بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لێدوانی بەکارھێنەر:Calak

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
بابەت دابنێ
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دوایین لێدوان: ١٣ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن محەمەد جەمیل عەلى لە بابەتی پرسیار

ڕیشەی مەڵبەند

[دەستکاری]

جارێک باسی وشەی «مەڵبەند»مان کرد و من وتم لەوانەیە لە ماڵبەندەوە ھاتبێ. ئێسە کتێبەکەی نانەوازادەم تەماشا کرد ئەو دەڵێ مەڵبەند مەرزبەندە کە پاری /رز/ بووە بە / ڵ/. ئەمە لە دروست دەچێ. Aza (لێدوان) ‏١٣:٥٠، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: زۆر جاڵبە ھەر ئێستا کە وەڵامت دەدەمەوە خەریکی خوێندنەوەی وتارێک بووم (گردآوری و بررسی واژگان و اصطلاحات دامداری در گونۀ زبانی «سطوه»). تووشی وشەیەک ھاتم بَل [bal]: گوش بزرگ و بلند (چارپايان). لە بیر بەل-ی کوردی ھاتمەوە (بە ماناکانی دەرپەڕیو، بڵندتر لە دەوروبەری خۆی؛ درێژ) وتم بە خوا ئەمە ھەر دەبێ وشەی بەرز بێ.
ئەمەیش ھەر ئەو شتەیە کە جنابت دەفەرمووی. بەس لە کوردیدا ئێمە -بەند-مان نییە و کوردییەکەی دەبێتە -بێن یان -وێن (وەک پشتوێن، دەربێن، دەمبێن و ...). ئەوانەی -بەند-یان تێدایە نوێترن. بەڵام ئەم بۆچوونە ھەر دەتوانێ دروست بێ.
ئێمە وشەی مەرز-مان لە دامەزران-دا ھەیە کە ئەردەڵانەکان دەڵێن دامەرزیان. یانی ھەر دووک فۆرمەکە لە کوردیدا ھەیە و ئەمەیش ئاساییە. نموونەیەکی تر وشەیە ھەڵە-یە کە ھەر ھەمان ھەرزە-یە (وەک دەڵێن ھەرزەکار). وەک وتم بەرز و بەل-یش دەبێ ھەر ئاوا بن. دیارە ئەوانەی /رز/یان تێدایە ڕەسەنترن.-- چالاک وتووێژ٢٠:٤٢، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەڵە غەڵەت نییە؟ غەڵەت بووە بە ھەڵەت بووە بە ھەڵە. Aza (لێدوان) ‏٠٧:٢٦، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: منیش ھەر وەک تۆم بیر دەکردەوە دوایی زانیم وا نییە و ھەڵفریواوم. لە پاڵەویدا وشەی ھەلەگ ھەبووە کە لە کوردیدا بووەتە ھەڵە (ئەمەیش سەرچاوەکەی).
لە دینکردی پێنجەمدا وشەی halak-kirdagār ھاتووە کە «بیھودەکار» مانا کراوەتەوە دەی ئەمە ھەر ھەرزەکار-ی کوردییە (ھەرزەکار لە ئەسڵدا یانی کەسێک کە کاری ھەرزە (بیھودە) دەکا دوایی بووەتە تازەلاو وەک چۆن دەڵێن جحێڵ یانی نەزان). دیارە ھەزرە و ھەڵە ھەر یەک شتن. چالاک وتووێژ٠٩:٥٦، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Togg on Sorani Kurdish Wikipedia

[دەستکاری]

@Calak Hi, please can you create an article for new Turkish car manufacturer Togg on Sorani Kurdish Wikipedia as I would like to see it on this Wiki, but I don't understand this language and I can't find a translator for it to create myself. Thanks ARDITGILA (لێدوان) ‏١٧:٢٥، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سلاو

[دەستکاری]

سلاو بةريزم

تكاية ئةم وتارةى دام ناوة هي مامؤستاكةمة بؤجي زياننامةكةى ئةسرنةوة

لةعةري و كوردي

مةسةلة جي ية تكاية وةلام

سوباس Ahmad9823 (لێدوان) ‏١٨:١١، ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Need your input on a policy impacting gadgets and UserJS

[دەستکاری]

Dear interface administrator,

This is Samuel from the Security team and I hope my message finds you well.

