (We Are The Fallen)، ئەمە چۆن بنوسم، بە زە، دە، دی، زی...؟ —ژیار مێرلین وتووێژ ‏٢٣:٤٦، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)

سڵاو «@Zhyar Merlin:»، نا ئەمە بێزارکردن نییە، ھەر شتێک ھەبوو بێ دوودڵی بی پرسن. بۆ وەڵامی پرسیارەکەتان، پێشتر وتاری ھاوشێوەم دروستکردووە، «زە»م داناوە، زیادتریش خوێندنەوەی لەمە نزیکە، و تۆش ئەمە بەکاربێنە، بۆ ئەوانی دیش دەتوانین ڕەوانەکەر دابنێین. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٤:٠٩، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)
ئەی کاکە سەرچیا وەک زانیاریت ھەبێت بۆچی ناتوانین لە ویکی کوردی (edit semi-protected) بەکاربھێنین؟—ژیار مێرلین وتووێژ ‏٠٠:٥٥، ٦ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
کاک «@Zhyar Merlin:»، ھەندێک تایبەتمەندی بەپێی ویکیپیدیاکان دەگۆڕێن، نەبوون یان چالاکنەبوونی ھەندێ تایبەتمەندی لەبەر پێویستنەبوونیانە. ئەوەی باسیشی دەکەی پێموابێ لەدەست بەڕێوەبەرانە، لەوانەیە بەڕێوەبەرێک بتوانێ زانیاری زیادترت بداتێ لەسەر ئەمە. | سەرچیا — ‏٢٠:٠٦، ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)

بەکارهێنەری سپام[دەستکاری]

کاکە گیان، ئەم بەکارهێنەرە (بەکارھێنەر:Sarkawt_Darwesh) ژمارەیەکی زۆر پەڕەی بە ناوی خۆیەوە دروست کردووە و پۆلێکی (پۆل:گۆرانیبێژانی پۆپی کوردی) بە شێوە سپام دروست کردووە. — ئەم لێدوانە لەلایەن Eyubm واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو (Eyubm)، سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت، تاگی سڕینەوەم لەسەریان دانا، دواتر دەسڕدرێنەوە. (تێبینییەک: لە کاتی نووسینی ھەر شتێک لە پەڕەی لێدوانی بەکارھێنەرانی تر، تکایە ئەم چوار نیشانەیە (~~~~) لە کۆتاییی نووسینەکەت دابنێ، بۆ دەرکەوتنی ناوەکەت و ڕێکەوتی نووسینەکەت.) --| سەرچیا — ‏١٥:٣٨، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)
سڵاو کاکە دەستت خۆش، چەند جار دەستکاریم کرد بۆیە دوایین جار لە بیرم چوو دایبنێم! Eyubm (لێدوان) ‏١٨:٣٤، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)

سڵاو[دەستکاری]

سڵاو کاک سەرچیا، من بەکارھێنەرێکی نوێم ئەم دووسێ ڕۆژە دەستم بە چالاکی کردووە، جا بۆیە وەکو ئەندامێکی تازە چەند پرسیارێکم ھەیە وتم لەوانەیە تۆ شارەزا بیت ھیوادارم لێم نەگریت.

من بابەت لە ویکی زمانی عەرەبیەوە وەردەگێڕم لەبەشی وەرگێڕأنەکان جا لەکۆتاییدا لە عەرەبیەکە نوسراوە (سەرچاوەکان)، باشە ھەمان سەرچاوە بنوسم کە لە پەڕە عەرەبیەکە نوسراوە یان یان ڕەشی کەمەوە و بنووسم ویکیپیدیای عەرەبی؟

ئایا چۆن بزانم کە ئەمە تەنھا وتارە و ئەمە پەڕەیە یانی بەچی لێکیان بکەمەوە؟

ئایا دوای بڵاوکردنەوەی وەرگێڕان وەرگێڕانەکە بە پەڕە حیسابە یان وتار؟

ئایا چۆن دەزانی کە چەند وتارت نووسیوە و دەسکاری کردووە؟

ئایا دەتوانم وێنەیەک کە خۆم دروستم کردووە باربکەم بۆ ویکیپیدیا؟ بۆ نمونە خشتەیەکە یان شتێکی لەو جۆرە کە خۆم دروستم کردبێ .. ھیوادارم بێزارم نەکردبیت لەگەڵ ڕێز (لێدوان) ‏١٩:٣٧، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)


سڵاو Shaxstan، بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا، گەلێک سپاس بۆ بەشدارییە بەنرخەکانت، بەو ھیوایەی ببنە بەشداربووێکی چالاک و کاری زیادترتان لێ ببینین. سەرەتایەکی باشتان ھەیە، دەستخۆش کە دەتەوێت زیادتر پەرە بە وتارەکانت بدەی، ئێمە ھەموو کاتێ لە خزمەتداین، بۆ ھەر شتێ دەتوانن لە من یان برادەرانی تری ویکیپیدیا بپرسن.
سەبارەت بە پرسیارەکانت:
  • بەھۆی ئەوەی کە سوود لە ئامرازی وەرگێڕان وەردەگری بۆ دروستکردنی وتارەکان، باشترە ھەمان سەرچاوەکانی وتارە عەرەبییەکە دابنێیتەوە.
  • تۆ ھەر شتێک لە ویکیپیدیا دەبینیت، پەڕەیەکە، بەشێک لەو پەڕانە وتارن، بەڵام ھەموویان نا، دەکرێ پەڕەیەک، پەڕەی بەکارھێنەرێک بێت، یان پۆلێک بێت. بۆ زانینی ئەمەش لە سەرەوەی ناونیشانی ھەر وتارێک دوو بەستەر ھەن، یەکیان نووسراوە وتار، ئەوی تریان نووسراوە وتووێژ، بەھۆی ئەمەوە دەزانی کە پەڕەکە وتارە. بۆ زانیارییت لە ویکیپیدیای کوردی زیادتر لە ١٠٠ ھەزار پەڕە ھەیە، کە تەنیا ١٧ ھەزاریان وتارن.
  • ھەموو وتارێک پەڕەیەکە، بۆیە دوای بڵاوکردنەوە نووسینەکەت دەبێتە وتارێک، لە ھەمان کاتیش وتارەکە پەڕەیەکە.
  • تۆ ھەر شتێک لە ویکیپیدیا بکەیت، ئەو تۆماری دەکات، دەتوانی دەستکارییەکانت لە بەشی بەشدارییەکان ببینیت، کە دەکەوێتە لای سەرەوە، تەنیشت (بچۆ دەرەوە). یان ماڵپەڕێک ھەیە کە ئەو وتارانەت نیشان دەدات کە دروستت کردوون، لێرە تەماشای وتارەکانت بکە (کلیک بکە).
  • بۆ دروستکردنی خشتە، ویکیپیدیا ئامرازی ھەیە، پێویست ناکات بە شێوەی وێنە دایبنێی. لە بەشی دەستکاری ھەر وتارێک ئایکۆنێک ھەیە لە شێوەی خشتە، بەھۆیەوە دەتوانی خشتە دروست بکەیت. بۆ وێنەش دەتوانی ھەر وێنەیەک کە لەم ماڵپەڕە (کۆمنز) ھەبێت لە ویکیپیدیا بەکاری بێنیت، یان دەتوانی وێنە باربکەی، بە مەرجێک خاوەنی وێنەکان خۆت بیت.

ھەر پرسیار و گرفتێکتان ھەبوو، تکایە بێ دوودڵی بی پرسن، زۆر سپاس. | سەرچیا — ‏٢٠:٢٩، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)

کاک @سەرچیا: بموورە بێزارتان دەکەمەوە، بەڵام کێشەیەک هەیە، تۆ وتت کیبۆردەکە بگۆڕە بۆ ستاندارد پێویست بە پەڵک کوردینووس ناکات، بەڵام من ئێستا کیبۆردی چاوگ بەکاردێنم و خۆشت وتت کە پەسەندکراوە، بەڵام یەک دوو وتارم نووسین هەر تاگی نووسەی ناستانداردی لێ درابوو، ئیدی وتاری (ئەبوو جەعفەری غافقی)م نووسی، سەیرمکرد دووبارە نوسراوە ناستاندارد، دەسکاریم کردوو هەموویم کۆپی کرد بۆ پەڵک کێشەی نەما، دواتر وتاری ئیبن سیراجم نووسی ئەمجارەیان بۆ تاقیکردنەوە بە پەڵک نووسیم هیچ کێشەی نەبوو، هەروا لە پەڕەی وتوێژی کەسێک بینیم نووسرابوو کە ئەگەر پیتی هاء ئاوا (ه) نوسرا ئەوە ستاندارد نیە بەڵام ئەگەر ئاوا نوسرا (هـ) ئەوە ستانداردە هی منیش (چاوگ) ئاوایە (ه)، ئیتر وتم لەوانەیە کاری تەختەکلیل بێت..جا نازانم تەختەکلیلە یان خۆی هەردەبێ بە پەڵک بنووسرێ، خۆشت دەزانى پەڵک زۆر کاتگر و ئیزعاجە..لەگەڵ ڕێز.--Shaxstan (لێدوان) ‏١٨:٣٦، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)

بەڕێز «Shaxstan»، کێشەی کیبۆردە کوردییە ستاندارد و ناستانداردەکان لە چەند پیتێکە، بۆ نموونە؛ بڕیاردراوە کە (ک) بەرانبەر (K) بێت نەک (ك)، ئەمە تا ڕادەیەکی باش یەکلایی بووەتەوە و تەنیا لە بڕێک تەختەکلیلی کۆن نەبێت، گەرنا نوێیەکان ھەموویان (ک)یان بەکارھێناوە. ئەوەی بە کێشە ماوەتەوە بەرانبەری (H)ە، کوردئایتیگرووپ و فەرمانگەی ئایتی بڕیاریان دا کە (ه)ی عەرەبی بەکاربێنن، ئەم پیتە ھەمان شێوەی بزوێنی کورت (ە) ھەیە، تا ئەو کاتەی پیتێکی لەدوا دێت، ئینجا شێوەکەی دەگۆڕێت، وەک (ه+ا=ها)، بەڵام لە ویکیپیدیا ئەمە پەسەند نەکرا، پیتی (ھ) کە لە زمانی ئۆردوو بەکاردێت زۆر گونجاوە بۆ کوردی، ھەر بە یەکەم نووسین شێوەی پیتەکە دەردەکەوێت، بەڵام کێشە لەوەیە کە تەنیا ویکیپیدیایە کە پشتگیری ئەمە دەکات، بەداخەوە لە چەند تەختەکلیلێکی کەم نەبێت ئەم مەرجەی ویکیپیدیا جێبەجێ نەکراوە. تەختەکلیلی چاوگ ئەوکاتەی کارم پێی دەکرد ئەم کێشەیەی نەبوو. ئێوەش پێویست ناکات ھەموو جارێک پەنا بۆ پەڵک ببەن، زۆر بەکارھێنەری تریش ئەم کێشەیەیان ھەیە، ھەر ئەوەی تەختکلیلەکەی پێشترت گۆڕی باش بوو، ئەوەی ئێستا گەر بەم شێوەیە بێت کێشەی زۆر ساز ناکات، ڕەنگە تاگی نووسەی ناستاداردیش ھەندێک جار بەھۆی نووسینی عەرەبییەوە بێت. تۆ ھەر لەسەر ئەم تەختەکلیلە کاربکە، دەبێت وتووێژێکی دی بۆ ئەم بابەتە بکرێت، ئایا ئێمە وەک ویکیپیدیا دەتوانین باوەڕ بە لایەنەکای تر بێنین و ئەو شێوازەی ویکیپیدیا پەسەند بکەن، یان ئێمە وەکوو ئەوان بکەین، ھەر کات بە ئامانجێک گەیشتین، وەڵامت بۆ ئەوە دەدەمەوە. زۆر سوپاس. | سەرچیا — ‏١٨:٥٣، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)

ئەندامانی یوفا[دەستکاری]

السلام علیکم ... لە ئێستادا نزیکەى ٢٠ وتاری کورت دەربارەی یەکێتییەکانی تۆپی پێی ئەندام لە یوفا ئامادەن و بەویستی خوای گەورە لەڕێگەى بۆتەوە ھاوردە دەکرێن. تکایە بفەرموون بەپێداچوونەوە و پێشکەشکردنی پێشنیاز لەبارەیانەوە ((یەکێتیی تۆپی پێی ئەلبانیا + یەکێتیی تۆپی پێی ئەندۆرا)).

