ویکیپیدیا:تەواوی دەقی سەرچاوە سەرەکییەکان کۆپی مەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ویکیپیدیا:کۆپی پەیستەوە ڕەوانە کراوە)

ویکیپیدیا ماڵپەڕێکی ئاوێنە نییە بۆ سەرچاوە سەرەکییەکان. لە ویکیپیدیادا، ئەو دەقانەی لە ناوەرۆکی وتارەکاندا دادەنرێن پێویستە ڕەسەن بن و پەیوەندیدار بن.

  • ئەگەر مافی لەبەرگرتنەوە (کۆپی ڕایت) نەبوو لەسەر دەقێک، ئازادن لە بەکارھێنانی کورتەیەکی ئەو دەقە. بۆ نموونە گەر پارچەیەک ھۆنراوە بوو، دەتوانن کەمینەیەکی زیاد بکەن. بە ھەمان شێوە بۆ وتەکانیش. ئەو دەقانەی درێژترن باشترە بۆ ویکیسەرچاوە زیاد بکرێن.
  • ئەگەر کارەکە مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە، ئەگەر لەتوانادا بوو خۆتی لێ لابدە، یانیش بە وریاییەوە دەقەکان دابنێرەوە. ھەمیشە دەقەکان بگۆڕە تا لە ڕەسەنەکان نەچن. وتەکان و ھۆنراوەکان نابێت بگۆڕدرێن.

بەکارھێنانی داد[دەستکاری]

بەپێی سیاسەتەکانی مافی لەبەرگرتنەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ژێر ناوی (بەکارھێنانی دادپەروەرانە)، ھەمووان ئازادن لە بەکارھێنانی کورتەیەکی ئەو بەرھەمانەی مافەکانیان پارێزراوە بە بێ ئەوەی داھێنەری کارەکە ڕێگەیان پێبدات. ئێمە دەتوانین سوود لەمە وەربگرین لە ویکیپیدیادا بۆ گێڕانەوەی وتەیەکی کورت لەسەر بابەتێک، بۆ نموونە: بۆچوونی فڵان کەس لەسەر فڵان فیلم یان گۆرانی، یان وێنە و پەڕگەیەکی دەنگی.