There is an ongoing discussion on a proposed policy governing the use of external resources in gadgets and UserJS. The proposed Third-party resources policy aims at making the UserJS and Gadgets landscape a bit safer by encouraging best practices around external resources. After an initial non-public conversation with a small number of interface admins and staff, we've launched a much larger, public consultation to get a wider pool of feedback for improving the policy proposal. Based on the ideas received so far, the proposed policy now includes some of the risks related to user scripts and gadgets loading third-party resources, best practices for gadgets and UserJS developers, and exemptions requirements such as code transparency and inspectability.

As an interface administrator, your feedback and suggestions are warmly welcome until July 17, 2023 on the policy talk page.

Have a great day!

Samuel (WMF), on behalf of the Foundation's Security team٢٣:٠٢، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار

[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز چالاک هیوادارم باش بیت، چەند پرسیارێکم هەیە لێتان.١- من دەمھەوێ وتارێک لەبارەی کەسایەتیکەو درووست کەم کە سەییدە نابێ وشەی سەیید بنووسم یان دەتوانم؟ ٢- کاتێک دەگەیین بە ناوێک کە گیرەی هەیە یەکێک لە پیتەکانی ئێمە چیپکەین؟ ئایا دووجار بینووسین یا نە؟ بۆ نموونە سەجادی بنووسین یا سەججادی؟ ٣- یان لە بواری ڕێنووسەو ساڵەح درووستە یان ساڵح؟ ٤- بێھرووز یان بێرووز؟ ٥- بارام یان بەھرام؟ سپاس DK2 (لێدوان) ‏٠٨:٣٢، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Danial2703kurdistan: سڵاوت لێ بێت. 1. بەڵێ نابێ بنووسی سەید. 2. لەڕاستیدا لەسەر ئەمە ھێشتا ڕێک نەکەوتووین بەڵام کوردی گیرەی نییە و باشترە نەنووسرێ. 3 و 4 و 5. لەسەر ئەمانەش ڕێک نەکەوتووین. دیارە بە کوردی بەھرام دەبێتە بارام. خۆم دەڵێم ساڵح جا نازانم ساڵەح باوترە یان ساڵح. سپاس. چالاک وتووێژ١١:٢٧، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بەڕێز چالاک، هەندێک کەس بە وشەی سەید دەناسین و ئەگەر نەڵێین سەید لەوانەیە نەزانین مەبەست لە کێیە. بۆ نموونە سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی یان سەید ڕەزا و هتد، بۆ ئەوان چیپکەین؟ هەروا بمێنن یان سەید لابەم لەبەرناویان؟ (دەتوانین بۆ ئەو کەسانەی بە سەید ناسراون لە ناوی وتارەکا ئاماژەی پێ بکرێ؟). DK2 (لێدوان) ‏٠٨:٥٧، ٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Danial2703kurdistan: بەڵێ وایە بەڕاستی ھەندێک ھەر وەک وتت بەو نازناوەوە ناسراون. بڕیاردان ھاسان نییە ھەمان کێشە لە ویکیی فارسیشدا ھەیە. من بوایەم دەستت لەمانە نەدەدا بەڵام ھەتا ڕێک نەکەوین ناکرێ بڕیار بدەین. چالاک وتووێژ٠٦:٣٤، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

داڕێژە:شیعر١ بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا

[دەستکاری]

تاگێک لەسەر داڕێژە:شیعر١ داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

دووبارەی داڕێژە:شیعر

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ٢٣:٠٣، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

کیبورد

[دەستکاری]

سلاو کاک مه یی کیبورد کوردی توام ارای ناو موبایل اندروید Moob Ali (لێدوان) ‏١٦:٤٧، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

KiranBOT

[دەستکاری]

سڵاو. KiranBOT وەک بۆتی جیهانی پەسەند کراوە، بەڵام کاتێک هەوڵ دەدەم دەستکاری ckbwiki بکەم، بەردەوام abuse-filter دەستپێدەکات. ئایا دەتوانرێت لە ناوخۆشدا ئاڵای بۆتێک بە User:KiranBOT بدرێت؟ هەروەها pingکردن User:Sakura emad. Usernamekiran (لێدوان) ٠٦:٢٩، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

Usernamekiran (لێدوان) ٠٦:٢٩، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ (UTC)Hello. KiranBOT is approved as global bot, but when I am trying to edit ckbwiki, it keeps triggering abuse-filter. Is it possible to grant KiranBOT a bot flag locally as well? Also pinging User:Sakura emadوەڵامدانەوە

hello @Usernamekiran and welcome, it seems the bot was trying to remove images or adding nonstandard letters to the articles, anyway, i've granted Autopatroller Rights, —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٢:٠١، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
Discussion is ongoing at User talk:Sakura emad. Usernamekiran (لێدوان) ١٩:٥٦، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

الترجمة من العربية

[دەستکاری]

سلاو. @Sina Khezrii و 1silent scientist:

اگر علاقه دارید، مقالۀ w:ar:ابن عبدكة را ترجمه کنید.
إذا كنت مهتمًا، قم بترجمة مقالة w:ar:ابن عبدكة من العربية.

