ویکیپیدیا:ئەتەکێت
ڕواڵەت
ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. |
ئەم پەڕەیە بە کورتی: لەگەڵ بەکارھێنەرانی تر باش بە و بە خراپی مامەڵە لەگەڵ کەس مەکە. بەردەوام لێکدانەوەت باش بێت |
ئەم پەڕەیە چەند ڕێنماییەکی ئەتەکێت لەخۆ دەگرێت و پێشبینی لە ھەمووان دەکرێت کە دوای ئەم ڕێنماییانە بکەون بۆ پاراستنی کۆمەڵگەی ویکیپیدیا. بەشداربووانی ویکیپیدیا لە چاند و کۆمەڵگەی جیاجیاوە بەشداری دەکەن و ھەر یەکە لە ئەندامەکانی بیر و بۆچوونی جیاوازیان ھەیە لەسەر بابەتەکان. ڕێزگرتن لە بیر و بۆچوونی یەکتری کلیلی بەشداریکردنێکی باشە لە ئینسایکڵۆپیدیایەکی سەر ھێڵی وەک ویکیپیدیا.
ڕێساکانی ئەتەکێت
[دەستکاری]- لێکدانەوەت باش بێت.
- چۆن حەز دەکەیت مامەڵەت لەگەڵ بکرێت، بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ئەوانی تر بکە
- بەڕێز بە.
- پێش نووسینی لێدوانەکانت، دووجار بیر بکەرەوە. بە ئاگادارییەوە قسە بکە لە پەڕەکانی لێدوان و ھەستی کەس بریندار مەکە.
- شارستانی بە.
- خۆت لە پەلاماری کەسی بەدوور بگرە. ڕەخنە لە بیرۆکە بگرە نەک کەسایەتییەکان.
- سووکایەتی بە کەس مەکە. بە ئەنقەست بووبێت یان نا، باشترە زوو داوای لێبوردن بکەیت تاکوو پەیوەندیتان گرژ نەبێت.
- پرسیار و پێشنیاری گرنگ پشتگوێ مەخە.
- ئەگەر یەکێک لەگەڵ دەستکارییەکەتدا کێشەی ھەبوو و پووچەڵی کردەوە، شەڕە دەستکاری مەکە، بدوێ و ڕوونی بکەرەوە کە بۆچی ئەوەی کردووتە باشە و شایەنی گەڕاندنەوە نییە. ھەروەھا، ئەگەر تۆ گەڕێنەرەوەکە بوویت، ڕوونی بکەرەوە کە بۆچی گەڕاندووتەتەوە.
- ھەرچەندە قورسە لەکاتی دەمەقاڵێدا، ئەگەر یەکێک ناشارستانی بوو، تۆ وەک ئەوان مەبە و زیاتر شارستانی بە.
- ئەگەر شێوازی دوانی کەسێک نامورتاحی کردیت، شەرم مەکە و ئاگاداریان بکەرەوە.
- داوای لێبوردن بە شەرم و کەمیی تێمەگە. لەسەر ھەڵەی بچووکیش باشترە داوای لێبوردن بکرێت.
- دان بە ھەڵەکانی خۆتدا بنێ و خۆت ڕاست بکەرەوە لەجیاتی ئەوەی پۆزش بھێنیتەوە.
- سپاسی بەکارھێنەرانی تر بکە و ھانیان بدە کاری زیاتر بکەن. ھەموو کەسێک حەز دەکات دان بە کارە باشەکانیاندا بنرێت.
- یارمەتی ھێورکردنەوەی لێدوانی دوولایەنی تر بدە.
- ئەگەر زۆر تووڕەبوویت، لەو کاتەدا لە ویکیپیدیا دوور بکەوەرەوە و شتێک مەڵێ کە دوایی لێی پەشیمان ببیتەوە. کاتێک ھێور بوویتەوە دەتوانی لە دەستکاریکردن بەردەوام بیت و بیرۆکەکانت بە شێوازێکی ڕێک و پێک و دوور لە ناشارستانییەت بگەێنیت.
- لەبیرت بێت ویکیپیدیا چی نییە.
- خۆت لە گەڕاندنەوەی دەستکاریی بەردەوام بپارێزە و گوێڕایەڵی سیاسەتی سێ جار گەڕاندنەوە بە.
- کاتێک دەستکارییەک دەگەڕێنیتەوە، ھۆکارێک بۆ گەڕاندنەوەی بدە.