ھەندێک لەوتارەکان لەویکى ئینگلیزی لۆگۆیان ھەیە کەناوخۆیین.. ئەرک بفەرموون بەدانان و بارکردنیان بۆ ئێرە چونکە بەڕێزتان لەو بوارەدا شارەزاترن... لەگەڵ رێزدا --«محمد طە لێدوان ‏٢٠:١٦، ٤ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)

سڵاو کاک موحەممەد، وتارەکان ڕێکن، دەستت خۆشبێت. ئەوەی تێبینیم لەسەر ھەبێت ئەوەیە، لە ناوەڕۆکەی دوای ناوی وتارەکە ڕاستەوخۆ دەڵێ لەو ساڵە دامەزراوە، باشترە وا بنووسرێن؛ بە نموونە (دامەزران: ٦ی حوزەیرانی ١٩٣٠). ناوی ڕەسەنیش پێویستە بۆ ھەر وتارێک، کە دەبێ ناوەکە بە زمانی فەرمی ئەو وڵاتە بنووسین، بە نموونە بۆ وتاری یەکێتیی تۆپی پێی ئەلبانیا پێویستی بەمەیە؛ (ئەلبانی: Federata Shqiptare e Futbollit). لەجیاتیی داڕێژەی کۆلکەی گشتیش باشترە ئەمەیان ({{تۆپی پێ-کۆلکە}}) بەکاربھێندرێت. سەرچاوەشی پێویستە، ھەر ئەوەی ئاماژە بە ویکیپیدیای ئینگلیزی بکرێت بەسە، گەر لەوێ وەرگیرابن.
بۆ لۆگۆکانیش دوای دروستکردنی وتارەکان باریان دەکەین. لەبارەی مافی بارکردنی وێنە لە ویکیپیدیای کوردی گەر تا ئێستا ئەو مافەتان نییە و پێویستتانە، داوا لە بەڕێوەبەرێک بکەن با پێتی بدەن. زۆر سوپاس. | سەرچیا — ‏١٠:٢٩، ٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
دەستەکانت خۆش بێت.. تێبینییەکانت لەجێی خۆیدان و گونجاون.. --«محمد طە لێدوان ‏١٢:٣٧، ٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)

بۆکسی زانیارییەکان[دەستکاری]

سڵاو کاک سەرچیا – من پێویستیم بە ئەو پەڕەیەیە کە لیستی بۆکسی زانیارییەکانی تێدا دیاری کراوە بەڵام ناتوانم بیاندۆزمەوە. تکایە پەڕەکەم بۆ دابنێ ئەگەر دەکرێت. Face-wink.svg سوپاس ژیار مێرلین وتووێژ ‏ ‏٠٧:٣٤، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)

سڵاو، فەرموو کاک ژیار (ویکیپرۆژە:زانیاریدانەکان). | سەرچیا — ‏١٠:١٧، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)

زۆر سوپاس. —ژیار مێرلین وتووێژ ‏ ‏١١:٢٤، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)

ب[دەستکاری]

بەڕێوەبەرایەتی و شتت بە کوێ گەیاند برا؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٤٧، ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)

برا گیان بە کۆتا گەیشت. ماوەکەی ١٦ ڕۆژ بوو، ئەنجامەکەشی ١٢ دەنگی ڕازی و سفر دەنگی ناڕازی. لە ١٦ی تەممووزەوە داواکە پەسەندکرا. سوپاس بۆ پشتگیریی ھەمووتان. | سەرچیا — ‏٢١:٠٢، ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)

پیرۆزبایی[دەستکاری]

سڵاو کاک سەرچیا، سەرەتا دەمەوێت پیرۆزباییت لێ بکەم بۆ بەڕێوبەرایەتیەکە. وە لەبارەی وتاری باشەوە، ئەبێت ئەویش ڕێسای ھەبێت وەکو ھەموو ویکیپدیاکانی تر ھەیانە. ھیوادارم تۆ ئەم کەمو کورتیانەی CKB چاک بکەیت. وە بەپێی یاسای ویکیپیدیای ئینگلیزی وتاری ئێڤەنێسێنس ھەردووک وتاری باش و ھەڵبژێردراویش دەیگرێتەوە! —ژیار مێرلن وتووێژ ‏ ‏٠١:٥٩، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)

سوپاس کاک ژیار. سەبارەت بە وتاری باش یان ھەڵبژێردراو، ڕێساکان لێرە و لە ویکییەکانی تر وەک یەکن، بۆ ئەوەی کە لێرە کاری پێناکرێ، ویکیپیدیای کوردی وەک دەبین لە ئاستێکی سەرەتایی دایە و باشترە ئێمە ئێستا زیادتر تیشک بخەینە سەر وتارنووسین و پەرەپێدانی وتارە کورتەکان. بێگومان ئەم تایبەتمەندییە و زۆری تریش کە لێرە نین، پێویستن و دەبێت بە شێوەیەک کاریان لەسەر بکرێت. وتارێک گەر باش بوو نیشانەشی نەبوو شتێک لە بابەتەکە ناگۆڕێ و خوێنەر ھەر بە بینینی دەزانێ چۆنە، بۆ وتارەکەشت من سوپاست دەکەم وتارێکی باشە، ھەر لەبەرەوەش پەسەندکرا بۆ وتاری ھەڵبژێردراو، بەڵام کە نیشانەکەشم لەسەر لابرد، مانای ئەوە نییە کە وتارەکە باش نەبێت. ھەر کەموکورتیەکیش دەبینن، ئاماژەی پێ بدەن، بەپێی توانا لەگەڵ برادەرانی تر ھەوڵی چاککردنی دەدەین. زۆر سوپاس. | سەرچیا — ‏١٠:١٥، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)

.....[دەستکاری]

کاک سەرچیا وابزانم کاک چالاکیش دیار نەما.. بەڕاستی تێکچوونى ئەم ئامرازە مەحتەلی کردم، چاک بێکاری کردم.. بەڵام کاک چالاک ئاماژەی بەوە کرد کە دوو ئامراز هەیە! ئێ منیش لێم پرسی کە ئامرازەکەى تر چیە؟ بەڵام دیار نەما.. ئێوە نازانن؟ ... ئەگەر نەبوو چیبکەم؟ ... ببورن کە بێزارتان دەکەم.. - Shaxstan (لێدوان) ‏١٤:٠٥، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)

سڵاو، @Shaxstan: لە ویکیپیدیای کوردی ھەر یەک ئامرازی سەرەکی ھەیە بۆ وەرگێڕان ئەویش ئەوەیە کە کارتان پێی کردووە و ماوەیەکی زۆر نییە کە بەردەستکراوە. نازانم کاک چالاک مەبەستی چ بووە. زۆریش بەداخم کە ئامرازەکە لای تۆ وەستاوە و ناتوانن بەشداربن، بەس ئەوەی لێرە کێشەیە ئەوەیە شتەکە تەنیا لە ھەژماری ئێوەیە و گشتی نییە تا کێشەکە ڕوونبێت. ھەوڵی خۆم دەدەم تا کێشەکەتان چارەبێت. شتێکی تریش بکە بزانە چی دەبێت، لە بەستەرەکانی سەرەوە، بڕۆ سەر بیتای تەنیشت ھەڵبژاردەکان لەوێ دەبینن بەرانبەر (وەرگێڕانی ناوەرۆک) ڕاستێک دانراوە، لای ببەن و گۆڕانکارییەکان پاشەکەوت بکە و دواتر جارێکی تر بڕۆن چالاکی بکەن. | سەرچیا — ‏١٩:١٠، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
وەڵا کاک سەرچیا ئەوەشم تاقیکردۆتەوە فایدەی نەبووە، هەر هیچ نەما تاقی نەکەمەوە، من سەیرم بەوە دێ لە هیچ زمانێک کێشەى تەنها کوردیی ناوەندی، تەنانەت ئەگەر لە کوردیشەوە وەریگێڕم بۆ زمانێکی تر کێشەى نیە! بەس ئەگەر لە هەر زمانێک وەریگێڕی بۆ کوردی تێکدەچێت!.. کاک سەرچیا ئایا نابێ خۆمان ڕێگەیەکى دی لەو بوارە بەکاربێنین؟ یانی بۆ نمونە.. پەڕەیەکی نوێ دروست دەکەم و لە تابێکی تر ویکیە عەرەبیەکە دەکەمەوە و تەرجومەى دەکەم و لەخوارەوە دەنووسم سەرچاوە ویکی عەرەبی.. یان بەشێوەیەکی باشتر ڕێک سەرچاوەی ویکیە عەرەبیەکە دانێنەوە.. ئەم ڕێگایە دەبێت؟ زۆر مەمنونتم | Shaxstan (لێدوان) ‏١٩:٥٦، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
چۆنتان پێ باشە وابکەن، بێگومان دەکرێت بەو ڕێگەیەی باسی دەکەی وتارەکات بنووسی، مەرج نییە تەنیا ئامرازەکە بەکاربێنیت. من زۆر جار کەڵک لە (Notepad) وەردەگرم. پەڕەی مەبەست دەکەمەوە و نووسینەکان لەوێ دادەنێم و دواتریش بۆ ویکی. | سەرچیا — ‏٢٠:٠٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
Shaxstan گیان من چووم بپرسم بزانم کەسی تر ئەم کێشەیە جنابتی ھەیە یان نا. بەداخەوە ھیچم دەست نەکەوت. ئامرازێکی تر ھەیە ئەویش لینکەکان وەردەگێڕێ. ئەو بە کەڵکی جنابت نایا. دەڵێم ئەگەر ئانتی فیلتەرت ھەیە بەویش تاقی بکەوە بزانە جێبەجێ دەبێ.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٠٥، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
سڵاو کاک چالاک، ئەویش چارەى نەکرد.. کێشە نیە ئەو ماوەیە جارێ وا بەردەوامدەبم بە Notepad و ڕێگەى تر بەبێ ئامراز.. جارێ مانگێک نابێ وایە.. گەر هەر چاک نەبوو ئەوە شتێک لە کۆمپیوترەکە دەکەم لەوانەیە کارى ئەو بێت، جا بەتەمای خوا، بشمبوورن لەوەى بێزارم کردن، زۆر سپاس | Shaxstan (لێدوان) ‏١٥:١٧، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
کاکە Shaxstan بۆچی "دەستکاریی دیداریی" بەکار ناهێنی، ئەویش زۆر بەسوودە. من خۆم زۆر کەڵکم لێی دیتووە. محمد (لێدوان)
@Encrypt0r: دەسکاری دیداریی؟؟ مەبەستت (Visual)ەکەیە؟
@Shaxstan: بەڵێ، Visual Editor ــەکە. محمد (لێدوان)
@Encrypt0r: وەڵا ڕاستەکەی کاک محمد شتێکی زۆر گرنگە!، زۆر سوپاست دەکەم بۆ تێبینیەکەت. | Shaxstan (لێدوان) ‏٢٢:١٢، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
@Shaxstan: لە خزمەتداین محمد (لێدوان)

سڕینەوەی ئەکاونت[دەستکاری]

سڵاو کاک سەرچیا پرسیارێکم هەیە! ئەکرێ(دەتوانین) ئەکاونتێک لە ویکی delete بکەین؟ مەحمود (لێدوان) ‏٠٩:٠١، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)

سڵاو، بەڵێ دەکرێت. | سەرچیا — ‏١٩:١٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)

چۆن دەکرێت؟ | مەحمود (لێدوان) ‏٠٦:٣٤، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)

بەڕێوەبەران دەتوانن کارەکە بکەن. | سەرچیا — ‏١٤:٠٧، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
زۆر سوپاس کاک سەرچیا گیان :) | مەحمود لێدوان (٩ی گەلاوێژی ٢٧١٩) ‏٢٠:٠٧، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)

بێ سەرچاوە[دەستکاری]

سڵاو کاک سەرچیا. کێشەیەک ھەیە لە ویکیپیدیاکەمان کە بێ گومانم خۆشت لێی ئاگاداری ئەویش ئەوەیە کە زۆربەی وتارەکان لە ویکیپیدیایەکەوە ھێنراون کە بێ سەرچاوەن و زۆربەی زانیاریەکانیش ڕاست نین، ئێمەش کە لێرە دایدەنێین ئاماژە بەو ویکیپیدیایە دەکەین کە لێمان وەرگرتووە. بەڕاستی ئەمە شتێکی زۆر ھەڵەیە و پێویستە لە ویکیپیدیا گرنگی بە referenceەکان بدرێن. ئەزانم لە ئێستادا ئەمانەوێت پەرە بە ویکی بدەین بەڵام بە بڵاوکردنەوەی وتاری ناڕاست و بێ سەرچاوە ناکرێت. من ھەوڵ دەدەم ھەموو بێ سەرچاوەکان بدۆزمەوە و دیاریان بکەم ھیوادارم بەڕێوەبەران و بەشداربوانیش بەپێی توانا بەسەریاندا بچنەوە و سەرچاوەیان بۆ دیاری بکرێت. سوپاس.—ژیار مێرلن وتووێژ ‏ ‏١٢:١٩، ٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)

سوپاس بۆ خەمخۆری و تێبینییەکانت کاک ژیار. ڕاستە سەرچاوەکان بەشێکی گرنگی وتارێکن و دەبێت بایەخیان پێ بدرێت. بۆ وەرگێڕانی وتاری ویکپیدیاکانی تر، باشتر ئەوەیە چ سەرچاوەیەک لەوێ ھاتووە ھەر ئەویش لێرە بنووسرێتەوە، نەک ئەوەی تەنیا ناوی ویکییەکە بنووسرێت، خۆشبەختانە ئەوانەی ئامرازی وەرگێڕان بەکاردەھێنن ئێستا ئەم کارەیان بۆ ئاسان بووە. من تەنیا لە کاتێک ئاماژەدان بە ویکی تر وەکوو سەرچاوە بە ئاسایی دەبینم گەر وتارەکە کورت بێت، چەنکە عادەتەن وتاری کورت ئەگەری ھەڵەی زانیاری ئەوەندە نییە، و زیادتریش بۆ ویکیپیدیای ئینگلیزی بە گونجاو دەبینم، چونکە لە ھەموو ویکییەکانی تر کۆنتڕۆڵکراوترە و چاودێری زۆری لەسەرە، بەڵام ھەڵەی و بێبنەماییی زانیاری لە ویکییەکانی تر زیادترە. سەبارەت بە زانیاریی نادروست، ئەندامانی ویکیپیدیا ناتوانن چاوێری و لێکۆڵینەوە لە نووسراوی ھەر وتارێک بکەن، گەر شتێکی واش کەوتە پێش چاوی ھەر بەکارھێنەرێک، گەر زۆر لێی دڵنیابوو با ڕاستی بکاتەوە یان لای ببات، یانیش وتووێژ لەگەڵ نووسەرەکەی بکات. زۆر سوپاس، ھەر بژین. | سەرچیا — ‏١٨:٢٥، ٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)

کێشە لە داڕێژەی Fb-rt[دەستکاری]

ئەم کاتەت باش... لە داڕێژە:Fb-rt کێشەیەک ھەیە کە تایبەتە بەھەڵبژاردەى تۆپی پێی وڵاتان.. کێشەکە بریتییە لەوەى کە ناوی وڵاتەکە پێش دەستەواژەی ((ھەڵبژاردەی تۆپی پێی)) دەکەوێت و سەرچاوەى کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ داڕێژە:Flagright/core کە دەبێت پارامیتەری {{{altlink}}} لەپێش {{{alias}}} ەوە بێت...

دەقی ئێستا:

[[{{{alias}}} {{{altlink}}}|{{{alias}}}]] [[File:{{{flag alias}}}|22x20px|border |alt=|link=]]

دەقی دروست:

[[{{{altlink}}} {{{alias}}}|{{{alias}}}]] [[File:{{{flag alias}}}|22x20px|border |alt=|link=]]

بەڵگەش بۆ دروستی دەق دەبێت لە بەڵگەنامەی داڕێژە:Fb-rtدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیا چالاک بێت... --«محمد طە لێدوان ‏١٨:٠٧، ١٧ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)

سوپاس بۆ ئاگاداریت، دەقەکەم گۆڕی. ئێستا چۆنە؟ | سەرچیا — ‏١٨:٢٥، ١٧ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)
دەستت خۆش.. دروستە.. --«محمد طە لێدوان ‏١٨:٢٩، ١٧ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)

پرس یارمە[دەستکاری]

سڵاو کاک سەرچیا چۆنی، ھاتووم کەمێک لە کاتت بگرم، وتاری یارانی ئەشکەوتم گواستەوە بۆ "یارانی ئەشکەوت (زنجیرە)"، چونکە خۆت ئەزانی یارانی ئەشکەوت کێن خۆیان (ئەسحابولکەھف)، جا ویستم وتارێک لەسەر یارانی ئەشکەوت بنووسم ئەویش پێم ناکرێت چونکە ھێشتا ھەر ڕەوانکەرە بۆ یارانی ئەشکەوت زنجیرە، چارەسەر چیە؟... سپاس --Shaxstan (لێدوان) ‏٢١:٠٥، ٣١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)

سڕیمەوە، ئێستا دەتوانیت وتارەکە دروست بکەیت. | سەرچیا — ‏٠٧:١٣، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)
دەست خۆش. --Shaxstan (لێدوان) ‏١٧:٢٥، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)

گۆڕینی رووکاری ویکیپیدیا[دەستکاری]

سڵاو کاک سەرچیا. بەینێکە پێم زانیوە ڕووکاری ویکیپیدیا گۆڕاوە و ھەر جارێ ڕووبەڕووی وشەگەلی نوێ لە رووکاری ویکیپیدیادا دەبمەوە. ھەتا سەرێکی ویکی ترانسلەیتم دا و زانیم جنابت خەریکی گۆڕانی ڕووکاری سیستەمی. زۆر کاری باشت کردووە بەشێکی زۆر لە پیامەکانت وەرگێڕاوە بەڵام کاک سەرچیا دەبێ ئەمە بزانی گۆڕینی ئەو پەیامانەی وا چەند سالە دانراوە بەبێ پرسی کۆمەڵگا کارێکی نەگونجاوە. نابێ وا بێ ھەر کەس بە ئارەزوو بێت و ڕووکاری سیستەم بگۆڕێ. ئەمە دەنووسم چون لە ویکییەکانی تریش تەجربەبەم ھەیە و لەوێدا ھەر ئاوایە و بێ پرسی کۆمەڵگا ھیچ شتێک ناگۆڕن. ھەر خۆشم ویستم پەیامی چوونە ژوورەوە بگۆڕەم سەرەتا لە دیوەخاندا باسم کرد [١] و تا ئێستاش بەبێ زانینی رای کۆمەڵگا دەستم نەبردووە بۆ گۆڕینی و ئەم ئیجازەیەم بە خۆم نەداوە. تکایە کاک سەرچیا جارێ دەست رابگرە و پەیامەکانی سیستەم مەگۆڕە. ھیودارم لە کارەکاندا زیاتر ڕاوێژ بکەی و ڕای کۆمەڵگاش لەبەرچاو بگری. لەگەڵ ڕیزم.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٩، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)

کاک چالاک ئەوەی کردوومە زیاتر وەرگێڕانی نووسینە وەرنەگێڕدراوەکان بووە نەک دەستکاریی نووسینە کۆنەکان، بەڵێ دەستکاری بەشێک لەوانیشم کرد، بەڵام نازانم چ وشەیەکی نوێ یان شتێکم کردووە کە خراپ بێت؟! گۆڕینی ئەوان تەنیا لە شێواز بووە نەک خودی وشەکان و زیادکردنی وشەی نوێ، بۆ نموونە (دەستکاری بکە)م گۆڕیوە بۆ (دەستکاری) ئەوەی کەمێک شارەزایی ھەبێت دەزانێت کە نووسینی بەستەرەکانی ماڵپەڕێک بە شێوەی داواکاری شتێکی نادروست و ناڕێکە، لەمەش ھەموویان نەگۆڕیوە بەڵام باشترە ھەموویان وا لێ بکرێن. من کارەکەم بە تاکڕەوی نەبینیوە و ناشمەوێت وابم، ئەوەم دەوێت کە بۆ ویکیی کوردی باش بێت. بۆ وتووێژیش زۆر جاران شت دەپرسین، بەڵام کە کەس نییە وتووێژ بکات و وەڵام بداتەوە خەتای ئێمە چییە! | سەرچیا — ‏١١:١٠، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)
نا کاک سەرچیا مەبەستی من خراپ نییە. من لە سەرەوە نووسیومە «زۆر کاری باشت کردووە بەشێکی زۆر لە پیامەکانت وەرگێڕاوە» و دیسان سپاست دەکەم بۆ وەرگێڕانی پەیامە نوێکان. بۆ پیامە کۆنەکانیش خۆم رەنگە لەگەڵ بەشێکی زۆر لە دەستکارییەکانی جنابت بم بەڵام خۆ ھەر من و تۆ نین و کۆمەڵگاش دەبێ لەگەڵ بێ. چون جنابت ناڵێم ھەر کەسێک بێت و بە ئارەزوو پەیامەکان دەستکاری بکا بەڕاستی دەشێوێ. ھەر بۆیە دەڵێم سەرەتا دەبێ کۆمەڵگا رازی بین یان ئەگەر وەک جنابت دەڵێی کەس نییە وتووێژ بکات لانی کەم ئاگادار بکرێنەوە ھەتا جێگای گلەیی نەمێنێ. لەگەڵ رێزم.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٥٢، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)