Sazwar (لێدوان) ١٣:٣٠، ١٧ی ئابی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sazwar دەم‌باش. در گوشه ذهنم نگه میدارم. سینا خزری (لێدوان) ١٥:٣٦، ١٧ی ئابی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

گواستنەوەی ڕەوانەکەری پارتی

[دەستکاری]

سڵاو، بە ڕای من باشترە کە ڕەوانەکەری پارتی بگوازرێتەوە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان اڤرێچ کورد (لێدوان) ١٦:٥٩، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

چالاکی

[دەستکاری]

سڵاو کاک چالاک، لە ساڵانی پێشوو دەستپێکی ویکیپیدیا دەستپێکی بەڕێوەبەریتان زۆر بووە و چالاک بۆتتان بەکارھێناوە بۆ خزمەتی ئێرە، پلانتان ھەیە چالاک ببنەەوە دووبارە؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠٧:٤٠، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاوت لێ بێ. بێم وا نییە بتوانم وەک جاری جاران چالاکیم هەبێ بەڵام هەموو هەوڵی خۆم دەدەم سەردانی ویکی بکەم و بەشداری بکەم لە یارمەتیدانی بەکارهێنەران. زۆر سپاس. چالاک وتووێژ ٠٨:٥١، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
نا مەبەستم بەشداریکردن وەک بەکارھێنەر نییە کاک چالاک، مەبەستم لەمەیە ویکیپیدیا:ناچالاکیی بەڕێوەبەران بەشداریکردن وەک بەرێوەبەر، ئەتوانی لە ئێستاوە تا 2027 ئەتوانی پەنجا چالاکی بەرێوەبەریت ھەبێ؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠٨:٥٤، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بەر لەوە بەڕێوەبەر بم بەکارهێنەرم. وەک دەزانی ئێرە ئەوەندە کاروباری بەڕێوەبەریی زۆر نییە؛ ئەگەر هەبێ بەڵێ هەتا ئەودەم ئەوەندەم پێ دەکرێ. سپاس. چالاک وتووێژ ٠٩:٠٦، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێرە کاروباری بەرێوەبەری ھەر زۆر زۆرە و ئەرکێکی زۆر زۆرمان لە پێشە ئەو ماوەیە، لە ئێستادا چەن کۆمەڵە وتارێک لەسەر سڕینەوە ماونەتەوە و ناشتوانین بیسڕینەوە و ناچارین XFD - سڕینەوەی خێرا چالاک بکەینەوە تا بەپێی سیاسەتی سڕینەوە مامەڵە لەگەڵ ھەندێ وتار بکەین، جگە لەوەی چەندین شوێنی تر ھەیە پێویستیانە و نامەوێ بە قسەکانم ئەو چاتە قەرەبالغ بکەم بەڵام لەوانەیە بەڕێزتان باس لە دوو ساڵ پێش ئێستا بکەن بەڵام من باسی ئێستا دەکەم، گەر ھەوڵ ئەدەی کاری بەرێوەبەرایەتی بکەی من زۆریشم پێ خۆشە و خۆمیش بانگت دەکەم لەو جێیانەی ئەرکی بەرێوەبەرانی پێویستە، بەڵام مەبەستم چالاکییە نەک بەشداری بەکارھێنەری، بەڵکو کردارەکانی بەڕێوەبەری. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠٩:١٠، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر باشە بە هیوای خوا لە خزمەتتدا دەبم. چالاک وتووێژ ٠٩:٤٣، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
با لە کەیسەکەی ئێپێن دەستپێبکەم کاک چالاک چونکە ئەم بابەتەش پەیوەندی بە بەرێوەبەرانەوە ھەیە، ئاگاداری مێژووی بابەتەکەن کە ساڵێک بەر لە ئێستایە؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠٩:٤٨، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ هەم کاک محەممەد بۆی شی کردمەوە و پێی وتم بۆ وەها بڕیارێکی داوە. چالاک وتووێژ ١١:٣٥، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
باشە، مەبەستی من لێرە ئەوەیە پێشووتر سێجار بەربەستکراوە و بەربەستنەکانیشی بەسەرچوون و کراونەتەوە و بەلام بەردەوام بووە لە شەڕە دەستکاری، گوێنەدانە یەکدەنگی کۆمەڵگا. ئایا بەڕێزتان پێتان وایە ئەو بەربەستنەی ئێستا کراوە زیادەڕۆییە؟ چونکە ئەو قسەکانی تۆ بەکاردەھێنێ و ئەڵێ کاک چالاک بە بەربەستنەکە ناڕازایە کەوایە بەربەستنەکە کێشەی تێدایە. ئێمە ئەزانین شەش مانگ زۆرە بەڵام لە ناچاری کراوە. وەڵامی بەڕێزتان چییە؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١١:٣٩، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بە بڕوای من ۳ مانگ باش بوو دووپات بۆوە ئەوجار ٦. چالاک وتووێژ ١٤:٢٨، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
خۆی بەربەستی درێژ سێ مانگ یان شەش مانگ ھەر بەربەستی درێژە، زۆریش ھەوڵمان دا لەگەڵی گفتوگۆ بکەین دەیوت نا ھەر ئاوا دەکەم کە ئەمەوێ تا ئەوکاتەی بەقسەم ئەکەن و ئاڵاکە لە شوێنی خۆی دادەنێن، ئێستاش جیاوازی نییە کە چۆتە مێتا ھەمان شت ئەلێت، و سپاس بۆ پەیامەکەت : ) —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٩:٤٣، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک چالاک جارەکەی تر وتت ئاگادارتان بکەمەوە گەر چالاک ئەبن؟ ئێستاش ئاگاداریتان بۆ ئەنێرم، ئێستا خۆت ئاگاداری سێ پڕۆژەی ئێدیتاسۆنمان ھەیە و دادوەران بەسەر وتارەکەدا دەچنەوە تا ئاستی وتارەکە دابڕێژن و یەکلایی بکەنەوە، پێویستمان بە کەسێک بوو کوردی باش بێت تۆش کوردیت زۆر باشە ئەتوانی ئەو وتارانەی بۆت دادەنێم دەمێکی تر پێداچوونەوەی بۆ بکەیت؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠٩:٢٨، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

