ویکیپیدیا:تکایە بەکارھێنەرە تازەکارەکان مەتۆقێنن
![]() | ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. |
وتارەکانی ویکیپیدیا بەرھەمی تێکۆشانی بەکارھێنەرە بەئەزموونەکان، چالاکەکان، ناچالاکەکان و تازەکارەکانە. ئەوە لە بیر مەکەن کە ئێمە ھەموومان ڕۆژێک لە ویکیپیدیادا تازەکار بووین. تەنانەت لە دوای سەدان و ھەزاران دەستکاریش لە ئەو وتارانەدا کە زانیاریمان کەمە، ھەر بە
تازەکار دادەنرێین. ئەوانەی کە تازە دێنە ناو ویکیپیدیا ھەڵگری ئایندەن، بۆیە بەنرخترین سەرچاوەکانی ویکیپیدیان. پێویستە کە بە بە سۆز و سەبرەوە لەگەڵ تازەکارەکاندا ھەڵسوکەوت بکەین. زۆر بە دەگمەن ڕێ دەکەوێت کە بەکارھێنەرێکی تازە شارەزای تەواوی ستانداردەکان و سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بێت. تەنانەت بەئەزموونترین بەکارھێنەرەکانیش جارجار پێویستیان بە بیرخستنەوەیەک ھەیە.
تکایە بەکارھێنەرە تازەکارەکان مەتۆقێنن[دەستکاری]
- ئەوە لە بەرچاو بگرن کە بەکارھێنەرە نوێکان بۆ ویکیپیدیا ھەم پێویست و ھەم بە کەڵکن. بە پاڵپشتی کردنی بەکارھێنەرە تازەکان دەتوانین زانیارییەکانی ناو ویکیپیدیا زیاتر پەرە پێ بدەین و بەربڵاوتری بکەین. ھەروەھا بێلایەنییەکەی بپارێزین و نرخی زیاتر و زیاتر بکەین. لە ڕاستیدا، دەرکەوتووە کە بەکارھێنەرە تازەکان زانیاریی تازە بە ویکیپیدیا زیاد دەکەن، لە کاتێکدا کە بەڕێوەبەرەکان زیاتر سەرقاڵی چاکسازیی و پاراستنی وتارەکان، دانانی داڕێژە و گەڕانەوەی دەستکارییەکانن.
- ئەوەتان لە بیر بێت کە ئامۆژگاری و دروشمی ئێمە بۆ تازەکارەکان ئەوەیە کە نەترس بە. ئەوەتان لە بیر بێت کە: کورد وتوویە سوار ھەتاکوو نەگلێ قەت نابێ بە سوار.
چۆن وریا بین کە بەرکارھێنەرەکان نەتۆقێنین؟[دەستکاری]
- وشە یان دەستەواژەیەک بە کار مەھێنە کە دۆخەکە خراپتر بکات (بۆ نموونە ھەڵیت و پەڵیت، قۆڕ، توڕەھات و ھتد).
- با قسە کردن و ھەڵسوکەوتت توند نەبێت.
- ھەمیشە ھۆکاری گەڕاندەوەی دەستکارییەکان بنووسە.
- لە وتووێژدا گاڵتە بە خەڵک مەکە، بە تایبەت لە کاتی گەڕاندنەوەی دەستکارییەکاندا.
- کاتێک کە ھەست دەکەیت ناڕەحەتیت، دەستکاریی ویکیپیدیا مەکە و دەستکارییەکەت بخە کاتێکی تر.
- تێبکۆشە بۆ گەشتن بە یەکدەنگی.
- بەرپرسیاریت ببێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و ناکۆکییەکان.
- بەربەستن وەکوو یەکەمین کاردانەوە چاو لێ مەکە. ھەوڵ بدە پێش بەربەستنی بەکارھێنەرێک قسەی لەگەڵ بکەیت.
- وتارە تازە نووسراوەن خێرا مەسڕەوە
ئەگەر کەسێکمان ئازار دا یان کەسێک ئازاری داین چی بکەین؟[دەستکاری]
تکایە ھەمیشە شارستانی بن لەگەڵ یەکتری لەکاتی وتووێژکردندا. ئەگەر لایەنی دووەمیش ھێرشی کرد، ئێوە ھێرش مەکەنەوە و پشتگوێی بخەن. ئەگەر کەسێک بەردەوام ھەراسانی کردن، تکایە ئاگاداری بکەنەوە. ئەگەر ھەر بەردەوام بوو، داوای بەربەستنیان بکەن.