وتار[دەستکاری]

ڕۆژباش کاک سەرچیا، ئەرێ برام کێشە لەم وتارەدا چییە کە دەستپێکەکەی ئاوا دەردەکەوێت... نازانم ھەڵەکە لەکوێدایە ئەگەر یارمەتی بدەن سوپاستان دەکەم.—ژیار مێرلن وتووێژ ‏ ‏١٠:٠١، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)

سڵاو، مەبەستت لە دەستپێکەکەی کوێیە؟ ناوی وتارەکە؟ | سەرچیا — ‏١٠:٣٤، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)
کاک دیار چاکی کردبوو وا دیارە، بەڵام سوپاس بۆ تۆش. —ژیار مێرلن وتووێژ ‏ ‏١٢:٠١، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)

یارمەتی[دەستکاری]

سڵاو کاک @سەرچیا: دەتوانن یارمەتی بدەن ئەم داڕێژەیە بکەن بە کوردی؟ ھەندێک وشە ھەیە وەک (ماڵپەڕ، ڕۆژی وەرگیران) ھتد... کە لەم داڕێژەیە بەکارھاتووە کە لە سەرچاوەکان دەنووسرێن و بەکاردەھێندرێن (وە نانووسرێت بە کوردی چونکە لە داڕێژەکەوە ئینگلیزییە) بۆ نمونە سەیری سەرچاوەکانی ئەم وتارە بکە کە ئەو داڕێژەیەی تێدا بەکارھاتووە. سوپاس‎—ژیار مێرلن وتووێژ ‏ ‏١٦:٠٩، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)

ئەگەر تەماشای (وتووێژی داڕێژە:Cite web) بکەی دەبینی ھەمان شتم وتووە، پێشتر کاک ئاسۆ لێرەبوو ئەو کێشانەی چادەکردن، بەداخەوە ئێستا بەشداری نەماوە. ڕەنگە کاک موحەممەد تەھا یان چالاک بتوانن شتێک بکەن. | سەرچیا — ‏١٧:٤٣، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
ڕاست دەکەیت پێشووتر نەمبینیبوو. من ئەگەر بمزانیایە لە کوێوە ئەکرێت بەردەوام خەریکی ئەمانە ئەبووم بەڵام لە ناوەڕۆکی داڕێژەکەدا نییە و ناشزانم لەکوێ بیدۆزمەوە و وەریبگێڕم. ھیوادارم یەکێک زوو چاکی بکات. ‎—ژیار مێرلن وتووێژ ‏ ‏١٧:٥٤، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
ڕاستە، منیش زۆرتر لەبەر ئەوە داوای ھاوکاریم کرد. ئەم کارانە بڕێک زەحمەتن و بۆ ھەموو بەکارھێنەرێک ئاسان نین. بزانین کاک @Muhammed taha: دەتوانێت شتێک بۆ ئەمە بکات. | سەرچیا — ‏١٨:٠١، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
سڵاو... با سەیرێکی بکەم بەویستی خوا ھەوڵدەدەم چارەسەرێکی بۆ بدۆززمەوە.. --«محمد طەلێدوان ‏١٨:٥١، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
ئەم داڕێژەیە بەکوردی ھەیە >> داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب .. نازانم ئامانجەکەتان دەپێکێت یان نا؟ --«محمد طەلێدوان ‏١٩:٢٧، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
زۆر سوپاس کاکە @Muhammed taha: من نەمزانیبوو ئەمە بە کوردی ھەیە ئەمەش سوودی دەبێت بەڵام ناکرێت ئینگلیزییەکانیش بکەین بە کوردی ھەروەک ھەندێک لە ئینفۆبۆکسەکان کە ئینگلیزین بەڵام دەبێت بە کوردی.‎—ژیار مێرلن وتووێژ ‏ ‏١٩:٤٤، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
تەماشای داڕێژەکانم کرد، وەکو خۆتان دەزانن کە ئەم داڕێژەیە مۆدیوول بەکاردێنێت: پێویستە ناوی مانگەکان بەکوردی زیاد بکرێت و ھەندێک دەق بکرێن بەکوردی (وەکو ویکی عەرەبی) کە لە مۆدیوول:Citation/CS1/Date validation + ھەندێک لە دەقەکانی وەکو وەرگیراوە و سەردانیکراوە و ٫٫٫ ھتد لە مۆدیوول:Citation/CS1/Configuration... --«محمد طەلێدوان ‏٠٥:٤٢، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
دەستخۆش کاکە موحەممەد، ئینشاڵڵا گەر دەرفەت ھەبوو تەماشایەکیان دەکەم، ھەر ھەندێک لەو شتانە بکرێنە کوردی خراپ نییە. | سەرچیا — ‏١١:١٥، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)

پێدانی ماف[دەستکاری]

کاک سەرچیا دەمەوێت مافی گوازەرەوە بەبێ ڕەوانەکەرم بدرێتێ، ئەم ڕەوانەکەرانە بەتەواوی وەڕسیانکردووم لەدوای گواستنەوەی پەڕەیەک. سوپاس—‎ژیار وتووێژ ‏١٦:٥١، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)

 کرا | سەرچیا — ‏١٩:٠٦، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)
Face-smile.svg زۆر سوپاس!—‎ژیار وتووێژ ‏١٩:١٠، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)

وەرگێڕانی وتارێک کە ..[دەستکاری]

السلام علیکم، سڵاوت لێبێت کاک سەرچیا ھاتووم بە پرسیارێک بێزارت بکەم..، زۆرجار چەند وتارێک دەبینم سەبارەت بە چەند ناوەڕۆکێکی بەناوبانگ و گرنگ، کە لە ویکی کوردی زۆر کەم ئیھتمامی پێدراوە، بەڵام لە ویکییەکانی تردا وتارەکە باشترە، ئەوجە منیش حەز دەکەم وەریگێڕم، لە کاتێکدا کە وتارەکە لە ویکی کوردی ھەیە، ئاخۆ ئەوە دەکرێت؟ --ShaXstan (لێدوان) ‏١٧:٠٤، ٨ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)

سڵاو @Shaxstan: ڕاستەکەی لێرە گرفتێک ھەیە، کە ھەر وتارێک دروستکرابێت، ناتوانرێت جارێکی تر وەربگێڕدرێت! تەنانەت گەر نێوەڕۆکێکی زۆر کورتیشی ھەبێت. لێرە ڕێگەیەک ھەیە، تۆ دەتوانی بۆ ئەم مەبەستە کەڵکی لێ وەربگریت، لە کاتی وەرگێڕانی وتارەکە لە شوێنی ناوە کوردییەکە، کەڵک لە ناوی بەکارھێنەریت وەربگرە، بە زیادکردنی پاشناوێک بۆی، بۆ نموونە دەتەوێت وتاری «مۆبایل» وەربگێڕی، لە کاتی وەرگێڕان ئەمە (بەکارھێنەر:Shaxstan/مۆبایل) بنووسە، دوای ئەوەی کارەکەشت تەواوبوو و وتارەکە دروست بوو، سەرجەمی نێوەڕۆکەکەی کۆپی بکە و بی گوازەوە بۆ وتاری مەبەست. بەو ھیوایەی کارەکە ڕوون بێت، ھەر پرسیارێکی ترتان ھەبوو من لەخزمەتدام، سوپاس بۆ بەشدارییەکانتان. سەرچیا — ‏١٠:٢٥، ٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
دەست و پەنجەت خۆش، بەڵام دوای ئەوەی وتارە وەرگێڕدراوەکەمان بە پاشکۆوە کۆپی کرد بۆ وتارە ئەسڵییەکە..وتارە وەرگێڕدراوەکە چی لێبکەین..بیسڕینەوە یان... --ShaXstan (لێدوان) ‏١٣:٥٩، ٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
@Shaxstan: مانەوەی وتارە وەرگێڕدراوەکە دەکەوێتە دەست خۆت، گەر ویستت بی سڕیتەوە، تاگی سڕینەوە ({{سڕینەوە}})ی لەسەر دابنێ و ئێمە دواتر دەی سڕینەوە، گەر بشمێنێتەوە کێشەیەک نابێت. سەرچیا — ‏١٦:١٣، ٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
زۆر زۆر سوپاس بۆ یارمەتییەکانت کاک سەرچیا. --ShaXstan (لێدوان) ‏١٨:١٢، ٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)

وتاری ھەڵبژئردراوی داھاتوو[دەستکاری]

سڵاو کاک سەرچیا، لە ئێستادا تەنھا وتاری ئەیمی لی پێشنیاری بۆکراوە بۆ ھەڵبژاردن و تەنھا کاک ئیبراھیم دەنگی داوە (لێرەوە سوپاسی لێ دەکەم) ئایا وتارەکە ھەڵدەبژێردرێت بەھەرحاڵ، یاخود ھەر بەردەوام دەبین لە پشتگوێ خستنی تاکو پڕۆژەکە دەمرێت؟‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٩:٢٩، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)

مەبەستم لە ئاگادارکردنەوەتان بوو بۆ مانگی داھاتوو نەک ئێستا، ھەرچۆنێک بێت.‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٩:٣٠، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
سڵاو کاک ژیار؛ نەخێر دەبێت وتارێک ھەڵبژێردرێت، ئەم مانگە کە وتار نەگۆڕدرا، کەموکوڕییەک بوو. دەبێ لە سەرەتای ھەر مانگێک بەکارھێنەران پێشنیازی وتار بکەن بۆ ئەو بەشە، ئێستا کاتەکە کە درەنگ بووە و تەنیا وتارێک پێشنیازکراوە، ئەویان ھەڵدەبژێردرێت، گەر تەنیا یەک دەنگیشی ھەبێت. لە یەکەم ڕۆژی مانگی نیسان بەڕێوەبەرێک ئاگاداربکەوە بۆ گۆڕینی وتارەکە. سەرچیا — ‏١٩:٣٤، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)

دوو شت[دەستکاری]

بۆ داڕێژەکە خاوەن بۆتم ئاگادار کردۆتەوە، کەی توانی ببینێت چاکی دەکات. بۆ دەستکارییەکەشت لە داڕێژەی بەخێرھاتنی پەڕەی دەستپێک، وشەی ڕێنماییت کردووە بە ڕێنماییی، ئینجا ویستم بزانم ئەوە تایپۆیە یان ئاوا دروستە؟ چوونکە من ھەرگیز نەمبینییەوە سێ ی بەدوای یەک. ‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٤:٤٧، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)

با دووەکەش بکەین بە سێ، یەکێک لە ھەواڵەکانی من دامنابوو لە د:ھەواڵەکان لاتداوە. ئەکرێت بپرسم بۆ؟‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٤:٤٨، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)
@Lost Whispers: دەستت خۆشبێت، بەس گەر توانیت بۆ ئەو بابەتەی باسمان کرد، ھێنانی پۆلەکان بە خۆکارانە لە ویکیی ئینگلیزی، باسی ئەوەشی لەگەڵ بکە. لەبارەی گۆڕانکارییەکانی داڕێژەی بەخێرھاتن، من تەنیا ھەڵە ڕێنووسی و ڕێزمانییەکانم چاککردوون، نووسینی سێ (ی)یش داھێنانی من نییە، ئەوە خۆی مەرجێکی نووسینە لە ویکیپیدیای کوردی (بڕوانە؛ ڕێنووسی کوردی («ی»ی پێوەندی))، کە وشەیەک خۆی بە دوو (ی) کۆتایی ھاتبێت، و لەگەڵ ناوێکی تریش ھاتبێت، ئەوا پێویستی بە (ی) دانەپاڵیش دەبێت، بەمە دەبێت بە سێ (ی)، بۆ نموونە، قوتابخانەی سەرەتایی، کە ناوی قوتابخانەکەشی لەدوا بێت دەبێتە: قوتابخانەی سەرەتاییی کوردستان (دوو «ی» ھی خۆیەتی، یەکێکیش ھیی دانەپاڵ)، ئەمە بۆ بابەتی سێ (ی)، بۆ دوو (ی)یش دەبێت بە ھەمان شێوە وا بکەین، بە نموونە: کوردیی ناوەندی دروستە نەک کوردی ناوەندی، وشەی کوردی خۆی (ی)ێکی ھەیە، یەکێکیش دەبێتە ھیی دانەپاڵ. لەبارەی ھەواڵەکانەوە، بەداخەوە تا ئێستا مەرج دانەنراون لەبارەی دانانی ھەواڵەکان، بەڵام بە گشتی ھەواڵەکانی ویکیپیدیای ئینگلیزی بۆ ئێمە سەرچاوەن، و لەگەڵ ئەو ھەواڵە گرنگانەی لە نێوخۆی کوردستان ڕوودەدەن، بڵاوکردنەوەی ئەلبومێک، نابێتە ھەواڵێکی سەرەکی، و لە ویکیی ئینگلیزیش شتی ھاوشێوەم نەبینیوە. سەرچیا — ‏١٥:١١، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)
دەستخۆش، من ڕێزمانم باش نییە بۆیە پریسم. بۆ ئەو کارە ھەوڵ دەدەم پرسیار بکەم، بەس کاک سەرچیا خۆ بۆتەکان نازانن وەری بگێڕن، ئەگەر پۆلەکان دروست بن ھەر بە زمانی ئینگلیزی دەبن. ئینجا لەوانەشە من ھەڵە تێگەیشتبێتم، ئەگەر وایە ھیوادارم ڕوونکردنەوەی زیادتر بدەیت بۆ ئەوەی باش ڕوونی بکەمەوە بۆ خاوەن بۆتەکان. بۆ سەر بابەتی ھەواڵەکان، ئەوەی من کردوومە، ھەیە، بنۆڕە دەروازەی مۆسیقای ویکی ئینگلیزی. ئەمە نموونەیەکە، ئەوان لەسەر ھەر بابەتە و بەشێکی ھەواڵەکانییان تەرخان کردووە بۆی. پەڕەی دەستپێکیش دەروازەیەک نییە تا تەنھا ھەواڵەکانی کوردستانی تێدا بڵاوبکرێتەوە و دەبێت ھەمەڕەنگ بێت :) پەڕەی دەستپێک ھەر وا جوانە. چوونکە دووانی وەک من با بڵێین، سەیری پەڕەی دەستپێک یان سەرەکی بکەین دڵمان بەوە دەکرێتەوە کە دوو بابەتی ھونەریی تێدا بێت. ھەرچەندە بەشی وتارە ھەڵبژێردراوەکانی پەڕەی دەستپێک بۆ ماوەیەکە تەنھا وتاری ھونەریی دەستی بەسەردا گرتووە، پێشم خۆش نییە، بەڵام ئیتر ھەر منم پەرە بە وتارەکان ئەدەم و دەیان گەێنمە ئاستی وتاری باش/ھەڵبژێردراو بۆ ئەوەی بۆ مانگی داھاتوو ھەر ھەمان نەبێت، لە ھەمووشی ناخۆشتر ئەوەیە کە من خۆم کە ئەوەم کردووە بەکارھێنەرانی دی بەشداری دەنگدانەکەش ناکەن! :( تەنانەت پەیامەکان بۆ کۆمەڵگە|ئەم داڕێژەیەم لە ویکی عەرەبییەوە وەرگرت و لە زۆر شوێنی ویکی دامناوە وەک پەڕەی وتووێژی دەستپێک بۆ نموونە، تاکو ئاگادار بکرێنەوە کە بەشداری دەنگدان بکەن بەس ھەر ھیچ. من ھەر خۆم دەینووسمەوە و بەسەریشیدا دەبێت بچمەوە بێ یارمەتی، بە پێچەوانەی ویکییەکانی ترەوە. زۆرجار ھەستەکەم کە تەنھام لە ھەوڵدانەکەم بۆ پەرەدان بە وتارەکان و پوختترکردنیان. بەھەرحاڵ، ھیوادارم ئێمەش زوو زانستنامەکەمان گەورە بێت، بەشداربووان چالاکتربن و ویکییەکانی تریش وەک ھەواڵ و وتە، بە تایبەتی گرنگترینیان، فەرھەنگ، دابمەزرێنین.‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٦:١٢، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)


@Lost Whispers: ھەقی خۆتە کە ئەو پرسیارانە دەکەی، ڕاستییەکەی زۆرم پێخۆشە، ئەمە نیشانەی پەرۆشیتانە بۆ فێربوون. بۆ پۆلەکان، مەبەستم وەرگێڕانیان نییە، مەبەستم ئەوە بوو، بۆ نموونە وتاری کەسایەتییەک وەردەگێڕین بۆ کوردی، ئەو کەسایەتییە لە ساڵی ١٩٨٢ لەدایکبووە، خۆ ئێمە ئەو پۆلەمان لە ویکیی کوردی ھەیە (لەدایکبووانی ١٩٨٢) بەس دەبێت ئێمە ھەموو جارێک بەدەست ئەو پۆلانە زیاد بکەین، شتێکمان کردبا ھەرکاتێک وتارە کوردییەکەمان بە وتارە ئینگلیزییەکە بەستبایەوە، ڕاستەوخۆ ئەو پۆلانەی کە لە وتارە ئینگلیزییەکە ھەن و بەرانبەریشیان ھەن لە ویکیپیدیای کوردی، بۆ وتارە کوردییەکە زیاد ببان، بەو ھیوایەی مەبەستەکە ڕوون بێت، لە کاتێک بەھۆی ئامرازی وەرگێڕانەوە وتار وەردەگێڕین خۆی ئەم کارەمان بۆ دەکات، بەڵام بە شێوەی تر دەبێت یەک بە یەک پۆلەکان زیاد بکەین، دەبووایە ویکیمیدیا بۆ ئەمە ئامرازێکی دروست کردا، بەداخەوە کە بیری لێنەکردۆتەوە.
بۆ ھەواڵەکانیش، ناڵێم دەبێت تەنیا ھەواڵی سیاسی دابنرێت، ھەواڵەکان ھەموو جۆرێکیان دادەنرێن، چ نێوخۆیی بن یان دەرەکی، وەک پێشتر ھەواڵ دانراوە لەسەر فێستیڤاڵە ھونەرییەکان، بەڵام لەبەرەوەی بەشی ھەواڵەکان بەشێکی بەرفراون نییە، ناکرێ ھەموو جۆرە ھەواڵێکی تێ بخرێت، دەکرێ لە دەروازەی ھونەرەکان و دەروازەکانی تریش کە گونجاو بێت، داڕێژەی ھەواڵەکانیان بۆ زیاد بکەین، ڕەنگە وا باشتربێت، ھەواڵە ھونەرییەکان لەنێو دەروازەی ھونەرەکان و ھەواڵە وەرزشییەکان لەنێو دەروازەی وەرزش و ...تاد دابنرێن.
لەبارەی وتاری ھەڵبژێردراویشەوە منیش ئەو سەرنجەم ھەبوو، باشترە باڵانس ڕابگرین لەنێو جۆری وتارەکان، بەڵام وەک خۆت دەڵێی کە وتار نەبێت، ڕەنگە بۆ ئەمە شتێکمان لەدەست نەیەت. گلەیییەکشت لەجێی خۆیەتی، بەس ئیتر چی بکەین، وەک دەزانی ھەموو ئەوانەی لێرە کاردەکەن خۆبەخشن و ناتوانین فشاریان لێ بکەین، ھەر ئەوەیە کە دەتوانین پەیامەکەیان پێ بگەیەنین، دڵنیاشم زۆربەیان خەمخۆری ویکیپیدیان، کارکردنی چەند ساڵەیان لێرە ئەوەمان بۆ پشت ڕاست دەکاتەوە، بەس ڕەنگە ماوە ماوە کاریان بێتە پێش و بەپێی پێویست نەتوانن چالاک بن، بەتایبەت ئەوانەی کە خوێندکارن.
ھیواشم وایە ھیچ شتێک تۆ لە کارکردن لە ویکیی کوردی پەشیمان و ساردنەکاتەوە، دەزانین، کە وەک پێویست نین، و وەک پێویست خەڵکی بەھانای ویکیپیدیاوە نەھاتوون، بەڵام ئەوەی لەسەرمانە نابێت درێغی بکەین، ئێمە ئەو کارە لەبەر خاتری کەسێک ناکەین، بۆ میللەت و زمانی خۆمانە، دڵنیاشم ماندووبوونی ھیچ کاممان بەھەدەرنەچووە، لەبەرەوەی لە ئێستا ویکیپیدیا چاکترین شوێنێکە لەم ئینتەرنێتە کە کوردێک بتوانێت خزمەتی وڵات و گەلەکەی تێدا بکات، جێدەستی تۆ لەم ماوەیە بەڕوونی دیاربووە، و دڵنیاشم بە بەردەوامبوونت دەتوانی زۆر زیاتر خزمەت بکەی، بەو ھیوایەی چەندان گەنجی وەک تۆ لە ئایندە لە ویکیپیدیا ببینین، کە ھەر یەکەیان لە لایەنێکەوە خزمەتی ئەم ئینسایکڵۆپیدیایە بکات. زۆر سپاس. سەرچیا — ‏١٦:٥١، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)
دەستی تۆش خۆش بێت کاکە سەرچیا کە بەردەوام ھەوڵت داوە یارمەتیم بدەیت، منیش چاوم لە تۆو کوشەیرد و ئەندامە چالاکەکانی تر کردووە ویکیپیدیا بووە بە بەشێکی گەورەی ژیانی من، تەنانەت لە خوێندنەکەشم زیاتر بەلامەوە گرنگە. ڕاستیش دەکەیت ئەوانەی ئێرە خۆبەخشن بەڵام کەمێک دەمسووتێنێت کە لەکاتێکدا ئاسانکاری زۆر دەکرێت بەڵام ئەندامان بە گشتی لە زۆر شت بێ باکن. ویکیپیدیاش لە دەوری وتاری دوو-دێڕ و سێ-دێڕدا ناسووڕێتەوە. بۆ مانگی داھاتوو پێشنیاری وتاری دەرگا کراوەکەم کردووە بۆ ھەڵبژێردراو، چوونکە ئەو وتارەم لە مێژە باش نووسیوە و ویستم کەمێک کاتی پێ بکڕم تا وتاری داھاتوو، مۆتسارت تەواو دەکەم. بەڵام ئێستا وەک خۆتت وتت باشترە بۆ ماوەیەک گۆڕانکارییەک بکەین و ھەر ئەو جۆرە وتارانە نەبێت، بۆیە من بیرم کردەوە کە واز لەوەی مۆتسارت بێنم جارێ و پەرە بە ھاوڕەگەزخوازی بدەم، بۆ ئەوەی لەدوای دەرگا کراوەکە ھەڵبژێردرێت، بەڵام نازانم گەر بتوانم لەکاتی دیاریکراودا تەواوی بکەم. جا وتم ئێوە پێشنیاری چی دەکەن و چی بکەین...؟‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٧:٥٠، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)

تاگی سڕینەوە[دەستکاری]

سڵاو کاک سەرچیا: لە ڕووی دانانی تاگی سڕینەوە ئێمە دوای ھەمان کۆدی ویکیپیدیای ئینگلیزی کەوتووین کە ستانداردەکەیە، و لە کاتی دانانی تاگەکان لەسەر وتارەکان، لەمەودوا پێویست دەبێت کە دروستکەری پەڕەکە ئاگادار بکرێتەوە، بە تکاوە لەمەودوا ئاگاداری ئەمە بن. زۆر سوپاس و ڕێزی زۆر.◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٣:٤٩، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)

دیسان لەسەر ڕاوکردنی گەنجینە تاگت لێداوە و دوای ڕێنماییەکان نەکەوتوویت! خۆم بۆ ئەویانم دانا بەڵام تکایە لەمەودوا بیکە، سپاس.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٣:٥١، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

بەڕێوەبەرانی فەیسبووک[دەستکاری]

سڵاو کاک سەرچیا، ئەم ماوەیە تێبینیم کرد کە بەکارھێنەرێکی نوێ لە ویکیپیدیا بە ناوی محمد ناصح، وا دیارە لە فەیسبووک بۆتە ئەدمین. لە کۆتا پۆستدا دیارە کە پۆستەکەی ھەوڵێکی خۆبەرزکردنەوەی پێوەیە بە دانانی ھاشتاگ (#محمدناصح) لە کۆتایی بڵاوکراوەکەیدا. تکایە لە فەیسبووک گرنگی زیاتر بە پەڕەکە بدەن و بەسەر پۆستەکاندا بچنەوە. لە ئێستادا ئەمە گرنگی زۆری پێ نادرێ و نازانم بۆ! ھەوڵ بدەن کە بێلایەنی ھەبێت لە پۆستەکاندا چوونکە ویکیپیدیا بۆ ھەموو کەسێکە، و ھەروەھا ناوی خۆتان لە کۆتایی پۆستەکان دامەنێن لەسەر فەیسبووک، بە یەکگرتووانە کار بکەن. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:١٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)

سڵاو، ڕاستییەکەی لەم پەڕەیە، کاک دیار محەممەد بەڕێوەبەرەوە. من (Editor)م و ئاگام لە زیادکردنی ئەو کەسە نییە. بابەتەکەشم بینی، سەرەڕای تێبینییەکانی تۆ، ڕێنووسەکەشی پڕ ھەڵەیە. ئەو بابەتانەی پێشتریش دانراون ھەر وتارەکانی ویکیپیدیا بوون، لەگەڵ ھەندێک بابەتی پەیوەندیدار بە ویکی. سەرچیا — ‏١٣:١٣، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)
من ئەو کەسە ناناسم و باشتریشە وتووێژ بکرێت کە بەڕێوەبەرانی ویکیپیدیا پەیجی فەیسبووک بەڕێوەبەرن، گەر نا بۆچی بە پەڕەیەکی فەرمی داندراوە ئەگەر بەڕێوەبەرەکە تەنھا مافی دەستکاریکەری ھەیە؟ ئەمە کێشەیە و دەبێ بورووژێندرێت تا چارەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، تکایە گەر توانیت بڵاوکراوەکە دەستکاری بکە و ڕێکتری بکەرەوە. سوپاس. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٣:٤٣، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)

ووتار[دەستکاری]

سڵاو کاک سەرچیا، کێشەیەکم بۆ دروست بووە لە ووتار نوسیندا کە ئەویش ئەوەیە: ووتاری ئەم گوندانەم نووسیوە (موانی مەلاتاهیر ، هەیاس ، هەنارە ، هەنارو ، هۆزخواجە) هەر بەرەنگی سوور پیشانی دەدات و دەنوسیت هیچ پەڕەیەک بوونی نیە بەڵام کە دەیکەیتەوە پاش تۆزێک پەڕە دروست کراوەکە پیشان دەدات. چارەسەر چییە. --Hamagelarai (لێدوان) ‏١١:٠٧، ٣ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)حەمە

سڵاو @Hamagelarai: ئەم کێشەیە پەیوەندیی بەو تەختەکلیل (کیبۆرد)ەوە ھەیە کە بەکاری دەھێنیت. ئەو تەختەکلیلەی لە ویکیپیدیا بەکاردێت پیتێکی جیایە لەوانی دیکە. پیتی (ھ)، گەر تەماشا بکەی ھەموو ئەو وتارانەی ناوت ھێناون ئەو پیتەیان تێدایە. چارە ئەوەیە تەختەکلیلەکەت بگۆڕی (بڕوانە: ویکیپیدیا:نووسینی کوردی)، و ئەو پەڕانەی سەرەوەش بکەیتە ڕەوانەکەر. سەرچیا — ‏١٣:٣٢، ٣ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
سوپاس کاک سەرچیا بۆ ڕونکردنەوەکەت، بەڵام من هەر بە یونیکۆد ئەنوسم و هەوڵمدا هەر چاک نەبوو ئەزیەت نییە ڕونکردنەوەی زیاترم بدەیتێ یان لینکی ئەو یونیکۆدەم بدەری کە جەنابت پێی ئەنوسیت.--Hamagelarai (لێدوان) ‏١٢:٣٩، ٤ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
@Hamagelarai: ئەم وتارە بۆ بەکارھێنەرانی وەک خۆت نووسراون، بۆیە تکایە وپ:نک بخوێنەوە. :) ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٢:٤١، ٤ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)


محمد[دەستکاری]

كاك سەرچیا بەریزتان الحمدالله موسلمانن هەستن بە قفل كردنی پەرەی محمد تەنیا مەبەستم ئەوەیە میوان نەتوانێ دەستكاری بكات كاك ئیپین شتێكی لێدا نازانم وابزانم بەسەرداچونەوە بوو دەست خۆش Gyan333 (لێدوان) ‏١٤:١٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

ھەمووکەسێک ئازادە لە دەستکاریکردنی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا، وتارەکە ئامرازێکی لەسەر دانراوە، کە ھەر دەستکارییەکی تێدا بکرێت پێویستی بە پێداچوونەوە بێت، بەم شێوەیە ڕێگری دەکرێت لە خراپکاری. سەرچیا — ‏١٤:٢٢، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

ئەوە بەراستە؟ ئەی بۆ لە ویكیپیدیای ئینگلیزی داخراوە بۆ ئەوان ئازادی نادەن بە خەلك كاك سەرچیا؟ Gyan333 (لێدوان) ‏٠٩:٤٤، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

ھەموو ویکیپیدیاکان وەکوو یەک نین، دەکرێ وتارێک لە ویکیپیدیایەک قوفڵدرابێت و لە ویکیپیدیایەکی تر نا، زۆرتر وتارێک قوفڵدەدرێت کە گەیشتبێتە ئاستێکی بەرزی نووسین، یان خراپکاری زۆری تێدا بکرێت. سەرچیا — ‏١٣:٥٥، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

لەپەرەی محمد صلی الله علیە وسلم وشەی شەهید بەكاربێنم چ كێشەیەكی هەیە ؟ Gyan333 (لێدوان) ‏١٠:٥٥، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

@Gyan333: یەکێک لە کێشەکانی ئەوەیە کە وشەکە زۆر نازانستنامەیی. لە کاتی نووسینەوە کە ویکیپیدیا دەبێت شێوازی زانستی و ئینسایکڵۆپیدیایی بەکاربێت.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٣٦، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

ویکیوتە[دەستکاری]

سڵاو ... هیوادارم تەندروستیت باش بێت ...

لە ویکیوتەدا وتارێکم نووسیوە بەڵام نازانم چۆن داڕێژە لەوێڕا بەکاری بێنم، هەروەها نازانم چۆن بیبەستمەوە بە زمانەکانی ترەوە، ئەگەر دەتوانیت یارمەتیم بدە صلصة صويا (لێدوان) ‏١٥:٤٥، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

سڵاو، زانیاریی تەواوم لەسەر ویکیوتە نییە، ئەوەی بزانم وتاری ئەو پڕۆژانەی تێستن نابەسترێنەوە بە ھاووتارەکانیان لە زمانەکانی تر، تا پڕۆژەکە بە فەرمی نەکەوێتە کار. بۆ داڕێژەش، ویکییەکان ھاوشێوەن، بەڵام لەبەرەوەی پڕۆژەکە لە سەرەتایە، نووسینی وتارەکان بەسە و ئەوەندە پێویستی بە داڕێژە نابێت. سەرچیا — ‏١٢:١٤، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

لۆگۆ[دەستکاری]

سڵاو ... بەڕێز ... سەرچیا ...

بەڕێز سەرچیا ناوی تۆیان پێوتم کاتێک داوای کارێکم کرد لە ئێپین، بۆیە هیوادارم بۆم بکەیت، وە ئەگەر سەرنج بدەیت ئەمە یەکەم داوامە بەو پێیەی کە بۆ بابەتی ویکیوتەکە هیچت نەکرد، بۆیە هیوادارم بۆم جێبەجێ بکەیت ...

ئەم وێنەیە هەیە گەر دەتوانیت دەمەوێت گۆڕانکاری تێدا بکەیت، من زۆر لەو شتانە نازانم، مەبەستم ئەوەیە کە وشەی "محقق" بگۆڕیت بۆ لێکۆڵەر ... سوپاس صلصة صويا (لێدوان) ‏١٧:٤٤، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

سڵاو بەڕێز @صلصة صويا:، داوای لێبوورین دەکەم، ئەم ماوەیە لە ویکیپیدیا دووربووم، لەبەرەوە نەمتوانی زوو وەڵامتان بدەمەوە و کارەکەتان بۆ بکەم. وا دیارە خۆتان وێنەیەکات بارکردووە، دەستتان خۆشبێت، فۆنت و نووسینەکە باشن، تەنیا ڕەنگەکەی بڕێک کێشەی ھەیە، زەردەکە بڕێک ناڕوونە. سەرچیا — ‏١٨:٠٢، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

پۆل:وتارە کورتەکانی فیلم بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا[دەستکاری]

تاگێک داندراوە لەسەر پۆل:وتارە کورتەکانی فیلم کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

دووبارەیە، پۆلێکی تر بوونی هەیە بە ناوی پۆل:کۆلکە-وتارەکانی فیلم

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەمە پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کەرتە کردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت "دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە". کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لا مەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. —‎Aram وتووێژ ‏١٨:١٩، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

رؤژمێر[دەستکاری]

سلام بەرێز سەرچیا مادام رۆژمیری میلادیتان لە پەرەی سەرەکی داناوە رۆژمێری کۆچیش دابنێن بەو حوکمەی میلاد ھی مەسیحیەتە با کۆچیش ھەبێت Gyan333 (لێدوان) ‏١٩:٣٠، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