کام وتار؟ ناشزانم پرۆژەکە چییە؟ چالاک وتووێژ ٠٥:١٥، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

سڕینەوە

[دەستکاری]

سڵاو کاک چالاک وتووێژی ساڵانی ڕابردووی ویکیپیدیام خوێندەوە، ئێوە دژی سڕینەوەی وتارەکان بوون وایە؟ کەوایە ئێستا ئەمەی پێتانی ئەلێم ھەلێکی زێڕینە، کاک ئارام کار لەسەر چالاکردنی وتووێژی سڕینەوە دەکات لە توینکڵ، بەمەش واتا بەرێوەبەران ئیتر ناتوانن ھەموو وتارێک لەژێر پێوەری سڕینەوەی خێرا بسڕنەوە و دەبێت بچێتە وتووێژ و بەکارھێنەران بیبینن سەرەتا و وتووێژ لەسەر سڕێنەوە و مانەوەی بکەن، گەر ئەمەت بەدڵە و ئەتەوێ بەشدار بیت، لە دیوەخان لێرە داواکاری کراوەتەوە و بەشداربە  زۆر سوپاس! —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٣:٣٩، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

ببوورە وە بیرم نایە بابەتەکە چ بوو کە من دژی بووم. یانی چ وترابوو کە من دژی بووم. چون ناکرێ ھەر لەخۆوە دژایەتیم کردبێ. چالاک وتووێژ ٠٥:٣٣، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
نا کاک چالاک وردبەرەوە لە قسەکانم ئەڵێم کاتی خۆی کە زۆر تاگی سڕینەوە لە وتار ئەدرا و بەرێوەبەر وتاری ئەسڕیەوە پێتان ناخۆش بوو، ئێستاش ئەوەی من لە دیوەخان ھێناومە شتێکە خزمەتی وتار دەکات لەبەر ئەوەی وتووێژی سڕینەوە وادەکات بەکارھێنەرانیش بەشدار بن لە سڕینەوەکە قسە لەسەر مانەوە و نەمانی بکەم بەتۆشەوە، ڕوونە؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠٥:٥٩، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار

[دەستکاری]

سڵاو .. بەڕێزان، من چۆن بتوانم ژیاننامەى نووسەرێک بە وێنەوە لێرە بڵاوبکەمەوە؟ محەمەد جەمیل عەلى (لێدوان) ١٣:٤٩، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە