ویکیپیدیا:لیژنەی ناوبژی/ھەڵبژاردنەکان

پەڕەی protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵبژاردنەکانی لیژنەی ناوبژی

ڕێکەوت: ‏٢٢:٤٠ (UTC)، پێنجشەممە، ٢٨ ئازار ٢٠٢٤ (پاکسازی)
لێرە پاڵاوتن بۆ ئەندامانی لیژنەی ناوبژی بەڕێوە دەچێت. ئەوانەی خۆیان دەپاڵێون پێویستە بە باشی سیاسەتەکانی لیژنەیان خوێندبێتەوە و شارەزای ھەموویان بن. پێویستە دەنگدانەکانی بەکارھێنەران دەقی ڕوونکردنەوەیان لەگەڵ بێت (بۆچی لەگەڵ یان دژی بەکارھێنەرن)، ھەرچۆنێک بێت، کۆتا بڕیار لەدەستی لیژنە خۆیان دەبێت. تکایە لە بەشە شیاوەکانی دیاری کراون لێدوانەکانتان بنووسن.


پاڵاوتنەکان:

پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکان

پێش ھەڵبژاردنەکان

ئەم ھەنگاوە پێویستە لەلایەن بەکارھێنەران خۆیانەوە بکرێت و لیژنەی ھەڵبژاردن بەرپرسیار نییە.

  1. کردنەوەی گفتوگۆی پاڵاوتن ← ھەڵبژاردن لە سەعات سفر بە کگھ (١٢ی شەو) لە یەکی مانگ بۆ ھەموو ئەوانەی خۆیان پاڵاوتووە دەست پێ دەکات و پێویستە پڕۆسەکە ماوەی مانگێکی تەواو بخاێنێت.
  2. گفتوگۆی لیژنەی پاڵاوتن ← لیژنەی پاڵاوتن لە ماوەی سێ ھەفتەی مانگی ھەڵبژاردنەکاندا گفتوگۆ دەکەن

لەکاتی ھەڵبژاردنەکان

  1. ماوەی خۆپاڵاوتن ← پێویستە ھەموو ئەو بەکارھێنەرانەی دەیانەوێت خۆیان بپاڵێون لەماوەی یەکەم ھەفتەی دەستپێکردن بە پاڵاوتن خۆیان پاڵاوتبێت. تەنیا ئەوانە کاندید دەکرێن کە:
    (ئـ): ھەژماری ویکیپیدیایان ھەیە و بەلایەنی کەمەوە ٥٠٠ دەستکارییان ھەیە؛
    (بـ): ھەژمارەکانیان بەربەست یان بان نەکراوە یان لە پڕۆسەی بەربەستن نین؛
    (پـ): شارەزای سیاسەتی دەستگەیشتن بە دراوەی تایبەتیی ناگشتییە؛
    (تـ): گرێبەستی تایبەتێتی زانیاریی ناگشتی واژوو کردووە؛
    (نـ): ھەموو ئەو ھەژمارانەی کە پێشووتر ھەیانبووە یان ئێستاش ھەیانە خستوویانەتە ڕوو.
  1. ماوەی دەنگدان ← دەنگدان دوای خۆپاڵاوتن دەست پێ دەکات. ئەو بەکارھێنەرانەی بۆیان ھەیە دەنگ بدەن:
    (ئـ): تەمەنی ھەژمارەکەیان لایەنی کەم ٢ مانگە؛
    (بـ): ھەژمارەکانیان ٢٠٠ دەستکاری یان زیاتری ھەیە؛
    (پـ): لە ویکیپیدیای کوردی بەربەست نەکراوە لەکاتی دەنگداندا.
  1. ھەژمارکردنی دەنگەکان ← دوای کۆتایی ھاتنی پڕۆسەی دەنگدان، یەکێک لە بەردەستەکانی لیژنەی ناوبژی دەنگەکان حساب دەکات و دایان دەنێت.

زانیاری

پێویستە ئەوانەی خۆیان پاڵاوتووە ٥٠٪‏ی دەنگی پشتگیری بھێنن بۆ ئەوەی بۆ ماوەی دیاریکراوی ساڵێک ببنە ئەندام لە لیژنەکە. ئەوانەی دەنگی پشتگیری ٦٠٪‏ بەرەو سەر بەدەست دێنن بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبنە ئەندام. ئەوانەی دەنگی دژیان لە لەگەڵ زیاتر پێ دراوە یاخود کەمتر ٥٠٪‏ دەنگی پشتگیریان ھێناوە، نابنە ئەندامی لیژنەکە و لە پاڵاوتنەکە سەرکەوتوو نابن. ئەگەر ھاتوو یەکێک لە ئەندامەکانی لیژنەی ناوبژی دەستی لەکار کێشایەوە، کورسییەکەیان تاکوو ھەڵبژاردنی دواتر بە بەتاڵی دەمێنێتەوە. ڕەنگە ئەندامەکانی تری لیژنە یەکێک بھێنن کە بۆ ماوەیەکی کاتی ببێتە جێگرەوەی ئەوەی دەست لەکار دەکێشێتەوە. ئەندامان بۆیان ھەیە لە ھەر کاتێکدا دەست لەکار بکێشنەوە.

بۆ ئەوانی خۆیان دەپاڵێون

ئەگەر دەتەوێت خۆت بپاڵێویت و ھەژمارەکەت شیاو و ڕێگەپێدراوە، تکایە شوێن ئەم ھەنگاوانە بکەوە:

بۆ ئەوانەی دەنگ دەدەن

ئەگەر دەنگدەری، تکایە ئەم خاڵانە بخوێنەوە:

  • ئەو ڕاگەێندراوەی کاندیدەکە نووسیویەتییەوە بە باشی بخوێنەوە
  • لەگەڵ دەنگەکانتا ھۆکار و ڕوونکردنەوە بنووسە
  • پێش دەنگدان بە باشی لە کارەکان و کردەوەکانی ڕابردووی کاندیدەکە بکۆڵەرەوە