سڵاو، ڕاستە ڕۆژژمێری زایینی ھیی مەسیحییەکانە، بەڵام ئێستا بۆتە ڕۆژژمێرێکی جیھانی و لە کوردستانیش کاری پێ دەکرێت، کە لێرەش بەکارھاتووە لەبەر باوییەکەیەتی نەک لەبەرەوەی ھیی مەسییحییەکانە. دەتوانی پێشنیازەکەشت لە پەڕەی پێشنیازەکان بخەیتەڕوو و لەوێ قسەی لەسەر بکەین. سەرچیا — ‏١٨:٠٦، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
@Gyan333: وەک کاک سەرچیا وتی. ئێستا کەس ناڵێت ساڵی ١٤٣٧ـە بە نموونە، ھەموومان دەڵێین ٢٠١٧. ئەمە بووە بە جیھانی. دواتر، ئێمە لەجێی کۆچی، ڕۆژژمێری کوردیمان داناوە. بۆچی بیگۆڕین بە ڕۆژژمێری عەرەبەکان...؟ ھیوادارم تێبگەی کە ئەمە مەبەستی ئایینی لە پشتەوە نییە. ویکیپیدیا بێلایەنە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:٢٥، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

لۆگۆی لیکۆڵەر کۆنان[دەستکاری]

لە ڕاستیدا بە ڕاست وایە، ڕەنگەکەی کەمێک کێشەی هەیە، ئەگەر دەتوانیت باشی بکەیت (واتە وێنەیەکی تر دابنێیت) ئەوا بیکە، ئەمە وێنەکەیە ئەگەر هەڵە نەبم هەر لە هەمان پەڕەدا دەتوانیت وەشانێکی تر بار بکەیت، بۆیە بیکە، سوپاس صلصة صويا (لێدوان) ‏١٩:٠٠، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

سكرێپتی ویكیپیدیا[دەستکاری]

كاك سه‌رچیا به‌رێزت له‌ سكرێپیتی ویكیپدیا ئه‌زانیت ؟ پرسیارم هه‌یه‌

--Gyan333 (لێدوان) ‏١٣:٤٨، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

وەسان بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا[دەستکاری]

تاگێک داندراوە لەسەر وەسان کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

بێبایەخبوون

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٠٥، ٣١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

نێوانویکی[دەستکاری]

دەمباش Serchia,

ئەم پەڕەیەت نێوانویکی نەکردووە. تکایە بیکە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٦، ٤ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)

 کرا سەرچیا — ‏١٨:٥٢، ٧ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)

دەستکاریی داڕێژە[دەستکاری]

دەمباش Serchia، دەتوانیت بەپێی توانات دەستکاری ئەم دوو داڕێژەیە ({{محەممەد}} و {{محەممەد٢}}) بکەیت؟ ناوە ئینگلیزییەکان بکەیتەوە کوردی. ھەر وتارێک کە لە تواناتدا بێت درووستی بکەیت؟ سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٣، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو کاک ئارام، بە کوردیکردن کارێکی گران نییە و دەکرێ لە ماوەیەکی کەم بکرێت، بەڵام ئەوەی گرنگە و کاتی پێویستە نووسینی وتارەکانە، کە دڵنیانیم بتوانم ھەموویان دروست بکەن. پێویستیش ناکات جارێ بیانکەینە کوردی، کەی وتارەکەکان دروستکران، ئەو کات باشترە، گەر ئێستا بیانکەینە کوردی، ڕەنگە دواتر بەکارھێنەران نەتوانن بەرانبەرە ئینگلیزییەکەی بدۆزنەوە. دڵنیانیم کەی، بەس ئینشاڵڵا کاری لەسەر دەکەم. -- سەرچیا — ‏١٣:٤٩، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)

بەشداریی لە ویکیفەرھەنگ[دەستکاری]

سڵاو! مانگی حوزەیران سێیەم و کۆتا مانگە بۆ تەواوکردنی یەکێک لە داواکارییەکانی ویکیفەرھەنگ کە بەشداریکردنە لە پرۆژەکە بەلایەنی کەمەوە لەلایەن سێ بەشداربووەوە کە پێویستە ھەر یەکەیان بە لایەنی کەمەوە ٢٠ بەشدارییان ھەبێت، جا ئەو بەشدارییانە دروستکردنی وتار بێت یان دەستکاریکردنی ئەو وتارانە بێت کە ئێستا ھەن. تکایە یارمەتی بدەن و ئەم مانگەش ھەوڵ بدەن بەشداری لەگەڵ بکەن ئەو بەکارھێنەرانە بکەن کە خەریکی پرۆژەکەن. تکایە سەردانی پەڕەی دەستپێکی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی بکەن بۆ دەستپێکردن. ئەگەر لە ھەر شوێنێکدا گیرتان خوارد یان نەتان زانی چۆن بەشداری بکەن و پێویستتان بە ڕێنمایی بوو، تکایە داوای یارمەتی لە بەڕێوەبەر Épine بکەن. زۆر سوپاس!--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٥:٠٢، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)

بەڕێوەبەرانی تەکنیکی[دەستکاری]

سڵاو بەڕێزان. ئەمە پەیامێکی ئاگادارییە: دامەزراوەی ویکیمیدیا بڕیاری داوە کە گرووپی بەڕێوەبەران دابەش بکرێن بەسەر دوو گرووپدا: بەڕێوەبەرانی ئاسایی و بەڕێوەبەرانی تەکنیکی. بەڕێوەبەرانی ئاسایی (ئەوانەی ئێستا ھەن) ھەندێک لە مافەکانیان، وەک دەستکاریکردنی پەڕەکانی CSS و JS، لەدەست دەدەن دوای دامەزرانی گرووپی بەڕێوەبەرانی تەکنیکی، کە ئیتر ئەندامانی ئەو گرووپە مافی دەستکاریکردنی ئەو جۆرە پەڕانەیان دەبێت لەپاڵ مافە گشتییەکانی تری بەڕێوەبەران. ئێستا لە ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)/بەڕێوەبەری تەکنیکی پڕۆسەی پاڵاوتن و گواستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرانەی کە دەیانەوێت مافی دەستکاریکردن و دروستکردنی ئەو پەڕانەیان ھەبێت بەڕێوەدەچێت. داواکراوە کە کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بەشداری لەم ھەڵبژاردن و لێدوانە بکات تاکوو تا کۆتایی ماوەی دیاریکراو بەڕێوەبەرە تەکنیکییەکان دیاریکرابێتن. سوپاس.

بەڕێوەبەری تەکنیکی[دەستکاری]

دەمباش Serchia، کاک چالاک تا ئێستا خۆی نەپاڵاوتووە بۆ ئەم مافە وا دیارە نایەوێت، بەڵام ئەگەر یەکێکی تریش خۆی نەپاڵێوێت مافیش نادەن بە من، بۆیە ئەگەر تۆ ناشتەوێ باشترە ئێستا خۆت بپاڵێویت و دواتر دەستی لێ ھەڵبگریت.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٣٨، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو کاک ژیار، دڵنیانیم لەوەی پێویستم بەو مافە بێت، باشترە کاک چالاک خۆی ھەڵبژێرێت. گەر لە کۆتاییش کەس نەبوو، کێشە نییە، ئەوکات داوای دەکەم. سەرچیا — ‏٢٠:٥٥، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
بەھیوای ئەوەی کاک @Calak: جوابێ بگێڕێتەوە، دەنگدانیش چەند ڕۆژێکی دەوێت ئەگەر لە ئێستاوە خۆی بپاڵێوێت.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٣٥، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو و سپاس[دەستکاری]

سڵاو و ڕێز سەرچیای خۆشەویست بەر لە هەر شتێک سپاستان دەکەم بۆ بڕواپێکردنتان بە قەڵەمی لاوازی من کە نیشانەی پاسدەری خۆگەڕتان وێ وادم، کە چاکیش لە نێوەکەی ناگەم!! دەزانم مەبەست چیە، بەڵام وشەی پاسدەرم بۆ ناڕوونە. ئەوەی ڕاست بێ هەوەڵجار بە پاسداری خۆگەڕم خوێندەوە! هەر بەجارێ تێک چووم، کوتم باشە تا وشەی پێشمەرگە هەبێ، بۆ پاسدار؟!! هەرچی بێت لە مەبەستتان گەیشتووم و سپاسی دووبارەتان دەکەم، نەک هەر بۆ نیشانەکە، بەڵکوو بۆ وەی دیارە وتارەکانتان دیتووە و پشکنیوە، لەبەر ئەوەش کە خەریکی ئەو خزمەتەن. بەڵام پیاو بۆڵەیەکیش بکات زەرەری نییە! جا دیارە ئێوە تاوانبار نین و خەمناخۆرانی کورد هەر کام بەشی خۆی تاوانی لە ئەستۆیە؛ کە وایە گلەیی نییە و دەردەدڵە: ئەویش ئەوەی کە سەدان وتاری بەکەڵک و لازم پێویستە هەبن و جێیان خاڵییە، کەچی زۆربەی ئەندامان بە وتاری ناپێویستەوە (لە چاو لازمەکان) خەریک بوون. گەلێکیشم وتاری شڕۆڵ وەبەر چاو دێن. دیارە ئەوەندی بپەرژێم هەڵیاندەپەرتێوم، بەڵام ئەوە گەلەکۆمەگێی پێدەوێ و کاری یەک و دوان و سیان نییە. هیوادارم ڕۆژێک ویکیپێدیای کوردیی سۆرانیش ببێتە سەرچاوەیەکی لانیکەم بەپارێزەوە باوەڕپێکراو بۆ هەر کەسێک ڕووی تێدەکا. هەر بژین. هەڵوەدا ٓ ٓ ٓ ٓ ئەو هێمای واژۆیەم بە موبایل لێداوە، ڕەنگە بە واژۆکراویشی نیشان نەدات. Halvada (لێدوان) ‏١٨:٣٩، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو بەڕێز @Halvada: ئەم مافانە شایستەی کەسانی وەک ئێوەن، کە ھەر لە سەرەتا وتارەکانتان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک دروست کردوون و پەیڕەویتان لە مەرجەکان و شێوازی ویکیپیدیا کردووە. بۆ ناوەکەشی ڕاست دەکەن، ناوەکەی بڕێک سەیرە و زۆر باو نییە، ڕاستی پێش ئەوەی من بێمە ویکیپیدیا ئەو ناوانە دانراون، ڕەنگە برادەران ئەوەیان پێ باش بووبێت. لەبارەی وتارەکانیشەوە، ھاوڕاتانم، لە کۆمەڵێک بواردا وتاری زۆر پێویست ھەن کە دەبوایە تا ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردی ھەبان، بەڵام بەھۆی کەمی بەشداربووانەوە ویکیپیدیای کوردی تا ئاستێکی باش نەڕۆیشتووە، ئەو بەشداربووانەی ئێستاش ھەر یەکەی کۆمەڵێک وتاری زۆر باشیان دروستکردووە لەو بوارانەی کە خۆیان شارەزایییان لێی ھەیە یان حەزی پێ دەکەن، لەبەرەوەی بەشداربووانیش بەشێوەی خۆبەخش بەشداری دەکەن، ئێمە ناتوانین ناچارییان بکەین بە کارکرن لەسەر کۆمەڵە وتارێکی دیاریکراو. ئەوەی بە گرنگی دەبینم لە ویکیپیدیای کوردی، ئەوەیە کە بایەخ بەو بابەتانە بدەین کە پەیوەندییان بە کورد و کوردستانەوە ھەیە، وەک کەسایەتییەکان، شوێنەکان، و مێژوو. سەرچیا — ‏١٥:١١، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)

گواستنەوە[دەستکاری]

سڵاو و ڕێزم بۆ کاک سەرچیا ... سڵاو ... من و تۆ زۆر وتووێژ یان پەیوەندیمان نییە بەڵام من سەرنجم لەسەر کارەکانتە و دەزانم چەنێک بۆ پێشخستنی ویکییەکەمان هەوڵ دەدەیت. من لە گواستنەوەکانتا سەرنجم داوە کە تۆ ڕەوانەکەر جێ ناهێڵیت، لە حاڵەتی ئاساییدا کێشە نییە واتە گەر خۆت ئەو وتارەت دروست کردبێت چونکە لەو کاتەدا لە وتارەکانی خۆتدا ناوەکە بە ڕاستی دەنووسیت و کێشە لە گەیشتن بە وتارەکە دروست نابێت، بەڵام گەر خۆت نەتنووسیبێت ئەوا کێشە بۆی دروست دەبێت و تەنانەت لەوانەیە خوێنەران پێیان وابێت وتارەکە دروست نەکراوە یان سڕاوەتەوە، هەر بۆیە پێشنیاری جێهێشتنی ڕەوانەکەر دەکەم. هیوادارم بە تێبینییەکانم بێزارم نەکردبیت 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٥:٠٣، ٨ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)

بی بی سی وەن بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا[دەستکاری]

تاگێک لەسەر بی بی سی وەن داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

بێناوەڕۆک، وتارەکان بە زمانی تر، وپ:وفن

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٣٠، ٣١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)


لەبەرئەوەی سوپاست کردم[دەستکاری]

Echo thanks.svg Serchia، تۆ سپاسی یەک لە دوایین دەستکارییەکانی منت کرد، منیش بە دڵێکی پڕھەست پێت دەڵێم...
 شایەنی نییە!
ئەوە خۆشحاڵییە، و ھیوادارم چێژێکی زۆر ببینیت لەکاتی دەستکاریکردنی ئەم ئینسایکلۆپیدیایە! Şûşe وتووێژ ‏١٥:٣٠، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)


سپاس بۆ ئێوە @Amine yousefi: :) سەرچیا — ‏١٠:٤٦، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

لە ئینگلییدا ڕ نییە[دەستکاری]

سڵاو برا. لە مێژە لە وتووێژ:پرۆژەی لوون باسمان کردووە کە لە ئینگلیزیدا پیتی ڕ نییە. تکایە ریچارد مەکە بە ڕیچارد، ھەر وشەیەکی ئینگلیزی پیتی Rی ھەبوو دەبێ بە ر بنووسرێت.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٠٦، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو @Épine: ئەوە پەیوەندی بەوە نییە ئەوان «ڕ»یان ھەیە یان نا. لە کوردی ھیچ وشەیەک نییە بە «ر» دەست پێ بکات. ھەر وشەیەکی بیانیش کە بە (R) دەست پێ بکات، کورد بە «ڕ» دەری دەبڕێت. قورگی کوردەکان وایە، خۆ بەخورتی نای گۆڕی! سەرچیا — ‏١٥:١١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
من نازانم بەڵام پێویستە وتووێژی لەسەر بکرێت، و ھەرچرن من بیڵێم لەلای خۆمەوە بە «ڕیچارد» نایەتە سەر زمانم..--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٢٧، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
مادام وتوێژی لەسەر بکرێ، واز لە ڕیچارد ستاڵمان بهێنە کاکە. لانی کەم ئێمە دوانین "ر"ی سەرەتا بە کوردی نازانین و فارسیە. ریچارد و ڕیچارد. هیوا (لێدوان) ‏١٨:٤٥، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
کاک ژیار ڕەنگە ئەوەی تۆ بەھۆی زۆر تێکەڵبوونت بێ لەگەڵ زمانی ئینگلیزی. گەر لانی کەم وشەیەکمان ھەبوایە کە بە «ر» دەستی پێ کردبا، ئەو کات دەمانتوانی بڵێین دانانی «ر» لە سەرەتای وشە ئاسایییە . ئەوەشمان لەبیر نەچێت، زۆر نووسەر و میدیا، دەڵێن ھەموو ئەو وشانەی یەکەم پیتیان «ڕ»ە، با بە «ر» بنووسین. وەک دەزانن ئەوان دەلیلێکی گونجاویان بۆ ئەمە نییە، و ئێمە لە ویکیپیدیای کار بەو ڕێسایە ناکەین. سەرچیا — ‏١٩:٠١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
سڵاو، لەگەڵ کاک سەرچیام و منیش نایەتە سەر زمانم بڵێم ریچارد و ئەوانەی ئاوان با لەو وتووێژە دەرچن و ھەر بە «ڕ» بنووسرێن باشترە. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٥، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
منیش لەگەڵ سەرچیام. شنەی ئازادی (لێدوان) ‏٢١:٠٨، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

فەیسبووک[دەستکاری]

نازانم بۆ جیاکاری دەکەن لە دانانی وتاردا لە فەیسبووک. ئەم گلەییە لە تۆ دەکەم چوونکە تۆ خۆت لەوێ پۆست دەکەیت. ئەم مانگە وتاری ھەڵبژێردراوی خوێنمژتان دانەناوە، وەک ئەوەی ھیلاک نەبووبێتین بەدەست ئەو وتارەوە. بەڕاستی من ئەمەم قبووڵ نییە و ھیچ پێم خۆش نییە. یان ھیچیان پۆست مەکەن یان ھەڵیشیان مەبژێرن، دەردی ئینگلیزەکان دەڵێن cherry pickیان مەکەن. ئەمە بێڕێزییە بەرامبەر بە نووسەرانی وتاری ھەڵبژێردراو—ھەموومان بە یەکسانی بەدەست ئەم وتارانەوە ھیلاک دەبین. تکایە لە فەیسبووک خوێنمژیش دابنێن چوونکە وا ھەست ئەکەم ھیلاکبوونی من و بەشداربوویەکی تریش بەدیار ئەو وتارەوە بە کەم سەیر کراوە. وا بڕوات و ئاوا جیاکاری بکرێت، پرۆژەی وتاری ھەڵبژێردراو پیس ئەکەوێت و خۆشت باش ئەزانیت ڕاگری ئەم پرۆژەیە لە ئێستادا کێیە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:١٠، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

کاک @Épine:، من ماوەیەکی درێژە پۆستم لەو پەڕەیە نەکردووە. دەستی کاک محەممەد سەردار خۆشبێت، کە ماوە ماوە پۆست دەکات. کارکردن لەو پەڕەیە، ھەروەک ویکیپیدیا خۆبەخشییە و ناکرێ کەس ناچار بە شتێک بکرێت. شتی واش نییە کە جیاکاریمان کردبێت، ھیچ جارێک باسی ئەوە نەکراوە کە لەگەڵ ھەڵبژاردنی وتاری ھەڵبژێردراو، دەبێت لە فەیسبووکیش پۆست بکرێت. ئێوە گەر بابەتێک بە گرنگ دەبینن بۆ پۆست کردن، ئەکرێ نامەیەک بۆ پەڕەکە بنووسن. جا وتاری ھەڵبژێردراو بێت یان ھەر وتارێکی دی. سەرچیا — ‏١٨:٢٥، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
من نەموتووە ناچارن دایبنێن. کاکە گەر ھەر خۆت و @Kushared: پێتان نەکرا، من بکەن بە ئەدمین با من بیکەم. خۆم دەیبەم بەڕێوە. ڕاستە بەشداریکردن لەم پرۆژەیە خۆبەخشانەیە، بەڵام زۆر شت بۆ بەڕێوەبەران ئەرکە و من و تۆو و کوشەیردیش ئێستا بەڕێوەبەرین. حەز ناکەم بەم شێوەیە کارەکان بەڕێوە بچێت، ئێستا من لێرەوە داوا دەکەم کە ئەو وتارەش دابندرێت وەک چۆن مانگانی پێشوو وتاری ھەڵبژێردراو و وێنەی ھەڵبژێردراو داندراوە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٣٢، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
کاک ژیار هیچ جیاوازییەکمان نەکردووە هەر وتارێکبێت و لەسەر هەربابەتێک بێت، بەس بۆ ئەم وتارەیان بەسەرماندا تێپەڕیوە و بابەتەکە هەر ئەوەندەیە. ئەوە دەتکەم بەئەدمین خۆشت دەتوانیت بەشداربیت لەفەیسبووک > Kushared (لێدوان) ‏٠٦:١٤، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو[دەستکاری]

دەمباش کاک Serchia، لێرە بینیم کە ئەم دەستکارییەشت گەڕاندووەتەوە. بەکارهێنەرانی تریش پێشانگایان داناوە، شتەکە بە زۆر نابێت بسەپێندرێت! زۆر سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٩، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو، ڕاستی ئەوەی ئەو بەکارھێنەرە کردوویەتی سەپاندنی ڕای خۆیەتی نەک ئەوەی من. لە ویکیپیدیا ھەر گالێری بەکارھاتووە. تا کۆدەنگیش لەسەر وشەیەکی تر دروست نەبێت، دەبێت باپەندی ئەوەی ئێستا بین. سەرچیا — ‏١٢:٠٥، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

چاکسازی لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا[دەستکاری]

سڵاو لە گشت بەشداربووانی ویکیپیدیا. کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی داواکاربوون کە گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بکرێت، بە تایبەت سیاسەتەکانی سڕینەوە. ئێوە بانگهێشت کراون کە بەشدار بن لە ئاماژەدان بە ڕەخنەکانتان، کێشەتان لەگەڵ چ سیاسەتێک هەیە و پێشنیارتان بۆ چاکسازی کردن لەو سیاسەتەدا چییە. بۆ بینینی گشت سیاسەتەکانی ویکیپیدیا، تکایە بنۆڕە پۆلی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا. لێرە کرتە بکە بۆ بەشداربوون.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٧:٤٨، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

Administrator Barnstar Hires.png نیشانی بەڕێوەبەر
سوپاس بۆ بەرێوەبردنی ویکیپدیا و چاسکازی تیایدا ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٢:٢٧، ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
@Gyan333: گەلەگ سپاس بۆ ئێوە :) سەرچیا — ‏١٣:١٦، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)

ئاگادارکردنەوەی دروستکەری وتار پێویستە[دەستکاری]

دەمباش کاک Serchia، بەم دوایییە وتاری صاڵح عبداللە قادرتان سڕیبووەوە و دروستکەری پەڕەکەش (Akam2019)تان ئاگادار نەکردبووەوە. بۆ ئەوانەی داھاتوو تکایە کەڵک لە ئامرازەکانی توینکڵ کە خۆکارانە و زۆر بەئاسانی کارەکە دەکات وەربگرە. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٣، ٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)

باشتریشە لایەنی کەم ماوەی ٢٤ سەعات تاگی سڕینەوە دابنرێت پێش سڕینەوە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٢٠، ٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
زۆر سپاس ھاوڕێیان. کێشە ھەر لە ناوەڕۆک نەبوو. پێم وانییە بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکان وتاریان پێویست بێت. سەرچیا — ‏١٤:٢٠، ٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)